Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp   Ca   Ru  
 

گفتوگو له‌گه‌ل منصور حكمت سه‌باره‌ت به‌ شيعارى فيدراليزم

فيدراليزم شيعاريكى كونه‌په‌رستانه‌يه‌



ئه‌نته‌رناسيونال: له‌ به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ هينانه‌ مه‌يدانى شيعارى فيدراليزم له‌لايه‌ن هه‌نديك له‌ حزبه‌كانه‌وه‌ هه‌رگيز ره‌نگدانه‌وه‌ى بوونى وه‌ها خواستيك نييه‌ له‌نيو خه‌لكدا. كه‌وايه‌ ده‌ركردنى ئه‌م به‌ياننامه‌يه‌ چ زه‌روره‌تيكى هه‌بوو؟

منصور حكمت: نه‌ته‌نها شيعارى فيدراليزم جيگايه‌كى نييه‌ له‌ زه‌ين‏و ژيانى خه‌لكدا، به‌لكو ناسنامه‌ى قه‌ومى و قه‌وم چيتيش به‌شيوه‌يه‌كى گشتى، له‌نيو مليونه‌ها خه‌لكى دانيشتووى ئيراندا هيچ جيگايه‌كى له‌ ئيعرابدا نييه‌. به‌لام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ كافى نييه‌ بو پاراستنى خه‌لكى له‌و كاره‌سات‏و مه‌ئساتانه‌ى كه‌ قه‌وم‏په‌رستى و قه‌وم په‌رستان ده‌توانن بيهيننه‌ ئاراوه‌. سه‌يرى دنياى ده‌وروبه‌رى خوتان بكه‌ن‏و چاويك به‌ رووداوه‌كانى ئه‌م دوو سى ده‌يه‌يه‌ى دواييدا بگيرن. حكومه‌تى شه‌رع‏و ده‌وله‌تى ئاخونديى چ زه‌مينه‌يه‌كى له‌ ئيرانى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا هه‌بوو؟ دياره‌ هيچ. ئه‌م خه‌لكه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ بوون كه‌ هه‌شتا سال به‌رله‌ئيستا روژيكيان به‌سه‌ر مه‌شروعه‌ چييه‌كاندا هينا كه‌ ده‌يزانين. ئاخوند تويژيكى مشه‌خورى بيئابروو جيگاى گالته‌جاريى خه‌لك بوو له‌ شارو له‌ ديدا. كچانى دوو نه‌وه‌ به‌رله‌ ئيمه‌ بى سه‌رپوش ئه‌چوونه‌ قوتابخانه‌. موسيقاو سينه‌ما به‌شيكى جيانه‌كراوه‌ى ژيانى خه‌لكى بوون. له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌دا، ئه‌مرو له‌م كومه‌لگايه‌دا جنونيئيلاهيو جه‌هاله‌تى دينييو جانه‌وه‌رانى ئيسلاميى حوكم ده‌كه‌ن. يوگسلافيا، كومه‌لگايه‌كى موديرنى سه‌نعه‌تيو به‌هه‌موو ستاندارده‌كانى ئه‌مرو كومه‌لگايه‌كى شارستانى بوو. يوگسلافه‌كان باسى ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ چون به‌ر له‌م رووداوانه‌ ئينتماى قه‌وميو ميللى خويان هه‌ر له‌بير نه‌بوو. نه‌يان ئه‌توانى ته‌سه‌ورى ئه‌م وه‌زعه‌ بكه‌ن. هه‌تا ئيستاش باوه‌ر ناكه‌ن‏و نازانن بوچى ئه‌مه‌ رووى دا.

