Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  
 

بريارنامه‌ى كونگره‌ى سى‌يه‌م ده‌رباره‌ى

بارودوخى ئيران‌و جيوشوينى تايبه‌تى‌ حيزبى كومونيستى كريكارى

له‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانى كونگره‌ى سى‌يه‌مى حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران
(١٣-١٤ى ئوكتوبه‌رى ٢٠٠٠)
به‌تيكراى ده‌نگ په‌سه‌ند كرا



١- ده‌ستپيكردنى ره‌وتى روخاندنى رژيمى ئيسلامى‌‌و، پولاريزاسيونى كومه‌لايه‌تى‌‌و سياسى ئيستا له‌ كومه‌لگادا‌و، واقعيياته‌ بنه‌ره‌تى‌يه‌كانى ئابوورى سياسى سه‌رمايه‌دارى له‌ئيراندا، ده‌رفه‌تيكى ميژوويى چاره‌نووسسازى بو چينى كريكار‌و كومونيزمى كريكارى ره‌خساندووه‌ بو به‌رپاكردنى سوسياليزم له‌ ئيراندا.

٢- شورشى ٥٧ (١٩٧٩ى زاينى له‌ئيران-و) يه‌كه‌مين ريزبه‌ستنى گه‌وره‌‌و فراوانى كومه‌لايه‌تى‌‌و چينايه‌تى بوو له‌ ده‌روونى ئيرانيكى كاپيتاليستى‌دا. جى‌ده‌ستى چينى كريكار له‌ شورشى دژى ئيستبدادى‌‌و دژى پاشايه‌تى ٥٧ دا، به‌رچاو‌و بى‌وينه‌‌و چاره‌نووسسازبوو. له‌گه‌ل‌ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، له‌ ئه‌نجامى نه‌بوونى بزووتنه‌وه‌يه‌كى حيزبيى هوشيار‌و به‌نفوزى كومونيستيى كريكاريدا كه‌ بتوانى مورى سه‌ربه‌خوى چينى كريكار له‌ شورشيكى هه‌مه‌گانى بدات‌و رابه‌رايه‌تى چينى كريكار به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گشتى‌دا زامن بكات‌و ئاسوى رزگاريبه‌خشى سوسياليزمى كريكارى‌‌و ماركسى بكاته‌ ئامانجى گشتيى به‌ره‌ى ئازاديخوازى‌‌و شورش، بزووتنه‌وه‌ى كونه‌په‌رستى ئيسلامى‌‌و ئوپوزسيونى ته‌قليديى ميللى‌- ئيسلامى‌، شورشى جه‌ماوه‌ريان به‌ لاريدا برد‌و سه‌ره‌نجام خه‌لتانى خوينيان كرد.

٣- ئه‌مجاره‌يان بزووتنه‌وه‌ى حيزبيى كومونيستى كريكارى‌، ته‌نانه‌ت پيش هاتنه‌ مه‌يدانى جه‌ماوه‌ريى كريكاران له‌ سه‌ر گوره‌پانى سياسى ئيراندا حازره‌‌و هه‌رئيستا وه‌كو يه‌كيك له‌ هيزه‌ سياسى‌يه‌ ده‌خاله‌تگه‌ره‌كان له‌ ره‌وتى بارودوخى سياسى ئاينده‌دا، له‌ئاستى كومه‌لگادا دانى پييا نراوه‌. حيزبى كومونيستى كريكارى‌، به‌رهه‌مى خونواندنى كريكار له‌ شورشى ٥٧ ‌و سه‌رهه‌لدانى بزووتنه‌وه‌يه‌كى حيزبيى پشتبه‌ستوو به‌ كومونيزمى ماركس‌و لينين، هه‌روه‌ها ديديكى ده‌خاله‌تگه‌ر‌و راديكاله‌ له‌ مه‌يدانى سياسى ئيراندا. زياتر له‌ دوو ده‌يه‌ له‌ به‌رامبه‌ركى‌ى كومونيزمى كريكارى له‌گه‌ل‌ حيزب‌و چين‌و ئاسو بورژوايى‌و ورده‌ بورژواييه‌كان له‌ كومه‌لگاى ئيران‌و له‌نيوخوى چه‌پدا، زياتر له‌ دوو ده‌يه‌ له‌ به‌رگرى كردن له‌ كومونيزم‌و ماركسيزم ئه‌ويش له‌ لوتكه‌ى هيرشه‌كانى بورژوازى جيهانيدا، هه‌روه‌ها زياتر له‌ دوو ده‌يه‌ هه‌ول‌‌وكوشش بو ريكخستنى پراتيكيكى كومونيستى له‌جه‌رگه‌‌و له‌چه‌قى به‌رامبه‌ركى‌ى كومه‌لايه‌تيدا، حيزبى كومونيستى كريكارى كردوته‌ ئالابه‌ده‌ستى سه‌ره‌كيى ئازاديخوازى‌‌و يه‌كسانيخوازى‌، راديكاليزم‌و سوسياليزم له‌ كومه‌لگاى ئيراندا. ئيستا هه‌موو حيزب‌و ده‌سته‌وتاقمه‌ سه‌ره‌كى‌يه‌كانى بورژوازى ئيران، له‌ ره‌وته‌ ئيسلامييه‌ فه‌رمانره‌واكان‌و ره‌خنه‌گرانى نيوخويانه‌وه‌ تا تيكراى ئوپوزسيونى ميللى‌‌و ئيسلامى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت‌و ميللى‌يه‌كانى لايه‌نگرى غه‌رب‌و لايه‌نگرانى رژيمى پيشوو، هه‌موويان كومونيزمى كريكارى وه‌كو قوتبى به‌رامبه‌رى خويان پيناسه‌ ده‌كه‌ن. دژايه‌تى‌كردن له‌گه‌ل‌ حيزبى كومونيستى كريكارى بووه‌ته‌ مه‌حه‌كى وه‌فادارى ده‌ربرين بو حكومه‌ت‌و خوته‌بريه‌كردن له‌ سه‌رنگونى‌خوازيى‌‌و راديكاليزم‌و شورش.

