له‌پێناوی داكۆكیكردن له خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراقدا
خستنه‌ڕووی به‌رایی باسه‌كه
هێزی سێیه‌م، هێزی یه‌كه‌م
ئه‌مڕۆ له كوردستانی عێراقدا قسه له زه‌رووره‌تی سه‌رهه‌ڵدانی هێزێكی سێیه‌م ئه‌كرێت. ئیفلاسی سیاسی‌و بێئاسۆیی دوو ڕه‌وته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناسیۆنالیزمی كورد له‌عێراقدا، یه‌كێتی نیشتمانی‌و پارتی دیموكرات، بۆ جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵك ئاشكرا بووه‌و نسیبی ئه‌وان چ له "ده‌وڵه‌ت"و چ دواتر له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حیزبانه‌دا جگه لهههژاریو بێبهشیو نائاسودهییو بێمافی شتێكی تر نه‌بووه. له‌ڕوانگه‌ی زۆرێك له خه‌ڵكه‌وه، وه ته‌نانه‌ت له ڕوانگه‌ی خودی دوو حزبه ناسیۆنالیستییه سه‌ره‌كییه‌كه‌وه، هه‌رئێستا هێزێكی سێیه‌م له‌مه‌یداندایه، ئه‌ویش حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراقه.
به‌ڵام عیباره‌تی هێزیٍ سێیه‌م ده‌توانێ ڕێلـێونكهر بێت. ئه‌م وه‌سفه بۆ حزبی لیبراڵ- دیموكراتی بریتانیا یان ڕه‌وتی راس پرو له ئه‌مریكا گونجاوه. به‌ڵام له‌كوردستانی عێراقدا هه‌لومه‌رجێكی په‌رله‌مانیی وه‌یان كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌قامگیرو نۆرماڵی پلۆرالیستی به‌رقه‌رار نییه. هێزی سێیه‌م قه‌رار نییه به‌شێك له كورسییه‌كانی ئه‌م یان ئه‌و په‌رله‌مان له ده‌ستی دووانه‌كه‌ی تر ده‌ربێنێ. مه‌سه‌له‌كه له‌سه‌ر گۆڕینی نیزامێكی دوو حزبیی نییه بۆ نیزامێكی فره حزبیی. كوردستانی عێراق كۆمه‌ڵگایه‌كه كه مهوقعییهتێكی ناجێگیرو گوزاری هه‌یه. كۆمه‌ڵێك ڕووداوی گرنگ چاوه‌ڕێی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌و ئه‌م خه‌ڵكه ده‌كات كه سه‌رتاپای ئه‌م دیمه‌نه به‌خێرایی تێكوپێك ده‌دات. خه‌باتێك كه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان له‌ئارادایه خه‌باتێكه له‌سه‌ر ئه‌م داهاتووه. له‌سه‌ر وه‌ڵامێكه كه به هه‌لومه‌رجی نادیاری ئه‌مڕۆ ده‌درێته‌وه‌و ڕێگایه‌ك كه ده‌خرێته به‌رده‌م خه‌ڵكی. له‌گه‌ڵ هه‌ر ئایندهیهكدا، له‌بنه‌ڕه‌تدا ته‌نها یه‌ك هێز سهرئهكهوێو له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر هێزێكیشدا ته‌نها یه‌ك ئاینده دێته ئاراوه. هێزی سێیه‌م یان ده‌بێ ببێته هێزی یه‌كه‌م، یان ببێته ته‌ماشاكه‌ری ئه‌وه‌ی كه چاره‌نووسی كوردستانی عێراق، لانی كه‌م له‌م ده‌وره‌یه‌دا، بۆرژواكان دیاری بكه‌ن. ڕووی مه‌سه‌له‌كه بۆ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق ئه‌مه‌یه. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق ده‌بێ ڕێگای ده‌رباز بوون له بارودۆخی ئه‌مڕۆ نیشان بدات‌و هێزی خه‌ڵكی‌و له‌سه‌روویانه‌وه چینی كرێكار بۆ وه‌دیهێنانی جۆش بدات.