ئه‌وه‌ى كه‌ قه‌وميه‌ت‏و قه‌وم په‌رستى له‌كومه‌لگاى ئيراندا ريشه‌و زه‌مينه‌يه‌كى به‌هيزى نييه‌و ئه‌وه‌ى كه‌ خواستى فيدراليزم جيگايه‌كى له‌نيو خه‌لكيدا نييه‌، به‌و مانايه‌يه‌ كه‌ ره‌وه‌ند‏و ره‌وت‏و بزووتنه‌وه‌ سه‌ره‌كييه‌كان له‌ كومه‌لگادا به‌م ئاراسته‌يه‌دا نارون. به‌لام پرسيار ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كومه‌لگا چه‌نده‌ له‌به‌رامبه‌ر جموجوله‌ قه‌وم په‌رستانه‌كان‏دا پاريزراوه‌و له‌پيشدا چه‌نده‌ ئاماده‌يى به‌رگرى له‌خوكردنى هه‌يه‌ له‌به‌رامبه‌ر هيرشى داهاتووى ئه‌م پاشه‌وپاشگه‌رانه‌وه‌يه‌و كونه‌په‌رستييه‌ قه‌ومييه‌دا. هه‌روه‌ك نادرى به‌كتاش ده‌ليت ناسيوناليزم‏و قه‌وم په‌رستى وه‌كو ئه‌و فايروسانه‌ وان كه‌ له‌حاله‌تى مت‏بووندا دريژه‌ به‌ژيانى خويان ده‌ده‌ن‏و له‌هه‌لومه‌رجيكى تايبه‌تدا چالاك ده‌بنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندى جار ده‌بنه‌ مايه‌ى په‌تايه‌ك. ناسيوناليزم‏و قه‌وم په‌رستى له‌كومه‌لگاى ئه‌مروى ئيراندا نه‌خوشييه‌كى سياسي- فه‌رهه‌نگيى باو نييه‌. به‌لام نه‌ ريشه‌كيش كراوه‌و نه‌ كومه‌لگا له‌دژى ئه‌مه‌ ته‌لقيح كراوه‌. بوونى هه‌ر ئه‌م فيدراليست‏و ده‌سته‌ دواكه‌وتووانه‌ى كه‌ هه‌ر ئيستاو له‌وپه‌رى بيشه‌رميو گه‌وجيتيدا ده‌ستيان كردووه‌ به‌ ده‌ركردنى ناسنامه‌ قه‌ومييه‌كان بو خه‌لكى ئيران، شايه‌تى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌م فايروسه‌ ريشه‌كيش نه‌كراوه‌ وه‌ ده‌توانى، به‌تايبه‌ت له‌ هه‌لومه‌رجيكى پر له‌ئالوگورو گورانكاريى سياسيدا، ببيته‌ مايه‌ى گه‌ليك موسيبه‌ت. ده‌ركردنى ئه‌م به‌ياننامه‌يه‌ بو دروستكردنى ئاماده‌ييو به‌رگرييه‌ له‌كومه‌لگادا. هه‌روه‌ها ده‌ركردنى ئه‌م به‌ياننامه‌يه‌ راگه‌ياندنى راست‏و ره‌وانى ئه‌و واقعييه‌ته‌يه‌ به‌ناسيوناليست‏و قه‌وم په‌رستان‏و ميلله‌ت‏گه‌راو روشنبيره‌ گه‌وجه‌كاني‎ ده‌وروبه‌ريان كه‌ كومونيزمى كريكارى ليبراوانه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پاشه‌وپاش گه‌رانه‌وه‌يه‌دا راده‌وه‌ستيو ئه‌م جه‌ماعه‌تانه‌و ئه‌م ئاره‌زووه‌ دژى ئينسانيو دژى كريكارييانه‌ له‌نيو خه‌لكيدا رسوا ده‌كات. ناكرى بيست سال خه‌لك به‌ دين ئه‌سير بكه‌ن‏و بكوتن‏و دواتريش بيست سالى تر به‌ قه‌وميه‌ت‏و ميلله‌ت. ئيمه‌ ريگا ناده‌ين.

ئه‌نته‌رناسيونال: به‌ياننامه‌كه‌ سه‌هه‌لدانى شيعارى فيدراليزم راسته‌وخو گرى ده‌دات به‌ مه‌سه‌له‌ى كورده‌وه‌. ئه‌مه‌ پيويسته‌ تيشكيكى زياترى بخريته‌ سه‌ر.

