رووداوه گهورهكان و ئينسانه بچووكهكان
لهپهراويزى قسهكانى ئهم دوايىيهى عبداللهى مهتدىدا
بهداخهوه وادهرئهكهوىكه جهنابىعبداللهىمهتدىسهرهنجام له رووداوهكانىشهش سالىپيشووىناو حزبىكومونيستىئيران كه بووه مايهىجيابوونهوهىئيمه بهسلامهتىدهرنهچووه. گومان لهوهدا نييه كه ئهو دهورانه، بو ههموومان دهورانيكىدژوار بوو. ههم بو ئيمه، ههم بو ئهو كهسانهىكه لهو ريكخراوهيهدا مانهوه، ههم بو ئهو كهسانهش كه ههر لهبنهرهتهوه ريگايهكىتريان گرته بهر. بهلام زوربهىههره زورىئهو سهدان ههلسووراوه سياسييه لهماوهىچهند سالىرابردوودا سهرهنجام ريگاىخويان دوزييهوهو ئهو ئالوگورو جيابوونهوانهيان وهكو قوناغو دهورهيهك لهژيانىخويان سهيركردو تييان پهراند. بهلام بهداخهوه وادياره جهنابىموهتهدىههرلهويدا كهوتو مايهوه.
درونامهكهىئهخيرىئهو لهدژىمنو حزبىكومونيستىكريكاريو درو ههلبهستنه سهرسام كهرهكانىلهبارهىميژووىحزبىكومونيستىئيرانهوه، ههرچهند لهرووىزمان پيسييهوه ههنگاويكىگهورهيه كه ئهو لهماوهىئهم چهند سالهدا ههلىگرتووه، بهلام لهرووىناوهروكهوه تازه نييه. ئهمه تهنها ههنگاويكىتره بهو ئاقارهدا كه ئهو له شهش سال بهرلهئيستاوه گرتييه بهر. ههر ئهوكاته ههندىقسهىلهم بابهتهىكردو ههرئهوكاتهش وهلامىوهرگرتهوه. وه ههرلهبهر ههست كردن به مهيلىئهوو چهند كهسيكىتر بو ئهم جوره جموجوله غهيره سياسيو ئيفترا دروستكردنانه بوو كه منو هاورييانىترىمهكتهبىسياسي، سهربارىئهوهىكه رامان گهياند دهمانهوىله حزبىكومونيستىئيران جيابينهوه، بهلام تا كوتايىپلنيومىبيستو يهكهم له رابهرايهتىئهو حزبهدا ماينهوه بوئهوهىئهم شيوازانه لهكاتىجيابوونهوهدا مهيدان پهيدا نهكهن. ههركهسيك نووسراوهكهىئهمروىجهنابىموهتهدىبخوينيتهوه دهتوانىئهو بينيته بهرچاوىخوىكه ئهم جوره قسانه له كهشوههوايهكىقوتبييو له ريكخراويكىگهورهو چهكداردا دهيتوانىچ ئاكاميكىترسناكىلـىبكهويتهوه. ئهوهىكه ئهو ريكخراوه بهو فهرههنگه سياسييه بهرزهوه ئهو جيابوونهوهيهىعهمهلىكردهوه، گهواهينامهىشانازييه بو ههموو ههلسووراوانىئهو حزبه. جهنابىموهتهدىهيچ كاتيك ئهو فهرههنگهىدهرك نهكرد.
بوچىلايهنگرىپيشووىئيمه، هاوريىپيشووىئيمه، كهسيك كه حهزىئهكرد خوىبه داكوكيكهرىخهتو باسىكومونيزمىكريكارىناوبهريت، كهسيك كه تا دوا ساتىجيابوونهوهىئيمه، نانووس كردنىخوىله فراكسيونىكومونيزمىكريكاريدا دهدا بهگويىئهموئهودا، كهسيك كه بهدريژايىههشت سال له هيچ كوبوونهوهيهكدا تهنانهت يهك كهليمهشىلهدژىئيمه نهوتووه، كهسيك كه لهو حزبهدا دهنگىلهدژىهيچ پيشنيارو تهرحيكيئيمه نهداوه، كهسيك كه پلنيوم لهدواىپلنيوم، تهنانهت دواىراگهياندنىنييهتىئيمه بو جيابوونهوه، دهنگىبه "شهخسىمنصور حكمت" داوه بو رابهرايهتىئهو حزبه، ئهمرو ئاوا بهم شيوه هيستريكو ناشرينه قسه بهئيمهو ئهو دهورانه دهكات؟ بادانهوه بهلاىراستدا، دلراگرتنىبالىراستىبهجيماو لهكومهلهىپاش جيابوونهوه، تهمهلوقو ماستاوكردن بو مام جهلالهكانو ههولدان بو لـيبووردن له بارهگاىناسيوناليزمىكورددا، "خوئامادهكردن" بو ههلبژادنىكوميتهىناوهندىله كونگرهدا؟ زور باشه، ههموو ئهمانه بهجيىخويان. بهلام لهقسهكانىجهنابىموهتهديدا پهياميك لهپشتىئهمانهوهيه. ئهم مهفاهيمانه مانايهكىلهئهندازه بهدهر سياسىدهبهخشنه كردهوهكانىئهمروىجهنابىموهتهدي، ئهويش ئهوهيه كه نووسراوهكهىجهنابىموهتهدىلهبنهرهتدا راگهياندنيكه سهبارهت به ههرهسهينانيكىشهخسيي. رهنگه عبداللهىموهتهدىتهنها كهسيك بيت كه توانىلهئالوگورو جيابوونهوهكانىناو حزبىكومونيستىئيران تراژيديايهكىشهخسىبوخوىدابتاشي. بهداخهوه، وادهرئهكهويت كه پروسهىجيابوونهوه سهربارىئهو ههموو ههولهىههمووان، سهرهنجام بيقوربانيدان نهبوو.