دوو گرێی سه‌ره‌كی
هه‌لومه‌رجی ناسك‌و ترسناكی ئه‌مڕۆی كوردستانی عێراق له بناغه‌وه ده‌ره‌نجامی دوو واقعییه‌تی سه‌ره‌كییه. یه‌كه‌م، مه‌سه‌له‌ی كورد، وه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی چاره‌سه‌ر نه‌كراو نه‌ته‌نها له عێراقدا به‌ڵكو له تێكڕای ناوچه‌كه‌دا، وه دووه‌میش، شه‌ڕی عێراق‌و ئهمریكاو به‌دوای ئه‌ویشدا نادیار بوونی جێوشوێنی حقوقی- سیاسی‌و ناسنامه‌ی وڵاتیی كوردستانی عێراق. ئه‌م دوو گرفته له‌كوردستانی ئه‌مڕۆدا به‌جۆرێك پێكه‌وه گرێیان خواردووه كه لێك جیاناكرێنه‌وه. هه‌ربۆیه وه‌ڵامێك ده‌توانێ كارسازو واقعی بێت كه له هه‌مان كاتدا وه‌ڵامی هه‌ردوو گرفته‌كه بداته‌وه. به‌بڕوای من، له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا، خواستی كردنی كوردستانی عێراق به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ یه‌كێك بێت له خاڵه میحوه‌رییه‌كانی پلاتفۆرمی سیاسی كۆمۆنیزمی كرێكاری. ته‌نها ئه‌م خواسته وه‌ڵامی مه‌سه‌له‌ی میللی‌و نادیاریی سیاسی‌و ئیداریی ئه‌مڕۆی كوردستانی پێیه. ته‌نها ئه‌م خواسته ده‌توانێ له جه‌رگه‌ی ئه‌م بێسهروسامانیو داڕوخانه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، ئاسۆیه‌كی ئه‌قڵانیی بۆ ده‌رباز بوون له‌م هه‌لومه‌رجه بخاته به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان. وه ته‌نها ئه‌م شیعاره ئیمكانی ئه‌وه ئه‌به‌خشێ كه كۆمۆنیزمی كرێكاری ڕه‌وته ناسیۆنالیستییهكان له‌نێو خه‌ڵكیدا ته‌ریك بكاته‌وه‌و، وه‌كو هێزی یه‌كه‌م دهربكهوێو به‌رنامه‌ی كرێكاری‌و سۆسیالیستیی خۆی بكاته به‌هێزترین ئه‌لته‌رنه‌تیڤ له‌گشت كۆمه‌ڵگادا. مه‌به‌ستی من له‌م نووسینه كورته‌دا خستنه‌ڕووی ئه‌م باسه‌و چوونه‌سه‌ر هه‌ندێ له لایه‌نه گرنگهكانێتی.
مه‌سه‌له‌ی كورد
مه‌سه‌له‌ی كورد یه‌كێكه له گرنگترین مه‌سه‌له میللییه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان له جیهانی ئه‌مڕۆدا. خه‌سڵه‌تی ناوچه‌یی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و له‌نێودا بوونی پێی سێ ده‌وڵه‌تی ئێران‌و عێراق‌و توركیا، یه‌كه‌م، بهرجهستهییو گیان سه‌ختییه‌كی تایبه‌تیی به‌خشیوه‌ته مه‌سه‌له‌ی كورد، وه دووه‌م چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ته‌نانه‌ت له‌چوارچێوه‌ی هه‌ریه‌كێك له‌و وڵاتانه‌شدا زۆر دژوار‌و ئاڵۆز كردووه. ناوه‌ڕۆكی عملیی مه‌سه‌له‌ی كورد له هه‌رسێ وڵاته‌كه‌دا ڕێك وه‌كو یه‌ك نییه. مه‌وداو ئه‌بعادی سته‌می میللی، جێوشوێنی حقوقیی خه‌ڵكی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی هه‌ر وڵاته‌و په‌یوه‌ندی ئه‌وان له‌گه‌ڵ باقی خه‌ڵكی وڵاتدا‌و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زیدا، هه‌لومه‌رجی سیاسی‌و ئابووری كوردستان، جۆری ڕژێمه سیاسییهكانو تاد له هه‌ریه‌كێك له‌م سێ وڵاته‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. له‌م نووسینه كورته‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نییه بچینه سه‌ر باسی جیاوازییه گرنگه‌كانی نێوان لایه‌نه جیاجیاكانی مه‌سه‌له‌ی كورد له‌م سێ وڵاته‌دا. له‌باره‌ی عێراقه‌وه ده‌بێ ئاماژه بۆ چه‌ند خالّێك بكرێت. له عێراقدا سته‌می میللی‌و جێوشوێنی ژێرده‌سته‌ی خه‌ڵكی كوردستان مه‌سه‌له‌یه‌كی سروشتی‌و ڕه‌سمییه. ناسنامه‌ی قه‌ومیی كورد له یاساكانی عێراقدا نه‌ك ته‌نها حاشای لـێناكرێ، به‌ڵكو وه‌كو یه‌كێك له پایه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراق به‌ڕه‌سمی ده‌ناسرێ. به‌ڵام ئه‌م به‌ڕه‌سمی ناسینه له وڵاتێكدا كه بهرهِسمیو ئاشكرا وه‌كو وڵاتێكی عهرهبیو به به‌شێك له جیهانی فراوانتری "عه‌ره‌ب" پێناسه ده‌كرێت، هاوتایه له‌گه‌ڵ پێناسه‌كردنی كورد وه‌كو ئینتمایه‌كی میللی پله دووهمو هه‌میشه‌یی كردن‌و ئیجباری كردنی ئه‌م جێوشوێنه پله دووه بۆ كه‌سانێك كه وه‌كو "كورد" له‌دایك ده‌بن. كورد به‌پێی پێناسه له‌عێراقدا هاووڵاتی پله دووه. ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی توركیاوه، كه تیایدا ناسنامه‌ی قه‌ومیی كورد له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه حاشای لـێدهكرێو ئه‌تباعی وڵات به‌پێی پێناسه به‌تورك ده‌ژمێردرێن، له‌عێراقدا، بۆ كه‌سێك كه مۆری "كورد" له‌نێوچه‌وانی دراوه، ته‌نانه‌ت ڕێگاچاره‌یه‌كی فه‌ردیش له‌ده‌ست ئه‌م ژێرده‌سته‌یییه قه‌ومییه له‌ئارادا نییه. "كورد"ێك له توركیادا ناچاره ببێته "تورك"، به‌ڵام له عێراقدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشیه‌وێ ناتوانێ ببێته "عه‌ره‌ب". سنووره‌كانی ناسنامه‌ی قه‌ومیی له‌عێراقدا سڕینه‌وه‌ی ئیمكانی نییه، ئیمكانی پشت گوێخستن یان فه‌رامۆش كردنی نییه. مه‌سه‌له‌ی كورد به‌حوكمی عه‌ره‌بی بوونی عێراق‌و قه‌ومی بوونی پێناسه‌ی "عه‌ره‌ب"، له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا چاره‌سه‌ری مه‌حاڵه.