منصور حكمت: هه‌روه‌ك باسم كرد ناونانى ميللى و قه‌ومى له‌ خه‌لك، چ جاى بگات به‌ كيشمه‌كيشه‌ ميلليو قه‌ومييه‌كان له‌نيوان به‌شه‌ جياجياكانى كومه‌لگادا ديارده‌يه‌كى له‌ميژينه‌و باوو هه‌مه‌گير نييه‌ له‌ ولاتدا. ئاشكرايه‌ كه‌ له‌فولكلورى دواكه‌وتووى قه‌ومه‌كاندا (هه‌ر قه‌وميك)، خوپه‌سه‌نديى قه‌وميو شوفينيزم‏و سل كردنه‌وه‌ له‌ بيگانه‌و تاد هه‌يه‌. له‌ هه‌موو ولاتاندا، ته‌نانه‌ت له‌نيو يه‌كپارچه‌ترين "ميلله‌تان"يشدا ئه‌مه‌ هه‌يه‌، وه‌ ئاشكرايه‌ كه‌ تا وه‌ختيك سه‌رمايه‌و سه‌رمايه‌دارى هه‌بيت ئه‌م جوره‌ ته‌فره‌قه‌ خستنه‌ نيوان خه‌لكييه‌ش هه‌ر ده‌مينيته‌وه‌. ئيرانيش له‌مه‌ به‌ده‌ر نييه‌. به‌لام هه‌ر چاوديريك كه‌ مه‌به‌ستيكى ترو نه‌خشه‌كاريكى شاراوه‌ى ترى نه‌بيت، دان به‌وه‌دا ده‌نيت كه‌ كومه‌لگاى ئيران كومه‌لگايه‌ك نييه‌ كه‌ وه‌ها له‌نيو چنگالى كيشمه‌كيش‏و ته‌حه‌ممول نه‌كردنى قه‌وميو ميلليدا گيروده‌ بووبيت كه‌ چاوه‌ريى ئه‌وه‌ بيت حه‌كيميك به‌ نوشداوه‌ريى فيدراليزمه‌وه‌ فرياى بكه‌ويت.

