ئيسلام بهشيكه له لومپنيزمى نيو كومهلگا
گفتوگوى راديوى "همبستگى"
لهگهل مهنسوورى حيكمهت دهربارهي ئيسلام و كهلتوورى ئيسلامي
راديوى ههمبهستهگي: حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران تهنها حيزبيكه باس لهوه ئهكات كه جمهورى ئيسلامى لهگهل خواست و ئارهزووهكانو شيوهى ژيانى خهلك له كومهلگاى ئيراندا ناياتهوهو وهك پينهيهكى ناجور خوى به جهستهى كومهلگاوه لكاندووه. تو چ بهلگهيهكت ههيه بو ئهم ليكدانهوهيهت لهبارهى كومهلگاى ئيرانهوه، ههروهها لهبارهى ئهو خالهوه كه دهليى ئيران كومهلگايهكى ئيسلامى نييه؟
مهنسوورى حيكمهت: سهرهتا دهبى له پيناسهى ئهو كهسانه وردببينهوه كه دهلين ئيران كومهلگايهكى ئيسلامييه، يان بهگشتى ههندى كومهلگا به كومهلگاى ئيسلامى پيناسه دهكهن، بوئهوهى لهوه تيبگهين كه ئهم جوره پيناسهكردنانه دهيانهوى وهلام بهچ پيداويستييهك بدهنهوه. وينايهك كه له خورئاوادا لهسهر كومهلگاى ئيسلامى ههيه ويناى خهلكيكى بروادار بهئيسلامه كه ريوشوينهكانى ئيسلام بهريوه دهبهن. واته نويژو روژوويان لهكاتى خويدايهو بوچوونهكانيان له كتيبه ئايينييهكانهوه وهرئهگرن. لهراستيدا هاوولاتى كومهلگايهكى وهك ئيران ئاوا وينا دهكهن كه گوايا موريدى جهنابى خومهينييه، يان لهناخهوه نارهحهت ئهبيت ئهگهر كهسيك بهبى سهرپوش بيته سهرجاده، حهزى له موسيقاى خورئاوايى نييه، مهشروباتى كحولى ناخواتهوهو گوشتى بهراز ناخواتوتاد.
بهلام ئيمه ههموومان دهزانين كه ههر بهم بهلگانه كومهلگاى ئيران كومهلگايهكى ئيسلامى نييه. ئهم وينايه وينايهكى ئستريوتايپو كليشهييه كه خورئاوا خوى بو ئهو كومهلگايانهى كيشاوه كه دهستى هاوولاتييهكانى خوى پى ناگاتو هاوولاتييهكى سويدى يان بريتانى ريگايهك شك نابات بو لهمهحكدانيكى بابهتييانهو سهربهخوى ئهم حوكمه. دينى ئيسلام لهئيراندا، ههروهكو مهسيحييهت بو نموونه له ئيتاليا يان ئيرلهندادا، بيگومان كاريگهرى ههيه بهسهر بيروبوچوونو ههلسووكهوتى كومهليك خهلكهوه. ئهو كهلتووره دينيو ئهو ميراتو مهلوزمه دينييه چهند ههزار سالهيه بيگومان قورسايى ههيه بهسهر ههلسووكهوتى ئينسانهكانهوه، بهسهر پيشداوهرييهكانيان، تهنانهت بهسهر شيوهى تيروانينى ئينسانهكانيش بو يهكترى، گومانيك لهمهدا نييه. بهلام ئهمه لهبارهى ههر ئهو ئيتالياو ئيرالهنداو فهرهنسايهشهوه، سهربارى ههموو نادينيبوونيكيان، راسته. سهرهنجام كهسيك ئهتوانى بليت ئهوانيش مهسيحين، بيگومان فهرهنسهوييهكيش وهلامتان ئهداتهوه كه فهرهنسا كومهلگايهكى مهسيحى نييه بهلام مهسيحييهت بهشيكه له رابردوويانو قورسايى ههيه بهسهريانهوه. لهئيرانيش ههر بهم جوره بيگومان ئيسلام قورسايى ههيه. بو نموونه ئيوه بهرههمهكانى روشنبيرانو نووسهرانو شاعيرانى ئيران بخويننهوه، وينهيهك كه لهبارهى ژنهوه وهرى ئهگريت ميراتى ئيسلامه لهبارهى ژنهوه. وينايهك كه لهبارهى شاديو خهمهوه بهدهستى دينيت، ئهو حالهته شهيداييهى كه لهگهلأ بهدبهختيو مهرگو قوربانيدانو شههيدبووندا ئاويتهيهو سهرتاپاى ئهم كهلتوورهى داگرتووه، ئهمانه دهمارى ئيسلاميان تيدايه. بهلام كاتيك له خورئاوا باسى كومهلگاى ئيسلامى ئهكهن مهبهستيان كومهلگايهكه كه