ڕژێمی عێراق ڕژێمێكی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌به‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو دانیشتووانی ئه‌م وڵاته‌دا بهكوردو عه‌ره‌به‌وه بێئه‌ندازه سهركوتگهرو هاره. خه‌ڵكی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی چه‌ندین جار‌و بهتراژیدیترین شێوه ئه‌م سه‌ركوت‌و دڕندهیییهیان ته‌جروبه كردووه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو كوێره‌وه‌ری‌و گرفته‌كانی ئه‌مڕۆ، یه‌كێك لهكابووسهكانی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عسه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت گۆڕانكارییش له ڕه‌فتاری سیاسی ڕژێمی عێراقدا ڕووی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نده بۆ خه‌ڵكی كوردستان ناگۆڕێ. تا ئه‌وكاته‌ی كه ناونیشانی "كورد" به‌مانای ئینتسابی فه‌رد بێت بۆ توێژێكی "كه‌مینه"و "پله دوو" له كۆمه‌ڵگادا، مه‌سه‌له‌ی كورد له‌جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه ئاكامی حه‌تمیی به‌عه‌ره‌بی پێناسه‌كردنی عێراقه. له نیزامێكی وادا، به‌ده‌ر له خهڵقو خوی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له به‌غداد، به‌شێكی گه‌وره له كۆمه‌ڵگای عێراق هه‌میشه له‌ژێر سووكایه‌تی، بێمافی، نائه‌منی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی زهربهخواردندا ده‌مێننه‌وه.
وه‌ڵامی گشتی، وه‌ڵامی دیاریكراو
مه‌سه‌له‌ی كورد له عێراقدا ده‌بێ وه‌ڵامی پێ بدرێته‌وه. سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق له ڕوانگه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكارییه‌وه بێگومان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن نییه. وه‌ڵامی یه‌كه‌می ئێمه به مه‌سه‌له‌ی میللی له گشت ناوچه‌كه‌دا شۆڕشی كرێكارییه. شۆڕشێكی كۆمۆنیستی كه ئه‌و سنوورانه‌ی ئینسانه‌كان لێك جیا ئه‌كاته‌وه‌و به‌سه‌ر وڵات‌و قهومو میللهتو دینی جیاجیا دابه‌شیان دهكاتو له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا ڕایان ده‌گرێ، له‌نێو ده‌بات. شۆڕشێك كه ئینسانه‌كان له خورافه‌ی میللی‌و له كۆتی ناسنامه‌ی میللی ئازاد دهكاتو به‌مانای واقعی ده‌یانكاته ئینسان. سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق ته‌نانه‌ت دووه‌م ههڵبژادنیشمان نییه. عێراقێكی غه‌یره قه‌ومی، عێراقێكی ئازاد كه تیایدا هاووڵاتیان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی قهومییهتو ئینتمای میللی‌یان له مافه مه‌ده‌نییه یه‌كسانه‌كان به‌هره‌مه‌ند بن، عێراقێك كه تیایدا نه پرسیار له قه‌ومییه‌تی هاووڵاتیان بكرێ‌و نه له‌هیچ شوێنێكدا تۆمار بكرێ‌و نه له هیچ یاسا‌و دانراوێكدا ناوی بێت، بێگومان له جیایی كوردستان باشتره. ئه‌م دوو ئامانجه هه‌ردووكیان، چی ڕێكخستن‌و وه‌دیهێنانی شۆڕشێكی كرێكاری له عێراق‌و له‌گشت ناوچهكهداو چی پێكهێنانی ڕژێمێكی سیاسی ئازاد‌و عهلمانیو غه‌یره قه‌ومی له عێراق كه تیایدا "كورد"و "عه‌ره‌ب"و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیتر ئاماده نین به‌م ئهلقابه قهومییانه ده‌سته‌به‌ندی بكرێن، وه‌كو هاووڵاتییانی خاوه‌ن مافی یه‌كسان به‌ڕه‌سمی بناسرێن، ئامانجی ڕاگه‌یاندراوی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراقه. هه‌ڵوێستی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق وه‌كو حزبێكی سه‌راسه‌ری له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورددا به‌دروستی له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌ی بنچینه‌یی وه‌ستاوه. یه‌كه‌م، شۆڕش له سه‌رتاپای عێراقداو، وه‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی غه‌یره قه‌ومی‌و لابردنی سته‌می میللی، وه دووه‌م، بهڕسمییهت ناسینی مافی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق بۆ جیابوونه‌وه‌و پێداگرتن له‌سه‌ر مه‌بده‌ئی ڕیفراندۆم. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته گشتییه ئه‌گه‌رچی له گۆشه نیگای حزبێكی سه‌رتاسه‌رییه‌وه كافیو مه‌بده‌ئییه، له گۆشه نیگای كۆمۆنیزمی كرێكارییه‌وه له‌خودی كوردستانی عێراقدا هێشتا ده‌بێ موشهخهستر بكرێته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كه خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ڕای خۆیان، له ڕیفراندۆمێكدا، له‌باره‌ی جیا بوونه‌وه یان مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌رببڕن؟ وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیجابییه، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق چ وه‌كو به‌شێك له‌م خه‌ڵكه‌و چ وه‌كو نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكار له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كام هه‌ڵبژادن پێشنیاز ده‌كات؟ به‌بڕوای من وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م بێهیچ گومانێك ئیجابییه، به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێی كوردستان له‌ڕووی حقوقییه‌وه ده‌رباز بوون له موسیبهتو كوێرهوهرییهكانی ئه‌مڕۆو ده‌رباز بوون له‌م ته‌نگژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ئیمكانی نییه. ئه‌م یه‌كلاكردنه‌وه‌یه ده‌بێ له‌سه‌ر ڕاو هه‌ڵبژاردنی خودی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ئه‌نجام بدرێت. دووه‌م، هه‌ڵوێستی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق ده‌بێ جیابوونه‌وه‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێت له‌كوردستانی عێراقدا. به‌بڕوای من، ته‌نها ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی موشه‌خه‌سی ئه‌مڕۆ، چ له ناوچه‌كه‌و چ له‌ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا، دێته‌وه. وه ئه‌مه ئێمه ده‌گه‌یه‌نێته گرێی دووه‌م له‌م باسه‌دا: بێ ناسنامه‌یی وڵاتییو سه‌رگه‌ردانیی سیاسی-ئیداری كوردستانی عێراق.