كاتيك وورد ده‌بيته‌وه‌ ده‌بينى كه‌ په‌يدا بوونى سه‌رو كه‌لله‌ى ئه‌م مه‌قوله‌يه‌ له‌م ده‌وره‌يه‌ى دواييدا په‌يوه‌سته‌ به‌ مه‌سه‌له‌ى كوردو سات‏و سه‌وداو گفتوگوكانى حزبى ديموكراته‌وه‌ له‌گه‌ل ئوپوزسيونى ميلليدا كه‌ به‌قسه‌ى ديموكراته‌كان برياره‌ له‌ سبه‌ينيدا ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى له‌ ئيران به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. هه‌موو مه‌سه‌له‌ى حزبى ديموكرات ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ناوو ناتوره‌ى جياخوازى نه‌خه‌نه‌ پالى، به‌تايبه‌ت كه‌ درنده‌يى ناسيوناليسته‌ مه‌زن‏خوازه‌ ئيرانييه‌كان‏و ئه‌و تاوانانه‌ ده‌ناسى كه‌ ئاماده‌ن له‌ژير ئالاى به‌رگرى كردن له‌ "يه‌كپارچه‌يى خاك"دا وه‌ريى بخه‌ن. بيگومان خودى حزبى ديموكرات له‌ ريزى پيشه‌وه‌ى "ئيرانچيتى"و به‌رگرى كردن له‌ "يه‌كپارچه‌يى خاك"دا راوه‌ستاوه‌. وه‌ختيك عفت داداش‏پور له‌ بلاوكراوه‌ى "نيمروز"دا راى سكرتيرى گشتيى حزبى ديموكرات، مه‌لا عبدالله حسن‏زاده‌، ئه‌پرسيت له‌سه‌ر هه‌لويستى حزبى كومونيستى كريكاريى ئيران (به‌ره‌سمييه‌ت ناسينى مافى جيابووونه‌وه‌ى كوردستان، گه‌رانه‌وه‌ بو راى خودى خه‌لكى له‌ ريفراندوميكدا له‌سه‌ر جيابوونه‌وه‌ يان مانه‌وه‌ وه‌كو هاوولاتيانى خاوه‌ن مافى يه‌كسان له‌چوارچيوه‌ى ئيراندا)، جه‌نابى حه‌سه‌ن‏زاده‌ هه‌لئه‌چيو ده‌لـي: "نه‌خير ئيمه‌ جودايى خواز نين" وه‌ بو ئاسوده‌كردنى خه‌يالى ده‌وله‌تى مه‌ركه‌زى ئاينده‌ سنووربه‌ندييه‌كى ئاگردار له‌گه‌ل ئيمه‌دا ده‌كات. حزبى ديموكرات ئوتونومى ده‌ويت‏و به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌يشتووه‌ كه‌ به‌ گشتگيركردنى خواسته‌كه‌ى خوى به‌سه‌ر هه‌موو ولاتدا، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ دانى فورموليك كه‌ تيايدا ناسيوناليزمى كورد له‌به‌رامبه‌ر ده‌وله‌تيكى ناسيوناليستى مه‌ركه‌زيدا به‌تاك نه‌كه‌ويته‌وه‌، باشتر به‌م ئامانجه‌ ده‌گات. فورمولـى فيدراليزم ئه‌و كومه‌كه‌ به‌حزبى ديموكرات ده‌كات كه‌ ئوتونومى بويت بيئه‌وه‌ى كه‌ كوردستان وه‌كو حاله‌تيكى استپنائى سه‌ير بكريت. فيدراليزم واته‌ ئوتونومى بده‌ن "به‌ هه‌موو ئه‌و ميلله‌تانه‌ى كه‌ ئيران پيكده‌هينن"، له‌وانه‌ش ميلله‌تى كورد به‌رابه‌رايه‌تى حزبى ديموكرات. جا ئه‌گه‌ر باقى خه‌لكى ئيران، وه‌ له‌ناوياندا به‌شيكى فراوان له‌ خودى كوردستان ئيلزامه‌ن به‌ ناوو ناتوره‌ى قه‌وميى وه‌ك فارس‏و لورو گليك‏و ئه‌فغانيو كوردو عه‌ره‌ب‏و بلوچ‏و توركمان خويان پيناسه‌ ناكه‌ن، ئه‌وا چاكتر. له‌وبه‌رى ئه‌م سات‏و سه‌ودا كونه‌په‌رستانه‌يه‌وه‌، ره‌وته‌ ناسيوناليستييه‌ ئيرانييه‌كان راوه‌ستاون كه‌ خويان له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌ى كورددا به‌ره‌وروو ده‌بينن‏و ئه‌مه‌ به‌ يه‌كيك له‌ گرى سه‌ره‌كييه‌كانى مه‌حكه‌م كردنى حكومه‌تى داهاتووى خويان ده‌زانن. ئه‌مانه‌ له‌ شيعارى فيدراليزمدا ده‌روازه‌يه‌ك ده‌بيننه‌وه‌ بو شاردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى كوردو خولادان له‌ گه‌رانه‌وه‌ بو راى خودى خه‌لك‏و سات‏وسه‌وداكردن له‌گه‌ل حزبى ديموكراتدا. سه‌رچاوه‌ى باسى فيدراليزم ده‌گه‌ريته‌وه‌ بو ليكدانه‌وه‌ هه‌لپه‌رستانه‌و پيله‌هه‌واكانى چه‌ند حزبيكيسياسى ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌ى كورد، ئه‌مه‌ خوى له‌خويدا نه‌ ئه‌وه‌نده‌ جيگه‌ى نيگه‌رانييه‌و نه‌ وه‌لامدانه‌وه‌ش پيى له‌ كه‌نالـى ته‌بليغاتى روژانه‌ى كومونيستيو دژى ناسيوناليستييه‌وه‌ كاريكى دژواره‌. به‌لام له‌ هاوشانى دوو لايه‌نه‌ سه‌ره‌كييه‌كه‌ى ئه‌م باسه‌دا، كه‌ هه‌ريه‌كه‌يان به‌شوين به‌رژه‌وه‌ندييه‌ ماددييه‌كانى خويانه‌وه‌ن، وه‌ك هه‌ميشه‌ ريزيكى ته‌واو له‌ كه‌سانيك په‌يدا ده‌كه‌ين كه‌ پييان وايه‌ به‌پيى كارى شه‌ريفى روشنبيريو روژنامه‌گه‌رى، يان به‌پيى پيداويستييه‌كانى گروپ‏دارى خويان، ده‌بى حه‌تمه‌ن بيقوول بوونه‌وه‌و به‌پيى مودى ئه‌و روژه‌ شتيك بلين‏و خويان شيرين بكه‌ن، وه‌ ئه‌مانه‌ به‌شايه‌تى چاره‌نووسى تالى خه‌لكى يوگسلافياو سوفيت، له‌ هه‌لومه‌رجيكى وادا ترسناكترين عونسره‌كانن. به‌راستى ناچيته‌ عه‌قله‌وه‌ كه‌ كه‌سيك له‌ په‌نجه‌ره‌ى ماله‌كه‌يه‌وه‌ ته‌ماشاى يارى مناله‌كه‌يو منالى دراوسيكانى بكات، دواتر ئاهيك هه‌لكيشيت‏و قه‌له‌مه‌كه‌ى بگريته‌ ده‌ست‏و جاهيلانه‌ خه‌لكى ولاتيكى ٦٠ مليونى به‌سه‌ر ٩ ميلله‌ت‏و ١٣ قه‌وميه‌ت‏و ٥ تاقمى زمانييو قسه‌ى له‌م بابه‌ته‌دا دابه‌ش بكات‏و نه‌خشه‌ى ئه‌وه‌ دابريژى كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بى شارو گه‌ره‌كه‌كان به‌پيى خشته‌كه‌ى ئه‌و له‌نيوان خوياندا دابه‌ش بكه‌ن‏و له‌به‌رامبه‌ر يه‌كتردا بووه‌ستنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م جوره‌ ئه‌فكاره‌ گه‌وجانه‌ ئه‌نجامى ئاوا خويناوى لـى نه‌كه‌وتايه‌ته‌وه‌، ره‌نگه‌ ته‌نانه‌ت ببووايه‌ته‌ مايه‌ى گالته‌جاريى گويگرانيشى. به‌لام مه‌به‌ستيان بيت يان نه‌بيت، ريگا خوشكه‌رى پاكسازييه‌ قه‌وميو ئيعدامه‌ به‌كومه‌له‌كانى سبه‌ينين. ئه‌مانه‌ خه‌ريكى پيلانگيرانن له‌دژى ژيان‏و گيانى ئه‌و منالانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌كه‌، بويه‌ حه‌ساسيه‌تى مه‌سه‌له‌كه‌ ليره‌دايه‌.

