"دبلوماسى" يان ههلبژاردنى سياسى؟
کومهلهى تازه له "کيشمهکيشهکانى ناوچهکه"دا
له ژمارهى مانگى دى (کانوونى چوارهمى ١٩٩٦) بلاوکراوهى "جهان امروز" ("جيهانى ئهمرو" بلاوکراوهى حيزبى کومونيستى ئيرانهو له ئهروپا دهردهچيت-وهرگير) ووتاريکى کورتى جهنابى عومهرى ئيلخانىزاده بلاوکراوهتهوه که گهليک خالى گرنگى تيدايه. ئهم ووتارهى ئهو بهروالهت لهوهلام به ووتارهکهى من له ئهنتهرناسيونالى ژماره ١٩ (مهبهست ووتارى "سيناريوى رهش، سيناريوى سپى" يه-و) نووسراوه. من لهو ووتارهدا ئاماژهم بو چهند نموونهيهک له ههلويستى سهرپىيىو ناکاملى ريکخراوه به ناو چهپهکان کردبوو بهرامبهر به باسى ئهگهرى لوبنانيزهبوونى ههلومهرج له ئيراندا. به راى من نه تهنها کهسانيک که خويان بهچهپ و سوسياليست و ههلسووراوى سياسى دهزانن، بهلکو ههر ئادهميزاديک له دنياى ئهمرودا که توزقاليک عهقلى ههبيتو به هولى خوىو هاورهگهزهکانىيهوه بيت بهپىى مهنتق دهبى سهبارهت به ئهگهرى ئهم ئاسو تاريکه بيربکاتهوهو ههلويستى ههبيت. بهلام ههروهکو لهويشدا نووسيم، وا دياره ئهمه چاوهروانىيهکى بىجىيه له «چهپ».
بهههرحال جهنابى ئيلخانىزاده لهم نووسراوهيهى ئهخيريدا نهچووهته ناو ئهم باسهوهو ئهو چهند پهرهگرافهش که له سهرهتاوه بو پهرده ههلمالين له رووى "مهبهستهکانى" ئيمه له هينانه گورى ئهم باسه نووسيويتى، واباشتره ههر لهبهرچاوى نهگرين. بايهخى نووسينهکهى ئهو لهوهدايه که ئهو پرسياره گرنگهى که ماوهيهکى زوره به سهر سهرى ريکخراوهکهيانهوه دهسووريتهوه، به ئاشکراو به راشکاوى دهخاته بهردهم خوىو ههول ئهدات وهلامى پى بداتهوه. شيوهى پرسيارهکه بهم جورهيه: ئهم لنگهوقوچى و ئهم جىوشوينه غهيره قابيلى هضمهى پهيوهندىيه سياسىو عهمهلىيهکانى کومهلهى ئهمرو لهگهل دهولهتو هيزه سياسىيهکانى ناوچهکهدا چون تهفسير ئهکريت، لهلايهکهوه دوستايهتىو سازشو بىدهنگى له بهرامبهر دهولهتو هيزه کونهپهرستهکانى ناوچهکهدا، وه لهپهيوهند به حيزبه قومىو عهشيرهتىيهکانى کوردهوه تهنانهت پشتيوانىى سياسى ئاشکرا لييان، وه لهلايهکى تريشهوه، ههلويستى سلبىو رهتکردنهوهو له زور حالهتدا تهنانهت دوژمنايهتى کردن لهبهرامبهر حيزبى کومونيستى کريکاريى عيراقدا.
عومهرى ئيلخانىزادهش له ههولى ئهوهدا نىيه که ئهم تهسويره له سهر پهيوهندىيهکانى کومهلهى ئهمرو له ناوچهکهدا له رووى بابهتىيهوه رهت بکاتهوه. به پيچهوانهوه، پاساوى ئهکات، نهک ههر ئهمه، بهلکو ئهم جيگاو شوينه وهکو خالى به هيزى ريکخراوهکهى خوى نيشان دهداتو بهشانازىيهوه باسى ئهکات.
بهراى من باسهکهى جهنابى ئيلخانىزاده بو پاساوکردنى ئهم جيىو شوينه، لاوازو خوفريودهرانهيه. لهم وهلامهى جهنابى ئيلخانى زادهدا به روشنى دهکرى ئهو ببينى که ئهم دوست و دوژمن "لى تيکچوونه" ، به ريکهوت نىيه، لهبى ديقهتى نىيه، بهلکو ههلويستيکى هوشيارانهى کومهلهى ئهمرويه، هيچ زور (اجبار)يک يان ههلهيهک له ئارادا نىيه.
ئهو دهنووسى:
"له کهس شاراوه نىيه که کومهله ههم لهگهل حيزبه سياسىيهکان له کوردستانى ئيرانو عيراقو ههم لهگهل دهولهتى عيراقدا پهيوهندىيهکى سياسىو دبلوماسى دياريکراوى ههيهو ئهم مهسهلهيه به هيچ جوريک تازهنىيهو تهنانهت پيش پيکهاتنى حيزبى کومونيست (ى ئيران-و)و پيش پيکهينانى پهيوهندىيهکى دبلوماسى لهگهل دهولهتى عيراقدا ئيوهو ريکخراوهکهتان (اتحاد مبارزان کمونيست) لهم پهيوهندىيه ئاگاداربوونو موافقى بوون. دواتريش له حيزبى کومونيستدا ئيوه ديفاعتان لهم پهيوهندىيه دهکرد. ئهم پهيوهندىيه له سهر بناغهى پاراستنى مبادئو پرهنسيپه شورشگيرانهکانو له سهر بناغهى هيزهاوسهنگى ناوچهيى دامهزراوه. کومهله وهکو هيزيکى کومهلايهتىو دهخالهتگهر له ئالوگورهکانى ناوچهکهدا تاکو ئيستا توانيويتى به شيوهيهکى مهبدهئىو قابيلى ديفاع ئهم پهيوهندىيانه بپاريزىو له ههمان کاتدا له ئيمکاناتى دوو راديوى کومونيستى...و حزورى تهشکيلاتى عهلهنىو عهسکهرى بههرهمهند بيت. تهنها مهحدودييهتيک که ئيمه له بهرامبهر (بههرهمهندبوون-و) لهم ئيمکاناتانه قبوولمان کردووه مهحدودييهت بووه له تهبليغاتماندا وه ئهمه مهسهلهيهکه که سالههايه... به ئاشکرا رامان گهياندووه بو ئهوهى هيچ ناروشنىيهک له بارهى سنوورى ئهم پهيوهندىيانهوه نهمينيتهوه. تا ئهو کاتهى که کومهله بتوانيت، هاوکات لهگهل پاراستنى پرهنسيپه کومونيستىيهکان، به قازانجى بزوتنهوهى شورشگيرانه کهلک لهم ناکوکىو کيشمهکيشه ناوچهييانه وهردهگريت وه ههروهکو تاکو ئيستا بهکردهوه نيشانىداوه بهئاشکراو سهربهرزانه وه بيگومان به پاراستنى پرهنسيپه شورشگيرانهکانهوه ئامادهى دريژهدان بهم پهيوهندىيانه دهبىو هيچى تر."
ئهم وهلامه دوو عهيبى بنهرهتى ههيه:
١- ئهو ههول ئهدات که مهسهلهکه وانيشان بدات که تهنها له چوارچيوهى پهيوهندىيهکى فهننى -تهداروکاتى (دبلوماسىيانه!)يه لهگهل رژيمى عيراقو تهنها عيراقدا، وه ههول ئهدات پشتيوانىى سياسى ريکخراوهکهى له حيزبه کونهپهرستهکانى کورد له کوردستانى عيراق، که له تهبليغاتى ئهواندا ناونراون "دهولهتى" کورد، لهبير بهريتهوه- بهو ئوميدهى که بهم شيوهيه خليسکانى ريکخراوهکهى بو ناو سياسهتيکى راسترهوو ئاشکرا ناسيوناليستى له ٥سالى ئهخيردا (دهورهى پاش جهنگى که نداو و پيکهاتنى " دهولهتى کورد") پهرده پوش بکات. لهکاتيکدا که به توند بوونهوهى ئهوزاعى سياسى عيراقو کوردستانو بهرجهسته بوونهوهى ريزبهستنه سياسىو چينايهتى يهکان لهم وولاتهدا، دزيوى ههلويستى سياسى ئهم ريکخراوهيه له گورهپانى سياسى عيراقو ناوچهکهدا به ناشرينترين شيوه دهرکهوتووه. ئهوهى به بهرچاومانهوه روو دهدات راست رهوىيهکى ئاشکراى سياسىيه که پهيوهندىيهکى تايبهتيى به مهقولهى "دبلوماسى"يهوه نىيه.
٢- گرفتهکه لهوهدايه که خودى «دبلوماسى»پهيوهندى لهگهل عيراقيشدا بهتهواوى بارى ليژهو بهم جوره فورمولانه ناکرى ديفاعى لى بکريت. ديفاع کردنهکهى جهنابى ئيلخانىزاده له پهيوهندى لهگهل عيراقدا تهنانهت ههر لهو چوارچيوه ساويلکانهيهدا که ئهو دهيدات به مهسهلهکه، هيچ پهيوهندىيهکى به حهقيقهتو واقيعييهتى عهمهلى ناوچهکهوه نىيه. روونکردنهوهکانى ئهو نهتهنها گرفته واقعىيهکانى ئهمروى ئهوان پهردهپوش دهکات، بهلکو ميژووى واقعيى حيزبى کومونيستى ئيران و ئهو پرهنسيپو مهبدهئه کومونيستىيانه دهشيوينى که بو ماوهى چهندين سال بنچينهى ئهو حيزبهى پيک دههينا.
لهم نووسينهدا دهمهوى ناکوکىيهکانو لاوزايى ديفاع کردنهکهى جهنابى ئيلخانىزاده دهست نيشان بکهمو بو جاريکى تر ئهوهيان وهبير بهينمهوه که ئهو جىو شوينهى که ئهم دوستانه خويان تيايدا گرفتار کردووه، وه بهپىى تهفسيرهکانى جهنابى ئيلخانى؛زاده وا دياره به داخهوه دهستيان کردووهته ئهوهىکه چيژيشى لى وهربگرن، قابيلى ئهوه نىيه ديفاعى لى بکهن. له کوتايشدا، وهلام به پرسياريکى دياريکراوى جهنابى ئيلخانى زاده ئهدهمهوه سهبارهت بهوهى که بوچى ريکخراوهکهيان به"کومهلهى تازه" ناو ئهبهم.