ياساوريسا ئيسلامييهكان بووهته شتيكى دهروونيو زاتى بو خهلكهكهيو لهناخيانهوه ههلئهقوليت. لهكاتيكدا باسى ئيمه ئهوهيه كه ئهم ئيسلامه لهپروسهيهكى سياسيداو لهريگاى زيندانو كوشتوبرو گرتنهوه، لهريگهى گهله حيزبوللاكانو گهشتهكانى سهئروللاوه (ئهمانه ههندى هيزى تايبهت بوون كه لهناو جادهو شوينه گشتييهكاندا چاوديرى خهلكيان ئهكردو ههركهسيك لهجلوبهرگو رويشتنو ههلسووكهوتيدا سهرپيچى ريوشوينهكانى ئيسلامى بكردايه ههر لهويداو به بهرچاوى خهلكهوه ئهياندايه بهر قهمه يان تيزابيان پييا ئهرشت، ياخود دهستگيريان ئهكردو دواتر به بهرچاوى خهلكهوه بهپيى حوكمى ئيسلامى جهلدهيان لـيئهدا يان شهللاق كارييان ئهكرد- وهرگير) بهسهر خهلكى ئيراندا سهپينراوه. ئيران كومهلگايهكى ئيسلامى نييه بهو بهلگهيهى كه پيش ئهوهى ئهمانه بين، ئيسلامى نهبوو. لهو كاتهوهش كه ئهمانه هاتوون خهلكى بهردهوام لهبهرامبهرياندا وهستاونهتهوهو ديفاع لهخويان ئهكهن. واى دابنين ئيوه دهتانهوى سپرينگيك بچهميننهوه. بهردهوام ئهيچهمينيتهوه بهلام كاتيك گوشارهكه لهسهرى لائهبهيت دهگهريتهوه دوخهكهى يهكهمى خوى. ئهو حالهتى چهماوييه شيوهى واقعى ئهو شته نييه، شيوهى ئاسايى ئهو سپيرينگه شكليكى راسته، ههربويه كاتيك ئهشى چهمينيتهوه مقاوهمهتى ههيهو دهيهوى بگهريتهوه بو دوخهكهى خوى. ئهگهر كهسيك بيست سالأ به كوشتو كوشتارو بهزور، به پروپاگهندهى ههموو روژه لهريگهى دهيان كهنالى تهلهفزيونيو راديوييهوه دهيهويت ژنانى ولاتيك بخاته ژير حيجابهوه، هيشتاش كاتيك توزيك دهست له تيزابو قهمه ههلئهگريت حيجابهكان نامينن، ئهو كاته دهبى حالى ببن كه ژنانى ئهم كومهلگايه پيودانگه ئيسلامييهكان قبوولأ ناكهن. بيگومان لهنيو ٦٠ مليون خهلكى ئيراندا، سهد ههزار كهس قبوولى ئهكهنو تهنانهت جاريشى بو ئهدهن، بهلام خهلكى ئاسايى ئهم ولاته له ئاستى مليونيدا حيجابى ئيسلامى به بهشيك له زاتو كهلتوورى خوى دانانيتو نايهويت.
ئهو موسيقايهى كه خهلكى ئيران گويى لـيئهگرن ئهوه نييه كه ئهوان بهرهسمى بويان دياريكردوونو ريگهيان پيداوه. بهلكو مايكل جاكسونو مادوناو گورانيبيژه پاپهكانى ديكهى خورئاوايه. لهميژووى ئهم ولاتهدا گوگوش شهخسييهتيكى زور خوشهويستتر بوو له خومهينى. بهكاربردنو بهرههمهينانى بيره لهم مهملهكهتهدا ههميشه زورتره بووه له بهرههمهينانى بهردهنويژو تهسبيحو بهرمالأ، ئهم خهلكه ههر ئهو خهلكهيه. ئهگهر كهسيك وهكو منو تو لهوى ژيابيتو نهيهويت ئيران لهريگهى دهزگاكانى راگهياندنهوه بناسيت، ئهوه دهزانيت كه ئهم ولاته ولاتيكى ئيسلامى نهبووهو بهئيسكو پروسكو لهناخهوه ئارهزووى ئهوهى كردوه كه وهكو كومهلگا خورئاواييهكانى لـيبيت. ههتاكو ئيستاش، ههركاتيك ئيرانييهك دهگاته خارج خيراتر له خهلكى گهليك لهولاتانى ديكه خوى لهگهلأ ئهويدا ئهگونجينيو لهرووى ههلسووكهوتى روژانهوه وهكو خهلكى خورئاواى لـيديتو تهنانهت ههندى دهستهواژهى وهك ناموسپهرستى، غيرهتو شوفينيزمى پياوى شهرقى ههرچهند لهنيو ئيرانييهكاندا هيشتا زور بههيزه، بهلام لاى ئهمان زووتر لاواز ئهبيت به بهراورد لهگهلأ گهليك له ولاتانى ديكه كه بهشيوهيهكى جدى دوچارى مهلوزمى ئيسلام هاتوون.
