Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  
 

له‌پيناوى داكوكيكردن له‌ خواستى
سه‌ربه‌خويى كوردستانى عيراق‏‏‏دا

خستنه‌رووى به‌رايى باسه‌كه‌



هيزى سييه‌م، هيزى يه‌كه‌م

ئه‌مرو له‌ كوردستانى عيراقدا قسه‌ له‌ زه‌رووره‌تى سه‌رهه‌لدانى هيزيكى سييه‌م ئه‌كريت. ئيفلاسى سياسيو بيئاسويى دوو ره‌وته‌ سه‌ره‌كييه‌كه‌ى ناسيوناليزمى كورد له‌عيراق‏دا، يه‌كيتى نيشتمانيو پارتى ديموكرات، بو جه‌ماوه‌رى فراوانى خه‌لك ئاشكرا بووه‌و نسيبى ئه‌وان چ له‌ "ده‌وله‌ت"و چ دواتر له‌شه‌رى ده‌سه‌لاتى ئه‌م حيزبانه‌دا جگه‌ له‌هه‌ژاريو بيبه‌شيو نائاسوده‌ييو بيمافى شتيكى تر نه‌بووه‌. له‌روانگه‌ى زوريك له‌ خه‌لكه‌وه‌، وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ روانگه‌ى خودى دوو حزبه‌ ناسيوناليستييه‌ سه‌ره‌كييه‌كه‌وه‌، هه‌رئيستا هيزيكى سييه‌م له‌مه‌يداندايه‌، ئه‌ويش حزبى كومونيستى كريكاريى عيراقه‌.

به‌لام عيباره‌تى هيزيٍ سييه‌م ده‌توانى ريلـيونكه‌ر بيت. ئه‌م وه‌سفه‌ بو حزبى ليبرال- ديموكراتى بريتانيا يان ره‌وتى راس پرو له‌ ئه‌مريكا گونجاوه‌. به‌لام له‌كوردستانى عيراقدا هه‌لومه‌رجيكى په‌رله‌مانيى وه‌يان كومه‌لگايه‌كى سه‌قامگيرو نورمالى پلوراليستى به‌رقه‌رار نييه‌. هيزى سييه‌م قه‌رار نييه‌ به‌شيك له‌ كورسييه‌كانى ئه‌م يان ئه‌و په‌رله‌مان له‌ ده‌ستى دووانه‌كه‌ى تر ده‌ربينى. مه‌سه‌له‌كه‌ له‌سه‌ر گورينى نيزاميكى دوو حزبيى نييه‌ بو نيزاميكى فره‌ حزبيى. كوردستانى عيراق كومه‌لگايه‌كه‌ كه‌ مه‌وقعييه‌تيكى ناجيگيرو گوزارى هه‌يه‌. كومه‌ليك رووداوى گرنگ چاوه‌ريى ئه‌م كومه‌لگايه‌و ئه‌م خه‌لكه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رتاپاى ئه‌م ديمه‌نه‌ به‌خيرايى تيك‏وپيك ده‌دات. خه‌باتيك كه‌ له‌نيوان هيزه‌ سياسييه‌كان له‌ئارادايه‌ خه‌باتيكه‌ له‌سه‌ر ئه‌م داهاتووه‌. له‌سه‌ر وه‌لاميكه‌ كه‌ به‌ هه‌لومه‌رجى ناديارى ئه‌مرو ده‌دريته‌وه‌و ريگايه‌ك كه‌ ده‌خريته‌ به‌رده‌م خه‌لكى. له‌گه‌ل هه‌ر ئاينده‌يه‌كدا، له‌بنه‌ره‌تدا ته‌نها يه‌ك هيز سه‌رئه‌كه‌ويو له‌گه‌ل سه‌ركه‌وتنى هه‌ر هيزيكيشدا ته‌نها يه‌ك ئاينده‌ ديته‌ ئاراوه‌. هيزى سييه‌م يان ده‌بى ببيته‌ هيزى يه‌كه‌م، يان ببيته‌ ته‌ماشاكه‌رى ئه‌وه‌ى كه‌ چاره‌نووسى كوردستانى عيراق، لانى كه‌م له‌م ده‌وره‌يه‌دا، بورژواكان ديارى بكه‌ن. رووى مه‌سه‌له‌كه‌ بو حزبى كومونيستى كريكاريى عيراق ئه‌مه‌يه‌. حزبى كومونيستى كريكاريى عيراق ده‌بى ريگاى ده‌رباز بوون له‌ بارودوخى ئه‌مرو نيشان بدات‏و هيزى خه‌لكيو له‌سه‌روويانه‌وه‌ چينى كريكار بو وه‌ديهينانى جوش بدات.


دوو گريى سه‌ره‌كي

هه‌لومه‌رجى ناسك‏و ترسناكى ئه‌مروى كوردستانى عيراق له‌ بناغه‌وه‌ ده‌ره‌نجامى دوو واقعييه‌تى سه‌ره‌كييه‌. يه‌كه‌م، مه‌سه‌له‌ى كورد، وه‌كو مه‌سه‌له‌يه‌كى ميللى چاره‌سه‌ر نه‌كراو نه‌ته‌نها له‌ عيراقدا به‌لكو له‌ تيكراى ناوچه‌كه‌دا، وه‌ دووه‌ميش، شه‌رى عيراق‏و ئه‌مريكاو به‌دواى ئه‌ويشدا ناديار بوونى جيوشوينى حقوقي- سياسيو ناسنامه‌ى ولاتيى كوردستانى عيراق. ئه‌م دوو گرفته‌ له‌كوردستانى ئه‌مرودا به‌جوريك پيكه‌وه‌ گرييان خواردووه‌ كه‌ ليك جياناكرينه‌وه‌. هه‌ربويه‌ وه‌لاميك ده‌توانى كارسازو واقعى بيت كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا وه‌لامى هه‌ردوو گرفته‌كه‌ بداته‌وه‌. به‌برواى من، له‌ هه‌لومه‌رجى ئه‌مرودا، خواستى كردنى كوردستانى عيراق به‌ ولاتيكى سه‌ربه‌خو ده‌بى يه‌كيك بيت له‌ خاله‌ ميحوه‌رييه‌كانى پلاتفورمى سياسى كومونيزمى كريكارى. ته‌نها ئه‌م خواسته‌ وه‌لامى مه‌سه‌له‌ى ميلليو نادياريى سياسيو ئيداريى ئه‌مروى كوردستانى پييه‌. ته‌نها ئه‌م خواسته‌ ده‌توانى له‌ جه‌رگه‌ى ئه‌م بيسه‌روسامانيو داروخانه‌ ئابووريو كومه‌لايه‌تييه‌دا، ئاسويه‌كى ئه‌قلانيى بو ده‌رباز بوون له‌م هه‌لومه‌رجه‌ بخاته‌ به‌رده‌م خه‌لكى كوردستان. وه‌ ته‌نها ئه‌م شيعاره‌ ئيمكانى ئه‌وه‌ ئه‌به‌خشى كه‌ كومونيزمى كريكارى ره‌وته‌ ناسيوناليستييه‌كان له‌نيو خه‌لكيدا ته‌ريك بكاته‌وه‌و، وه‌كو هيزى يه‌كه‌م ده‌ربكه‌ويو به‌رنامه‌ى كريكاريو سوسياليستيى خوى بكاته‌ به‌هيزترين ئه‌لته‌رنه‌تيف له‌گشت كومه‌لگادا. مه‌به‌ستى من له‌م نووسينه‌ كورته‌دا خستنه‌رووى ئه‌م باسه‌و چوونه‌سه‌ر هه‌ندى له‌ لايه‌نه‌ گرنگه‌كانيتى.