ئاشکرايه که ليکدانهوهکهى جهنابى ئيلخانىزاده له سهر پهيوهندى کومهله لهگهل دهولهتى عيراقو حيزبه قهومىيه کوردىيهکاندا ديفاع کردنيکى عامو شاملو جيهان داگرهو خوى به ههلومهرجيکى دياريکراوه وه نابهستيتهوه. فورمولهکهى ئهو نه تهنها ئهو ئالوگوره بنهرهتىيانه به هيچ جوريک لهبهرچاو ناگرى که له ماوهى ئهم دهورانهدا به سهر ههموو ئهو فاکتهرو ههلومهرجانهدا هاتووه که دهوريان لهم مهسهلهيهدا ههيهو بيگومان دهتوانرى بو پاساودانى ههر جوره پهيوهندىيهک له داهاتووشدا بهکار بهينريت، بهلکو خوبهخو بهسهر هيچ يهکيک له دهورانهکانى ئهو دهيهو قسورهش تطبيق نابيت. ئهو ئهوه درک ناکات (يان دهبى بليم واى پى باشه درکى نهکات) که له ماوهى ئهم ١٣سالهدا گهليک فاکتهر ئالوگوريان به سهردا هاتووهو گهليک قوناغ بهسهر چووه. جىوشوينى (موقعييهتى) ماددى کومهله، شيوهى جيگيربوونى له ناوچهکهدا، جورى پهيوهندىيهکهى لهگهل ئهم دهولهتو حيزبانهدا، مهوداى ئهو مهحدودييهتانهى بهسهريدا سهپينراوهو ابعادى وابهستهييهکهى، پهيوهندى ئهم دهولهتو حيزبانه لهگهل خهلکى عيراقدا، وهزعييهتى خودى کومهلگاى عيراق، پهيوهندىو مهوداى ههلسوکهوتى کومهله لهگهل خهلکى عيراقدا، جىو شوينى عيراق له زهينو بيرى سياسى خهلکى چ لهناوچهکهو چ له ئاستى نيونهتهوهييدا، پهيوهندى ئهم دهولهت و حيزب و هيزانه لهگهل يهکتريداو، چىو چى تر ئهمانه ههموويان له چاو ١٣سال بهر له ئيستا بهتهواوى ئالوگوريان به سهردا هاتووه. وا نزيکهى دهيهو نيويک بهسهر واردبوونى کومهله بو ناو قهلهمرهوى «دبلوماسى» تيپهر دهبيتو چاو بهستن له ئاستى ئالوگورهکانى ههلومهرجى بابهتىو ماهييهتو ناوهروکى پهيوهندى هيزهکانى ناوچهکه لهگهل يهکتردا له ماوهى ئهم سالانهدا، نيشانهى سادهئهنديشىيه.
پهيوهندى لهگهل عيراقدا:
يهکهمين چاوپيکهوتنى کومهله لهگهل دهولهتى عيراقدا نه پهيوهندىيهکى به دامهزراندنى راديووه ههبووو نهپهيوهندى به بهدهستهينانى ئيمکانات ههبوو بو دروست کردنى تهشکيلاتى عهلهنى و ئودوگاى عهسکهرى. ديفاع کردنهکهى جهنابى ئيلخانى زاده هيچ پهيوهندىيهکى نىيه به دهورهى يهکهمى دامهزراندنى پهيوهندى لهگهل عيراقدا، که ئهم دهورهيه تا ئهوکاته ئهگريتهوه که هيزهکانى جمهورى ئيسلامى له سالى ٦٢(١٩٨٣ز-و)دا دهگهنه سهر سنوورهکان. يهکهمين دانيشتنى نيوان کومهله و عيراق کاتيک بهريوه چوو که مهقهرى ناوهنديى کومهله نهک له دهوروبهرى سليمانى بهلکو له دهوروبهرى بوکان بوو. شارى بوکانو بهشى ههره زورى ريگاکانو ناوچه ديهاتىيهکانو ژمارهيهکى زور له شاروچکهکانى کوردستان به دهست پيشمهرگهوه بوو. ناوهندىو ههموو ئوردوگاکانى کومهله له ناو خاکى ئيراندا بووو تهنانهت به پيچهوانهى حيزبى ديموکراتهوه، له نزيکى سنوورهکانى عيراقيش نهبوو. هيشتا راديويهک له ئارادا نهبووو دامهزراندنى راديوو استقرارى کومهله هيچ پيويستىيهکى به پهيوهندى گرتن لهگهل عيراقدا نهبوو. راديوى کومهله، چهند مانگ دواتر به ئيمکاناتى خودى ريکخراوو له خاکى ئيراندا کارى خوى دهست پى کردو تا چهندين مانگى تريش ههر بهم شيوهيه دريژهى پيدا. مانهوهى راديو لهم دهورهيهدا نه بهسترابووهوه به هيچ جوره پهيوهندىيهک لهگهل عيراقدا.
مهبهست له پهيوهندى گرتنى يهکهم لهگهل عيراقدا له بنهرهتدا بهدهستهينانى چهکوچول بوو بو پيکهينانى هاوسهنگيى تسليحاتى زياتر له شهر لهگهل رژيمى ئيسلامىو له پلهى دووههمدا بو بههره مهندبوون له ئيمکاناتى پيشکهوتووى پزشکى بوو. دواتر ئيمکاناتى پهيوهندى گرتن، وهکو ئيمکانى پهيوهندى گرتنو هاتوچوى ئهوروپاو شتى تر هاته سهر ئهم پيويستىيانه. "هيزهاوسهنگيى ناوچهيى" (که ماناکهى بو من نهزانراوه)،" بههرهمهند بوون له راديوو دانانى تهشکيلاتى عهلهنى و عهسکهرى" به هيچ شيوهيهک جيگايهکيان له پيکهينانى ئهم پهيوهندىيهدا نهبوو. له لايهکى ترهوه، کومهله بو بهدهستهينانى ئهم کومهکانه پيويستى به هيچ سازشيک نهبوو. تهبليغات له دژى عيراق، لهو قوناغهدا ههرچى چونيک بيت جيگايهکى تايبهتى له تهبليغاتى کومهلهدا نهبوو و ههر له بهر ئهمهش کهم کردنهوهى مهوداکهى به مهحدودييهتو سازشيکى بهرچاو نهدهژميردرا. رژيمى عيراق نهيدهتوانى ههرهشهيهکى عهسکهرى و ئهمنىى تايبهت بو کومهله پيک بهينى. ناوهروکى پهيوهندى لهگهل عيراق لهم دهورهيهدا وهرگرتنى بى قهيدو شهرتى چهک و چول و تهقهمهنى و ئيمکاناتى مادى بوو. ههلبهته ههرليرهدا دهبى بووترى ئهو چهک و چول و ئيمکاناتهى که له عيراقهوه وهردهگيرا تهنها بهشيکى ناچيزى له پيويستىيهکانى کومهله دابين ئهکرد و کومهله له ئهساسدا پشتى به کومهکه مادىيهکانى خودى خهلکى بهستبوو. بهههرحال لهم دهورهيهدا "دبلوماسى" بو کومهله بهماناى سازش و بى دهنگى و باجدان به هيچ هيزيک نه بوو.
له ئهوزاعى ئهو روژهوه، تا ههلومهرجى ئيستا و ئهو ئهوزاعهى که جهنابى ئيلخانى زاده شانازى پيوه ئهکات، تيکراى ئهم فاکتهرانه ههنگاو به ههنگاو و چهندين جار ئالوگوريان به سهردا هاتووه. بو کهسيک که مهبهستى خوفريودان نهبى، يهک ساتيک سهرنجدان و ووردبوونهوه بو دهرک کردنى ئهم مهسهلهيه کافىيه. ريگهم بدهن به شيوهى فههرهستىى تهنها باسى خالى وه رچهرخانه گرنگهکان بکهم.
جمهورى ئيسلامى دهگاته سهر سنوورهکان:
ئهم گورانکارىيه بووه هوى ئهوهى که مهقهره مهرکهزىيهکانى ئيمه بگويزريتهوه بو ناو خاکى عيراق. ئهمه ههلومهرجيکى بهتهواوى تازهى پيکهينا. لهلايهکهوه موجودييهتى تهشکيلات لهرووى ئوردوگاييهوه گرىى خوارد به رهزامهندى عيراقهوه، لهلايهکى ترهوه کومهله بو يهکهمين جار کهوته ناو پهيوهندىيهکى راستهوخوو روژانهوه لهگهل خهلکى عيراق و کوردستاندا. بهم جوره ههنگاو به ههنگاو سنووربهندى لهگهل سياسهتهکانى دهولهتى عيراق و حيزبه کوردىيهکاندا، زهرورى تر بووهوهو بىدهنگييش زيانبارترو غهيره ئصولى (مبدئى) تر دهبووهوه. گوشارى عهمهلى دهولهتى عيراق و حيزبه کوردى يهکان و تواناى ئهوان بو تهنگهبهرى دروست کردن پهرهى سهند. بوارى کومهله بو راگهياندنى بىلايهنيى و ههلويست نهکرتن و پاراستنى هاوسهنگى دبلوماسى ههميشه کهمتر و که متر دهبووه وه. ههنگاو به ههنگاو ههبوونى ئوردوگا له خاکى عيراق و "به هرهمهند بوون له ئيمکانات" به قيمهتيکى سياسى گرانتر له سهرى تهواو دهبوو.
کوتايى هاتنى جهنگى ئيران و عيراق:
هيواش هيواش ئوردوگاکان بو ناو قولايى کوردستانى عيراق گويزرانهوهو کهوتنه ناوچهکانى ژير دهسهلاتى عهسکهرى عيراقهوه. هاتوچوو هينان و بردنى عهسکهرى بهعهمهلى گرىى خوارد به مولهتى عيراقهوه و ئازادى ئيرادهى تهشکيلات بو ناردنى هيز بو ناو ئيران بهرتهسک تر بووه وه. بارى ئوردوگاگان قورس بووهوه و خهرجيان زور زيادى کرد و ههنديکيان بوون به شاورچکهى گهورهى پهنابهرهکان که کومهله بارى قورسى دابين کردنى گوزهران و ژيانيانى له ئهستو بوو. چالاکى عهسکهرى کهم بووهوه. وابهستهيى مالىى تهشکيلات پهرهى سهند. مولهتى جيگيربوونى ئوردوگايى و ئيمکاناتى مالى و وهسائيلى مهعيشهت، له ناو ليستو خواستهکانى کومهلهدا کهوتنه سهرووى چهک و تهقهمهنىيهوه. دهستى رژيمو سوپاى عيراق بو تهنگهبهرکردنهوهى چالاکى تهشکيلاتو گوشاردانان له سهرى چهند بهرابهر ئاوهله تر بوو.