بهدياريكراوى ئيران، بهپيچهوانهى پيناسهكانى خورههلاتناسانى خورئاواوه، بهپيچهوانهى پيناسهكانى دهزگاكانى راگهياندنى خورئاواوهو بهپيچهوانهى پيناسهكانى خودى دهستهى فهرمانرهواى ئيرانهوه، كومهلگايهكى ئيسلامى نييه. ئيران كومهلگايهكى تينوى رووناكيو تينووى مهدهنييهته كه بهتايبهتى بهچاوى لايهنگرى بو كهلتوورى سهدهى بيستى خورئاواوه دهروانيته جيهان. باوهرى بهزانست بووه، دوو نهوه بهر له ئيمه بهبى حيجاب بهجادهوباندا دهرويشتن، موسيقاو سينهماى خورئاوا ههميشه بهشيك بووه له كهلتوورى ئهم مهملهكهته، وه ئينسانه ناودارهكانى كومهلگاى خورئاوا بهشيك بوون له ناودارهكانى ئهم كومهلگايهش. لاساييكردنهوهى خورئاوا چ لهشيوهى راكيشانى بورى ئاوو شيوهى شارنشينيدا، چ له قوتابخانهكان، چ له شيوهى دروستكرنى زانكوكانو چ لهزانستو كهلتوورهكهيدا بهشتيكى ئيجابى لهقهلهم ئهدرا. رهنگه كهسيك رهخنهشى لهمه ههبيت، من نامهوى ليرهدا بچمه ناو ئهم باسهوه بهلام كومهلگاى ئيران كهلتوورى خورئاوايى وهكو ئهلگويهك (نهمتيك) كه دهبى بوى بچيت قبوولأ كردووهو ريك ههر لهبهر ئهمهش جمهورى ئيسلامى لهحهقى ئهم خهلكه نايات. ئهو نهوهيهى كه له سهردهمى جمهورى ئيسلامى خويدا هاتوونهته دنياوهو ههموو شتيكيان لهژير سايهى دهسهلاتى ئهم رژيمهدا بووه، تهنانهت لهمنو توش زياتر دوژمنى ئهم رژيمهن.
ئيران كومهلگايهكى ئيسلامى نييهو ئيسلامييهت قبوولأ ناكات، بهلام تاكو ئيستا بزووتنهوهيهكى بههيزى دژى ئيسلامى، بزووتنهوهيهكى فيكريو سياسى دژى ئيسلاميى بههيزمان نهبووه كه ببيته دهستكهوتيكى ميژوويى ئهم كومهلگايه. بزووتنهوهيهكى وههامان نييه كه بو نموونه بليين له سالى ١٩٩٩دا كومهلگاى ئيران حيسابى خوى لهگهلأ ئهم ميراتهى كومهلگاى كون واته ئيسلام يهكلايى ئهكاتهوه، وه ئهمه يهكيكه له گرفته سهرهكييهكانى ئهم مهملهكهته.