٤- هه‌لومه‌رجى سياسى ئيران ده‌رفه‌تيكى دياريكراوى بو خوته‌كاندانيكى ميژووسازى كومونيستيى به‌ ئه‌نجامگه‌ليكى ئالوگوربه‌خش له‌ ئيران‌و له‌ئاستى نيونه‌ته‌وه‌ييدا فه‌راهه‌م كردووه‌. ئه‌م هه‌له‌ نابى له‌ده‌ست بچيت. كونگره‌ى سى‌يه‌مى حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران سه‌رنجى حيزب له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا بو ئه‌و ئه‌ركه‌ مه‌ترسيدارانه‌ راده‌كيشى كه‌ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ ئه‌يخاته‌ ئه‌ستوى حيزب. حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌بى به‌وينه‌ى حيزبى كريكاران له‌ كيشمه‌كيشى ده‌سه‌لاتدا‌و وه‌كو رابه‌رى شورشى خه‌لك پى‌بنيته‌ مه‌يدان. كونگره‌ له‌ هه‌مانكاتدا كه‌ دژوارى‌‌و ئاسته‌نگه‌ گه‌وره‌‌و زور‌وزه‌وه‌نده‌كانى سه‌ر ريگاى حيزب‌و بزووتنه‌وه‌ى كومونيزمى كريكارى بو گيرانى ئه‌م روله‌، ده‌رك ده‌كات، پى‌ى وايه‌ حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران ده‌توانى‌‌و ده‌بى ئه‌م هه‌نگاوه‌ گه‌وره‌يه‌ هه‌لگرى‌.

٥- كونگره‌ جاريكى ديكه‌ جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى باسه‌كانى "حيزب‌و ده‌سه‌لاتى سياسى‌"‌و "حيزب‌و كومه‌لگا" ده‌كاته‌وه‌ وه‌كو چه‌ند باسيكى بنه‌ره‌تى له‌بردنه‌سه‌رى حيزب بو ئاستى ئه‌ركه‌ مه‌ترسيداره‌كانى خوى له‌م قوناغه‌ى ئيستادا‌و، خوازيارى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ فراوانترين ئيستنتاجاتى عه‌مه‌لى ئه‌م باسانه‌ پياده‌بكريت.

٦- كونگره‌ به‌جدى‌يه‌وه‌ سه‌رنجى رابه‌ران‌و كادرانى حيزب له‌ ئاسته‌ جياجياكاندا بو مه‌ودا گه‌وره‌‌و فراوانه‌كانى ئه‌و ئه‌ركانه‌ راده‌كيشى كه‌ ئه‌م قوناغه‌ى ئيستا ده‌يخاته‌ ئه‌ستويان. كونگره‌ خوازيارى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ستاندارده‌كانى هه‌لسوورانى حيزب هاوشان له‌گه‌ل‌ پيداويستى‌يه‌كانى ئه‌م قوناغه‌ ببريته‌ سه‌ره‌وه‌.

٧- كونگره‌ بانگه‌وازى هه‌موو ئه‌ندامان‌و هه‌لسووراوانى حيزب ده‌كات بو به‌شداريكردن له‌ خه‌باتيكى يه‌كده‌ست، گه‌رموگور، نه‌سره‌وت، ريكوپيك‌و فراوان بو به‌ سه‌ركه‌وتن گه‌ياندنى كومونيزم له‌ ئالوگوره‌كانى ئيستاى ئيراندا.




وه‌رگيرانى سه‌عيد ئه‌حمه‌د



Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #1630ku.html