پهرهسهندنى شهرى دهولهتى عيراق له دژى حيزبه قومىيهکانى کورد له دواى شکستى گفتوگو:
ههلومهرج له رووى ئهمنىيهوه لهوهش دژوارتر بووهوه. هاتوچوى سوپاى عيراق و ريکخراوه کوردىيهکانو، تهنانهت سوپاى پاسداران لهو ناوچانهى که ئوردوگاکانى ئيمهى لىبوو پهرهى سهند. پاراستنى هاوسهنگى و سياسهتى دهخالهت نهکردن له "کارو بارى ناوخوى عيراق" چهند به رابهر دژواتر بووهوه. بو نموونه تهنيا بو چاوترسين کردنى کومهلهو دوورخستنهوهى له ئوپوزسيونى کوردى عيراقى، رژيمى عيراق ئوردوگاکانى ئيمهى چهندين جار بومباران کرد. تهنها له يهک بومبارانيکى کيميايى ئوردوگاى مهرکهزى کومهلهدا، بيست و سى کهس له بهرجهسته ترينو کونترين ههلسووراوانى ئيمه گيانى خويان له دهستدا. بومبارانى کيميايى خهلکى ههلهبجه بهلگهيهکى گرنگى ديکهى ئهو حهقيقهته بوو که پهيوهندى لهگهل عيراقدا بووهته کوتيکى گهوره به پىى تهشکيلاتهوهو دهبى ههرچى زورتره خومانى لى رزگار بکهين.
ئهمانه هيشتا سهرهتاى ئالوگوريکى بنهرهتى ئهوزاعهکه بوون. کومهليک فاکتهرى تازه به خيرايى سهرتاپاى تهسويرهکهى ژيرهوژوور کرد:
پهرهسهندنى بزووتنهوهى کومونيستى له عيراقدا:
برهو (نفوذ)ى سياسى کومونيزمى کريکارىو حيزبى کومونيستى ئيران له عيراق و به تايبهتى له کوردستاندا فاکتهريکى تازهو لهرادهبهدهر گرنگ بوو که هاته گورىو دهبووايه له ديارى کردنى ههلويست له بهرامبهر رژيمى عيراقو حيزبه کوردىيهکاندا لهبهرچاو بگيرى. پهيوهندى ئيمه لهگهل ئهم کومونيزمه تازه ههلچووهى عيراق، وه لهگهل دوژمنه سياسىو چينايهتىيهکانيدا، چ دهولهتى عيراقو چ حيزبه کوردىيهکان که قوليان بو کپ کردنهوهى ههلماليبوو، بعديکى بهتهواوى تازهى به گرفتى "دبلوماسى" بهخشى. مهحافله کومونيستىيهکانى نزيک به حيزب دروست دهبوون، پهيوهندىيان لهگهل حيزبدا دهگرتو جاروبار دهکهوتنه بهر شالاوى دهستگيرىو سهرکوتى رژيمى عيراق. خونوواندن وهک بىلايهنيکو بهرقهرارکردنى پهيوهنىيهکى صرفاً نهينى لهگهل ئهم رهوتانهداو بىدهنگى له بهرامبهر کردهوه کونهپهرستانهکانى رژيمى عيراق له دژى ئهوان ئيتر ناممکن بوو.
شهرى کهنداو:
جهنگى کهنداو سهرنجى راى گشتى بولاى رژيمى عيراقو ئهوزاعى کومهلگاى عيراق راکيشا. جىوشوينى رژيمى عيراق له تهبليغاتو ئهدهبياتى سياسى رهوتيکدا که خوى له ناوچهکه حزورى ههيه، ئيتر نهيدهتوانى وهکو پيشوو بمينيتهوه. بو ريکخراوه غهيره عيراقىيه کان، تا بهر له جهنگى کهنداو قسهکردن لهسهر ماهييهتى رژيمى عيراقى وهک شتيکى پيويست له دهستوورياندا نهبوو. بهلام پاش ئهو، مهسهلهى عيراق و رژيمى صدام حسين، ريک وهکو ئهوزاعى فهلهستينو ئيسرائيلو سومالو يوگوسلافياو ئهوانى تر بووه مهسهلهيهکى جيهانى که ههر ريکخراوهيهکى جدى سياسى دهبووايه له بهرامبهريدا ههلويست بگرى. پهيوهندى لهگهل عيراقدا (وهله راستيدا قابيلى زهربه خواردن له بهرامبهر ئيجرائاته تولهسين «انتقامى»يهکانى عيراقدا) بىدهنگىيهکى بهسهر کومهلهو حيزبى کومونيستى ئيراندا دهسهپاند که له رووى سياسىيهوه ئيتر نهئهکرا دريژهى پى بدرى.
هيرشى رژيمى عيراق بو سهر کوردستان له دواى شهرى کهنداوو ئاوارهبوونى مليونىى خهلکى کوردستان: ئهمه بهبرواى من دوا بزمار بوو که له تابووتى "پهيوهندى لهگهل عيراق"درا. بو ريکخراويک که ئيدعاى پشتيوانى له حهقخوازىى خهلکى کوردستان دهکرد، بو ريکخراويک که له گوشهيهکى ترى ناوچهکهدا ئالاى لابردنى ستهمى ميللى بهرزکردبووهوه، مانهوه وهکو چاوديريکى بىنقهوجقهى تاوانيکى بهم جوره نهدهکرا لهمه زياتر پاساو بکرى.
به فورموله ساويلکانهکهى جهنابى ئيلخانى زاده ("راديو و ئوردوگا له بهرامبهر تهبليغاتى کهمتردا") ناکرى تهنانهت ٥ دهقيقهى لهم ميژووه ليک بدريتهوهو هيچ کهسيکيش له رابهرايهتى ئهو حيزبهدا ههرگيز ليکدانهوهيهکى بىناوهروکى بهم جورهى له مهسهلهکه به دهستهوه نهدا. واقيعيهت ئهوهيه که "دبلوماسى" ناوچهيى کومهله به دريژايى ماوهى يهک دهيه تا سهردهمى جيابوونهوهى ئيمه لهگهل ناکوکىيهک بهرهو روو بوو که تا ددههات قولتر دهبووهوه. له حاليکدا که دهخالهتى راستهوخوو هاوپشتى ئاشکرا لهگهل چينى کريکارو کومونيزم له عيراقو کوردستاندا روژ به روژ دهبووه ئهرکيکى دهمودهست تر، بارودوخى مادى و استقرارى تهشکيلاتىش، به پيچهوانهوه ههرچى زياتر تهشکيلاتى دهخسته ژير مهنگهنهى دهولهتى عيراقو رهوته کونهپهرستانهکانهوهو ههرچى زياتر ئازادى عهمهلى ئهوى کهمتر دهکردهوه. ناکوکى نيوان "پهيوهندى دبلوماسى" که ههموو روژيک دهستوپىى تهشکيلاتى زياتر دهبهستهوه، لهلايهک، وه ئهرکه سياسىيه روو لهسهرهکانىو زهرورهتى روژ لهروژ زياترى تهشکيلات به دهخالهتگهرى له لايهيهکى ترهوه، ههردهم بهرجهسته تر دهبووه وه. ئهو رهوتهى که بهسياسهتى وهرگرتنى بىقهيدوشهرتى کومهکى چهکوچول بو شهر لهگهل رژيمى ئيسلامى دهستى پى کردبوو، قوناغ به قوناغ، گهيشتبوو به قبول کردنى قهيدو شهرتيکى ههرچى زياتر بو پاراستنى ئهمنيهتى خوت. ئهم وهزعيهته نهدهکرا دريژهى پى بدرىو دريژهشى نهکيشا. جيابوونهوهى چهپ و راست ئهم بن بهستهى شکاند.
فورمولهکهى جهنابى ئيلخانى زاده ليکدانهوهى ئيمه نهبوو له رابهرايهتى ئهو حيزبهدا. هيچ کهسيک لهو رابهرايهتىيهدا ئهوهنده ساويلکه يان خوفريودهر نهبوو. فاکتهرى ئهسلى له موحاسهباتى ئيمهدا له ماوهيهکى زور پيشترهوه، لهو کاتهوه که ئوردوگاکانى ئيمه ئيتر گويزرايهوه بو پشتى خهتى جهبههى عيراق له جهنگ لهگهل ئيراندا، له پلهى يهکهمدا پووچهل کردنهوهى پيلانهکانى رژيمى عيراقو ههموو رهوتو هيزه کونهپهرستهکانو، خولادان بوو له پيکدادان لهگهلياندا، تا ئهو کاتهى که ههولى کومونيستهکانى کومهله بو خوريکخستنيکى تازه له سهر بناغهيهکى سياسى جياواز له دهورى ريکخراوه حيزبىو کريکارىيهکان له شارهکان، به ئهنجام بگاتو مهترسى زهربه خواردنى ئهفرادو ئيمکاناته تهشکيلاتىيهکان له خاکى عيراقدا نهمينى. ئيمه ههرگيز لهو حيزبهدا ئهم دانيشتنو پهيوهندىو مانورو باج دانانهمان به نيشانهى هيزو نيشانهى "وهزنهى سياسى" خومان و به مايهى شانازى نهدهزانى. بهلکو به نيشانهى لاوازىو مهحدودييهتى خومان، به بهلگهى پشت نهبهستى کافىمان به هيزى مادىو واقعى حيزب له شارهکانى کوردستانو بارقورسىى پشتى جهبههى ئوردوگايى خومان دهزانى. به پيچهوانهى ليکدانهوهکهى جهنابى ئيلخانى زادهوه، ئهو حيزبه لهنيو ئهم پهيوهندىيهدا جيگاى خوى خوش نهکردبوو، بهلکو له ههوليکى ههميشهييدا بوو بوخو دهربازکردن لىى. دياره من قسهم لهسهر رابهرايهتىو ريبازى بالادهستى حيزبه لهو دهورهيهدا، نهک بالى راست که ههرگيز تا سهردهمى جيابوونهوه نفوزيکى بهرچاوى له سهرهوهى ئهو حيزبهدا نهبوو. ئالوزىو ناکوکى (تناقض) هکانى پهيوهندى لهگهل عيراقدا مهشغهلهيهکى گرنگ و ههميشهيى رابهرايهتى ئهو تهشکيلاتهو مهوزوعيکى زيندوو بوو که ههميشه باسى له سهر بوو. فورمولهى بالى راستو ديدى ئهو بو ماهييهتى کومهلهو بنهماى پهيوهندىيهکانى ريک ههر ئهمه بوو که جهنابى ئيلخانىزاده ئهمرو بهيانى دهکات. ئهم فورمولهيه ئهو ميژووهو ئهو ئصوله نوينهرايهتى ناکات.