راديوى ههمبهستهگي: پيشتر ئهوروپا مهلبهندى خهبات لهدژى دين بووو سهرهنجام دين بووه مهسهلهيهكى تايبهتيى خهلك. ئيستا واديته بهرچاو كه له ئيراندا خهباتيكى بهم جوره لهئاراد بيت، ئايا دهكرى ئهم جيوشوينه لهگهلأ ئهو بزووتنهوه دژى دينييهدا بهراورد بكريت كه له ئهوروپادا ههبوو؟ پرسياريكى ديكهم ئهوهيه ئهو لايهنانهى كه شهرموكانه ديفاع له ئيسلام دهكهن يهكيك له كولهكهكانى چالاكيى ئيعلامييان لهبارهى ئيسلامهوه، دابهشكردنى ئيسلامه بو ئيسلامى باشو خراپو ئهوهى كه دهبى لهبهرامبهر ئيسلامى خراپدا ديفاع لهئيسلامى باش بكريت، وه ئهوهى كه ئيسلام دهكرى رزگاريبهخش بيتو، بهگشتى مهقولهى ئيلاهيياتى رزگاريبهخشيان داهيناوه. راى ئيوه لهم بارهيهوه چييهو ئهم بزاوته سياسييه چون ههلدهسهنگينن؟
مهنسوورى حيكمهت: لهبارهى پرسيارى يهكهمهوه ههروهك پيشتريش گوتم، ئيمه شاهيدى نهفرهتيكى دژى ئيسلاميو خهباتيكى كهلتووريى كومهلانى خهلكين لهدژى ئيسلام. تا ئهو جيگايهش كه به خهباتى عهقيدهييو پهردهمالين لهسهر بنهماكانى ئهم دينهو ريسواكردنى ديندارى بهگشتى دهگهريتهوه، بو ئينسانيكى ئازادئهنديش دين بهشيكه له لومپنيزمى نيو كومهلگاو، چهقوكيشييو دين سهر به يهك خيزانن كه دهبى ههردوكيان توربدات. ئهگهر ئهم خهباته ئيستا بهريوه ئهچيت ئهوا بهلوتفى كومونيستانيكى لهبابهت ئيمهمانانهو ئهويش لهچوارچيوهى ئيمكاناتى ريكخراويكى سياسيدايه. بزووتنهوهيهكى سهرتاپاگيرى ولات لهئاستى كومهلايهتيدا به خاوهنى كومهليك روشنبيرى روشنگهرهوه كه هاوار بكهن من دينم نييهو خوانهناسم، بزووتنهوهيهكى ئاوامان نييه. لهكاتيكدا ئهوروپا كاتى خوى پربووه لهو گهوره بيرمهندانهى كه بهرامبهر به ههيبهتى كليسا وهستاونهتهوهو قسهى خويان كردووه. له قهلهمرهوهكانى زانستيو فهلسهفيو كومهلايهتيدا رهخنهيان لهم خورافاتانه گرتووهو زوريكيان باجى ئهمهشيان داوهتهوه. ئيمه لهنيو تويژى بيرمهندانى ئهم مهملهكهتهدا ئهم بويرييه مهعنهويو سياسيو فيكرييهمان نييه. ئهمرو "نهيارانى فيكرى" بهشيوهيهكى گشتى به كهسانيك ئهوترى كه هاوريى جهنابى خاتهمى بن. سهرهنجام رهنگه ئهمه دهستى چينى كريكارو دهستى حيزبى كومونيستى كريكارى ماچ بكات كه ئهم خهباته به سهرهنجاميكى بنهرهتى بگهيهنن. من پيم وايه ئهم خهباتهى كه لهئيراندا لهئارادايه، ئهگهر ببيته مايهى گهشهسهندنى ئهحزابيكى وهك حيزبى ئيمهو بزووتنهوهيهكى وهك بزووتنهوهى سوسياليستى كريكاريو ئهم بزووتنهوهيه بتوانى سهربارى ههموو گرفتهكانيو ئهو ئاستهنگانهى كه له سهر ريگاى دايدهنين بتوانى لهسهر پيى خوى رابووهستى، دهكرى لهدريژماوهدا لهريشهى دين بدرى. بهلام ئهگهر بريار بيت تهنها به لابردنى جمهورى ئيسلامى ئيكتفا بكريتو، ئهو شيوه حكومهتييانهيان بوويت كه پهرلهمانى بو زياد كرابيت، يان مافه مهدهنييهكان بو جمهورى ئيسلامى زياد بكهن، من پيم وايه خهلكى به مافى خويان نهگهيشتوون.