"كوردی عێراقی" هاووڵاتیی كوێیه؟
كاتێك دوابه‌دوای جه‌نگی كه‌نداو باسی پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌باكوری عێراقدا هێنرایه ئاراوه‌و له‌گه‌ڵ پێشوازی ڕه‌وته ناسیۆنالیسته‌كانی كورد به‌ره‌وڕوو بووه‌وه، هه‌رئه‌وكاته ئێمه له بڕیارنامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وكاته‌ی حزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا زه‌نگی بێداریمان له ئاكامه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حقوقییه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه لـێدا. ووتمان به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌بلیغاتی میللیگهرایانی كورده‌وه، پێكهێنانی ناوچه‌ی ئه‌منیی له كوردستانی عێراق نه‌ته‌نها مه‌سه‌له‌ی دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان ئاسان ناكاته‌وه، به‌ڵكو كوردستانی عێراق له قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك دهردێنێو ده‌یكاته ئۆردوگایه‌كی فراوانی په‌نابه‌رێتی. ئۆردوگایه‌ك كه جموجۆڵو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگیی تێدا نییه‌و، ئۆردوگایه‌ك كه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی موحتاجی كۆمه‌كی ماددی‌و شمهكیی خارجه. ئه‌م ڕووداوه ڕووی دا‌و ڕێك هه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه هاته پێشه‌وه. خه‌ڵكی كوردستانی عێراق باجێكی گه‌وره‌یان دا له‌به‌رامبه‌ر "ئه‌منییه‌ت"ی خۆیاندا. خه‌ڵكی كوردستانی عێراق له‌م بڕگه‌یه‌دا له‌كرده‌وه‌دا هیچ تهبهعییهتێكی وڵاتییان نییه. كوردستانی عێراق بێ قانوون (هه‌ر قانوونێك)و بێده‌وڵه‌ته (هه‌رده‌وڵه‌تێك). بێناوهڕۆكیی شانۆگه‌ریی پێكهێنانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ئهحزابێكهوه كه له‌لایه‌ن غه‌ربه‌وه بۆ پارێزگاری كردن له‌م ئۆردوگایه دانرابوون زۆر زوو ئاشكرا بوو. په‌رله‌مان، به‌بێ حه‌قی حوكمڕانیی مانایه‌كی نییه. هه‌روه‌ك چۆن كه به‌رنامه‌ڕێژیی ئابووری، به‌رهه‌مهێنان، ڕێكخستنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، صحه، فێركردن‌و بارهێنان، نهزمو ئاسایش‌و به‌رقه‌راركردنی قانوون به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی دهوڵهتو حوكمڕانی مانایه‌كی نییه. تائه‌وكاته‌ی كه چاره‌نووسی كوردستان له‌ڕووی ناسنامه‌ی وڵاتییو مه‌سه‌له‌ی حوكمڕانییه‌وه موشه‌خه‌س نه‌بووه‌ته‌وه، تائه‌وكاته‌ی كه كوردستان نه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی، به‌ڵكو هۆڵێكی چاوه‌ڕوانیی چه‌ند ملیۆنیی بێت، نه‌ته‌نها ناكرێ قسه‌یه‌ك له باشبوونی ژیانی خه‌ڵكی، به‌ڵكو ناكرێ ته‌نانه‌ت قسه له گێڕانه‌وه‌ی لانی كه‌می ستاندارده نۆرماڵه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بكرێت. له‌م نێوه‌دا ڕه‌وتی پاشه‌وپاش گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیی شتێكی حه‌تمییه. خه‌ڵكی كوردستان نه‌ته‌نها مافێكیان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ئیمكانی ماددی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی دابینكردنی گوزه‌رانی خۆشیان له‌ده‌ست داوه. ئاكامی حه‌تمیی درێژه‌كێشانی ئه‌م وه‌زعه مه‌ینه‌تباره داڕوخانی له‌جاران زیاتری كۆمه‌ڵگایه له هه‌موو بواره‌كانی ئابووری‌و ڕیفاهیو فه‌رهه‌نگیدا. چاره‌نووسی حقوقیی كوردستانی عێراق ده‌بێ ڕۆشن بكریته‌وه.