ناکوکى چهپ و راست
جهنابى ئيلخانى زاده ههول ئهدات مورى تأييدى منيش بنى به فورمولهکهى خويهوه. بهلام قسه هينانهوه لابهلا (تلميحى) کهى ئهو له مکالمهيهکى نيوان منو هاورى ابراهيمى على زاده له يهکهمين ديدارمان له سالى ٦٠(١٩٨١-١٩٨٢ز) بهر له پيکهينانى حيزب، وه راگهياندنى ئهوهى که من له حيزبى کومونيستدا له "ئهم" پهيوهندىيه ديفاعم ئهکرد، هيچ کومهکيک به ئهو ناکات، وه تهنانهت زيان به باسهکهى ئهو ئهگهيهنى، چونکه دهرگا به رووى گيرانهوهى ههموو حهقيقهتهکانو گهرانهوه بو گشت ئهو کيشمهکيشه سياسىو فکرىيانه دهخاته سهر پشت که بهدريژايى ئهو دهورانه لهسهر جىوشوينى کومهله له ناوچهکهو شيوهى پهيوهندى لهگهل هيزه سياسىو کومهلايهتىيهکانى ئيرانو عيراق لهناو حيزبى کومونيستى ئيراندا له ئارادا بووه. جهنابى ئيلخانىزاده ئهوه فهراموش دهکات (يان پىى خوشه فهراموش بکريت) که تيروانينى ئهو بو ماهييهتى کومهله و پهيوهندىيهکانى له ناوچهکهداو پهيوهندىيه به اصطلاح دبلوماسىيانهکهى لهگهل دهولهتى عيراقو هيزه کونهپهرسته کوردىيهکاندا، تيروانينى بالى راستو ناسيوناليستى ئهو حيزبه بوو که له يهک بهيهکى خالى وهرچهرخانهکانى ئهو سالانهدا لهبهرامبهر ريبازى کومونيستى رابهرايهتى حيزبدا قهرارى ئهگرتو له يهک بهيهکى ئهم بهراميهرکىيانهدا شکستى خوارد.
جياوازى بوچوونى چهپو راست له سهر پهيوهندى کومهله لهگهل عيراقدا، رهنگدانهوهيهکى جياوازى ديدى ههريهکهيان بوو بو ماهييهتى سياسىو کومهلايهتى کومهلهو ستراتيژى ئهو له کوردستاندا. بالى راست، له سيماى کومهلهدا وينهيهکى چهپگهراى حيزبى ديموکراتى بهدى ئهکرد. ريکخراويک که له بنهرهتدا پشتى به خهباتى پيشمهرگانه، حزورى عهسکهرى وهيان پاراستنى روخسارى عهسکهرى خوى، که چاوهرىى ئهوهيه لهئاکامى قهيرانو پووکانهوهى جمهورى ئيسلامىدا بچيته ناو شارهکانهوهو مهقهرو کوميتهکانى خوى دامهزرينىو کاروبارهکان بهدهستهوه بگرى. ئهو کارهى که جهنابى تالهبانى کردى. ئوردوگاى عهسکهرىو راديو (که دهبى وجودو بهردهوامى تهشکيلات بدات به گوىى خهلکيداو ناوى بهسهر زارى خهلکىيهوه بهيليتهوه) بنچينهى ئهم ستراتيژىيهيه. بو پاراستنى ئهم دوو کولهکهيهى موجودييهتى ريکخراو دهکرى ههر باجيک بدريتو ههر قهيدو شهرتيک بخريته سهرچاو. ئهم رهوته نهيدهتوانى شيوهيهکى تر لهخهبات لهکوردستاندا تصور بکات. چهپ له بهرامبهردا، کومهلهى به ريکخراويکى کومونيستى، ريکخهرو پشت بهستوو به هيزى لهبن نههاتووى کريکاران له شارهکانى کوردستان دادهنا. کومهله بالى چهپى بزوتنهوهى قومىو نوسخهى توره مهزاجى حيزبى ديموکرات نهبوو، ريکخراويکى کومونيستى بوو که دهبووايه پايه (کولهکه)ى ئهسلى موجودييهتى خوى له شارهکان و مهلبهنده کريکارىيهکانى کوردستان بچهقينى. چهکداربوونو خهباتى چهکدارانه، لايهن (بعد)يکى حهياتىى خهباتى کومهله بوو، بهلام ناسنامهى کومهله نهبووو شيوهى پيشمهرگانه، تهنها شيوهى بهردهوامىى ئهم لايهن (بعد) هى خهبات نهبوو. ئوردوگاکان به تهنها شيوهى موجودييهتو مانهوهى ريکخراو نه ئهژميردران.
قهلشتى نيوان چهپ و راست لهسهر مهسهلهى پهيوهندى لهگهل عيراقدا له پلينومى دوانزهههمى کوميتهى ناوهندى حيزبى کومونيستى ئيرانهوه دهستى پىکرد که دهسبهجى دواى کوتايى هاتنى شهرى ئيران و عيراق بهستراو تيايدا بريار نامهيهک له سهر کهمکردنهوهى وابهستهيى به عيراق و بههيزکردنى سهربهخويى ئيرادهى تهشکيلات پهسهندکرا. که ئهم بريارنامهيه گهيشته ريکخراوى کوردستان، بالى راست ناسازگارىو جموجولى خوى له دژى رابهرايهتى حيزب دهست پى کرد. ئهم جموجولانه که له دريژهياندا وهکو نموونهيهک به ئاشکرا له دهورى شيعارى "دهيانهوى پهيوهندى لهگهل عيراقدا بشيوينن" ريکخرا، سهرهنجام تهنانهت (به بهشدارى چالاکانهى خودى جهنابى ئيلخانىزاده) شيوهى کودهتايهکى تهشکيلاتى له دژى ئيمه به خووه گرت. ئهم جموجوله، ههروهک زور کهس ئاگادارن، لهلايهن بالى چهپى حيزبهوه پووچهل کرايهوهو له پلينومى شازدهههمدا بووه مايهى وهلانانى ئهوو چهند کهسيکى تر له کوميتهى ناوهندى حيزبى کومونيستو کوميتهى ناوهندى کومهله. ههموو ئهم قسهوباسو کيشمهکيشانه، که باسى جىوشوينو پهيوهندىيهکانى کومهله له ناوچهکهدا گوشهيهکى پيک دههينا، بهفراوانى مستندهو نووسراوهتهوه. نهتهنها خودى جهنابى ئيلخانىزاده دهستى بهم ئهسنادانه دهگات، بهلکو چهند گوشهيهک لهم ئهسنادو قسهوباسهنه ههر لهو کاتهدا لهلايهن حيزبى کومونيست و دواتريش حيزبى کومونيستى کريکارىيهوه بلاوکراوهتهوه.
ههروهکو ووتم له روانگهى رابهرايهتى حيزبو گشت مهيلى چهپهوه پهيوهندى لهگهل عيراقدا کهمتازور بهکوتايى خوى گهيشتبووو سهربارى پيلانو دلسارد کردنهوهکانى بالى راستى ناسيوناليست، کومهليک ههنگاو (إجرائات)ى فراوان بو گورينى ريچکهى ههلسوورانى کومهله له ئارادا بوو. بهلام به جيابوونهوهى چهپو پيکهينانى حيزبى کومونيستى کريکارى مهسهلهکه به شيوهيهکى ريشهيى تر چارهسهر کرا. زوربهى ههرهزورى رابهرانى حيزبى کومونيستى ئيرانو کومهله، وه زوربهى ههرهزورى کادرو ئهندامانى ئهو حيزبه، ئهم پهيوهندىيهيان بچراند. له حيزبيکدا خويان ريکخست که بچووکترين مهحدودييهتى بو بهيان کردنى راستىيهکان، بو ديفاع له چينهکهى خوى لهعيراقو هاوپشتى لهگهل کومونيستهکانى ئهم وولاتهدا قبوول نهکردووه. ئهوان به ههنگاويکى گهوره خويان لهو پهيوهندىيه رزگار کرد بوئهوهى بتوانن له يهکيک له ناسکترين دهورهکانى ناوچهکهدا قسهکهرى کريکارو کومونيزمو موادفعى له سازش نههاتووى خهلکى شهريفو زهحمهتکيش بن له بهرامبهر رژيمى کونهپهرستى عيراقو حيزبه کونهپهرستهکانى کورددا. راستىيهکهى ئهوهيه که ئهم ريگايه بهرووى جهنابى ئيلخانىزادهو دوستهکانيشيدا ئاوهلا بوو، بهلام ئهوان خويان نهيانويست بيگرنهبهر. ههرکهسيک که بچووکترين ئيحترام بو راستىيهکانى ميژووى حيزبى کومونيستو کومهله دابنى تىدهگات که جهنابى ئيلخانىزادهو ريکخراوهکهيانو "دبلوماسى" يهکهيان، تهواوکهرى ميژووى حيزبى کومونيستو پهيوهندىيهکانى ئهو نين له ناوچهکهدا. ئهوهى دريژهى منطقى ئهو ميژووهو ئهو پراتيکهو بهلگهى حهقانييهتو مبدئى بوونى ئهوه، ههنگاونانى پهيکهرهى ئهسلى ئهو حيزبهيه، له سهرهوه تا خوارهوه، بو کوتايى هينان بهو پهيوهندىيه. ئهو بزوتنهوه حيزبىيه، ئهو ريبازه سياسىيه، ئهو رابهرايهتىيه، ئهو کادر و ههلسوراوانهى که حيزبى کومونيستو کومهلهى کونيان پيک دههينا، بى هيچ دوو دلىيهک دهورانى "دبلوماسى ئهسارهت"يان کوتايى پى هينا. پهيوهندى ئهمروى جهنابى ئيلخانىزادهو ريکخراوهکهيان لهگهل دهولهتى عيراقدا نهک به توصيه يان تأييدى ئيمه، بهلکو سهربارى نارهزايى ئيمه، سهربارى ئاگادار کردنهوهى ئيمهو به پيچهوانهى ريگاى پيشنيارکراوى ئيمهوه رووى داوه. ئهم وهزعيهته نهک دريژکراوهى پهيوهندىيهکانى پيشووى کومهلهى کومونيست نىيه له ناوچهکهدا، بهلکو ههلبژادنيکى سهرلهنوىو ئاگاهانهيه لهلايهن کومهلهى تازهوه، له ههلومهرجيکى سياسىو کومهلايهتى تهواو جياوازداو دهبى ههر لهم چوارچيوهيهشدا داکوکى لى بکهن.