مه‌سه‌له‌ى كورد

مه‌سه‌له‌ى كورد يه‌كيكه‌ له‌ گرنگترين مه‌سه‌له‌ ميللييه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان له‌ جيهانى ئه‌مرودا. خه‌سله‌تى ناوچه‌يى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌و له‌نيودا بوونى پيى سى ده‌وله‌تى ئيران‏و عيراق‏و توركيا، يه‌كه‌م، به‌رجه‌سته‌ييو گيان سه‌ختييه‌كى تايبه‌تيى به‌خشيوه‌ته‌ مه‌سه‌له‌ى كورد، وه‌ دووه‌م چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ى ته‌نانه‌ت له‌چوارچيوه‌ى هه‌ريه‌كيك له‌و ولاتانه‌شدا زور دژوارو ئالوز كردووه‌. ناوه‌روكى عمليى مه‌سه‌له‌ى كورد له‌ هه‌رسى ولاته‌كه‌دا ريك وه‌كو يه‌ك نييه‌. مه‌وداو ئه‌بعادى سته‌مى ميللى، جيوشوينى حقوقيى خه‌لكى كوردستان له‌چوارچيوه‌ى هه‌ر ولاته‌و په‌يوه‌ندى ئه‌وان له‌گه‌ل باقى خه‌لكى ولاتداو له‌گه‌ل ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زيدا، هه‌لومه‌رجى سياسيو ئابوورى كوردستان، جورى رژيمه‌ سياسييه‌كان‏و تاد له‌ هه‌ريه‌كيك له‌م سى ولاته‌دا تايبه‌تمه‌ندى خوى هه‌يه‌. له‌م نووسينه‌ كورته‌دا ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌مان نييه‌ بچينه‌ سه‌ر باسى جياوازييه‌ گرنگه‌كانى نيوان لايه‌نه‌ جياجياكانى مه‌سه‌له‌ى كورد له‌م سى ولاته‌دا. له‌باره‌ى عيراقه‌وه‌ ده‌بى ئاماژه‌ بو چه‌ند خالّيك بكريت. له‌ عيراقدا سته‌مى ميلليو جيوشوينى ژيرده‌سته‌ى خه‌لكى كوردستان مه‌سه‌له‌يه‌كى سروشتيو ره‌سمييه‌. ناسنامه‌ى قه‌وميى كورد له‌ ياساكانى عيراقدا نه‌ك ته‌نها حاشاى لـيناكرى، به‌لكو وه‌كو يه‌كيك له‌ پايه‌كانى كومه‌لگاى عيراق به‌ره‌سمى ده‌ناسرى. به‌لام ئه‌م به‌ره‌سمى ناسينه‌ له‌ ولاتيكدا كه‌ به‌ره‌ِسميو ئاشكرا وه‌كو ولاتيكى عه‌ره‌بيو به‌ به‌شيك له‌ جيهانى فراوانترى "عه‌ره‌ب" پيناسه‌ ده‌كريت، هاوتايه‌ له‌گه‌ل پيناسه‌كردنى كورد وه‌كو ئينتمايه‌كى ميللى پله‌ دووه‌م‏و هه‌ميشه‌يى كردن‏و ئيجبارى كردنى ئه‌م جيوشوينه‌ پله‌ دووه‌ بو كه‌سانيك كه‌ وه‌كو "كورد" له‌دايك ده‌بن. كورد به‌پيى پيناسه‌ له‌عيراقدا هاوولاتى پله‌ دووه‌. ته‌نانه‌ت به‌پيچه‌وانه‌ى توركياوه‌، كه‌ تيايدا ناسنامه‌ى قه‌وميى كورد له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌ حاشاى لـيده‌كريو ئه‌تباعى ولات به‌پيى پيناسه‌ به‌تورك ده‌ژميردرين، له‌عيراقدا، بو كه‌سيك كه‌ مورى "كورد" له‌نيوچه‌وانى دراوه‌، ته‌نانه‌ت ريگاچاره‌يه‌كى فه‌رديش له‌ده‌ست ئه‌م ژيرده‌سته‌يييه‌ قه‌ومييه‌ له‌ئارادا نييه‌. "كورد"يك له‌ توركيادا ناچاره‌ ببيته‌ "تورك"، به‌لام له‌ عيراقدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشيه‌وى ناتوانى ببيته‌ "عه‌ره‌ب". سنووره‌كانى ناسنامه‌ى قه‌وميى له‌عيراقدا سرينه‌وه‌ى ئيمكانى نييه‌، ئيمكانى پشت گويخستن يان فه‌راموش كردنى نييه‌. مه‌سه‌له‌ى كورد به‌حوكمى عه‌ره‌بى بوونى عيراق‏و قه‌ومى بوونى پيناسه‌ى "عه‌ره‌ب"، له‌چوارچيوه‌ى عيراقدا چاره‌سه‌رى مه‌حاله‌.