بادانهوهىسياسىشتيكىسهمهره نييه. لهجيهانىسياسهتدا زوريك بادهدهنهوه. ههنديكيان لهرووىبهرژهوهندى خوازيو حيساب كردنىسوودو زيانهوه، ههنديكيان لهرووىدهرك كردنىحهقيقهتىتازهوه يان ئهوهىخويان پييان وايه حهقيقهتىتازهيه. بهلام ئهم حالهتهىجهنابىموهتهدي، بادانهوهىسياسىنييه. ئهم ئيدعايهىكه گوايهىجهنابىموهتهدىئهمرو بهوه گهيشتووه كه بو ماوهىههشت سال فريوىمنصور حكمتىخواردبوو و ببووه پهيژهىسهركهوتنىئهوو ئهمرو تور دراوه، نه ليكدانهوهيهكىسياسييهو نهجدييه. خوشيان باوهريان پيىنييه. چهندين جار ههر خودىئهم جهنابانه وهلامىئهم قسه پروپووچانهيان به ئاخونده خهلكييهكانو پاسدارانىدژىخهلكىلهكوردستان داوهتهوه. وهتازه، له هيچ شوينيك ئاماژه بو ئهوه ناكهن كه سهرهنجام كهىله كهرويشكه خهويان راپهرين، چون لهخهو ههستانو سهرهنجام له چ وهختيكهوه ئيتر مهسئولييهتىكارو كردهوهكانىخويان دهگرنه ئهستو. بوچىدهبىگويگرىجهنابىموهتهدي، دواىئهم ئيعترافهىئهو به گيليو شوين كهوتنىسياسىكويرانه، دهبىجوريك ئيحترام بو ئهوو بيروباوهرهكهىدابنيتو بييهويت "بلاوكراوه تيوري"يهكهىبخوينيتهوه؟ نهخير، ئهمه بيروباوهرىواقعيىخودىجهنابىموهتهديش نييه، بهلام ههرئهوهىكه ئهو ئامادهيه ئاوا خوىبه بهرچاوىههمووانهوه سووك بكات، حهقيقهتيكىبنهرهتيتر لهبارهىكارىئهمرويهوه بهيان دهكات.
جياوازييهكىبنهرهتىلهنيوان بادانهوهىسياسيو توبهكردندا ههيه. بادانهوهىسياسىخالىدهستپيكردنىحهرهكهتيكه. ئامادهيىنيشاندانه بو ههنگاو ههلگرتن به ريرهويكىتردا. بهلام توبه، خالىكوتايىريچكهيهكه. راگهياندنىشكستو تهسليم بوونه. ئهوهىكهسيكىتوبه كردوو ئهيخاته سهر زماني، نه بو خودىئهوو نه بو ئهو كهسهىداواىتوبهىلـيكردووهو نه بو تهماشاكهران، حهقيقهتيكىنييه، دهزانن حهقيقهتىنييه، پيويست ناكات ههيبيت، قهرار نييه ههيبيت. توبهكردن راگهياندنىووردبوونىشهخسييهتو ئيرادهىئهو كهسهيه. وه دهبىههر ئهمهش نيشانىههمووان بدات. سووكايهتىكردن به موقهددهساتىپيشووىخوت، بههاورييانىپيشووىخوت، گالتهكردن به ئيفتخاراتو دهسكهوتهكانىپيشووىخوت، ژيرپينانىپرهنسيپهكانىپيشووىخوتو ئينكارىكردنىبيشهرمانهىحهقيقهته زيندووهكانىبهرچاوىخوت، ههموو ئهمانه برياره ئهم ووردبوونه نمايش بكهن. ناوهروكىباسهكهىجهنابىمههتهدىپووچه، ههروهك خودىخويشىكاريكىبه ناكوكيىسهرسورهينهرىقسهكانىئهمروىلهگهل ميژوويهكىنووسراودا نييه. ئهوهىكه ئهم قسانهىسهدو ههشتا پله بهپيچهوانهىقسه رهسمييهكانىپيشووىخويهوهيهتىئازارىنادات. ئهو بهپيچهوانهوه خهريكه ئهمه رادهگهيهني: "هيچ شهرم ناكهم، من رويشتووم، ئيتر ههموو شتيك ئهشىبليم، ئيتر ههموو كاريك ئهشىبكهم."
چ كهسيك داواىئهم تهسليم بوونو حهقارهتهىلهو كردووه؟ چ هيزيك، چ فاكتهريك، چ پيداويستييهك، ئهوىئاوا ناچار به دهربرينىپهشيمانىكردووه؟ نه بزووتنهوهىناسيوناليستيىكوردو نه چهپىخهلكيىئيران هيچ كاميان ئهم تاقيكردنهوه دهردناكهيان بو قبوولكردنىئهو له مهحفهلهكهياندا دانهنابوو. تهنانهت ئهگهر واش بووايه دهكرا بپرسين بوچىئهو ئاماده بووه ئهم بههايه بدات. ئهو دهيتوانىچهپتر بووايه، بهئهدهبتر بووايه، بهئينسافتر بووايه، راستگوتر بووايه، بهرهوشتتر بووايه، بهپرهنسيپتر بووايهو بههوىخهتىسياسىخويهوه لايهنگريىنهتهوهچييه كوردهكانىبولاىخوىرابكيشايه، له يهكيتىچهپىكريكاريشدا خوىناونوس بكاتو بو كوميتهىناوهنديىريكخراوهكهىخوشىههلبژيردرايه. بروا ناكهم هيچ بزووتنهوهيهك، ههرچهنديك بورژواييو عهشايهريو دواكهوتووش بيت، پيىخوش بيت كه شهخسييهتو رابهرانىخوىيان دوستو هاوپهيمانانىخوىلهنيو شكست خواردووهكان، فريو خواردووهكانو توبه كردووهكاندا ههلبژيريت. لهرووىسياسييهوه جهنابىموهتهدىنه ناچار بووهو ناپيويستىبهوه بووه كه ئهم روژهىبهسهردا بيت. مهگهر چهند كهسىتر لهبهشداربووانىئهو ميژووه ده سالهيهدا ههيه كه ئامادهبن بو دلخوش كردنىئهمو ئهو يان بهدهستهينانىئهم يان ئهو بهرژهوهندىسياسيو ريكخراوهيىئارهزومهندانه ئهو سالانهو ئهو پراتيكهو تهنانهت ناسنامهىسياسىخويان لهماوهىدهيهيهكدا بخهنه ژيرپيوه؟ نهخير، ئهمه ئيتر ههلبژاردنيكىشهخسييه. لهناخهوه ههلدهقوولي. ناكرىئهمه بخريته ئهستوىسياسهت. ناكرىئهمه بخريته ئهستوىجهلال تالهبانيو راه كارگهر و عومهرىئيلخانيزاده.