بهههرحال رابردوو ههرچىيهک بووبى، ئهمرو، ئيتر پهيوهندى لهگهل عيراقدا وهکو بومبيکى توقيت کراو وايه بو کومهلهو عقلى سليم حوکم دهکات که بهخيرايى خويانى لى دهرباز بکهن. پهيوهندى کومهلهى ئهمرو لهگهل حيزبه قومىيهکانى کورد له عيراقدا له دوا ليکدانهوهدا له سهر تأييدو نزيکايهتىيهکى سياسى دامهزراوه. يهکيتى نيشتيمانىو «دهولهت»ى بىئاکامى تالهبانى-بهرزانى به شيوهيهکى موشهخهس له روانگهى ئهوانهوه به دياردهگهليکى ئيجابى و پيشرهو لهقهلهم ئهدرين. بهلام ئاشکرايه که پهيوهندى لهگهل عيراقدا له بابهتيکى ترهو تهواو جياوازه. نزيکايهتى و لايهنگرىيهکى سياسى له ئارادا نىيه. بو جهنابى ئيلخانىزادهو دوستهکانيان، ههروهکو ئهو پىى له سهر دائهگرى، ئهمه تهنها مامهله (سهودا)يهکى ماددىيه. شتيک ئهدهنو له بهرامبهردا شتيک وهرئهگرن. بهلام تهنانهت له چوارچيوهيهکى سهودا گهرانهشدا دهبى ئاگايان لهوه بيت که کاريگهرىيهکانى ئهم پهيوهندىيه له رووى سياسىيهوه بو ريکخراوهکهيان، ههرچهنده ئامادهش بيت سهرى شوربکات، ئيتر دهتوانى زور زيانبار بيت. کوردستانى عيراق له سهروبهندى ئالوگوريگى سياسى گرنگدايه. کومهلهى تازه له بهرامبهرکىى داهاتووى نيوان رژيمى عيراقو خهلکى کوردستاندا له کام لا رائهوهستى؟ ئهمه تهنها يهکيکه له دهيان پرسيار.
حيزبه قومىيهکانو "دهولهت"ى کورد
ههوهکو ووتم، پهيوهندى کومهله لهگهل دهوله تى عيراقدا سهربارى ئهو ماناو ئاکامه سياسىيه تيکدهرانهيهى که دهتوانى بو ئهم دوستانه ههيبى، له ناوهروکدا پهيوهندىيهکى سياسى نىيه، بهلکو تجارىيه. بهلام پهيوهندى لهگهل حيزبه قومىيه کوردىيهکاندا مهسهلهيهکى ترهو پشتيوانىى سياسى لهم حيزبانه ناکرى له پشتى فورموله دبلوماسىيانهکانى پهيوهست به پهيوهندى لهگهل عيراقدا بشاردريتهوه. ليکدانهوهى دبلوماسىيانه لهسهر پهيوهندى لهگهل ئهحزابيکى وهک يهکيتى نشتيمانىو قياده مؤقته، داهينانيکى تازهى چهند سالى ئهخيرى ئهم دوستانهيه. ئهمه رهنگدانهوهيهکى سياسهتى راست رهوانهى کومهلهى تازهيه بو به رهسمييهت ناسينى ئهم رهوتانه وهکو "دهولهت".
پهيوهندى لهگهل حيزبه کوردىيهکانيش له ماوهى ئهم دهيهو نيوهدا ئالوگوريکى گرنگى به سهردا هاتووه. تا بهرله گواستنهوهى ئوردوگاکان بو قوولايى کوردستانى عيراق پهيوهندى کومهله لهگهل ريکخراوه قهومىيه کوردىيهکانيشدا پيويستى به هيچ سازشو بىدهنگىو (تنازل)يک له ئامانجهکانو تهبليغاتى کومهلهدا نهئهکرد. قياده مؤقته له پال رژيمى ئيراندا خهريکى شهر لهگهل کومهلهو حيزبى ديموکرات بووو له تهبليغاتى تهشکيلاتدا له هاوتاى «جاش» هکان دائهنرا. يهکيتى نشتيمانيش به ريکخراويکى دوست دهژميردرا که ئهگهرچى تهشکيلاتى کومهله بهتايبهت بهگرتنه بهرى ريچکهى پيکهينانى حيزبى کومونيستى ئيران روژ به روژ زياتر ههستى به جياوازىيه سياسىو بهرنامهيىيهکانى خوى لهگهل ئهودا دهکرد، لهو رووهوهکه له چوارچيوهيهکى ولاتىو کومهلايهتى هاوبهش لهگهل کومهلهدا فعالييهتى نهدهکرد، هيشتا زهروره تيک بو سنووربهندى ئاشکرا لهگهليدا، لانى کهم له ئاستى تهبليغاتدا بهدى نهئهکرا. دواکهوتوويى سياسىو فهرههنگيى ئهم رهوته، مامهلهى کونهپهرستانهى لهگهل خهلکى کوردستانى عيراقدا، وه دژايهتى کردنى لهگهل ئينتماى کومهله بو حيزبى کومونيستى ئيران، ئهمانه کومهله خاليک بوون که تهشکيلاتى کومهلهى بو ههلويستيکى رهخنهگرانهى توند لهسهر يهکيتى نشتيمانى پال پيوه دهنا، بهلام له رووى عهلهنىو تهبليغاتىيهوه ئهمانه له دژى يهکيتى نيشتمانى ئهنجام نهئهدرا.
جيگير بوونى ئوردوگاکان له کوردستانى عيراقدا، گرژى نيوان کومهلهو يهکيتى نشتيمانى زياد کرد. پهيدابوونى ريکخراويکى مارکسيستى، به ههلويستو فهرههنگيکى سياسى پشرهوهوه له ناوچهى ههلسوورانى يهکيتى نشتيمانيدا فاکتهريکى نيگهرانکهر بوو بو ئهم رهوته. نهتهنها له شارهکانى کوردستانى عيراقدا، بهلکو لهنيو خودى ريزهکانى يهکيتى نيشتمانيشدا ههنديک رهوت سهريان ههلدا که کهوتبوونه ژير کاريگهرى کومهلهو حيزبى کومونيستى ئيرانهوه. بهلام ئهم واقعيهته لهسهرهتاوه محافهزهکارىيهکى زياترو خولادان لهگرژى دهخسته دهستوورمانهوه. لهبهشى ههره زورى ئهم دهورهيهدا هيشتا قياده مؤقته ريکخراويک بوو که کومهله بهئاشکرا وهکو رهوتيکى کونهپهرست تهبليغاتى لهدژى ئهکردو بابهتى هيچ پهيوهندىيهکى دبلوماسىيانه نهبوو. هيچ جوره پهيوهندىو رابيتهيهکى تايبهتى لهگهل دهستهو تاقمه کوردهکانى ترى عيراقو تورکيادا وجودى نهبوو.
ههلچوونى سياسى پاش جهنگى کهنداو له کوردستانى عيراقدا، ههلومهرجهکهى بهتهواوى گورى. بزووتنهوهى چهپو کريکارى که به ئاشکرا خوى به ئيمه تهداعى ئهکرد بهشيوهيهکى سهرسورهينهر گهشهى کردو ريکخراوه کومونيستىيهکان لهئاستيکى فراواندا هاتنه ريزى پيشهوهى مهيدانى خهباتى جهماوهرى. ئهمه ئهو رهوته بوو کهدهبووايه له ساحهى سياسى عيراقدا لهگهل پشتيوانى ليبراوانهو ئاشکراى ئيمهدا رووبهروو بيتهوه. لهو لاشهوه، لهژير چهترى پشتيوانى ئهمريکادا، "دهولهتى" کارتونىى يهکيتى نيشتمانىو قياده مؤقته پيک هات. روونو ئاشکرا بوو که ساحهى سياسى کوردستانى عيراق ئالوگورى بهسهردا هاتووهو ئيتر هاوکيشهو محاسهباته تقليدىيهکان ناتوانى ببيته بناغهى دياريکردنى پهيوهندىيهکانى ئيمه له ناوچهکهدا. ههلبژاردنيکى سياسى ئاشکرا کهوته بهردهمى ههموومان.
"مهرحهبا أبو عمار!"
وهئهم ههلبژاردنه کرا. هاتنهسهرکارى "دهولهتى کورد" هاوکات بوو لهگهل جيابوونهوهى نيو حيزبى کومونيستى ئيرانو پيکهاتنى حيزبى کومونيستى کريکارى. ناکوکى لهسهر شيوهى ههلويست وهرگرتن له حيزبه قومىيهکانو حکومهتهکهيان، که لهحالى پيکهاتن دابوو، يهکيک بوو لهو خاله سهرهکىيانهى که چهپو راست لهو حيزبهدا مشتومريان لهسهر ئهکردو يهکيک بوو له فاکتهره گرنگهکانى هينانه پيشهوهى جيابوونهوه. (بروانه کتيبى "بحران خليجو رويدادهاى کردستان عراق"). بالى چهپ، که دواتر بهشيوهيهکى سهرهکى له حيزبى کومونيستى کريکارىى ئيراندا خوى ريکخست، خوازيارى دوور کهوتنهوه بوو له حيزبه قومىيهکانو هيچ مشروعيهتيکى نهئهدا پييان. دهولهتى دواترى ئهم رهوتانه نهيدهتوانى ببيته جيگاى تأييدى ئيمه. حيزبى کومونيستى کريکارىى ئيران له ساحهى سياسى کوردستانى عيراقدا چووه پشتى کومونيستهکانو له پيکهينانى حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراقدا روليکى پربايهخى گيرا. لهو دهمهوه تاکو ئهمرو له ههموو عيراقدا ئيمه تهنها لهپشت يهک حيزبيک راوهستاوين، ئهويش حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراقه.
سهرانى کومهلهى تازه، بهپيچهوانهوه، بهپهروشهوه پيشوازىيان له حکومهتى تالهبانىو بارزانى کرد. ئهم حکومهتهيان وهکو "دهولهت"ى کوردستانو نوينهى خهلکى کوردستانى عيراق لهمهيدانى نيونهتهوهييدا بهرهسمى ناسى. بهندوبهستى ههردوو رهوتى تالهبانىو بارزانىيان لهگهل يهکترو لهگهل ئهمريکادا، که لهسهرووى خهلکىو بهپيچهوانهى ههرجوره ئيرادهيهکى راستهوخوى خهلکىيهوه دهکرا، وادياربوو تهنها لهبهر انتماى قومى ئهوان بهههنگاويک بهرهوپيشهوه لهقهلهم دا. لهم نيوهدا وادياربوو قياده مؤقتهش بهئاوى پيشکهوتنخوازانه لهگوناه پاک کرايهوهو مشروعييهتى سياسى پهيدا کرد. ئهم دوستانه نهتهنها لهئاست کارکردى دژى خهلکىو دواکهوتووانهى حيزبه قومىيه کوردىيهکاندا چاوى خويان بهست، نهتهنها لهبهرامبهر ههولى ئهم حيزبانه بو سهرکوتى کومونيستهکان بيدهنگ بوون، بهلکو لهزور حالهتدا دهنگيان تيکهل به شهپولى تهبليغاتى ههموو روژهى ئهم رهوتانهکرد لهدژى حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراقو حيزبى کومونيستى کريکارىى ئيران. کردهوهى ئهمانه وهبيرهينهرهوهى هاوپشتى دهبرينى کهسانى وهکو ياسر عرفاته بو رژيمى خومهينى لهسالى ١٩٧٩دا. ئهوان بهناوى خهلکى فهلهستينهوه، مورى تأييديان له حکومهتيکى کونهپهرست دا که بو خهفهکردنى شورشى خهلک هاتبووه سهرکار.