رژيمى عيراق رژيميكى ناسيوناليستى عه‌ره‌به‌و له‌گه‌ل هه‌موو دانيشتووانى ئه‌م ولاته‌دا به‌كوردو عه‌ره‌به‌وه‌ بيئه‌ندازه‌ سه‌ركوتگه‌رو هاره‌. خه‌لكى كوردستان به‌شيوه‌يه‌كى تايبه‌تى چه‌ندين جار‏و به‌تراژيديترين شيوه‌ ئه‌م سه‌ركوت‏و درنده‌يييه‌يان ته‌جروبه‌ كردووه‌. سه‌ره‌راى هه‌موو كويره‌وه‌ريو گرفته‌كانى ئه‌مرو، يه‌كيك له‌كابووسه‌كانى خه‌لكى كوردستانى عيراق گه‌رانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى رژيمى به‌عسه‌. به‌لام ته‌نانه‌ت گورانكارييش له‌ ره‌فتارى سياسى رژيمى عيراقدا رووى مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ بو خه‌لكى كوردستان ناگورى. تا ئه‌وكاته‌ى كه‌ ناونيشانى "كورد" به‌ماناى ئينتسابى فه‌رد بيت بو تويژيكى "كه‌مينه‌"و "پله‌ دوو" له‌ كومه‌لگادا، مه‌سه‌له‌ى كورد له‌جيى خوى ده‌مينيته‌وه‌. ئه‌مه‌ ئاكامى حه‌تميى به‌عه‌ره‌بى پيناسه‌كردنى عيراقه‌. له‌ نيزاميكى وادا، به‌ده‌ر له‌ خه‌لق‏و خوى ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى له‌ به‌غداد، به‌شيكى گه‌وره‌ له‌ كومه‌لگاى عيراق هه‌ميشه‌ له‌ژير سووكايه‌تى، بيمافى، نائه‌منيو هه‌ره‌شه‌ى زه‌ربه‌خواردندا ده‌ميننه‌وه‌.


وه‌لامى گشتى، وه‌لامى دياريكراو

مه‌سه‌له‌ى كورد له‌ عيراقدا ده‌بى وه‌لامى پى بدريته‌وه‌. سه‌ربه‌خويى كوردستانى عيراق له‌ روانگه‌ى كومونيزمى كريكارييه‌وه‌ بيگومان يه‌كه‌مين هه‌لبژاردن نييه‌. وه‌لامى يه‌كه‌مى ئيمه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ى ميللى له‌ گشت ناوچه‌كه‌دا شورشى كريكارييه‌. شورشيكى كومونيستى كه‌ ئه‌و سنوورانه‌ى ئينسانه‌كان ليك جيا ئه‌كاته‌وه‌و به‌سه‌ر ولات‏و قه‌وم‏و ميلله‌ت‏و دينى جياجيا دابه‌شيان ده‌كات‏و له‌به‌رامبه‌ر يه‌كتردا رايان ده‌گرى، له‌نيو ده‌بات. شورشيك كه‌ ئينسانه‌كان له‌ خورافه‌ى ميلليو له‌ كوتى ناسنامه‌ى ميللى ئازاد ده‌كات‏و به‌ماناى واقعى ده‌يانكاته‌ ئينسان. سه‌ربه‌خويى كوردستانى عيراق ته‌نانه‌ت دووه‌م هه‌لبژادنيشمان نييه‌. عيراقيكى غه‌يره‌ قه‌ومى، عيراقيكى ئازاد كه‌ تيايدا هاوولاتيان به‌بى له‌به‌رچاوگرتنى قه‌ومييه‌ت‏و ئينتماى ميللييان له‌ مافه‌ مه‌ده‌نييه‌ يه‌كسانه‌كان به‌هره‌مه‌ند بن، عيراقيك كه‌ تيايدا نه‌ پرسيار له‌ قه‌ومييه‌تى هاوولاتيان بكريو نه‌ له‌هيچ شوينيكدا تومار بكريو نه‌ له‌ هيچ ياساو دانراويكدا ناوى بيت، بيگومان له‌ جيايى كوردستان باشتره‌. ئه‌م دوو ئامانجه‌ هه‌ردووكيان، چى ريكخستن‏و وه‌ديهينانى شورشيكى كريكارى له‌ عيراق‏و له‌گشت ناوچه‌كه‌داو چى پيكهينانى رژيميكى سياسى ئازادو عه‌لمانيو غه‌يره‌ قه‌ومى له‌ عيراق‏ كه‌ تيايدا "كورد"و "عه‌ره‌ب"و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ئيتر ئاماده‌ نين به‌م ئه‌لقابه‌ قه‌ومييانه‌ ده‌سته‌به‌ندى بكرين، وه‌كو هاوولاتييانى خاوه‌ن مافى يه‌كسان به‌ره‌سمى بناسرين، ئامانجى راگه‌ياندراوى حزبى كومونيستى كريكاريى عيراقه‌. هه‌لويستى حزبى كومونيستى كريكاريى عيراق وه‌كو حزبيكى سه‌راسه‌رى له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى كورددا به‌دروستى له‌سه‌ر دوو كوله‌كه‌ى بنچينه‌يى وه‌ستاوه‌. يه‌كه‌م، شورش له‌ سه‌رتاپاى عيراقداو، وه‌ديهينانى كومه‌لگايه‌كى غه‌يره‌ قه‌وميو لابردنى سته‌مى ميللى، وه‌ دووه‌م، به‌رسمييه‌ت ناسينى مافى خه‌لكى كوردستانى عيراق بو جيابوونه‌وه‌و پيداگرتن له‌سه‌ر مه‌بده‌ئى ريفراندوم. به‌لام ئه‌م هه‌لويسته‌ گشتييه‌ ئه‌گه‌رچى له‌ گوشه‌ نيگاى حزبيكى سه‌رتاسه‌رييه‌وه‌ كافيو مه‌بده‌ئييه‌، له‌ گوشه‌ نيگاى كومونيزمى كريكارييه‌وه‌ له‌خودى كوردستانى عيراقدا هيشتا ده‌بى موشه‌خه‌س‏تر بكريته‌وه‌. پرسيار ئه‌وه‌يه‌: ئايا كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ خه‌لكى كوردستانى عيراق راى خويان، له‌ ريفراندوميكدا، له‌باره‌ى جيا بوونه‌وه‌ يان مانه‌وه‌ له‌چوارچيوه‌ى عيراقدا ده‌رببرن؟ وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌لامه‌كه‌ى ئيجابييه‌، حزبى كومونيستى كريكاريى عيراق چ وه‌كو به‌شيك له‌م خه‌لكه‌و چ وه‌كو نوينه‌رى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى چينى كريكار له‌م كومه‌لگايه‌دا كام هه‌لبژادن پيشنياز ده‌كات؟ به‌برواى من وه‌لامى پرسيارى يه‌كه‌م بيهيچ گومانيك ئيجابييه‌، به‌بى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌سبه‌جيى كوردستان له‌رووى حقوقييه‌وه‌ ده‌رباز بوون له‌ موسيبه‌ت‏و كويره‌وه‌رييه‌كانى ئه‌مروو ده‌رباز بوون له‌م ته‌نگژه‌يه‌ى ئه‌مرو ئيمكانى نييه‌. ئه‌م يه‌كلاكردنه‌وه‌يه‌ ده‌بى له‌سه‌ر راو هه‌لبژاردنى خودى خه‌لكى كوردستانى عيراق ئه‌نجام بدريت. دووه‌م، هه‌لويستى حزبى كومونيستى كريكاريى عيراق ده‌بى جيابوونه‌وه‌و پيكهينانى ده‌وله‌تيكى سه‌ربه‌خو بيت له‌كوردستانى عيراقدا. به‌برواى من، ته‌نها ئه‌م هه‌لويسته‌ له‌گه‌ل هه‌لومه‌رجى موشه‌خه‌سى ئه‌مرو، چ له‌ ناوچه‌كه‌و چ له‌ئاستى نيو نه‌ته‌وه‌ييدا، ديته‌وه‌. وه‌ ئه‌مه‌ ئيمه‌ ده‌گه‌يه‌نيته‌ گريى دووه‌م له‌م باسه‌دا: بى ناسنامه‌يى ولاتييو سه‌رگه‌ردانيى سياسي-ئيدارى كوردستانى عيراق.