لهوهلام به دروكانىجهنابىموهتهدىسهبارهت به ميژوو و پهيوهندييهكانو ههلسووراوانىحزبىكومونيستو كومهلهىئهو كاته، هاورييانيكىتر وهلامىشايستهيان داوهتهوه. ئهو "بيرهوهري"يه ههلبهستراوانهىكه لهوسهردهمهىدهگيريتهوه، تهنانهت شايستهىبهدروخستنهوهش نين. لهوهلاميش به ههموو جنيوو ئيفترا شخسييهكانىئهو به من، تهنها له يهك رستهدا راىخوم لهسهر ئهو دهليم. تهنانهت ئهو روژهش كه جهنابىموهتهدىلهم بهرىپهرژينهكهوه بوو و ئيدعاىئهوهىدهكرد كه هاوبيرىئيمهيه، نه ئهوم به كهسيكىقوولو پرمايه زانيووهو نه زهررهيهكيش لهسهر ئهوو ئينتماىئهو بو ئهم ريزه حيسابم دهكرد. جموجولهكانى ئهو لهوبهرىپهرژينهكهشهوه مايهىدلخوشييهكىزياتر نييه.
ههلهيهكىگهوره دهبىبو حزبىكومونيستىكريكاريىئيران ئهگهر له ئيمكاناتهكانىبانده رهشو كوتهك بهدهستهكانىنهتهنها راستىكونهپهرست بهلكو "چهپ"ىناسيوناليستيش لهدژىكومونيزمىكريكارىغافل ببيت. جموجولهكانىئهخيرىعبداللهىموهتهدىلهبنهرهتدا دهبىلهم چوارچيوهيهدا دهرك بكريت. ئهو دهيهويت لهدژىئيمه حزبىنهفرهت دروست بكات. بيشك دهبىناوىبخريته نيو ليستىئهوانهىكه زووتر دهستيان پركردووهو لهويش وهستا ترن.
رسوايىسياسيىيان كوتوبهندىدبلوماسي،
ديسانهوه دهربارهىناوهروكىباسهكه
خاسييهتىهاتنه خوارهوهىئاستىنووسراوهكانىجهنابىموهتهدىبو خوىههرشتيك بيت، بو ريكخراوهكهىئهو برياره ئهوه بيت كه باسىراست رهويىسياسييان لهكوردستانىعيراقو دوستايهتييان لهگهل هيزه كونهپهرستهكانىناوچهكهدا بشاريتهوه. ئهم رهخنهيه هيشتا لهجيگاىخويهتيو ئهو پرسيارانهىخرابوونه گور ههروا بهبىوهلام ماونهتهوه.
بهرله ههرشتيك دهبىبهروشنيو بهسادهيىئهوه بليم كه دوور كردنهوهىريكخراوه سياسييه ئوپوزسيونه ئيرانييهكان له كونهپهرستيىناوچهكه، خواستيكىئاشكراو سياسهتيكىراگهيهنراوىههردوو حزبىكومونيستىكريكاريىئيرانو عيراقه. ئهمه سياسهتيكىرهواو شورشگيرانهو سروشتىئيمهيه. ههرچهنديك جهنابىموهتهديو كهسانىوهكو ئهو هاتوهاوار بكهن، خهلك هان بدهنو پيلانگيريىبكهن، ناتوانن بهقهد سهره دهرزييهك حهقانييهتىئهم خواسته لهكهدار بكهنو پيداگرتنىئيمه لهسهر ئهم سياسهته كهم بكهنهوه. ريگه بدهن ديمهنيكىهاوتاىئهمه بينينه بهرچاوىخومان، رهنگه نيشاندانىئهبعاده واقعييهكانىئهم گرييه سادهتر بكاتهوه. بيهيننه بهرچاوتان، ههروهكو چون بهكردهوه دهرهات، ريكخراوىرزگاريبهخشىفهلهستين دواىهاتنهسهركارىخومهينىلهگهل دهولهتو رهوتىئيسلامىله ئيران نزياكهيهتىبكات. بهرهسمىرژيمىئيسلامىوهكو بهرههمىرهواىشورشىخهلك بهرهسمىبناسيت. لايهنگريىله دهسهلاتداريتىرژيمىئيسلامىبكاتو له تاران بنكه بكاتهوه. وا بيننه بهرچاوتان كه ئهم ريكخراوه سهرهراىبينينىسهركوتو دهستگيرييهكانو دواتريش ئيعدامه بهكومهلهكانىخهلكىشورشگيرىدواى٣٠ىخورداد ، نهتهنها نارهزايهتىدهرنهبريو پهيوهندىخوىنهپچريني، بهلكو ههرچىزياتر لايهنگريىله رژيمىئيسلامىبكاتو ديسانهوه ئهو به حكومهتىرهواىئيران ناوبهريت. ههرئهمهنده، نهتهنها حهق دهدات به كومونيستىفهلهستينىيان ئيرانىكه پهرده لهرووىئهم پهيوهندييه ههلماليو داوا بكات كه حهقانييهتىخواستىرزگاريىخهلكىفهلهستين نهكريته بهلگهىپاساوكردنىرژيميكىكونهپهرستو، داوا بكات كه ريكخراوىرزگارى بهخش دهست له ههلپهرستيىخوىههلگري، دهست له پشتيوانيىسياسىخوىلهم رژيمه ههلگريو بيته پال شورشگيران له ئيران، بهلكو ئهمه دهكاته ئهركىئهوان. ئيستا واىدابنيين كه ((پي. ئيل. ئو)) ههربهمه نهوهستيو دهست بكات به راگهياندن دهركردن لهدژىپهيكارو فيدايى، ئهوان به دارودهستهىئهمو ئهو ناوبهريت، رابگهيهنىكه ئهمانه "هيز نين"، "فريويان خواردووه"، نارهزايهتينامه بنوسيو بلىكه فلانه ووتارىپهيكارو رهزمهندگان سهربارهت به پهردهههلمالين لهرووىحالهتيكىدياريكراو له پشتيوانيىماددى((پي. ئيل. ئو)) له رژيمىئيسلامىبهفهرمانىبيگانهو بهمهبهستىجاسووسيو هاندانىعهرهبستانىسعودىبووه، كه واىدابنيين ئيمكاناتيك دهدات به ((پي. ئيل. ئو)). دهبىچىبه جهماعهتيكىبهمجوره بليي؟ گومانىتيدا نييه كه بو ريكخراوه كومونيستهكانىئيرانو فهلهستين هيچ شتيك له رهخنهو رسواكردنىجديىئهم شيوازه ئوپورتونيستييه رهواتر نييه.