ئهمه ئهو وهزعييهتهيه که سهرانى کومهلهى تازه دهبى بو خهلکى روون بکهنهوه. دوستانى ئازيز، تکايه روونى بکهنهوه که بوچى لهبهرامبه تاوانکارىو ملهورىيهکانى ئهم حيزبانه لهدژى خهلکى بىدهنگن؟ بوچى لهبهرامبه شهپولى تيرورى ژناندا بىدهنگن؟ بوچى دهستگيرىو سهرکوتو تهنانهت ههندى جار کوشتنى کريکارانى نارازىو کومونيستهکان (کام کومونيستانه؟!) لهلايهن ئهم تاقمانهوه مهحکوم ناکهن؟ بوچى راگرتنى روژنامهى کومونيستى بوپيشهوه مهحکوم ناکهن؟ بوچى لهبهرامبهر "فتواى" کوشتنى رابهرانى کومونيستو تأييدکردنى لهلايهن "دولهتى خويى"يهوه بىدهنگ دانيشتوون؟ لهقاموسى ئيوهدا سلمان رشدىو تهسليمه نهسرين چ جياوازىيهکيان لهگهل ريبوار أحمددا ههيه که زمانتان لهئاست کونهپهرستىى هارى ئيسلامىدا لاله؟ بوچى لهبهرامبهر نوکهرايهتى "دهولهتى" خويى بو رژيمى ئيران، که دهستى ئينسانکوژو تيروريستهکانى رژيمى ئيسلامى بهئاشکرا راکيشاوه بو ناو جادهو شهقامهکانى سليمانىو کولانى سهرووى مهقهرهکهى خوشتانهوه، بىدهنگن؟ بوچى له ههلومهرجيکدا که فروشياره گهروکهکانى لادىکانى کوردستانيش ئهم حيزبانه به "دهولهت" ناو نابهن، ئيوه بهردهوام لهم مينبهرو ئهو مينبهرهوه مشروعييهت دهدهن به حکومهتهکهيان، ئهوان به دهولهتو مسئولى کاروبار لهقهلهم ئهدهن، "پهرلهمان" ه ههرهسهيناوهکهيان ستايش ئهکهن، سهرانه وهرگرتنى قياده مؤقته لهسهر سنوورى تورکيا به "بهدهستهوهگرتنى کونترولى گومرکهکانى باکوور" ناودهبهنو بانگهوازيان دهکهن که "ئاوريک له وهزعى خهلکى بدهنهوه"؟ بوچى بريارتان داوه لهمسياسىيهى ناوچهکهو لهجهرگهى ئهم ئالوگوره چارهنووسسازانه له ميژووى کوردستانو عيراقدا، لهبهرگى ملکهچترين، رازىترين، مؤدهبترينو خوشباوهرترين هاوولاتى "دهولهت"ى پىلهههواو ئيکسپايهرى تالهبانى- بارزانى دهربکهون؟ بوچى ئيمزاى خوتان ئهدهن له وهرهقهى ههر رهوتو جهماعهتيک، چ لهعيراق بيت چ له تورکيا تهنها لهبهر ئهوهى کوردن؟
"لهبهرامبهر ئهمانهدا راديومان ههيه" تهنانهت بو منالانى باخچهى ساوايانيش وهلام نىيه. راستىيهکهى ئهوهيه که ئهم دهست بهکار بوونو دهستبهکار نهبوونانه سهرچاوهکهى دهگهريتهوه بو هاوريبازىى سياسى ئيوه لهگهل کهسانيکدا که بهخهيالى خويان حوکمى تيولدارى کوردستانيان له ئهمريکاو هاوپهيمانهکانيان وهرگرتووه. ئهمه "دهولهت"ى ئيوه يان بهرههحال "دهولهت"ى خوازراوى ئيوهيه که لهوى لهسهرکاره. بهراستى مهرحهبا أبو عمار!
"کام کومونيستانه!"
وهختيک هاوکات لهگهل ئهمانهدا دژايهتى ئهم دوستانه لهگهل کومونيستهکانى عيراقدا دهبينين، دزيوى ئهم دوستايهتىو و "دبلوماسى" بازىيه لهگهل کونهپهرستى لهکوردستانى عيراقدا سهد ئهوهندهى تر ئاشکرا ئهبيت. وهئهم دژايهتىيه وادياره ئهوهنده چارهههلنهگرو زاتىيه که تهنانهت نامهى بهدروخستنهوهکهشيان بىئيختيار دهبيته هيرشيکى علنى ديکه لهدژى حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق.
جهنابى ئيلخانىزاده دهنووسى:
"مهبهستتان کام کومونيستانهيه؟(!!) بيگومان ئيوه مهبهستتان "حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق" ه.. .. بهداخهوه ئهم حيزبه بووهته داردهستى ئيوه، جگه لهمهش ئهم حيزبه حزوريکى جدى لهناوچهکهدا نىيه، وه لهبنهرهتهوه ناتوانى وجوديکى سهربهخوى جيا لهحيزبى ئيوهى ههبى، تا ئهو رادهيهى که کوميته ناوهندىيهکهشيان لهلايهن کادرهکانى ئيوهوه بهريوه ئهبريت."
دنيايهک انحطاط لهم چهند ديرهدا ههيه. باسى نهبوونى "حزورى جدى" حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق لهوه گهوجانه تره که بييهوى دلى خودى جهنابى ئيلخانىزادهش بداتهوه. نهتهنها پاسهوانى مهقهرى کومهله که لانى کهم لهسهربانهوه کومهلگاى کوردستانى عيراق ئهبينى، بهلکو ههرکهسيک که تهنها لهدوورهوه متابهعهى دهنگوباسى ناوچهکه بکات، بيز لهم خوفريودانو پيلانگيرىيه ئهکاتهوه.
بهلام لهمهش گرنگتر ئهوهيه که خودى ئهم تهبليغاته لهرادهبهدهر قيزهونه. بوچى ريکخراويک که بو رهخنه له حيزبه قومىو عهشيرهتىيهکانى کورد نوتق ناکاتو ئهوه هيچ که حهقيان بهسهر تولو عرزيانهوه نىيه، بهلکو حهقيان بهسهر دژايهتى کردنى خهلکيش نىيه لهلايهن ئهوانهوه، دهبى وهرى بکهوىو لهراديوو روژنامهيهکهوه که بينيمان بهچ قيمهتيک کهوتوته گهر تهبليغات بکاتو بليت حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق "هيز" نىيه؟ بوچى ناکرى ئهم پهيامه شهريفهو ئهم کارى خيره بهههمان دهولهتى ناوبراوو تاقمه ئيسلامىيهکانو ميديا ووردو درشته کونهپهرستو محلىو ناوچهييهکان بسپيردريت که لهرووى تواجدى کيلوواتىو مهترى مربعىيهوه "حزور" يکى زور جدىتريان لهم دوستانه ههيه؟ بوچى دهکرى لهپيناو پاراستنى مهقهرو راديودا بيدهنگ دانيشى، بهلام لهپيناو احترام دانان بو کومونيزم لهعيراقدا ناکرى؟ با واى دابنيين که حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق هيز نىيهو دهولهتى عيراقو دهولهتى کوردو حيزب اللهى عيراق لهخورايى کردويانهته ههراو دهيان ههزار کهس له خهلکى کوردستانى عيراق بهههله دين بو ميتينگهکانيان، با واى دابنيين ئاوايه، چ کهسيک وتوويهتى دهبى تهنها ريز بو ملهوران دابنريت؟ مهگهر ريکخراوه تاکشانهو کاغهزىيهکانى "اتحاد چپ کارگرى"، له بالى بنياتنهرى حيزبى رهنجبهرانهوه تا دوا پووشو پهلاشى بهجىماو له سوننهتى فيدايىو راه کارگر چهنده هيزن يان لهکوى "حزور"يان ههيه که جهنابى ئيلخانىزادهو دوستهکانى بهبهشدارى کردنى ئهمانه له کورو کوبوونهوهکانيان شاگهشکه ئهبن؟ مهگهر انشقاق کردووهکانى "رابهايهتى شورشگيرى حيزبى ديموکرات" چهنده هيز بوون يان سهرهنجام بوونه هيز که سهرنجو ئينيرژى کومهلهى ئهوساو بهتايبهت خودى ئهم دوستانهيان بهلاى خوياندا راکيشا؟
"پاسپورتهکانتان، تکايه!"
واقعييهت ئهوهيه که حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراقو، رهوتى کومونيزمى کريکارى به شيوهيهکى گشتى، هيزيکى سياسى زور جدىيه له ناوچهکهداو جهنابى ئيلخانىزادهو ريکخراوهکهيان لهبهرئهوهى مخالفى ئهون لهدژى تهبليغو جموجول دهکهن. وه لهم تهبليغاتهدا بهداخهوه دهست بو دواکهوتووانهترينو رهزيلانهترين عواطف ئهبهن له کومهلگاى کوردستانداو دهنگيان تيکهل بهدهگى کونهپهستترين هيزهکان دهکهن. سهيرى ئهم چهند ديره افتخار ئاميزهى ئهو بکهن. دهفهرمووى حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق داردهستى بيگانهکانه. لهنيو ههموو خهلکى دنيادا، جهنابى ئيلخانىزادهو شهريکهکانى ئهم ئهرکه پر لهشانازىيهيان گرتوته ئهستو که داواى پاسپورتو جنسيهى عيراقى له کورشى مدرسىو رحمانى حسينزاده، ئهندامانى رابهرايهتى ههردوو حيزبى ئيرانو عيراق، بکهن. دهلىى برياره ئهم تهبليغاته خوينى قومىو نيشتمانى له دهمارهکانى خهلکيدا بينيته جوشو له حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق بيزاريان بکات. بهراستى شهرمهزارىيه. بزانن لهماوهى ئهم ٤-٥سالهدا لهکوىوه سهريان دهرهينا. جيگاى سهرسورمانه، نازانن که خهريکن هيرش ئهکهنه سهر نوقته قووهتى ئيمه. «٥»سالى رهبهق ريک ههر ئهم خهلک تحريک کردنانه لهلايهن "دهولهتى کورد"و ئهوساطى کونهپهرستهوه، سهد ئهوهنده حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراقى خوشهويستتر کردووه. ئهمه بو ئيمه لهههردوو حيزبى کومونيستى کريکارىى ئيرانو عيراق مايهى شانازىيه که که ناسنامهى سياسىو انتماى تهشکيلاتيمان هيچ معياريکى ميللىو قومىو کروموسومىى ناناسى. ئهگهر جهنابى ئيلخانىزادهش بييهويت ببيته ئهندامى ههريهکيک لهم دوو حيزبه نهخوينى فحص ئهکهن، نهلىى ئهپرسن لهکوى لهدايک بووه، نه تاقيکردنهوهى زمانهوانى ئهکهنو نهسهيرى پاسپورتهکهى ئهکهن. ئهمه رهوتيکى کومونيستى کريکارىيه له تهواوى ناوچهکهدا که سهنهدى ناسنامهکهى انتماى چينايهتىو ئامانجه کومهلايهتىيهکانيتى. ههرئهمهش بووهته مايهى ئهوهى که لهکوردستاندا پيشرهوترين بهشى کومهلگا لهدهورى ئهم حيزبه کوببنهوهو چاوى ئوميدى تىببرن. ههلبهته دنياى قوم پهرستىو دواکهوتوويى قومى وجودى ههيه، بهلام حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق بهوپهرى ئارهزووهوه "حزورى جدى" لهم دنيايهدا سپاردووه به جهنابى ئيلخانىزادهو هاوبهشهکانى.