ئه‌وه كارێكی ساده‌یه كه ئۆباڵی ئه‌م دژوارییانه بخه‌یته ئه‌ستۆی هه‌ردوو حزبه ناسیۆنالیسته كورده‌كه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه ڕاسته‌وخۆ باعیسو مایه‌ی گه‌لێك له ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی خه‌ڵكن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌و ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكیش له‌سه‌ر كاربووایهن، به‌بێ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مه‌سه‌له‌ی جێوشوێنی حقوقی‌و وڵاتیی كوردستانی عێراق ئیمكانی مانۆڕێكی زۆریان له قهڵهمڕهوهكانی ئابووری، به‌رهه‌م هێنان، ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رقه‌رار كردنی قانوون، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی هاووڵاتیانوتاد نه‌ده‌بوو.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ر وا نامێنێته‌وه
ئه‌م هه‌لومه‌رجه هه‌روا نامێنێته‌وه. ئه‌مه هه‌مووان ده‌یزانن. كوردستانی عێراق ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نیی خاوه‌ن هه‌ڵسووكه‌وتی ئابووری‌و سیاسی‌و ڕووبینایهكی حقوقیی پێناسه‌كراو: یان وه‌كو به‌شێك له وڵاتی عێراق، یان وه‌كو وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌مه دووڕێیانێكی واقعییه‌و وه‌ڵامێكی دهستبهجێو واقعی له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق‌و هه‌موو خه‌ڵكی ده‌خوازێت. هه‌ردوو حزبی میللی- عه‌شیره‌تیی كورد خه‌ریكن خه‌ڵكی به‌چاوی بهستراوو ده‌ستی به‌ستراوه‌وه به‌ره‌و "ڕێگا چاره"ی یه‌كه‌م لـێئهخوڕن. ئه‌وه لای هه‌مووان به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه دره‌نگ یان زوو به‌چاره‌سه‌ر بوونی مه‌سه‌له‌ی ئابڵۆقه‌ی عێراق، ڕژێمی به‌عس سه‌رله‌نوێ هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر كوردستان. هیچ كه‌سێك حاشا له‌وه ناكات كه حزبه میللییه‌كان توانا وه‌یان ته‌نانه‌ت مه‌یلی به‌رگرتن به‌م ئاسۆیهیان نییه. نه‌خشه‌ی ئه‌وان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه‌یه: درێژه‌پێدانی ده‌وره‌ی ئینتقالیی هه‌تا ئیمكانی هه‌بێت، پاشانیش، هه‌ركاتێك كه خۆیان پێیان باش بێت، ڕێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمڕانیی ڕژێمی عێراق بۆ سه‌ر كوردستان. به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی تێكڕای هه‌لومه‌رجه‌كه، ڕێگاچاره‌ی مه‌بده‌ئیی هه‌وڵدانه بۆ وه‌دیهێنانی حاڵه‌تی دووه‌م، واته جیابوونه‌وه له عێراق‌و پێكهێنانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له كوردستاندا.
هیچ یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌ته بێدهردی سهریو بێچهرمهسهری نین. له‌باره‌ی ئاكامه‌كانی حاڵه‌تی یه‌كه‌مه‌وه هیچ كه‌سێك له كوردستانی عێراقدا ناڕۆشنییه‌كی نییه. به‌ڕاستی جێگای سه‌رسوڕمانه كه خه‌ڵكی كوردستان، له‌حاڵه‌تێكدا كه به‌واقعی سه‌رپشك بكرێن، گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر سایه‌ی حكومه‌تی به‌عسی عێراقیان پێ باشتر بێت له پێكهێنانی وڵاتێكی سه‌به‌رخۆ. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی چالاكانه‌و وه‌كو ئهلتهرنهتیڤێك بیر له جیابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه به نامومكین یان به‌مایه‌ی گیروگرفتی داده‌نێن. بۆ ژماره‌یه‌ك له‌خودی كۆمۆنیستهكانیش هه‌ندێ ناڕۆشنیی تیۆریی دیایكراو له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه له‌ئارادایه. ده‌بێ به‌كورتی ئاماژه بۆ هه‌ندێك له‌م بۆچوونانه بكه‌ین.