"كوردى عيراقى" هاوولاتيى كوييه‌؟

كاتيك دوابه‌دواى جه‌نگى كه‌نداو باسى پيكهينانى ناوچه‌يه‌كى ئه‌منيى له‌باكورى عيراق‏دا هينرايه‌ ئاراوه‌و له‌گه‌ل پيشوازى ره‌وته‌ ناسيوناليسته‌كانى كورد به‌ره‌وروو بووه‌وه‌، هه‌رئه‌وكاته‌ ئيمه‌ له‌ بريارنامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى ئه‌وكاته‌ى حزبى كومونيستى ئيراندا زه‌نگى بيداريمان له‌ ئاكامه‌ كومه‌لايه‌تيو حقوقييه‌كانى ئه‌م هه‌نگاوه‌ لـيدا. ووتمان به‌پيچه‌وانه‌ى ته‌بليغاتى ميلليگه‌رايانى كورده‌وه‌، پيكهينانى ناوچه‌ى ئه‌منيى له‌ كوردستانى عيراق نه‌ته‌نها مه‌سه‌له‌ى دياريكردنى چاره‌نووسى خه‌لكى كوردستان ئاسان ناكاته‌وه‌، به‌لكو كوردستانى عيراق له‌ قه‌واره‌ى كومه‌لگايه‌ك ده‌ردينيو ده‌يكاته‌ ئوردوگايه‌كى فراوانى په‌نابه‌ريتى. ئوردوگايه‌ك كه‌ جموجولو ژيانى كومه‌لايه‌تيو ئابووريو فه‌رهه‌نگيى تيدا نييه‌و، ئوردوگايه‌ك كه‌ بو مانه‌وه‌ى خوى موحتاجى كومه‌كى مادديو شمه‌كيى خارجه‌. ئه‌م رووداوه‌ رووى داو ريك هه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ هاته‌ پيشه‌وه‌. خه‌لكى كوردستانى عيراق باجيكى گه‌وره‌يان دا له‌به‌رامبه‌ر "ئه‌منييه‌ت"ى خوياندا. خه‌لكى كوردستانى عيراق له‌م برگه‌يه‌دا له‌كرده‌وه‌دا هيچ ته‌به‌عييه‌تيكى ولاتييان نييه‌. كوردستانى عيراق بى قانوون (هه‌ر قانوونيك)و بيده‌وله‌ته‌ (هه‌رده‌وله‌تيك). بيناوه‌روكيى شانوگه‌ريى پيكهينانى په‌رله‌مان له‌لايه‌ن ئه‌حزابيكه‌وه‌ كه‌ له‌لايه‌ن غه‌ربه‌وه‌ بو پاريزگارى كردن له‌م ئوردوگايه‌ دانرابوون زور زوو ئاشكرا بوو. په‌رله‌مان، به‌بى حه‌قى حوكمرانيى مانايه‌كى نييه‌. هه‌روه‌ك چون كه‌ به‌رنامه‌ريژيى ئابوورى، به‌رهه‌مهينان، ريكخستنى خزمه‌تگوزارييه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كان، صحه‌، فيركردن‏و بارهينان، نه‌زم‏و ئاسايش‏و به‌رقه‌راركردنى قانوون به‌بى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى ده‌وله‌ت‏و حوكمرانى مانايه‌كى نييه‌. تائه‌وكاته‌ى كه‌ چاره‌نووسى كوردستان له‌رووى ناسنامه‌ى ولاتييو مه‌سه‌له‌ى حوكمرانييه‌وه‌ موشه‌خه‌س نه‌بووه‌ته‌وه‌، تائه‌وكاته‌ى كه‌ كوردستان نه‌ك كومه‌لگايه‌كى مه‌ده‌نى، به‌لكو هوليكى چاوه‌روانيى چه‌ند مليونيى بيت، نه‌ته‌نها ناكرى قسه‌يه‌ك له‌ باشبوونى ژيانى خه‌لكى، به‌لكو ناكرى ته‌نانه‌ت قسه‌ له‌ گيرانه‌وه‌ى لانى كه‌مى ستاندارده‌ نورماله‌ كومه‌لايه‌تييه‌كانيش بكريت. له‌م نيوه‌دا ره‌وتى پاشه‌وپاش گه‌رانه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگيى شتيكى حه‌تمييه‌. خه‌لكى كوردستان نه‌ته‌نها مافيكيان بو دياريكردنى چاره‌نووسى خويان به‌ده‌ست نه‌هيناوه‌، به‌لكو ته‌نانه‌ت ئيمكانى ماددى كاريگه‌رى دانان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجى دابين‏كردنى گوزه‌رانى خوشيان له‌ده‌ست داوه‌. ئاكامى حه‌تميى دريژه‌كيشانى ئه‌م وه‌زعه‌ مه‌ينه‌تباره‌ داروخانى له‌جاران زياترى كومه‌لگايه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كانى ئابووريو ريفاهيو فه‌رهه‌نگيدا. چاره‌نووسى حقوقيى كوردستانى عيراق ده‌بى روشن بكريته‌وه‌.

ئه‌وه‌ كاريكى ساده‌يه‌ كه‌ ئوبالى ئه‌م دژوارييانه‌ بخه‌يته‌ ئه‌ستوى هه‌ردوو حزبه‌ ناسيوناليسته‌ كورده‌كه‌. هه‌لبه‌ته‌ ئه‌مانه‌ راسته‌وخو باعيس‏و مايه‌ى گه‌ليك له‌ ده‌رده‌سه‌رييه‌كانى خه‌لكن. به‌لام ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت نوينه‌رانى راسته‌قينه‌و راسته‌وخوى خه‌لكيش له‌سه‌ر كاربووايه‌ن، به‌بى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى مه‌سه‌له‌ى جيوشوينى حقوقيو ولاتيى كوردستانى عيراق ئيمكانى مانوريكى زوريان له‌ قه‌له‌مره‌وه‌كانى ئابوورى، به‌رهه‌م هينان، ريفاهى كومه‌لايه‌تى، به‌رقه‌رار كردنى قانوون، دابين كردنى ئه‌منييه‌تى هاوولاتيان‏وتاد نه‌ده‌بوو.


ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ر وا نامينيته‌وه‌

ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌روا نامينيته‌وه‌. ئه‌مه‌ هه‌مووان ده‌يزانن. كوردستانى عيراق ده‌بى بگه‌ريته‌وه‌ بو قه‌واره‌ى كومه‌لگايه‌كى مه‌ده‌نيى خاوه‌ن هه‌لسووكه‌وتى ئابووريو سياسيو رووبينايه‌كى حقوقيى پيناسه‌كراو: يان وه‌كو به‌شيك له‌ ولاتى عيراق، يان وه‌كو ولاتيكى سه‌ربه‌خو. ئه‌مه‌ دوورييانيكى واقعييه‌و وه‌لاميكى ده‌ستبه‌جيو واقعى له‌ حزبى كومونيستى كريكاريى عيراق‏و هه‌موو خه‌لكى ده‌خوازيت. هه‌ردوو حزبى ميللي- عه‌شيره‌تيى كورد خه‌ريكن خه‌لكى به‌چاوى به‌ستراوو ده‌ستى به‌ستراوه‌وه‌ به‌ره‌و "ريگا چاره‌"ى يه‌كه‌م لـيئه‌خورن. ئه‌وه‌ لاى هه‌مووان به‌لگه‌نه‌ويسته‌ كه‌ دره‌نگ يان زوو به‌چاره‌سه‌ر بوونى مه‌سه‌له‌ى ئابلوقه‌ى عيراق، رژيمى به‌عس سه‌رله‌نوى هيرش ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر كوردستان. هيچ كه‌سيك حاشا له‌وه‌ ناكات كه‌ حزبه‌ ميللييه‌كان توانا وه‌يان ته‌نانه‌ت مه‌يلى به‌رگرتن به‌م ئاسويه‌يان نييه‌. نه‌خشه‌ى ئه‌وان بو خه‌لكى كوردستان ئه‌مه‌يه‌: دريژه‌پيدانى ده‌وره‌ى ئينتقاليى هه‌تا ئيمكانى هه‌بيت، پاشانيش، هه‌ركاتيك كه‌ خويان پييان باش بيت، ريگه‌دان به‌ گه‌رانه‌وه‌ى حوكمرانيى رژيمى عيراق بو سه‌ر كوردستان. به‌لام به‌له‌به‌رچاوگرتنى تيكراى هه‌لومه‌رجه‌كه‌، ريگاچاره‌ى مه‌بده‌ئيى هه‌ولدانه‌ بو وه‌ديهينانى حاله‌تى دووه‌م، واته‌ جيابوونه‌وه‌ له‌ عيراق‏و پيكهينانى ولاتيكى سه‌ربه‌خو له‌ كوردستاندا.

هيچ يه‌كيك له‌م دوو حاله‌ته‌ بيده‌ردى سه‌ريو بيچه‌رمه‌سه‌رى نين. له‌باره‌ى ئاكامه‌كانى حاله‌تى يه‌كه‌مه‌وه‌ هيچ كه‌سيك له‌ كوردستانى عيراقدا ناروشنييه‌كى نييه‌. به‌راستى جيگاى سه‌رسورمانه‌ كه‌ خه‌لكى كوردستان، له‌حاله‌تيكدا كه‌ به‌واقعى سه‌رپشك بكرين، گه‌رانه‌وه‌ بو ژير سايه‌ى حكومه‌تى به‌عسى عيراقيان پى باشتر بيت له‌ پيكهينانى ولاتيكى سه‌به‌رخو. ئه‌گه‌ر خه‌لكى چالاكانه‌و وه‌كو ئه‌لته‌رنه‌تيفيك بير له‌ جيابوونه‌وه‌و سه‌ربه‌خويى ناكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌ نامومكين يان به‌مايه‌ى گيروگرفتى داده‌نين. بو ژماره‌يه‌ك له‌خودى كومونيسته‌كانيش هه‌ندى ناروشنيى تيوريى ديايكراو له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ى جيابوونه‌وه‌ له‌ئارادايه‌. ده‌بى به‌كورتى ئاماژه‌ بو هه‌نديك له‌م بوچوونانه‌ بكه‌ين.


"ئه‌مريكاو غه‌رب نايانه‌وى، توركياو ئيران‏و عيراق نايه‌لن"