بهههرحال پهيوهندى کومهلهى تازه لهگهل حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراقدا پاساو نادرى. توصيهى من بو مسئولينى ئهم ريکخراوه ئهوهيه که لهجياتى ئهوهى که "" به ئيمه له حيزبى کومونيستى کريکارىى ئيران، وهيان خوشيرين کردن لهبهرامبهر مام جلال بکهنه بنهماى دياريکردنى سياسهتيان له ناوچهيهى سليمانى، واقعييهته ئوبژهکتيﭪهکانى ناوچهکه بهرهسمى بناسن، دوستايهتى لهگهل حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراقدا بکهنو ريزى بو دابنين. بو کهسانيک که خويان به چهپ دهزانن ئهم مامهلهيه معقول تره. کىنالى سهرهنجام ئهوه حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق بيت که بتوانى روژيک کاريک بکات که ههلسوورانى ئهم دوستانه لهخاکى کوردستانى عيراقدا پيويستى به سازشو باجدان به هيچ کهسيک نهبيت.
بهکورتى، جىوشوينو پهيوهندىيهکانى کومهلهى تازه لهناوچهکهدا بهئاشکرا لهوه دهردناکتره که بکرى بهپاساوکردنى لهو چهشنهى وتارهکهى جهنابى ئيلخانىزاده پاوساو بدرى. ئهمه پيويستى به بيرکردنهوهيهکى بنهرهتى ههيه. ئيستا ئيتر درهنگيشه.
بوچى "کومهله"، بو چى "تازه"؟
جهنابى ئيلخانى زاده مهسهلهيهک دينيته گور که من خوم ماوهيهک بوو له فرسهتيک ئهگهرام بو دهربرينى راى رهسمى خوم له سهرى، ئهمه فرسهتيکى له باره. مهسهلهکه ئهوهيه که من بهکارهينانى ناونيشانى "حيزبى کومونستى ئيران" بو ناو بردنى ريکخراوهکهى جهنابى ئيلخانى زادهو هاوهلهکانى به کاريکى دروست نازانم و خوم بهکارى ناهينم. بهکارهينانى ناونيشانى "کومهله"ش بهراى من پيويستى به چهند ئاوهلناو (صفه)يهک ههيه، وهک "تازه" ، "ئهمرو"، "ئيستا" وشتى لهم بابهته، بوئهوهى جياوازى ئهو لهگهل کومهلهى سهردهمى پيش جيابوونهوه وهبيربينيتهوه. ئهمه بوچوونيکى شهخسىيه، ههلويستى رهسمى حيزبى ئيمه نىيه، بهلام ئهمه وهکو شيوازيکى دروست به ههموو هاورىيانى حيزبى توصيه ئهکهم.
جهنابى ئيلخانىزاده دهپرسى بوچى، ريگهم بدهن وهلام بدهمهوه:
له کاتى جيابوونهوه له حيزبى کومونيستى ئيران من نه له رووى حقوقىو نه له رووى سياسىيهوه مشروعييهتى کهلک وهرگرتنى ئهو هاورىيانهى که مانهوهم لهم ناونيشانهم نهخسته ژير پرسيارهوه. ههلبهته ژمارهيهکى زور له هاورىيان، به تايبهتى له ئاستى رابهرانو کادرانى سهرهوهى کومهلهى ئهو روژگاره، پييان وابوو کاتيک زورينهى ههرهزورى رابهرايهتىو قسهکهرانى ئهسلىو کادرو ههلسووراوه سهرهکىيهکانى حيزبو کومهله خهريکن جيا ئهبنهوه بو ئهوهى له حيزبيکى تردا خويان ريک بخهن، هيشتنهوهى ناوو ئيمکاناتى حيزبى کومونيستو کومهله بو کهمايهتىيهکى بچووک که دهميننهوه کاريکى ئصولىو منصفانه نىيه. بهلام بهههرحال ئهمه ههلويستى من نهبوو. له روانگهى منهوه ئهوه ئيمه بووين که جيا ئهبووينهوه وه لهبهرئهوه ئهوانهى که دهمانهوه، گهرچى کهمايهتىيهکيش بن، هيشتا لهو برگهيهدا له رووى حقوقىيهوه حيزبى کومونيستى ئيرانو کومهله بوون. له رووى سياسىيهوه مهسهلهکه ناروشن تر بوو. ئاشکرا بوو که بهچوونه دهرهوهى چهپ، هيزهاوسهنگىى سياسىو عهمهلى لهو ريکخراوهدا که مايهوه بهقازانجى بالى راست ئالوگور دهکات. بهلام وهرچهرخانى گهوره بهرهو راست، چ جاى دابرانيکى سياسىو بهرنامهيى ئاشکراو بنهرهتى له سوننهتى چهپى حيزبو کومهلهى ئهوکاته، مهسهلهيهکى حهتمى نهبوو. لهپهيوهند به باسى مشروعييهتو نامشروعييهتى ئهو ريکخراوهى کهمايهوه لهبهکارهينانى ئهم ناونيشانانه، له روانگهى منهوه بريارو ههلويستى دوو کهسى ديارىکراو، ئيراهيمى عهليزادهو، عبدالله مهتدى، دهيتوانى مهسهلهکه يهکلا بکاتهوه. ئهم دوو هاورىيه له شهخسييهته سهرهکىيهکانى حيزبى کومونيستى ئيران بوونو چ لهسهرههلدانو چ له رهوتى پيشرهوى ئهودا دهورى بهرچاويان ههبوو. ههردووکيان، جگه له دوا قوناغهکان، له مدافعينى هيلى رهسمىو مارکسيستى حيزب بوون. جگه لهمه عبداللهى مهتدى ههستى به نزيکايهتىيهکى زور ئهکرد لهگهل باسهکانى کومونيزمى کريکاريدا.
ئهم دووانه برياريان دا لهگهل ئيمه نهيهنو لهو ريکخراوهدا بميننهوه. لهمهش گرنگتر، ههردووکيان به ئاشکرا چ له پلنيومى بيستو يهکهمداو چ له بهلگهنامه عهلهنىيهکانى سهردهمى جيابوونهوهدا رايان گهياند که ههدهفيان هيشتنهوهى حيزبى کومونيستو کومهلهيه لهسهر ههمان مبادئى نظرىو عهمهلى که تائهوکاته بنچينهى پيک دههينان. (تا ئهو رادهيهى که ههوليان دا ئيمه بهکهسانيک نيشان بدهن که ئهرکى ديفاع کردن له بوچوونو "بيروباوهره هاوبهشهکان"مان بهوان سپاردووهو مهيدانمان چول کردووه!). ئهگهر لهو سهردهمهدا ابراهيمى عليزاده و عبداللهى مهتدىش برياريان بدايه لهگهل ئيمه بين وهيان ههر ريگايهکى ترى جگه لهم دووانهيان ههلبژاردايه، بيگومان نهمنو نههيچ کهسيکى تر لهو رابهرايهتىيهدا، جهنابى ئيلخانى زادهو دوستهکانى له بالى راستدا وهخهبهر نهئههينا بوئهوهى مورو ناونيشانو ئيمکاناتى حيزبو کومهلهيان تهسليم بکات. له حالهتيکى وادا ئهوانهى که دهمانهوه، ئهگهر بمانايهوه، ئيتر تهنانهت مشروعييهتى حقوقيشيان نهدهبوو. لهو حالهتهدا، حهتمهن ريگايهکى ترمان بو يهکلاکردنهوهى مهسهلهى جيابوونهوه دهدوزىيهوه. بهههمان شيوه لهرووى سياسىشهوه ئهگهر ئهم دوو هاورىيه ههر لهو کاتهدا رايان بگهيانايه که حيزبى کومونيست دواى جيابوونهوهى ئيمه دهست دهداته وهرچهرخانو ئالوگوريکى بنهرهتى له ريبازى سياسى خويدا، ديسانهوه له روانگهى منهوه مشروعييهتى ههلسوورانى دواترى ئهو ريکخراوه لهژير ناوى حيزبى کومونيستى ئيرانو کومهلهدا دهچووه ژير پرسيارهوه. بهلام واقعييهت ئهوهيه که ئهوان رايان گهياند دهميننهوهو حيزبو کومهله له سهر ههمان ههلويستهکانى پشوو دههيلنهوهو ريگايان لهسهر ههمان ريرهو دريژهى پىئهدهن. له روانگهى منهوه ئهمه کافى بوو. ئهم هاورىيانه ههقيان ههبوو ههول بدهنو ههقيان ههبوو سهرکهتووبن.
به لام کاتيک ئاشکرابوو که له کردهوهدا ريچکهيهکى تريان گرتوهته بهرو ئاسويهکى تريان ناوهتهپيش خويان، کاتيک ئاشکرابوو که "بيروباوهره هاوبهشهکانى" دوينىيان تور ههلداوه، ئهوکاته ئيتر لهرووى سياسىيهوه تهمهنى ئهم مشروعييهتهش بهسهر ئهچيت. ريکخراويک که ئهمرو لهژير ناوى کومهله يان حيزبى کومونيستى ئيراندا ههلدهسووريت، ئيستا ئيتر تهنها ناوى ئهو رهوتهى کردووهته دهسمايهو ئهمهش جگه له تهمسيلى شتيکى تر نىيه.