"ئهمریكاو غه‌رب نایانه‌وێ، توركیا‌و ئێران‌و عێراق نایه‌ڵن"
ئه‌مانه پاساوه كلاسیكییه‌كانی "ڕابه‌رانی میللی" كوردستانی عێراق بووه بۆ خۆلادان له شیعاری سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی میللی ناچار بن له‌پێناوی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا خۆیان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سیناریۆیانه‌دا قه‌تیس بكه‌ن كه دڵخوازی دهوڵهتو هێزه‌كانه، ئه‌وا خه‌ڵكی كوردستان هیچ مه‌جبوری ئه‌م كاره نییه. نموونه مێژوویییهكانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه توانیویانه ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته سهركوتگهرهكاندا بسه‌پێنن كه‌م نین. به‌بڕوای من له‌باره‌ی توانای واقعیی ده‌خاڵه‌تی ئێران‌و توركیا، به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆدا، موباله‌غه ئه‌كرێت. حه‌تمه‌ن ههوڵو ته‌قه‌لای سیاسی‌و سه‌ربازیی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه ئه‌درێت، كه هه‌ر ئێستاش هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه ئاشكرا نییه كه خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر سایه‌ی ڕابه‌رایه‌تییه‌كی مه‌بده‌ئیدا توانای جڵهوكردن یان پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م جموجۆڵانه‌ی نه‌بێت. له‌ئاستێكی موشهخهستردا، هیچ كاتێك وه‌كو ئه‌مڕۆ هاوكێشه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و ته‌قسیماته جیهانییه‌كان به‌م فراوانییه نه‌چوونه‌ته ژێر پرسیاره‌وه‌و ئیعاده نه‌زه‌ریان تیا نه‌كراوه. ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بشێ بڕگه‌یه‌ك هه‌بێت كه تیایدا ده‌رفه‌تێك بڕه‌خسێت بۆ داسه‌پاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌ر ڕۆژئاوا‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وا ئه‌و بڕگه‌یه ئه‌مڕۆیه. ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر ده‌رفه‌تی به‌ڕه‌سمی ناسینی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی جیاجیاوه، به‌رقه‌رار كردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی‌و ئابووری‌و دبلۆماسی له‌گه‌ڵ به‌شێك له جیهاندا، ته‌نانه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی ڕۆژئاواشه‌وه، هه‌یه. ئێرانیش له‌سه‌روبه‌ندی ئاڵۆگۆڕێكی گه‌وره‌دایه كه جمهوری ئیسلامی له‌پێ ئه‌خات‌و بێتوانای ئه‌كات. ده‌ستی توركیا بۆ كاری سه‌ربازیی زۆر ئاوه‌ڵا نییه‌و ده‌وڵه‌تی عێراقیش له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌روا ته‌ریك ماوه‌ته‌وه. درێژه‌كێشانی ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا‌و پاشانیش وێڵكردنی خه‌ڵكی ناڕێكخراوو هه‌ژارو جه‌نگ زه‌ده‌ی كوردستان له‌به‌رده‌م سوپای عێراقدا، واته ئه‌م سیناریۆیه‌ی ئێستا، ئاسۆیه‌كی زۆر تراژیدییانه‌تر نیشان ده‌دات وه‌ك له ده‌وڵه‌تێك كه له كوردستانی عێراقدا سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاندووه‌و به ده‌نگی خه‌ڵك پشت ئه‌ستووره‌و ده‌ستبه‌كاری بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری‌و كۆمه‌ڵگایه‌و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا به‌شوێن به‌ده‌ستهێنانی ئیعترافو ڕاكێشانی ئیعتباراتی ئابووری‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و به‌ده‌ستهێنانی زه‌مانه‌تی نێونهتهیییهوهیه له‌دژی هێرشی وڵاته دراوسێكان.
"ئایا كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ناكه‌وێته ده‌ستی حزبه ناسیۆنالیسته‌كان؟"
ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كی واقعیی چه‌په. ئایا سه‌به‌خۆیی كوردستان له هه‌لومه‌رجی ئێستادا به‌مانای قبووڵ كردنی حوكمڕانیی تاڵهبانییهكانو بارزانییه‌كان نییه؟ به‌بڕوای من به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. كهشو هه‌وای ئه‌مڕۆ، كهشو هه‌وای ژیان‌و نه‌شونمای ئه‌وانه. ڕه‌وته میللی- عهشیرهتییهكانی كورد‌و سه‌ركوتی ڕژێمی به‌عس دوو دیوی یه‌ك پاره‌ن. مادام كه مه‌سه‌له‌ی میللی وجودی هه‌یه‌و مادام ڕژێمێكی سه‌ركوتگه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی ئینتمای میللییانه‌وه ده‌كوتێته‌وه، ئه‌م ڕه‌وتانه هه‌روا به‌پاڵه‌وانی سه‌ر ساحه‌ی كوردستان ده‌مێننه‌وه. ئه‌مانه زۆر له كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و، تركیبی چینایهتیو، په‌یوه‌ندی ئابووری‌و ئاستی فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی له‌دواترن. كوردستانی عێراق كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌وه شاریتر، سهنعهتیتر، وه له‌ڕووی فه‌رهه‌نگییه‌وه له‌وه پێشكهتووتره كه ئه‌م هێزانه له هه‌لومه‌رجێكی نۆرماڵدا جێگا‌و شوێنێكیان هه‌بێت له ساحه‌ی سیاسی ئه‌ودا. ته‌نها وجودی كۆنهپهرستییهكی هارو "بێگانه" خه‌ڵكی ناچار كردووه مه‌یدانداریی ئه‌مانه قبووڵ بكات. ئه‌مانه ئاكامی زاڵ بوونی خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌ن به‌سه‌ر ژیان‌و میتابۆلیزمی سیاسی له كوردستانی عێراقدا. به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌م شێوه‌یه مه‌وزوعییه‌تی خۆی له‌ده‌ست بدات‌و شاره‌كان ببنه مه‌ڵبه‌ندی سیاسی ئه‌سڵیی، ئه‌مانه ته‌ریك ده‌كه‌ونه‌وه‌و نامۆ ئه‌بن. هێزهاوسه‌نگی چینایه‌تی له‌خودی كۆمه‌ڵگای كوردستانی عێراقدا زۆر له‌دژی ئه‌وانه. نه‌ته‌نها چینی كرێكار‌و كۆمۆنیزمی كرێكاری ئهلتهرنهتیڤێكی واقعی‌و به‌هێزه له كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت به‌شێكی فراوان له خودی چینی ناوه‌نجیی كوردستان‌و ڕۆشنبیران‌و توێژه خوێنده‌وارو خاوه‌ن بڕوانامهكانیش سه‌ره‌نجام خوازیاری چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی مۆدێرنترو شاریترن بۆ به‌یان كردنی ئاره‌زووه‌كانیان. ئه‌م حزبه كۆنانه له كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆدا به‌خێرایی ده‌كه‌ونه په‌راوێزه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌وه، زیانێكی گه‌وره‌ی درێژه‌كێشانی هه‌لومه‌رجی ئێستا وه‌یان گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارچێوه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبه میللی- عهشیرهتییانه به‌سه‌ر ژیانی سیاسی خه‌ڵكی كوردستانی عێراقه‌وه بهردهوامو سه‌قامگیر ئه‌كات.