ئه‌مانه‌ پاساوه‌ كلاسيكييه‌كانى "رابه‌رانى ميللى" كوردستانى عيراق بووه‌ بو خولادان له‌ شيعارى سه‌ربه‌خويى. ئه‌گه‌ر رابه‌رانى ميللى ناچار بن له‌پيناوى قازانج‏و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانياندا خويان له‌چوارچيوه‌ى ئه‌و سيناريويانه‌دا قه‌تيس بكه‌ن كه‌ دلخوازى ده‌وله‌ت‏و هيزه‌كانه‌، ئه‌وا خه‌لكى كوردستان هيچ مه‌جبورى ئه‌م كاره‌ نييه‌. نموونه‌ ميژوويييه‌كانى ئه‌و خه‌لكانه‌ى كه‌ توانيويانه‌ ئيراده‌ى خويان به‌سه‌ر ده‌سه‌لاته‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كاندا بسه‌پينن كه‌م نين. به‌برواى من له‌باره‌ى تواناى واقعيى ده‌خاله‌تى ئيران‏و توركيا، به‌تايبه‌ت له‌ هه‌لومه‌رجى نيونه‌ته‌وه‌يى ئه‌مرودا، موباله‌غه‌ ئه‌كريت. حه‌تمه‌ن هه‌ولو ته‌قه‌لاى سياسيو سه‌ربازيى جوراوجور له‌لايه‌ن ئه‌م ده‌وله‌تانه‌وه‌ ئه‌دريت، كه‌ هه‌ر ئيستاش هه‌يه‌، به‌لام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا نييه‌ كه‌ خه‌لكى كوردستان له‌ژير سايه‌ى رابه‌رايه‌تييه‌كى مه‌بده‌ئيدا تواناى جله‌وكردن يان پووچه‌لكردنه‌وه‌ى ئه‌م جموجولانه‌ى نه‌بيت. له‌ئاستيكى موشه‌خه‌ستردا، هيچ كاتيك وه‌كو ئه‌مرو هاوكيشه‌ نيونه‌ته‌وه‌يييه‌كان‏و ته‌قسيماته‌ جيهانييه‌كان به‌م فراوانييه‌ نه‌چوونه‌ته‌ ژير پرسياره‌وه‌‏و ئيعاده‌ نه‌زه‌ريان تيا نه‌كراوه‌. ئه‌گه‌ر له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌ بشى برگه‌يه‌ك هه‌بيت كه‌ تيايدا ده‌رفه‌تيك بره‌خسيت بو داسه‌پاندنى ئيراده‌ى خه‌لكى كوردستان به‌سه‌ر روژئاواو ده‌وله‌تانى ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وا ئه‌و برگه‌يه‌ ئه‌مرويه‌. ئه‌مرو له‌ هه‌موو كاتيك زياتر ده‌رفه‌تى به‌ره‌سمى ناسينى كوردستان له‌لايه‌ن ده‌وله‌تانى جياجياوه‌، به‌رقه‌رار كردنى په‌يوه‌ندى بازرگانيو ئابووريو دبلوماسى له‌گه‌ل به‌شيك له‌ جيهاندا، ته‌نانه‌ت به‌پيچه‌وانه‌ى مه‌يلى روژئاواشه‌وه‌، هه‌يه‌. ئيرانيش له‌سه‌روبه‌ندى ئالوگوريكى گه‌وره‌دايه‌ كه‌ جمهورى ئيسلامى له‌پى ئه‌خات‏و بيتواناى ئه‌كات. ده‌ستى توركيا بو كارى سه‌ربازيى زور ئاوه‌لا نييه‌و ده‌وله‌تى عيراقيش له‌ئاستى نيونه‌ته‌وه‌ييدا هه‌روا ته‌ريك ماوه‌ته‌وه‌. دريژه‌كيشانى ئه‌م وه‌زعه‌ى ئيستاو پاشانيش ويلكردنى خه‌لكى ناريكخراوو هه‌ژارو جه‌نگ زه‌ده‌ى كوردستان له‌به‌رده‌م سوپاى عيراق‏دا، واته‌ ئه‌م سيناريويه‌ى ئيستا، ئاسويه‌كى زور تراژيدييانه‌تر نيشان ده‌دات وه‌ك له‌ ده‌وله‌تيك كه‌ له‌ كوردستانى عيراق‏دا سه‌ربه‌خويى راگه‌ياندووه‌و به‌ ده‌نگى خه‌لك پشت ئه‌ستووره‌و ده‌ستبه‌كارى بنياتنانه‌وه‌ى ئابووريو كومه‌لگايه‌و له‌ ئاستى نيونه‌ته‌وه‌ييشدا به‌شوين به‌ده‌ستهينانى ئيعتراف‏‏و راكيشانى ئيعتباراتى ئابووريو ئالوگورى بازرگانيو به‌ده‌ستهينانى زه‌مانه‌تى نيونه‌ته‌يييه‌وه‌يه‌ له‌دژى هيرشى ولاته‌ دراوسيكان.


"ئايا كوردستانى سه‌ربه‌خو ناكه‌ويته‌ ده‌ستى حزبه‌ ناسيوناليسته‌كان؟"

ئه‌مه‌ نيگه‌رانييه‌كى واقعيى چه‌په‌. ئايا سه‌به‌خويى كوردستان له‌ هه‌لومه‌رجى ئيستادا به‌ماناى قبوول كردنى حوكمرانيى تاله‌بانييه‌كان‏و بارزانييه‌كان نييه‌؟ به‌برواى من به‌پيچه‌وانه‌وه‌يه‌. كه‌ش‏و هه‌واى ئه‌مرو، كه‌ش‏و هه‌واى ژيان‏و نه‌ش‏ونماى ئه‌وانه‌. ره‌وته‌ ميللي- عه‌شيره‌تييه‌كانى كورد‏و سه‌ركوتى رژيمى به‌عس دوو ديوى يه‌ك پاره‌ن. مادام كه‌ مه‌سه‌له‌ى ميللى وجودى هه‌يه‌‏و مادام رژيميكى سه‌ركوتگه‌ر خه‌لكى كوردستان به‌هوى ئينتماى ميللييانه‌وه‌ ده‌كوتيته‌وه‌، ئه‌م ره‌وتانه‌ هه‌روا به‌پاله‌وانى سه‌ر ساحه‌ى كوردستان ده‌ميننه‌وه‌. ئه‌مانه‌ زور له‌ كومه‌لگاى كوردستان‏و، تركيبى چينايه‌تيو، په‌يوه‌ندى ئابووريو ئاستى فه‌رهه‌نگييه‌كه‌ى له‌دواترن. كوردستانى عيراق كومه‌لگايه‌كى له‌وه‌ شاريتر، سه‌نعه‌تيتر، وه‌ له‌رووى فه‌رهه‌نگييه‌وه‌ له‌وه‌ پيشكه‌تووتره‌ كه‌ ئه‌م هيزانه‌ له‌ هه‌لومه‌رجيكى نورمالدا جيگاو شوينيكيان هه‌بيت له‌ ساحه‌ى سياسى ئه‌ودا. ته‌نها وجودى كونه‌په‌رستييه‌كى هارو "بيگانه‌" خه‌لكى ناچار كردووه‌ مه‌يدانداريى ئه‌مانه‌ قبوول بكات. ئه‌مانه‌ ئاكامى زال بوونى خه‌باتى پيشمه‌رگانه‌ن به‌سه‌ر ژيان‏و ميتابوليزمى سياسى له‌ كوردستانى عيراقدا. به‌هه‌ر راده‌يه‌ك كه‌ ئه‌م شيوه‌يه‌ مه‌وزوعييه‌تى خوى له‌ده‌ست بدات‏و شاره‌كان ببنه‌ مه‌لبه‌ندى سياسى ئه‌سليى، ئه‌مانه‌ ته‌ريك‏ ده‌كه‌ونه‌وه‌و نامو ئه‌بن. هيزهاوسه‌نگى چينايه‌تى له‌خودى كومه‌لگاى كوردستانى عيراقدا زور له‌دژى ئه‌وانه‌. نه‌ته‌نها چينى كريكارو كومونيزمى كريكارى ئه‌لته‌رنه‌تيفيكى واقعيو به‌هيزه‌ له‌ كومه‌لگادا، به‌لكو ته‌نانه‌ت به‌شيكى فراوان له‌ خودى چينى ناوه‌نجيى كوردستان‏و روشنبيران‏و تويژه‌ خوينده‌وارو خاوه‌ن بروانامه‌كانيش سه‌ره‌نجام خوازيارى چوارچيوه‌يه‌كى سياسى موديرن‏ترو شاريترن بو به‌يان كردنى ئاره‌زووه‌كانيان. ئه‌م حزبه‌ كونانه‌ له‌ كوردستانيكى سه‌ربه‌خودا به‌خيرايى ده‌كه‌ونه‌ په‌راويزه‌وه‌. به‌پيچه‌وانه‌ى ئه‌م بوچوونه‌وه‌، زيانيكى گه‌وره‌ى دريژه‌كيشانى هه‌لومه‌رجى ئيستا وه‌يان گه‌رانه‌وه‌ بو چوارچيوه‌ى عيراق ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ده‌سه‌لاتى ئه‌م حزبه‌ ميللي- عه‌شيره‌تييانه‌ به‌سه‌ر ژيانى سياسى خه‌لكى كوردستانى عيراقه‌وه‌ به‌رده‌وام‏و سه‌قامگير ئه‌كات.