ئه‌مه‌ دنياى ٣٠ سال به‌ر له‌ئيستا نييه‌. شورشى ئه‌لكترونيو ئينفورماتيك‏و سه‌رهه‌لدانى ميديا سمعيو بصرييه‌ جيهانييه‌كان، ژورناليزمى نوكه‌رو موهه‌نديسيكردنى ئه‌فكارى كردووه‌ته‌ فاكته‌ريكى چاره‌نووس ساز له‌ هاوكيشه‌كانى ده‌سه‌لات‏و ره‌وتى ئه‌وزاعى سياسى له‌ ولاته‌ جياجياكاندا. ته‌نانه‌ت گه‌وجانه‌ترين‏و به‌عه‌قلانه‌هاتووترين ئامانجى سياسيو نه‌خشه‌ى كومه‌لايه‌تى، ئه‌گه‌ر له‌چوارچيوه‌يه‌كى فراوانترى چينايه‌تيو جيهانيدا به‌كه‌لكى به‌شه‌ جياجياكانى چينى ده‌سه‌لاتدار بيت، يه‌كسه‌ر په‌رو بالى بو دروست ئه‌كريت‏و ده‌ئاخينريته‌ ميشكى خه‌لكه‌وه‌. مه‌سه‌له‌كه‌ له‌ وورده‌ ليكدانه‌وه‌كانى حزبى ديموكرات‏و پاشماوه‌ى حزبه‌ ميلليو جمهوريخوازو ئارياميهرييه‌كان گه‌وره‌ تره‌. ئه‌مانه‌ خويان بازيچه‌ن. ئيمه‌ ده‌بى گشت يارييه‌كه‌ بكه‌ينه‌ شتيكى نه‌كرده‌.