ئایا خواستی سه‌ربه‌خۆیی، خواستێكی ناسیۆنالیستی نییه؟
له‌م حاڵه‌ته دیاری كراوهداو له‌زمانی چینی كرێكار‌و كۆمۆنیزمه‌وه، وه‌ڵام نه‌خێره. ئێمه له‌به‌رخاتری سه‌به‌خۆیی خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی نین. ئێمه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی چاره‌نووسی حقوقیی كوردستانی عێراقمان دهوێتو له‌نێوان دوو ئه‌لته‌رنه‌تیڤی مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق‌و جیابوونه‌وه له‌عێراق پێمان وایه ئه‌مه‌ی دووه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌بات بۆ بهختهوهریو خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵك‌و ئازادی‌و سۆسیالیزمدایه. شیعاری ئێمه پێكهێنانی "ده‌وڵه‌تێكی كوردی" نییه. شیعاری ئێمه ئه‌وه نییه كه "كورده‌كان" ده‌بێ ده‌وڵه‌تی "خۆیان" هه‌بێت. ئێمه خوازیاری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆین له كوردستانی عێراقدا. ده‌وڵه‌تێكی غه‌یره قه‌ومیی كه خه‌ڵكی كوردستان بتوانن تیایدا دوور له هه‌ر سته‌مێكی میللی بژین. ئێمه پێمان وایه له‌باره‌ی چاره‌نووسی كوردستانه‌وه ده‌بێ ده‌نگی هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ له ئینتمای قه‌ومییان وه‌ربگیرێت. ئێمه له هه‌وڵدانماندا بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵكی به‌لای ئه‌م شیعارهدا په‌نا بۆ ناسنامه‌و خۆشباوهڕیو ده‌رمارگیریی قه‌ومی‌و میللی‌یان نابه‌ین. ئێمه لای خه‌ڵكی قسه له ئازادی، یه‌كسانی، خۆشگوزهرانیو ئینسانیه‌ت ده‌كه‌ین‌و له‌ده‌وری ئه‌م ئاڵایه كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م باسانه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌هێنانه گۆڕی ئه‌م شیعاره ئه‌چینه ناو قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی حهساسهوهو ده‌بێ به‌ووردی ئاگاداری سنووربه‌ندیی خۆمان بین له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی كورددا. به‌هه‌رحاڵ شێوازی دروست ئه‌وه‌یه كه پێ بنێینه ئه‌م مه‌یدانه‌وه، مه‌یدانی ڕێنیشاندانی واقعی بۆ ده‌رباز بوون له گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا، وه به‌هۆشیارییه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانیدا به‌ره‌وڕوو بینه‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌ترسی تووش بوون، لـێگهڕێین كۆمهڵگاو چاره‌نووسه‌كه‌ی هه‌روا به ده‌ست هێزه دواكه‌وتوو‌و بیروباوه‌ڕه كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه بێت.
"یه‌كێتیی چینی كرێكاری عێراق چی به‌سه‌ردێ؟"
به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌م سیاسه‌ته نابێته مایه‌ی هیچ جیابوونه‌وه‌و ئینشقاقێك له‌هیچ ڕێكخراو‌و كه‌مپینێكی كرێكاری‌دا كه به‌كرده‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا هه‌یه. چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌م یه‌كێتییه زیاتر له‌وه‌ی كه واقعییه‌تێكی هه‌نووكه‌یی بێت، ئامانجێكی سیاسی حزبی خۆمانه. به‌بڕوای من سیاسه‌تێك كه مه‌وقعییه‌تی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به‌كرده‌وه باش بكات، خزمه‌تێكی زیاتریش به‌م ئامانجه ده‌كات. به‌بڕوای من ئه‌م سیاسه‌ته به‌ته‌واوی ئێمه به‌هێزتر ده‌كات وه بێگومان توانای ئێمه بۆ یه‌كگرتوو كردنی هه‌ردوو به‌شی كوردی‌و عه‌ره‌بیی عێراقیش زیاتر ده‌كات.