ئايا خواستى سه‌ربه‌خويى، خواستيكى ناسيوناليستى نييه‌؟

له‌م حاله‌ته‌ ديارى كراوه‌داو له‌زمانى چينى كريكارو كومونيزمه‌وه‌، وه‌لام نه‌خيره‌. ئيمه‌ له‌به‌رخاترى سه‌به‌خويى خوازيارى سه‌ربه‌خويى نين. ئيمه‌ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جيى چاره‌نووسى حقوقيى كوردستانى عيراقمان ده‌ويت‏‏و له‌نيوان دوو ئه‌لته‌رنه‌تيفى مانه‌وه‌ له‌گه‌ل عيراق‏‏و جيابوونه‌وه‌ له‌عيراق پيمان وايه‌ ئه‌مه‌ى دووه‌م له‌به‌رژه‌وه‌نديى خه‌بات بو به‌خته‌وه‌ريو خوشگوزه‌رانيى خه‌لك‏و ئازاديو سوسياليزم‏دايه‌. شيعارى ئيمه‌ پيكهينانى "ده‌وله‌تيكى كوردى" نييه‌. شيعارى ئيمه‌ ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ "كورده‌كان" ده‌بى ده‌وله‌تى "خويان" هه‌بيت. ئيمه‌ خوازيارى پيكهينانى ده‌وله‌تيكى سه‌ربه‌خوين له‌ كوردستانى عيراقدا. ده‌وله‌تيكى غه‌يره‌ قه‌وميى كه‌ خه‌لكى كوردستان بتوانن تيايدا دوور له‌ هه‌ر سته‌ميكى ميللى بژين. ئيمه‌ پيمان وايه‌ له‌باره‌ى چاره‌نووسى كوردستانه‌وه‌ ده‌بى ده‌نگى هه‌موو دانيشتووانه‌كه‌ى سه‌ربه‌خو له‌ ئينتماى قه‌ومييان وه‌ربگيريت. ئيمه‌ له‌ هه‌ولدانماندا بو راكيشانى خه‌لكى به‌لاى ئه‌م شيعاره‌دا په‌نا بو ناسنامه‌و خوشباوه‌ريو ده‌رمارگيريى قه‌وميو ميللييان نابه‌ين. ئيمه‌ لاى خه‌لكى قسه‌ له‌ ئازادى، يه‌كسانى، خوشگوزه‌رانيو ئينسانيه‌ت ده‌كه‌ين‏و له‌ده‌ورى ئه‌م ئالايه‌ كويان ده‌كه‌ينه‌وه‌. به‌لام هه‌موو ئه‌م باسانه‌ به‌ماناى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئيمه‌ به‌هينانه‌ گورى ئه‌م شيعاره‌ ئه‌چينه‌ ناو قه‌له‌مره‌ويكى حه‌ساسه‌وه‌و ده‌بى به‌ووردى ئاگادارى سنووربه‌نديى خومان بين له‌گه‌ل ناسيوناليزمى كورددا. به‌هه‌رحال شيوازى دروست ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پى بنيينه‌ ئه‌م مه‌يدانه‌وه‌، مه‌يدانى رينيشاندانى واقعى بو ده‌رباز بوون له‌ گرفته‌كانى كومه‌لگا، وه‌ به‌هوشيارييه‌وه‌ له‌گه‌ل مه‌ترسييه‌كانيدا به‌ره‌وروو بينه‌وه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ترسى تووش بوون، لـيگه‌ريين كومه‌لگاو چاره‌نووسه‌كه‌ى هه‌روا به‌ ده‌ست هيزه‌ دواكه‌وتووو بيروباوه‌ره‌ كونه‌په‌رسته‌كانه‌وه‌ بيت.


"يه‌كيتيى چينى كريكارى عيراق چى به‌سه‌ردى؟"

به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنى ئه‌م سياسه‌ته‌ نابيته‌ مايه‌ى هيچ جيابوونه‌وه‌و ئينشقاقيك له‌هيچ ريكخراوو كه‌مپينيكى كريكاريدا كه‌ به‌كرده‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى عيراقدا هه‌يه‌. چونكه‌ ئه‌مرو ئه‌م يه‌كيتييه‌ زياتر له‌وه‌ى كه‌ واقعييه‌تيكى هه‌نووكه‌يى بيت، ئامانجيكى سياسى حزبى خومانه‌. به‌برواى من سياسه‌تيك كه‌ مه‌وقعييه‌تى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى كريكارى به‌كرده‌وه‌ باش بكات، خزمه‌تيكى زياتريش به‌م ئامانجه‌ ده‌كات. به‌برواى من ئه‌م سياسه‌ته‌ به‌ته‌واوى ئيمه‌ به‌هيزتر ده‌كات‏ وه‌ بيگومان تواناى ئيمه‌ بو يه‌كگرتوو كردنى هه‌ردوو به‌شى كورديو عه‌ره‌بيى عيراقيش زياتر ده‌كات.