ئه‌وه‌ش بليم كه‌ تا ئه‌و جيگايه‌ى په‌يوه‌ندى به‌ مه‌سه‌له‌ى كورده‌وه‌ هه‌يه‌ ئه‌وه‌ خودى خه‌لكى كوردستانن كه‌ ده‌بى له‌ ريفراندوميكى ئازاددا ده‌رباره‌ى جيابوونه‌وه‌ يان مانه‌وه‌ له‌چوارچيوه‌ى ئيراندا وه‌كو هاوولاتيانى خاوه‌ن مافى يه‌كسان بريار بده‌ن. ئه‌وه‌ ته‌نها ئه‌م برياره‌يه‌، جا هه‌رچييه‌ك بيت، مه‌بده‌ئييه‌ت‏و شه‌رعييه‌تى هه‌يه‌. مه‌سه‌له‌ى كورد مه‌سه‌له‌يه‌ك نييه‌ له‌سه‌ر شه‌ريكه‌ به‌ش بوونى حزبى ديموكرات‏و باقى حزبه‌ خودموختارى خوازه‌كان له‌ بونيادى ده‌سه‌لات‏و سپاردنى "حوكمرانيى كوردستان"، له‌سه‌رووى خه‌لكه‌وه‌، به‌وان. به‌ندوبه‌ست‏و گفتوگوو سات‏وسه‌وداى حزبه‌كان له‌سه‌ر كوردستان هيچ مه‌شروعييه‌تيكى نييه‌.

ئه‌نته‌رناسيونال: هه‌نديك له‌ ريكخراوه‌ چه‌په‌كان وتوويانه‌ كه‌ حزبى ئيمه‌ له‌و مه‌ترسييانه‌ى كه‌ له‌ وتارى "سيناريوى ره‌ش‏و سپى"دا باس كراوه‌ موباله‌غه‌ى كردووه‌. پيت وانييه‌ هه‌لويستيكى هه‌رله‌م جوره‌ به‌رامبه‌ر به‌م به‌ياننامه‌يه‌ش بنوينريت؟

منصور حكمت: به‌ينى خومان بيت، له‌گه‌ل ئه‌وپه‌رى ريزمدا بو تاك تاكى ئه‌ندامان‏و هه‌لسوراوان‏و رابه‌رانى خانه‌واده‌ى چه‌پى دژى سه‌لته‌نه‌تيو ته‌قليديى ئيران وه‌كو ئينسان گه‌ليك كه‌ سه‌ره‌نجام به‌ هه‌ر زمانيك بيت خيرى خه‌لكى زه‌حمه‌تكيشيان ده‌ويت، ده‌بى بليم وه‌كو حزب‏و ريكخراوى سياسى نه‌ ئه‌وان به‌ سوسياليست ده‌زانم‏و نه‌ هيچ باوه‌ريكم به‌ تواناى ته‌شخيسى ئه‌وان‏و تواناى ئه‌وان هه‌يه‌ له‌ گيرانى ده‌وريكى كارساز له‌جيهانى پاش جه‌نگى سارددا. ئه‌مانه‌ ته‌يفيكى به‌سه‌رچوو و بيئاسون. هه‌لويستى ئه‌م ته‌يفه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌ياننامه‌يه‌دا فاكته‌ريكى گرنگ نييه‌. ره‌نگه‌ له‌مه‌ گرنگتر، هه‌لويستى به‌ياننامه‌كه‌ بيت به‌رامبه‌ر به‌وان.