ئهم حالهتهىريكخراوهكهىجهنابىموهتهدىله مهيدانىكوردستانىعيراقدا تهنانهت لهم نموونه گريمانييهش شورهييترو رسواتره. دهليم نموونهىگريماني، چونكه ((پي. ئيل. ئو)) لهدنياىواقعيدا ههرگيز تائهم ئاسته خوىسووك نهكرد. وه دهليم رسواتر، لهو رووهوه كه ريكخراوهكهىجهنابىموهتهدىبهم ئهبعاده دياريكراوو مهحدودهوه، بيئهوهىسهد له ههزارى((پي. ئيل. ئو)) پيويستىمادديو داراييو دبلوماسىههبيتو بو دريژهپيدانىههلسوورانىخوىپيويستىبهوه بيت كه خوىلهگهل "هيزه"كاندا بسازيني، بهسادهييو ئارهزوومهندانه خوىخستوته ئهم ههلديرهوهو وادياره نهتهنها دزيوييهك لهم كارهدا نابيني، بهلكو ئهمه به بهلگهىپايگاىكومهلايهتيو بههيزيىخوىدهزاني.
جهنابىموهتهدىله ههر كوييهك بهكهلكىبيت رادهگهيهنىكه له سالى٩١دا له كوردستان "شورشيك" بهرپا بووه (ههرچهنده سهبارهت به چارهنووسىدواترىئهم شورشه بو ماوهى٥ سال بيدهنگييهكىگهوره دهكات). شورشى٩١ىكوردستان، زور باشه. بهلام جيگاىسهرسورمانه كه ئهم جهنابانه له شورشىكوردستاندا برياريان داوه بچنه پال خومهينييهكانو پهنجه له پهيكارو فيداييو رهزمهندگانىكوردستان رابووهشينن. ئيمه پرسيارمان كردووه كه ئهگهر له كوردستان شورش كراوه (وه تهنانهت ئهگهر نهشكراوه) لهسهر چ ئهساسيك حزبه ميللي- عهشيرهتييهكانىكورد وهكو دهسهلاتدارانىمهشروعىكومهلگا قبوول دهكهنو جاريان بو دهدهن؟ بوچىلهبهرامبهر هيرش كردنيان بو سهر مافو حورمهتو ژيانىخهلكيدا بيدهنگنو لاىههموو دنيا پوز به دوستايهتييهكهتانهوه لـيئهدهن؟ بوچىيهك كهليمه، تهنانهت يهك كهليمه، لهبهرامبهر تيرورىژنان له رژيمهكهىئهواندا، دهستگيريو شكهنجهدانو ههندىجار كوشتنىكريكارانىنارازيو كومونيستهكان لهلايهن ئهوانهوه، دهسبازيىئاشكراىئهوان لهگهل كونهپهرستيىئيسلامىلهدژىخهلكو بهتايبهت كومونيستهكان، سانسور كردنىبلاوكراوه كومونيستييهكان، باج خورييهكانيان له خهلكو شهرىكونهپهرستانهيان لهگهل يهكترداو سياسهتىخهلكىبهبالبهستكراويو بيئوميدىتهسليم بهعيراق كردنيان، قسه ناكهنو لهبهرامبهردا به بچووكترين بههانه لهدژىحزبىكومونيستىكريكاريىعيراق پروپاگهنده دهكهن؟ چون لهبهردهم بارهگاىيهكيتىتالهبانيو پارتىبارزانى"ميوان"نو بهئهدهب، وه لهبهردهم حزبىكومونيستىكريكاريىعيراق خاوهن مالو جنيوفروش؟ رهخنهىئيمه لهم كاركرده لهرادهبهدهر راسترهوانهو ئهم جيگاوشوينه غهيره قابيلىديفاعه، رهخنهيهكىسياسىجديو بهتهواوىمهشروعه. وهلامىئهم رهخنهيه، جنيودان به حزبىكومونيستىكريكاريو منصور حكمتو سهدان هاوريىدوينيتان نييه. كوبوونهوه بگرن، هاوبيرىبكهنو سياسهتيكىدروستتر بگرنه بهر. هيچ عهيب نييه؟
كاتيك ئيمه نارهزايهتىلهم ئوپورتونيزمه سياسييه ئاشكرايه له ساحهىسياسىكوردستانىعيراقو ئهم پشتيوانييه له حزبه كونهپهرستهكانىكورد دهرئهبرين، ئهم جهنابانه خويان گيل ئهكهنو لهجياتىئهمه بهتاسهوه دهكهونه قسهكردن له سوودهكانىپهيوهندييان لهگهل دهولهتىعيراقدا. زور جيگاىسهرنجه كه نه جهنابىئيلخانيزادهو نه جهنابىموهتهدي، كه بهپيويستىزانيووه دهستيك بهوتارهكهىجهنابىئيلخانيزادهدا بهينيتو بيرازينيتهوه، بههيچ جوريك خويان لهقهرهىشيوهىههلويستىغهيره قابيلىديفاعيان لهبهرامبهر حزبه ميللي- عهشيرهتييهكانىكورد نادهن. بهتهواوىبيدهنگىلهم مهسهلهيه ئهكهنو وانيشان دهدهن كه گوايه رووىرهخنهكه تهنهاو تهنها له پهيوهندييان لهگهل عيرَاقدايه. ئهم مانوره دوو هوىسهرهكىههيه. هوىيهكهم بهتهواوىسياسييهو بهلگهيهكىترىناسنامهىراستو ناسيوناليستىئهم رهوتهيه. ئهمانه دوستايهتيو هاوريبازييان لهگهل حزبه كونهپهرستهكانىكورددا به نهنگ نازانن، لهكاتيكدا ئهوهىكه بهراىخوشيان به "خالىلاواز"يان دهژميردريتو دهبىروونىبكهنهوه پهيوهندييانه لهگهل دهولهتىعيراقدا. حزبه كوردهكان ههرچييهك بن به كومهله رهوتيكىنيو بزووتنهوهىميلليو "خويي" لهقهلهم دهدرين، لهكاتيكدا كه عيراق دهولهتيكى"بيگانه"يه كه سهربارىههموو شتيك دوژمنيكىراستهوخوو ستراتيجيىئهم بزووتنهوه خويييهشه. بو رهوتيك كه خوىبهبهشيك له ههمان بزووتنهوه دادهنىبوونىپهيوهندىلهگهل حزبه ميللييهكانىكوردداو تهئييدكردنىئهم حزبانه، لهروانگهىئهوانهوه نه نهنگهو نه پيويستىبه روونكردنهوه ههيه. ئهم هاورييهتييه لاىئهوان به مهسهلهيهكىدراوو بهلگهنهويستو سروشتىدهژميردريت. بهلام پهيوهندىلهگهل دهولهتيكىبيگانهو دوژمندا، ئهو شتهيه كه لهم بووتنهوهيهدا دهتوانىببيته مايهىپرسيارو دهبىوهلامىپىبدريتهوه. ئهمه بناغهىبيركردنهوهىئهوانه. دووهم، لهباسىپهيوهست به پهيوهندىلهگهل عيراقدا ههست به بروابهخوبوونيكىزياتر دهكهن، چونكه به قهولىخويان دهتوانن بهلگهىئهوه بهيننهوه كه رابهرايهتىئهو كاتهىحزبىكومونيستو "شهخسىمنصور حكمت"، پيشتر لهو حزبهدا تهئييدىبهرقهراركردنىپهيوهندييان كردبوو لهگهل عيراقدا، لهكاتيكدا كه لهبهرامبهر حزبه كوردهكاندا بههانهيهكىبهم جورهيان نييه. نهتهنها بهلگهنامهكانىدژايهتىكردنىجديىئيمه لهگهل تهئييدكردنىئهم حزبانهىناو ساحهىكوردستان ههر لهسهرهتاىهاتنهسهركاريانهوه به ئاشكرا بلاوبووهتهوه، بهلكو دهورانىهاوپشتىئاشكراىريكخراوهكهىجهنابىموهتهدىلهگهل ئهم حزبانهدا لهبنهرهتدا لهدواىجيابوونهوهىئيمهوه دهست پيدهكاتو ئهم راسترهوييه ناكرىبه "تهئييد كردنىمنصور حكمت" پاساو بكري. بويه له ئهنجامدا مهسهلهكه دائهشكينن. خويان لهباس دهربارهىلايهنه سياسيو ميحوهرييهكه، واته ناسيوناليزمو راسترهوىله ساحهىكوردستاندا، دهدزنهوه. وا نيشان دهدهن كه گوايا تاوانىپاشكويهتىبو عيراق دراوهته پاليانو لهبهرامبهردا، فورموله كليشهييو ستوكو سواوهكانىبالىراستىده سال پيش ئيستاىئهو حزبه لهبارهىلايهنه ئيجابييهكانىپهيوهندىلهگهل عيراق بو "خهباتىچهكدارانه"و "ههبوونىراديو" دووباره دهكهنهوه.
ريگه بدهن بو بهرگرتن له ليل بوونىباسهكه جاريكىتر ليرهدا چوارچيوهىباسهكه به روشنيو بهكورتىباس بكهين. تا ئهو جيگايهىكه دهگهريتهوه بو پهيوهندىكومهلهىئهمرو لهگهل دهولهتىعيراقدا، ئيمه قسهيهكمان له پاشكويهتىسياسيىئهوان نهكردووه. بهپيچهوانهوه، من له نووسراوهكهىئهنتهرناسيونالدا ئهوهم راگهياندووه كه ئهمه تهنها پهيوهندييهكىسهوداگهرانهو بازرگانييه. ئهم دوستانه خوشيان خهريكن ئهمه بهروشنىدهلين. له عيراق ئيمكاناتىمادديو نيشتهجيبوون وهردهگرن، بو ههلسوورانيان پيويستييان بهم ئيمكاناته ههيهو ئامادهشن بهها سياسييهكهشىبدهن. ئهوهىكه من لهو نووسراوهيهدا ووتم، وه باسيكىتازهش نييه كه پيشتر له ريزهكانىخودىحزبىكومونيستىئيراندا نهكرابيت، ئهوهيه كه ئهم بهها سياسييه روژبهروژ گرانتر بووه. عهقلىسليم، وه يهك زهرره دهرك كردنىراستييه سياسييهكانىسالهكانىئهم دواييه له عيراقو كوردستاندا، حوكم دهكات كه ئيتر ئهم معامهلهيه ههلبووهشيتهوه. وهرگرتنىئيمكانات لهعيراق لهسهرهتاىكارهوه لهگهل سهربهخويىئيرادهىكومهلهدا ناكوك نهبوو. بهلام ههنگاو بهههنگاو، بهدريژايىچهند قوناغيكو دوابهدواىچهند وهرچهرخانيك، بهتهواوىواىلـيهات. وه ئهمه شتيكىتازه نييه. ههر لهكاتىئيمهدا واىلـىهاتبوو. ئهو مهحدودييهتانهىكه لهم ههلومهرجهوه سهرچاوهيان گرتبوو بو ههموومان له ناوهنديىئهو حزبهدا، چ ئهوانهىكه ئهلتهرنهتيڤيكيان بهدىنهئهكردو چ ئهوانهىكهبهشوين ريگايهكهوه بوون بو دهرباز بوون لهم پهيوهندييه، زور تالو ئازار بهخش بوو. لهوه دلنيا نيم تهنانهت كهسانيكىوهكو جهنابىموهتهديو ئيلخانيزاده كه بهبهرچاوىخهلكييهوه شانازيش بهم پهيوهندييهوه ئهكهنو ئهمه به بهلگهىپايگاىخويان لهنيو "خهلك"دا دادهنين، ئهگهر ئهمرو بيانهويت لهسهرهتاوه دهست پيبكهنهوه ئاخو بهم سادهيييه خويان ئهخهنه ناو پهيوهندييهكىبهمجورهو لهم ئاستهدا. رهوتىلهدهستدانىسهربهخويىئيرادهىسياسىرهوتيكىمادديو