چوارچيوه‌ى عه‌مه‌لي

له‌رووى عملييه‌وه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنى ئه‌م سياسه‌ته‌ به‌ماناى وه‌ريخستنى بزووتنه‌وه‌يه‌كى سه‌ربه‌خوييخوازانه‌ نييه‌. ئه‌م شيعاره‌ ده‌بى گوشه‌يه‌ك بيت له‌ ئه‌لته‌رنه‌تيفى عمليى حزبى كومونيستى كريكاريو بزووتنه‌وه‌ى شورايى له‌ كوردستانى عيراقدا كه‌ له‌وه‌لام به‌ هه‌لومه‌رجى سه‌رگه‌ردان‏و نابه‌سامانى ئه‌مرو ئه‌خريته‌ روو. چوارچيوه‌ى عمليى ته‌رح كردنى ئه‌م شيعاره‌ له‌روانگه‌ى ئيمه‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌، يه‌كه‌م، ريفراندوم‏و گه‌رانه‌وه‌ بو راى خودى خه‌لكى. ئه‌م ريفراندومه‌ ده‌بيو واباشتره‌ كه‌ به‌ره‌زامه‌نديى "ده‌زگا ره‌سمييه‌ نيونه‌ته‌وه‌يييه‌كان" ئه‌نجام بدريت بوئه‌وه‌ى ته‌نفيزكردنى ئه‌نجامه‌كه‌ى زه‌مانه‌تيكى زورترى هه‌بيت. به‌لام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش عملى نه‌بيته‌وه‌، ئيمه‌ ده‌بى هه‌ر خوازيارى به‌رپاكردنى ريفراندوميكى ئازاد بين له‌سه‌ر دياريكردنى چاره‌نووسى كوردستان. له‌روانگه‌ى ئيمه‌وه‌ راى خه‌لكى هه‌رچييه‌ك بيت ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو ئه‌گيرى. له‌ وه‌ها ريفراندوميكدا ئيمه‌ ده‌بى پيكهينانى ولاتيكى سه‌ربه‌خو پيشنياز بكه‌ين. ده‌بى ليره‌دا ته‌ئكيد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ين كه‌ هه‌ر به‌ندو به‌ست‏و په‌يماننامه‌و ريككه‌وتننامه‌يه‌ك له‌لايه‌ن هه‌ر هيزيكه‌وه‌ كه‌ مورى راى ئازادو راسته‌وخوى خه‌لكى پيوه‌ نه‌بيت له‌ روانگه‌ى ئيمه‌وه‌ شه‌رعييه‌تى نييه‌. دووه‌م، ئه‌م خواسته‌ ده‌بى وه‌كو ريگاچاره‌يه‌كى عمليو ئه‌لته‌رنه‌تيفيكى قابيلى تحمل‏تر بو خه‌لكى روون بكريته‌وه‌. پرسيار ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كوردستان به‌ره‌وكوى ئه‌روات. به‌دريژه‌كيشانى ئه‌م وه‌زعه‌ى ئيستاو سياسه‌تيك كه‌ حزبه‌ ميللي- عه‌شيره‌تييه‌كانى كورد گرتوويانه‌ته‌ به‌ر، تراژيديايه‌كى ترى ئينسانى چاوه‌روانى خه‌لك ده‌كات. ئيمه‌ ده‌بى مه‌شخه‌ل به‌ده‌ستى دوورخستنه‌وه‌ى خه‌لكى بين له‌م چاره‌نووسه‌. ئه‌م شيعاره‌ بو گيرانى ئه‌م روله‌ كومه‌كمان پيده‌كات. سييه‌م، خواستى سه‌ربه‌خويى مه‌سه‌له‌يه‌كى ته‌م‏ومژاويى له‌ زه‌ينى زوريك له‌ خه‌لكيدا روشن ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر بويه‌ به‌ده‌رله‌وه‌ى كه‌ عمليئه‌بيته‌وه‌ يان نا، خه‌لكى كريكارو زه‌حمه‌تكيش به‌ ئيمكانى ده‌خاله‌ت له‌ چاره‌نووسى خويان گه‌شبين ده‌كات‏و ده‌يانهينيته‌ مه‌يدان. ئه‌م شيعاره‌ بيئاسويى ره‌وته‌ ناسيوناليستييه‌كان‏و ناشايسته‌يييان له‌ رابه‌رايه‌تى كردنى كومه‌لگاى كوردستان‏و نوينه‌رايه‌تى كردنى خه‌لكى كوردستان له‌ئاستى نيونه‌ته‌وه‌ييدا ده‌خاته‌ روو. له‌ يه‌ك قسه‌دا خواستى سه‌ربه‌خويى چه‌قى قورساييو قيبله‌نوماى هه‌لسوورانى ئيمه‌ نييه‌ له‌ كوردستان، به‌لكو به‌شيكى گرنگ‏و زه‌روريى ريبازى تاكتيكيى ئيمه‌يه‌ له‌ كوردستانى ئه‌مروداو ده‌بى هه‌ر به‌م جوره‌و له‌م چوارچيوه‌يه‌شدا ته‌بليغى بو بكرى.


* * * *

هه‌روه‌كو باسم كرد ئامانجى ئه‌م نووسينه‌ خستنه‌رووى علنى باسه‌كه‌ بوو. هيشتا ده‌كرى لايه‌نى جياجياى ئه‌م باسه‌ ته‌رح بكريت، كه‌ من بو چه‌ق به‌ستن له‌سه‌ر باسه‌ سه‌ره‌كييه‌كه‌ى ليره‌دا نايانهينمه‌وه‌و چاوپوشييان لـيئه‌كه‌م. شايانى باسه‌ كه‌ ناوه‌روكى ئه‌م نووسينه‌‏و هه‌ندى مه‌وزوعى ترى له‌م باره‌يه‌وه‌، له‌ پلنيومى سييه‌مى كوميته‌ى ناوه‌ندى حزبى كومونيستى كريكاريى ئيران‏، به‌ئاماده‌بوونى چه‌ند كه‌سيك له‌ ئه‌ندامانى كوميته‌ى ناوه‌ندى حزبى كومونيستى كريكاريى عيراق هينرايه‌ گورو دواتريش پوخته‌ى ئه‌م باسانه‌ خرايه‌ به‌رده‌ستى ناوه‌نديو كادره‌كانى حزبى عيراق. به‌برواى من جيگاى خويه‌تى كه‌ هه‌موو خاله‌كانى په‌يوه‌ست به‌م باسه‌ به‌وورديو به‌دوورو دريژى له‌ بزووتنه‌وه‌ى ئيمه‌دا له‌ عيراق بخريته‌ به‌رباس. ده‌رفه‌تيكى زورمان بو يه‌كلاكردنه‌وه‌ى باسه‌كه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ نييه‌، به‌لام له‌به‌ر گرنگيو تازه‌يى مه‌وزوعه‌كه‌ ده‌بى ده‌رگا به‌رووى ووردكرنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌كان‏و بيستنى بوچوونه‌ جياجياكان‏دا كراوه‌ بيت. من خوم نه‌ك وه‌كو ئه‌حكاميكى دوگم‏و بيمرونه‌ت به‌لكو وه‌كو خستنه‌روويه‌كى سه‌ره‌تايى ريبازيكى تاكتيكيى گرنگ له‌ عيراقدا ده‌روانمه‌ ئه‌م تيزانه‌ كه‌ ده‌بى له‌دريژه‌ى قسه‌وباسه‌كاندا ووردو قوول بكريته‌وه‌.


مه‌نسوورى حيكمه‌ت



سعيد احمد له‌فارسييه‌وه‌ كردوويه‌تى به‌كوردي
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #0820ku.html