راستىيهکهى ئهوهيه که ريکخراوهکهى ئهم دوستانه چ لهرووى نظرىو چ لهرووى سياسىو تاکتيکىو چ لهرووى پراتيکىيهوه بهئاشکراو بهرهسمى پشتى لهو حيزبو ميژووهو مبدهئهکانى کردووهو سووکايهتى بهو رابردووه دهکات. ئهمه تهنها ئيدعايهک نىيه. سهيرکهن ئهمرو چى ئهلينو چى ئهکهن. حيزبى کومونيستى ئيران وهکو حيزبيکى دژى ئوردوگا ريﭪژنستىو ليکدانهوه بورژواييهکانى سوسياليزم لهدايک بوو، ئهمرو ئهوان بههسمىو علنى راىئهگهيهنن که مهسهلهکه ئهوه نىيه که "سوسياليزمى چ کهسيک واقعىيه" بهلکو مهسهله يهکگرتوو کردنى پايهى کومهلايهتى "چهپ" ه. فهرمويانه که باسى ماهييهتى شورهوى باسيکى زيادهو روشنفکرانه بووه! حيزبى کومونيستى ئيران ئينتماى بنچينهيىو ستراتيجىيانهى خوى بو بزوتنهوهى شوورايى به معياريکى ناسنامهى سياسى خوى دهزانى، کهچى ئهم دوستانه بهوه گهيشتوون (اکتشافيان کردووه) که باسى شووراو سهنديکا باسيکى بىهودهو ئينحرافى بووه که ژمارهيهک روشنبير بهسهر بزوتنهوهى کريکارىو سهدجار ههلبهته بهسهر خودى ئهوانياندا سهپاندبوو. ئيستا بويان ئاشکرا بووه که حيزبيکى کومونيستى ئهرکيکى تايبهتى له رينوينىکردنو رىنيشاندانى کريکاران نىيهو دهبى بهشيوهى لادىيىترين مهحفهلهکانى چهپى سهردهمى شورشى ٥٧ (١٩٧٩ى زاينى-و) لهوانهوه شت فيربيت. جاريکى تر، ههروهکو دواکهوتووترين رهوتهکانى بهرله ٥٧، خواسته کريکارىيهکان گرىئهدهن بهتواناى بورژوازىو "ئاستى گهشهى هيزهکانى بهههمهينان" هوهو شيعارى سادهى ٣٥سهعات کاريان (چجاى سىسهعات)، بيگومان بهتومهتى زهنىبوونو روشنفکرى بوون، لهگهرووى تهشکيلاتهکهياندا گير کردووه. کارکردو جىوشوينى ئهوانمان لهعيراقو کوردستان بينى. له چوارچيوهى ئوپوزسيونى ئيرانيشدا وهزعيان لهمه باشتر نىيه. روشنکردنهوهو گوتنى راشکاوانهى جياوازىيهکان که سوننهتى ئهوکاته بوو، جيگاى خوى داوه به سهيروسهمهرهترينو بىاصولىترين ئيئتلاف-بازىو پيکهينانى ئهنواعو اشکال ئهنجوومهنى تملقکردن لهبهرامبهر ههر رهوتو مهحفهليکى ئوپوزسيونى "چهپ"و ديموکراتيک. لهم نيوهدا بو جاريکىتر رىورهسمى ههميشهيى چهپى قومى، بنياتنراو لهسهر رابهر داتاشينو شخصيهت دروستکردن له شاعيرانو نووسهرانى ميانهحالو دهرويش مهسلهکو وهتهن پهرستى "داخل"يش بووهته باو.
لايهنيکى بهرجهستهى وهرچهخانو شيواندنى ئهم رهوته، نهفرهتکردنيتى له ميژووى رابردووى "خوى". ههنديک کهس واخهيال ئهکهن که پشتکردنى ئهم دوستانه له ميژووى حيزبى کومونيستو کومهلهى پيش جيابوونهوه، دهگهريتهوه بو دژايهتى ئهمرويان لهگهل ئيمهداو کاردانهوهيهکى غهيره سياسىيه به تالىو سويرىيهکانى دهورانى جيابوونهوه. راستى پيچهوانهى ئهمهيه، دوژمنايهتىيان لهگهل ئيمهدا رهنگدانهوهى بيزارىيانه لهو رابردووه. تهفسيرى سهرانى ئهمروى کومهله بو ئهو رابردووه تهمهنى بهقهد تهمهنى خودى حيزبى کومونيسته. تيگهيشتنى جهنابى ئيلخانىزاده بو خوىو دوستانى وهکو مجموعهيهکى "فريوخواردوو پشتگوى خراو"، که ئهمه بنچينهى هوشدارىيهکانى ئهوانه بو هاورىيانى حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراقيش، ليکدانهوهيهکى کونه. ئهم قسهيه لهلايهن محقق (بازجو)و ريکخراوى "توبهکردوان"ى رژيمو لهسهروويهوه معروف کيلانه لهسهردهمى بهرله پيکهينانى حيزبدا جار ئهدرا. "مجموعهيهک روشنبير کومهلهيان فريوداوه". ئهم تيگهيشتنه ناوهروکى سهدان بهرنامهى راديويىو وتارى بلاوکراوهکانى حيزبى ديموکرات بووه. ئهم ليکدانهوهيه ناوهروکى هوشدارىو نهسيحهته يهکلهدواى يهکهکانى يهکيتى نيشتمانىو عزالدينى حوسينىو باقى "دوستانى کومهله" بووه لهنيو بزووتنهوهى خودموختاريخوازى کوردستان. ئهم ليکدانهوهيه ناوهروکى تهبليغاتو تحريکاتى ههرروژهى "دهولهت"ى کورد بووه لهدژى ئيمهو حيزبى کومونيستى کريکارىى عيراق، ئهم ليکددانهوهيه ههرلهسهرهتاوه فورمولهى ههموو ريکخراوه چهپه ساختهو ئوردوگاهىيهکانى ئيران بووه که بهپيکهينانى حيزبى کومونيستى ئيران خهونيان بو گورينى "کومهلهى بىگوناه" بو ريکخراوى کوردهکان له جبههى "گهلانى نيشتمانهکهمان" بوو به بلقى سهر ئاو. ئهم ليکدانهوهيه که جهنابى ئيلخانىزادهو شهريکهبهشهکانى وادياره ئهمرو پهيان به حهقانييهتى بردووه، ليکدانهوهيهکى کونهپهرستانهو دژى کومونيستىيه. ئهمه تهنها لهدژى ئهو ميژووهو ئيمه نىيه، بهلکو لهدژى چهپگهرايىشه لهکومهلهى ئهمرودا. ئهم ليکدانهوهيه برياره مسبقاً ئهوه رابگهيهنى که تيروانينو سياسهتى چهپ لهم ريکخراوهدا ممنوعو مهحکومو مرفوضه.
بهداخهوه لهم چهند سالهدا ئهم ليکدانهوهيه لهميژووى حيزبو کومهله بووهته خهتى رهسمى لهنيو ئهم رهوتهدا. سهرهنجام چاليکى دهساليى لهميژووى ئهم رهوتهدا هاتووهته کايهوه. دهورانى ممنوع. دهورانيک که دهلىى تهشکيلات ئهسلهن وجودى نهبووه، بلاوکراوهى نهبووه، راوبوچوونى نهبووه، رابهرى نهبووه، مهرکهزييهتيکى نهبووه، کونگرهو کونفرانسو پلنيومى نهبووه. عهزمو ئوميدو حهقانييهتى نهبووه. دهورانيک که باسکردنلىىو بيرکردنهوه لىى ممنوعهو دهبى فهراموش بکريت. راستهکان (جماعهتى بالى راست-و) ليکدانهوهى خويان جىخستووه. بهلگهنامهکانى ئهو دهورانه دهبى بسوتينرينو، سوتينران. وينهکان دهبى رتووش بکرينو، کرديان. دهبى خانووهکان بگهرينو کتيبهکان بدوزنهوهو تووريان دهنو، تووريان دا. ئهمرو ئهوه تهها انترناسيونال نىيه که بوونو خويندنهوهى له مقرى پيروزى دهوروبهرى سليمانى ممنوعه، بهلکو بسوى سوسياليزمو کمونيستو بولتنشوروىو ئهفسانهى بورژوازى ميللىو پيشکهوتنخوازو...تادش سانسوريان لهسهره. عيباراتى وهکو کومونيزمى کريکارى ئيتر کفرنو زمانى ئهوکهسه دهسووتينى که لهدهمى دهربچيت. ئهگهر ئهم جهماعهته عهزميان کردووه که بيرهوهرى ئهو حيزبى کومونيستى ئيرانو ئهو کومهلهيه له زهين بسرنهوه، ئهگهر بهسهردهمى بىخهبهرىو فريوخواردنى خويانى دادهنين، ئهگهر خويان ئهو ميژووه به نهنگ ئهزاننو دهيانهوى بهخاکى بسپيرن، بوچى دهبى بهکارهينانى ناوى ئهم حيزبه لهلايهن ئهوانهوه به کاريکى مشروع دابنريت؟
واقعييهت ئهوهيه که ناونيشانى حيزبى کومونيست، ""که که خودى کورده قومىيهکانى ناو ئهم ريکخراوه داويانهته دهستى جهماعهتيک تا سهگهرم بن، نهک جاروبار کوسپ بخهنه بهردهم مهسهلهى خطيرى "دبلوماسى مقرو راديو" له مرکزى عالهمدا. تهنها ئهمهو هيچى تر.
ئهى ناونيشانى کومهله چى؟ کومهلهى ئهمرو، کومهلهى کومونيستى دهورانى حيزب نىيه. بهلام کومهلهى بهرلهحيزبيش نىيه. کومهلهى زهحمهتکيشانى کوردستان ريکخراويکى شورشگيرى چهپ بوو که بهروشنبينىو جهسارهتهوه بووه کولهکهيهکى بنهرهتى حيزبى کومونيستى ئيرانو کومهلهى کومونيستى جياله کومهلهى ناسيوناليستهکانو گهلچيتىيهکانى پيکهينا. بهلام ئهوهى که ئهمرو ئهيبينين، کومهلهيهکى تازهيه. کومهلهيهک که رهنگه بالىراستو موخالفينى پيکهينانى حيزب ئهگهر ١٥سال بهرلهئيستا سهرکهوتنيان بهدهست بهينايه دروستيان ئهکرد. ريکخراويکى خودموختاريخواز له کوردستانى ئيراندا، که نموونهى هاوچهشنى ئهو لهههموو بهشهکانى ترى کوردستاندا زوروزهبهنده. ئهوان وهکو ريکخراويکى خودموختاريخواز دهبى بهجدى وهربگيرين. بهلام ئهم ريکخراوه، حيزبى کومونيستو کومهلهى کون نىيه. ئهمه تهنانهت (لهواقعدا بهتايبهت) نزيکترين هاوپهيمانانو دوستانى ئهمروشيان ئينکارى لى ناکهن. هيچ کهسيک ئهمانه به دريژهپىدهرى ئهو حيزبهو ئهو کومهلهيهو مهسئولى کاروبارو سياسهتهکانى ئهو دهورهيه نازانى. ههمووان، بهبى اسثنا، دوستىو دوژمنايهتىيهکانيان لهگهل حيزبى کومونيستو کومهلهى کوندا گواستووهتهوه سهر حيزبى کومونيستى کريکارى نهک ئهم رهوته.
باسهکهى من باسيکى حقوقى نىيه. باسيکى سياسىيه. نابى لهم تهمسيلىيهدا بهشدارى بکريت. ئهم دوستانه ههر ناويکيان پىخوشه لهخويانى بنين، بهلام ئيمه ئهرکمانه دهرگا بهرووى کهسانيکدا دانهخهين که هوگرى راستىيهکانى ئهو ميژووهن.
منصور حکمت
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #0890ku.html
|