به‌لام به‌ياننامه‌كه‌ له‌بنه‌ره‌تدا رووى ده‌مى له‌وان نييه‌. رووى له‌ خه‌لك‏و به‌تايبه‌ت چينى كريكاره‌، كه‌ به‌ماناى كومه‌لايه‌تيو سياسيو ميژوويى سه‌رنج بده‌نه‌ ئه‌م ووشه‌و شيعارانه‌و نه‌كه‌ونه‌ داوى ميللى چيتيو قه‌وم په‌رستييه‌وه‌، وه‌ بو وه‌ستانه‌وه‌ به‌روويدا ئاماده‌بن. به‌پيچه‌وانه‌ى باسى سيناريوى ره‌ش‏و سپييه‌وه‌، ئيمه‌ ليره‌دا ته‌ئكيدمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌رى داسه‌پاندنى شيعارى فيدراليزم به‌سه‌ر كومه‌لگاى ئه‌مروى ئيراندا زور لاوازه‌. به‌م پييه‌ باسه‌كه‌ له‌سه‌ر موباله‌غه‌ له‌مه‌ر ره‌وتى هه‌لومه‌رجى بابه‌تى نييه‌. باسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بوگه‌نييه‌يه‌ كه‌ له‌خودى شيعارو ليكدانه‌وه‌ ميللييه‌كان‏و له‌وانه‌ شيعارى فيدراليزمدا خوى حه‌شار داوه‌. له‌مه‌دا له‌بنه‌ره‌تدا ناكرى موباله‌غه‌ بكريت‏و هه‌رچييه‌ك بووتريت هيشتا كه‌مه‌.

ئه‌نته‌رناسيونال: ئايا ده‌كرى بليين ئه‌م شيعاره‌ خه‌سله‌ت نماى ئه‌و حزب‏و ره‌وتانه‌يه‌ كه‌ ته‌رحيان كردووه‌، وه‌ده‌بى له‌م چوارچيوه‌يه‌دا داوه‌رييان له‌سه‌ر بكرى؟ ئايا به‌م به‌ياننامه‌يه‌ شيوه‌ى هه‌لويست‏و په‌يوه‌ندى حزب له‌گه‌ل ئه‌و ره‌وتانه‌ى كه‌ لايه‌نگرى فيدراليزمن گورانى به‌سه‌ردا ديت؟

منصور حكمت: به‌برواى من له‌ئاستى تيوريدا ده‌كرى له‌سه‌ربناغه‌ى ئه‌م شيعاره‌ داوه‌رى له‌سه‌ر حزبه‌كان بكريت. هه‌روه‌كو چون دينى بوون، شوفينيستى ميللى بوون، سه‌لته‌نه‌ت خواز بوون وه‌يان دژايه‌تى كردنى يه‌كسانى ژن‏و پياو، له‌جه‌رگه‌ى ميژووى سياسى هاوچه‌رخى ئيراندا بو به‌ كونه‌په‌رست ناوبردنى ره‌وتيك كافييه‌، بروابوونيش به‌ ده‌ركردنى ناسنامه‌ى قه‌ومى بو خه‌لك‏و دروست كردنى ده‌وله‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ى ئينتماى ميلليو قه‌وميش بو به‌ كونه‌په‌رست له‌ قه‌له‌م دانى ره‌وتيك كافييه‌. ئه‌گه‌ر پرسياريك هه‌يه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايا بوگه‌نيى شيعارى فيدراليزم‏و مانا دژى كومه‌لايه‌تيو دژى ئينسانيو دژى كريكارييه‌كانى به‌قووليو له‌ئاستيكى فراواندا ناسراوه‌ يان نا. ره‌نگه‌ هيشتا ناسراو نه‌بى. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌خوازى كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ بو ده‌وره‌يه‌ك هه‌ول بده‌ين ئه‌م فورموله‌ له‌ به‌رنامه‌و ته‌بليغاتى ئه‌حزابى ئوپوزسيوندا نه‌مينى. هه‌لبه‌ته‌ ئاشكرايه‌ كه‌ هه‌ر له‌ئيستاوه‌ هه‌ر ره‌وتيك كه‌ هوشيارانه‌و سه‌رسه‌ختانه‌ داكوكى له‌ فيدراليزم‏و ريكخستنى قه‌وميى كومه‌لگا بكات ده‌بى به‌ ره‌وتيكى كونه‌په‌رست بژميردريت.