حاشاههلنهگر بوو. ئهم رهوته به پاشهكشيىناوهنديىئيمه بو ناوخاكىعيراق دهستىپيكردو به بومبارانىكيمايايىههلهبجهو دواتر ئوردوگاىخومان لهلايهن عيراقهوهو دواتر ئاوارهيىخهلكىكوردستانىعيراق لهدواىشهرىخهليج گهيشته ئهوپهرىخوي. ليرهدا ئيتر ئهوه روون بوو كه دهبىچاو بهپهيوهندىلهگهل عيراقدا بخشينريتهوه. ئهم پهيوهندييه له چهند خاليكىوهرچهرخانىچارهنووس ساز لهميژووىخهلكىكوردستاندا بيدهنگ بوونيكىمهرگبارو زيانبارىبهسهر ئيمهدا سهپاندبوو و لهرووىسياسييهوه ئيتر نهدهكرا دريژهىپيبدريت. كاتيك ئهم حهقيقهتانه بو ئهم جهنابانه دهلـيي، لهپشتىئهم رستهيهدا سهنگهر دهگرن كه "منصور حكمتيش ئهم پهيوهندييهىتهئييد كردبوو". من لهسالى٦١ داو بهرله پيكهينانىحزب نهك ههر چهك وهرگرتنىكومهلهم لهعيراق تهئييد كردبوو بهلكو هانيشم دابوو. بهلام ناكوكىلهسهر مهسهلهىپهيوهندىلهگهل عيراقدا، له برگهىئاشتىئيرانو عيراقو ئاسوىپال پيوهنانمان بو ناو ناوچهكانىقولايىعيراقدا دهست پيدهكات. كهسيك كه وهكو جهنابىموهتهدىبييهويت ئهم قلشتو بينهوبهرده گهرمهىدواتر لهنيو حزب لهسهر ئهم مهسهلهيه حاشا بكات، تهنها خهريكه خوىدهكاته گالتهجار. بهلگهنامهكانىئهم قسهوباسو بينهوبهردانه زورهو ههنديكيان ههر ئهو كاته به ئاشكرا بلاوبوونهوه. قسهكانىخودىجهنابىموهتهدىله پلنيومىشانزهههمدا كه بهدهستمانهوهيه بلاويبكهينهوه، نموونهيهكىبچووكىئهم بهلگهنامانهيه. پيشتريش ووتوومهو ديسانهوهش تهئكيدىلـيئهكهمهوه، من مهسئولييهتىسياسهته رهسمييهكانىحزب تا ئهوكاتهىكه لهرابهرايهتىئهو ريكخراوهيهدا بووم، واته له كونگرهىدامهزرينهرهوه تا ساتهوهختىجيابوونهوه، لهئهستو دهگرم. ئيمه له هيچ برگهيهكدا لهو حزبهدا پهيوهندىپچراندنمان لهگهل عيراقدا تهرحو پهسهند نهكرد. لهو ههلومهرجهداو بهو پيكهاته تهشكيلاتيو شيوازىههلسوورانهوه، جيبهجيكردنىكتوپرىبرياريكىبهم جوره دهيتوانىببيته مايهىتراژيديايهكىئينسانىمهزن. لهدهستدانىئيمكاناتىجيگيربوونو ئيمكاناتىماددىتهنها لايهنيكىمهسهلهكه بوو، فاكتهريكىگرنگتر ئهوه بوو كه پچرينىپهيوهندىلهگهل عيراقدا دهيتوانىببيته مايهىههندىكردهوهىتولهسينانه كه ئيمه لهبهرامبهريدا ئهگهر بيديفاع نهبووينايه، لانىكهم زور بهئاسانىموعهررهز بووين بو زهربه خواردن. لهبهرئهمه ئهم دهروازهيه يهكسهر بهرووماندا كراوه نهبوو. بهلام لهگهل ئهمهشدا ميژووىئهو دهورهيه شاهيدىبهرامبهركيىتوندىدوو رهوته: له لايهكهوه ئيمه كه دهمانهويست كادرو ئيمكاناتهكان ههرچىزووتر لهژير كونترولىعيراق دهربكهين، موعهررهز بوونمان بو زهربه خواردن لهبهرامبهر عيراقدا كهم بكهينهوه، شيوازىكارىتهشكيلات بگورينو كوتايىبينين بهم دهستو پيبهستراوهيييه عهمهلييه نهخوازراوه، وه لهوبهرهوه ئهو كهسانهىكه ريك به ليكدانهوهىساختهىلهچهشنىقسهكانىئهمروىموهتهدىدهربارهى"خهباتىچهكدارانه"و بوارىكهلك وهرگرتن له "كيشمهكيشىدهولهتانىناوچهكه" بهريان بهم رهوته دهگرت. سهير لهوهدايه كه عبداللهىمهتدىلهو دهورهيهدا له ريزىئيمهدا بوو، نهك ههر ئهمه بهلكو بو دهورهيهك مهسئولىپروژهىناردنهدهرهوهىههلسووراوانىحزب بوو بو ئهوروپا (وازهينان له "خهباتىچهكدارانه"؟). ههرچونيك بيت، ئيمه سهركهوتين. تا رادهيهك ههرلهو حزبهداو دواتريش بهجيابوونهوه، بهشىههرهزورىئهو ئيمكاناتو ئهو كادرانهمان لهژير كونترولىعيراق هينايه دهرهوه. بيگومان ههنديك ئيمكاناتمان لهدهستدا كه بو وهدهستهينانهوهيان دهبىزور تيبكوشين. بهلام لهنيو خهلكىكوردستاندا وهكو حزبيكو بزووتنهوهيهك دهيان بهرامبهر بههيزتر دهركهوتين. بزوووتنهوهيهك كه ئيتر ناچار نهبوو بيدهنگىبكاتو توانىبهبهرچاوىههموو كونهپهرستانهوه، لهدهولهتىعيراقهوه تا حزبه كونهپهرستهكانىكوردستان، وهكو قسهكهرو داكوكيكهرىسهرسهختىكومونيزمو مافهكانىخهلكيكوردستان دهربكهويت.