چوارچێوه‌ی عه‌مه‌لی
له‌ڕووی عملییهوه به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌م سیاسه‌ته به‌مانای وه‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆییخوازانه نییه. ئه‌م شیعاره ده‌بێ گۆشه‌یه‌ك بێت له ئه‌لته‌رنه‌تیڤی عملیی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌و بزووتنه‌وه‌ی شورایی له كوردستانی عێراقدا كه له‌وه‌ڵام به هه‌لومه‌رجی سهرگهردانو نابه‌سامانی ئه‌مڕۆ ئه‌خرێته ڕوو. چوارچێوه‌ی عملیی ته‌رح كردنی ئه‌م شیعاره له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م، ڕیفراندۆم‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خودی خه‌ڵكی. ئه‌م ڕیفراندۆمه دهبێو واباشتره كه به‌ڕه‌زامه‌ندیی "ده‌زگا ڕه‌سمییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان" ئه‌نجام بدرێت بۆئه‌وه‌ی تهنفیزكردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی زه‌مانه‌تێكی زۆرتری هه‌بێت. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش عملی نه‌بێته‌وه، ئێمه ده‌بێ هه‌ر خوازیاری به‌رپاكردنی ڕیفراندۆمێكی ئازاد بین له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نووسی كوردستان. له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ڕای خه‌ڵكی هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو ئه‌گیرێ. له وه‌ها ڕیفراندۆمێكدا ئێمه ده‌بێ پێكهێنانی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ پێشنیاز بكه‌ین. ده‌بێ لێره‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه هه‌ر به‌ندو به‌ستو په‌یماننامه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌ر هێزێكه‌وه كه مۆری ڕای ئازاد‌و ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكی پێوه نه‌بێت له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه شه‌رعییه‌تی نییه. دووه‌م، ئه‌م خواسته ده‌بێ وه‌كو ڕێگاچاره‌یه‌كی عملیو ئهلتهرنهتیڤێكی قابیلی تحملتر بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكرێته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه كه كوردستان به‌ره‌وكوێ ئه‌ڕوات. به‌درێژه‌كێشانی ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستا‌و سیاسه‌تێك كه حزبه میللی- عهشیرهتییهكانی كورد گرتوویانه‌ته به‌ر، تراژیدیایه‌كی تری ئینسانی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك ده‌كات. ئێمه ده‌بێ مه‌شخه‌ڵ به‌ده‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بین له‌م چاره‌نووسه. ئه‌م شیعاره بۆ گێڕانی ئه‌م ڕۆڵه كۆمه‌كمان پێده‌كات. سێیه‌م، خواستی سه‌ربه‌خۆیی مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌مومژاویی له زه‌ینی زۆرێك له خه‌ڵكیدا ڕۆشن ده‌كاته‌وه. هه‌ر بۆیه به‌ده‌رله‌وه‌ی كه عملیئهبێتهوه یان نا، خه‌ڵكی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش به ئیمكانی ده‌خاله‌ت له چاره‌نووسی خۆیان گه‌شبین دهكاتو ده‌یانهێنێته مه‌یدان. ئه‌م شیعاره بێئاسۆیی ڕه‌وته ناسیۆنالیستییهكانو ناشایستهیییان له ڕابه‌رایه‌تی كردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌خاته ڕوو. له یه‌ك قسه‌دا خواستی سه‌ربه‌خۆیی چه‌قی قورسایی‌و قیبلهنۆمای هه‌ڵسووڕانی ئێمه نییه له كوردستان، به‌ڵكو به‌شێكی گرنگ‌و زه‌روریی ڕێبازی تاكتیكیی ئێمه‌یه له كوردستانی ئه‌مڕۆداو ده‌بێ هه‌ر به‌م جۆره‌و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ته‌بلیغی بۆ بكرێ.
* * * *
هه‌روه‌كو باسم كرد ئامانجی ئه‌م نووسینه خستنه‌ڕووی علنی باسه‌كه بوو. هێشتا ده‌كرێ لایه‌نی جیاجیای ئه‌م باسه ته‌رح بكرێت، كه من بۆ چه‌ق به‌ستن له‌سه‌ر باسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی لێره‌دا نایانهێنمهوهو چاوپۆشی‌یان لـێئهكهم. شایانی باسه كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نووسینه‌و هه‌ندێ مه‌وزوعی تری له‌م باره‌یه‌وه، له پلنیۆمی سێیه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران، به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق هێنرایه گۆڕ‌و دواتریش پوخته‌ی ئه‌م باسانه خرایه به‌رده‌ستی ناوهندیو كادره‌كانی حزبی عێراق. به‌بڕوای من جێگای خۆیه‌تی كه هه‌موو خاڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م باسه بهووردیو به‌دوورو درێژی له بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌دا له عێراق بخرێته به‌رباس. ده‌رفه‌تێكی زۆرمان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی باسه‌كه به‌ده‌سته‌وه نییه، به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی‌و تازه‌یی مه‌وزوعه‌كه ده‌بێ ده‌رگا به‌ڕووی ووردكرنهوهی مه‌سه‌له‌كان‌و بیستنی بۆچوونه جیاجیاكاندا كراوه بێت. من خۆم نه‌ك وه‌كو ئه‌حكامێكی دۆگم‌و بێمرونهت به‌ڵكو وه‌كو خستنه‌ڕوویه‌كی سه‌ره‌تایی ڕێبازێكی تاكتیكیی گرنگ له عێراقدا ده‌ڕوانمه ئه‌م تێزانه كه ده‌بێ له‌درێژه‌ی قسه‌وباسه‌كاندا ووردو قووڵ بكرێته‌وه.
مه‌نسووری حیكمه‌ت
سعید احمد له‌فارسییه‌وه كردوویه‌تی به‌كوردی
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #0820ku.html
|