ئه‌نته‌رناسيونال: ئه‌م به‌ياننامه‌يه‌ چ هه‌لسورانيك ده‌خاته‌ به‌رده‌م هه‌لسوراوانى حزب؟ هه‌لسوراوانى حزب ده‌بى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وتانه‌ى كه‌ شيعارى فيدراليزميان ته‌رح كردووه‌ چى بكه‌ن؟

منصور حكمت: ئه‌وه‌ روونه‌ كه‌ ليره‌دا ناكريو پيويستيش نييه‌ كه‌ ليستيك هه‌نگاو هه‌لگرتن ريز بكه‌ين. مه‌سه‌له‌ سه‌ره‌كييه‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئيمه‌ ناوه‌روكى ئه‌م شيعاره‌، به‌ ته‌واوى وجودييه‌وه‌ وه‌ ليبراوانه‌ بو خه‌لكى روشن بكه‌ينه‌وه‌. ئه‌و حزبانه‌ى كه‌ ئه‌م شيعاره‌ ته‌رح ده‌كه‌ن له‌ هه‌ركوى بن‏و بوكوى بچن ده‌بى هه‌ست به‌ فشارى ره‌خنه‌ى ئيمه‌ بكه‌ن له‌سه‌ر خويان. ده‌بى بيركردنه‌وه‌و سياسه‌تى قه‌وميو ميللى بيئابرو بكه‌ين، هه‌روه‌ك چون بيركردنه‌وه‌و سياسه‌تى دينيى ئه‌مرو بيئابروو قيزه‌ونه‌. ئه‌گه‌ر نه‌ليين هه‌موو خه‌لكى زه‌حمه‌تكيش، لانى كه‌م ده‌بى به‌شه‌ چوست‏و چالاك‏و هه‌لسووراوه‌كانى چينى كريكار له‌ئيراندا وه‌ها هوشيارانه‌ بيزار بن له‌ كونه‌په‌رستيى ميلليو قه‌وم په‌رستيو نه‌فره‌تى لـيبكه‌ن، كه‌ شيعارى فيدراليزميش جگه‌ له‌ يه‌كيك له‌ شته‌ رتوش كراوه‌ لوكسه‌كانى شتيكى تر نييه‌، وه‌ له‌به‌رامبه‌ريدا حه‌ساس بن كه‌ هيچ هيزيك نه‌توانى سبه‌ينى به‌ دروست كردنى كيشمه‌كيش‏و كاره‌ساتى قه‌ومى به‌ر به‌ پيشره‌ويى كريكارو كومونيزمى كريكارى بگريت‏و روژگاريك به‌سه‌ر خه‌لكيدا بهينن كه‌ له‌ يوگسلافيا بينيمان. ته‌بليغات‏و ئاكسيونه‌كانى ئيمه‌ ده‌بى سه‌رهه‌لدانى توجمانه‌كان‏و ئيززه‌ت بگوويچه‌كان‏و كاراديچه‌كان‏و ملاديچه‌كان‏و ميلوسويچه‌كان‏و ژيرينفسكييه‌ نيشتمان په‌روه‌ره‌كان بكاته‌ شتيكى مه‌حال. له‌ يه‌ك رسته‌دا، هه‌م ده‌بى ئاماده‌يى زه‌ينيى خه‌لك به‌رينه‌ سه‌ره‌وه‌و هه‌م قه‌وم په‌رست‏و هاوكاره‌كانى سبه‌ينييان له‌وه‌ حالى بكه‌ين كه‌ له‌گه‌ل هيزيكى كومونيستى كريكاريى له‌سازش نه‌هاتووو به‌رچاو روشن‏دا به‌ره‌وروون.




يه‌كه‌مين جار له‌ مانگى جون‏-ى ١٩٩٦دا له‌ ئه‌نته‌رناسيونالى ٢١ بلاو بووه‌ته‌وه‌.


سه‌عيد ئه‌حمه‌د له‌فارسييه‌وه‌ كردوويه‌تى به‌ كوردي
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #0930ku.html