بهم پييه تا ئهو جيگايهىكه دهگهريتهوه بو عيراق مهسهلهكه روشنه. باس لهسهر لايهنگرىكردن يان بهدروخستنهوهىوهرگرتنىئيمكانات نييه لهعيراق لهو دهورهيهدا. بهلكو لهسهر تهشخيص كردنىئهوهيه كه بههاىسياسىئهم ئيمكانات وهرگرتنه لهماوهىچهند قوناغيكىدياريكراودا كه له ئهنتهرناسيونال-دا باسم كردوون تا هاتووه گرانتر لهسهرمان تهواو بووه. لهكاتىتهواو بوونىشهرىئيرانو عيراقهوه تا كاتىجيابوونهوهىئيمه، پهيوهندىلهگهل عيراقدا مهسهلهيهكىجيگاىچاو پيياخشاندنهوهو مشتومر بوو لهو حزبهدا. بهداخهوه تهنانهت دواىتاوانىعيراق له ههلهبجهو دواتر كوشتارىدهيان هاوريىخومان له بومبارانىكيميايىئوردوگاىناوهنديىكومهله، نهماندهتوانىبه يهكجارىئهلقهىئهو پهيوهندييهىكه ههنگاو به ههنگاوو بهئالوگورىهاوكيشه سياسيو عهسكهرييهكانىناوچهكه تهنگتر ببووهوه بپسينين. بهلام ئهوه ئيمه بووين كه وهكو رابهرايهتىئهو حزبه بو پچراندنىههميشهيىئهم پهيوهندييه،ههرله بار سووك كردنىتهشكيلاتهوه له خاكىعيراقدا، تا رهخنهگرتنىجدىلهو ديدگاو شيوهكارهىكه ئهم كوتوبهندهىپيويستو پاساو دهكرد، پهيگيرانه ههولمان دا (وه له مهحافله قهومييهكانهوه ههر لهم بابهته جنيوانهمان خوارد). وه سهرهنجام، لهسالى١٩٩١هوه تا ئهمرو، بهشىههرهزورىئهوانهىكه حزبىكومونيستىئيرانو كومهلهيان پيكدههينا، ئهم پهيوهندييهيان بهتهواىپچراند. زياتر له پينج ساله كه بهشىههرهزورىئهو تهشكيلاته پانو پورهىئهو كاته لهكوردستان، واته دهيان نهفهريكىلـيدهرچيت، لهژير كونترولـىعيراق دهركيشرانه دهرهوه. لهنيو ئهمانهدا زوريكيان خويان له حزبىكومونيستىكريكاريدا خويان ريك خست كه نه له عيراق هيچ ئيمكاناتيك وهردهگريتو نه هيچ سانسوريك لهسهر دهربرينىسهربهخوو ئازادانهىبوچوونو سياسهتهكانىخوىلهبهرامبهر رژيمىعيراقو مهسهلهكانىكومهلگاىعيراقدا قبوول دهكات. جهنابىموهتهدىههر چهنديك درو ههلبهستيو هاتو هاوار بكات ناتوانىهيچ ئالوگوريك له حهقيقهتيكىسادهدا بكات ئهويش ئهوهيه كه من ئهندامىحزبيكم كه ههرلهسهرهتاىسهرههلدانيهوه هيچ جوره پهيوهندييهكىلهگهل دهولهتىعيراقو حزبه كونهپهرستهكانىناوچهكهدا نهبووه، وه ئهو جهنابانهش سهرانىريكخراويكن كه سهربارىههموو ئهم رووداوه چارهنووس سازانهىئهم پينج ساله له ناوچهكهداو سهربارىههموو ئهو ئهلتهرنهتيڤانهىكه لهبهردهمياندا بوو ئهم دهستوپىبهستراوهيييهيان ههروا قبوول كردو خوبادان به بهرهكاته ماددييهكانىبهمو بهو دهفروشن. بهم تهفاسيلهوه نازانم تا كهىدهكريت له پشت فورمولهى"منصور حكمت خوىتهئييدىكردبوو" خوت حهشار بدهيتو ئهندامانىگومان كردووىتهشكيلات خاو بكهيتهوه. جهنابانىئازيز، بهرله سالى٩١ ههرچييهك بووبي، لانىكهم لهو ميژووه بهدواوه ئيتر "منصور حكمت تهئييدىناكات". هويهكانيشم بههيمنيو مهتانهتهوه بوتان روون كردووهتهوه. ئيتر كاتىئهوه هاتووه كه خوتان مهسئولييهتىسياسهتهكانتانو وهزعييهتتان لهئهستو بگرن.
لهرووىسياسييهوه مهسهلهىسهرهكي، ههروهكو ووتم، نهك ساتوسهوداىئهوان لهگهل رژيمىعيراق، بهلكو پهيوهندىنزيكو پشتيوانيكردنيانه له حزبه كونهپهرستو ميللىعهشيرهتييهكانىكورد. ئهمه ميحوهريكىسهرهكىرهخنهىئيمهيه. جيىسهرسورمانه كه له ههموو شيرو ريوىهينانهوهكانىئهم جهنابانهدا تهنانهت يهك ديريش سهبارهت بهم مهسهلهيه پهيدا ناكهي. لهبهرامبهردا، زور به راشكاويو روشنيو له تريبونه جياجياكانهوه ئهم حزبه دواكهوتووانه به خاوهن صلاحييهتىچارهنووسىخهلكىكوردو خاوهنىشهرعيىدهسهلات لهكوردستان ناو دهبهن. كومهله ئينسانيك كه ناوىخويان ناوه سوسياليست، حزبىكومونيستىكريكاريىعيراق بهتاوانىئهوهىكه گوايه "تهنها يهكيكه" له ريكخراوه چهپهكانىكوردستانىعيراق حاشا لـيدهكهنو لهبهرامبهردا به ههر بههانهيهك يهكيتيو پارتىبه "حزبه سهرهكييهكانىكوردستان) ناو دهبهن، وه لهمهش خراپتر، نهسيحهتىئهوهيان دهكهن كه بههوىئهم "هيز هاوسهنگييه سياسي"(!)يهىكه ئيستا له كومهلگاىكوردستاندا ههيه وا باشتره خودىئهمانهش لهپهيوهند به رژيمىعيراقهوه "مهسهلهىخهلك چارهسهر بكهن". چهپىكوردستان به رهسمىناناسن، لهبهرامبهردا ده حهقدارىبورژوا بو خهلكىكوردستان دهناسينن. وه ئهم دوستايهتييانه، بهپيچهوانهىپهيوهندىلهگهل عيراقهوه، نه به پيداويستىماددىليك دهدهنهوهو نه به عهشقيان بو "خهباتىچهكدارانه"و، نه به مهلزوماتىئوردوگاداريو راديو داريو نه بههيچ شتيكىتر. تهنها بهسهرسامييهوه دهروانن، بهجوريك كه دهلـيىههر لهبنهرهتهوه له پرسيارهكه حالىنهبوون. واقعييهت ئهوهيه كه ئهوهنده ئهم پهيوهندييهيان بهلاوه بهلگهنهويستو سروشتييه كه ههست بهناكوكييهك ناكهن. ئهمه ماهييهتىسياسىخويانه. قسهيهكيان نييه بيكهن.
رهخنهىئيمه له كومهلهىئهمرو، گوشهيهكىبچووكه له رهخنهىئيمه له خودىچاوگىسهرهكيىئهم كونهپهرستييه له ناوچهكهدا. عيراقو ههموو كوردستان قهلهمرهويكىكارىبزووتنهوهىئيمهو ههردوو حزبىكومونيستىكريكاريىعيراقو ئيرانه. خهتاىئيمه نييه كه كومهلهىئهمرومان له كهنارىرهوته ميللي- عهشيرهتييهكاندا پهيدا كردووه. خهتاىئيمه نييه كه ئهمانه بهرامبهر به حزبىكومونيستىكريكاريىعيراق نهك لهپالـىئهو سهريان دهرهيناوه. هيچ پيلانيكىعهجيبو غهريب بو تال كردنىژيان له جهنابىموهتهدىلهئارادا نييه. ئهمه حهرهكهتىمهشروعو سياسيو پيشرهوىرهوتيكه كه خهريكه لهگهل ئهم كونهپهرستييهدا له ناوچهكه بهرامبهركىدهكاتو لهكاتىكاردا بيگومان جاروبار يهخهىپاريزهرانىئهم كونهپهرستييهش دهگري. ئهوهىكه كومهلهىئهمرو سياسهتىپشتيوانيكردنىخوىلهم حزبه دواكهوتووانه به چ فورمولهيهك بوخوىپاساو دهكاتو دهرخواردىئهندامانىدهدات بو ئيمه هيچ گرنگييهكىنييه. ئيمه گروپه سياسييهكان نهك لهسهر بناغهىبوونىراديوو مهقهرو چا دهمكردنو پاسهوانيكردنيان، بهلكو لهسهر سياسهتيان قهزاوهت دهكهين.
سياسهتىكومهلهىئهمرو له ناوچهكهدا، چ له پهيوهند به دهولهتىعيراقهوهو چ بهتايبهتىلهبهرامبهر حزبه ميللييهكانىكورددا، سياسهتيكىئيفلاس كردوو و غهيره قابيلىديفاعه. ئهم پرسياره به سهر سهرىرابهرانىئهمروىئهم ريكخراوهوه ههلواسراوه. بهداخهوه جنيودان به منصور حكمتو درو ههلبهستن لهمهر ميژوويهكىبهلگهدارو خهوش ههلنهگر وهلامىئهم پرسياره سياسييه واقعييه ناداتهوه. دواىنيشتنهوهىههموو گهردو خولهكانو كرانهوهىههموو عوقدهكان، ديسانهوه ئهم پرسياره باقييه كه ئهمه چ سياسهتيكه؟ ئهمه چ ههلبژاردنيكىسياسىرسوايه؟ ئهمه بناغهىمهسهلهكهيه. ههلاتن لهدهستىئيمكانىنييه.
جهنابىئيلخانىزاده لهوهلامدا گوتبووىكه ئهمه بههايهكه كه ريكخراوهيهكهيان بهوپهرىمهيلىخويهوه لهپيناوىبههرهمهند بوون له ئوردوگاو راديو لهناو خاكىعيراقدا دهيدات. ئهم وهلامه بهراىجهنابىموهتهدىبهئهندازهىكافى"خهباتكارانه" نههاتووهته بهرچاوو ئهو وهكو راستكردنهوهيهك بو عومهرىئيلخانيزاده رادهگهيهنىكه نهخير باس لهسهر بههرهمهند بوون له راديوو ئوردوگا نييه، بهلكو ئهم سياسهته مهرجى"خهباتىچهكدارانه" كردنىريكخراوهكهيانه. خوشبهختانه نه ئهمروو نه لهوپهرىزالبوونىقودسييهتىچهك بهسهر بزووتنهوهىچهپدا، "خهباتىچهكدارانه" بهشيك نهبووه له موقهددهساته فكرييهكانىئيمهو نابيته مايهىهيچ گهورهكردنهوهو پيروز راگرتنيكىئوتوماتيكييانه لهلايهن ئيمهوه. موجاهيدينو تاليبانو حهماسيش "خهباتىچهكدارانه" دهكهن بيئهوهىهيچ ريزيكيان لاىئيمه ههبيت. ئيمه وهكو كهسانىكومونيست بهرلهوهىسهرنجمان بچيته سهر نيتاقو مهتارهىجهنابىموهتهدىدهچيته سهر سياسهتو ههلويستهكانىئهوان كه بهداخهوه هيچ ناچيته دلهوه. بوچوونىمن سهبارهت به خهباتىچهكدارانهىلهچهشنىئهوهىئهوان، پيشتر وهلهناوياندا له ئورگانىمركزىخودىحزبىكومونيستىئيرانو له بريارنامهكهم سهبارهت به پرهنسيپهكانىههلسوورانىعهسكهريىكومهله (پهسهندكراوىكونگرهىشهشهمىكومهله)، كه جهنابىموهتهدىهيشتا دهبىبهپيىئهوه كار بكات، به دوورودريژىبهيان كراوهو لهبهرئهمه تكا ئهكهم ئهم سفره دواكهوتووهىقودسييهتىچهك ليرهدا رانهخات. جگه لهمهش، ئهوان دهبىلوتف بفهرموونو ئاماريكيش له قهوارهىخهباتىچهكدارانهىپينج سالىرابردوويان كه وادياره ئهم ههموو ئوپوتونيزمو راست رهوييه قهرهبوو دهكاتهوه، بخهنه بهردهم خوينهرانىخويان. واقعييهت ئهوهيه، وه ههموو چاوديرانىمهسهلهكانىكوردستان دهزانن، كه يهكهمين سياسهتىمل كهچ بوون بو عيراقو دلراگرتنىحزبه ميللييهكانىكورد، رهتكردنهوهىههرجوره ئيمكانيكىماددىريكخراوهكهيان بووه بو هينانو بردنىهيزىچهكدار، چ جاىبگات به خهباتىچهكدارانه. بهبرواىمن جهنابىئيلخانيزاده فورمولبهندييهكىسياسيترو قابيلىدهرك ترو راستگويانهترىلهمهسهلهكه بهدهستهوه دابوو. دهربرينهكهىجهنابىموهتهدىخهباتكارانهتر نييه، تهنها منالانهتره.
پهيوهندىئهمروىئهم ريكخراوه لهگهل رژيمىعيراقو يهكيتىنيشتمانيو پارتىبارزانىبه هيچ جوريك قابيلىديفاع نييه. ئهگهر ئهم ريكخراوه سوسياليست بووايه، ئهگهر رابهرانىتهنانهت به يهك ماناىگشتيش چهپگهرا بووايهنو ئاسويهكيان ههبووايه، زور بهرلهئيستا دهبووايه خيرو بهرهكهتىئهم رهوتانايهن بدايهتهوه بهروويانداو، له ساحهىسياسىعيراقو كوردستاندا له كهنارىخهلكو كومونيستهكان رابووهستنايه. بهلام له ريكخراويكىميللىكورد له يهكيك له پارچهكانىكوردستان، ريكخراويك كه ههموو تيروانينيكىبو سهركهوتن، بهتفهنگهوه گهرانهوه بوناوشارو چهند روژيك شان بهشانىحزبىديموكرات لاسايىكردنهوهىتالهبانيو بارزانييه، ئهمه چاوهروانييهكىبيجيبه. مهسهلهكه ليرهدايه كه كهسانيك كه تهنانهت له جهرگهىئالوگوريكىوا گهورهدا، شيوازو ئايندهىخويان لهسهر چهند تيبينييهكىئاوا وورد بينا دهكهن، له وهديهينانىههر ئهو خهونه هيچهىخوشيان بىتوانا دهميننهوه.
منصور حكمت
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #0970kuT.html
|