لهبارهى ئيلاهيياتى رزگاريبهخشهوه، ئهمانه ميراتى حيزبى تودهن. بهبرواى من هيچ يهكيك لهمانه ئهنديشهيهكى راستگويانهو واقعى نييه كه لهناخى دلى كهسيكهوه ههلقولابيت. ههر ئهو ئينسانهى پيى دهلـى ئيلاهيياتى رزگاريبهخش، ئاماده نييه بروات لهگهلأ ئههلى ئهو ئيلاهيياته رزگاريبهخشهدا تيكهلاو ببيت يان لهگهلياندا بژيت يان بچيته ناو حيزبهكهيانهوه. ههميشه مهسهلهكه تاكتيكه، فيلبازييه، دهيانهوى لهنيو خودى ئاخوندهكاندا باليك بدوزنهوه كه بتوانيت كومهك بهخويان بكات بوئهوهى بهرهى فراوان لهدژى سهركوت دروست بكهن. ئهمه بيركردنهوهيهكى تودهييه، لهجياتى ئهوهى بيروباوهرى خوى بهيان بكات ههميشه خهريكى كهلهكو فيلأو فهرهجى سياسييه. ئيلاهيياتى رزگاريبهخش ناوى ئهو ئاخونده مهسيحييانهيه كه ئامادهن لهدژى ديكتاتورييهكانى ئهمريكاى لاتين قسهيهك بكهن. بهمه دهلين ئيلاهيياتى رزگاريبهخش. بهلام هيچ ئيلاهيياتيك بهپيى پيناسهكهى خوى رزگايبهخش نييه، ئيلاهييات واته خالى بهرامبهر به رزگاريبهخش، ئيلاهييات واته داخستنى چاوو گويى ئادهميزاد، واته بهرگرتن به بيركردنهوهى سهربهخوى خويو حهوالهكردنى بو جيهانو خالقيكى نهناسراو. ئيلاهيياتى رزگاريبهخش قسهى پووچه. وهكو ئهوه وايه كه بليين فاشيزمى ئازاديخواز، كه ئهمهش تهناقوزيكه له خويدا. ئيلاهييات ناتوانى رزگايبهخش بيت، چ مهسيحى بيت، چ بوزايى، چ ئيسلامى. بو روشنفكرانى سهدهى نوزده ئهسلهن رزگايى بهر له ههر شتيك بهماناى رزگاريى له چهپوكى دين بوو. بو ماوهى دهيانو سهدان سالأ رزگارى بو روشنفكر بهماناى رزگارى له دينو له قهيدو بهندى ئهنديشه
سهپينراوهكان بوو. ئيستا ئيلاهييات خوى بووهته رزگاريبهخش؟ لهبهرچى؟ لهبهرئهوهى بلوكيك بهناوى بلوكى روژههلاتهوه بو بهناو مقاوهمهتى لهبهرامبهر روژئاوادا، پيويستى بهوه بوو كه بهشيك له كومهلگاى روژئاوا بهرامبهر به خوى خوشبين بكاتو بو خوى هاوپهيمانى تاكتيكى دابتاشى. ئهوكات جهنابى تالقانى دهبووه "ريزى شورش"و ئيستاش جهنابى خاتهمى، يان فلان كهشيش له كولومبياو پوليفيا. لهكاتيكدا كه لهراستيدا رزگاريى ئهم ولاتانهو رزگاريى خهلكهكهيان، رزگاريى ئهوانه له ههموو جوره ئيلاهيياتيك. من ئهمهم قبوولأ نييه، پيم وايه كهسانيك كه ئهمانه ئهنووسن بهر له ههرشتيك خهريكن تهربييهتى ستالينيو تودهييانهى خويان نيشان دهدهن نهك تهنانهت ئهنديشهى شهخسيى خوشيان. كهسيك كه دهليت ئيلاهيياتى رزگاريبهخش خوى ئاماده نييه بروات له ولاتيكى ژير دهسهلاتى حوكمرانيى ئيلاهيياتى رزگاريبهخشدا بژيت، واى پيباشتره بروات له فهرهنسا يان ئهنگلستان بژيت، بهلام گهلالهى ئهوه دائهريژيت كه خهلكى پوليفيا دهبى به ئيلاهيياتى رزگاريبهخش رازى بن؟ بهراى من ئهمه كاريكى رياكارانهو نا راستگويانهيه.
راديوى ههمبهستهگي: ههنديك دهلين كه ئيسلام دهكرى موديرن بكريتو خوازيارى موديرنيزهكردنى ئيسلامن. ئهم مهسهلهيه له بهشيك له بزووتنهوهى چهپيشدا رهنگيداوهتهوهو خوازيارى ئهنجامدانى ههوليكن لهمبارهيهوه. راى ئيوه لهبارهى ئهم بزاوتهو ئهو تهقهلايانهى كه ئهكرين چييه؟
مهنسوورى حيكمهت: كهسيك كه دهيهويت ئيسلام موديرنه بكات وهكو ئهو عهبقهرييه بيرخراپه وايه كه دهيهويت له گهراجى خانووهكهيدا دهزگايهك دروست بكات كه مسى بو بكات به زير! ئايا كاريكى باشه كه ئيسلام موديرنه بكريت؟ يهكهمين پرسيار ئهوهيه كه ئيستا بوچى دهبى ئيسلام موديرنه بكريتو لهپيناوى چيدا؟ ئهگهر كهسيك بليت كويلهداريش دهكرى ئينسانى بكريت، من دهليم ئيستا لهپيناوى چيدا دهتهوى كويلهدارى ئينسانى بكهيت، مهگهر ريبازى ئينسانيو موديرن كهمه؟ دهبى لهو كهسهى كه باس له ئيسلامى موديرن ئهكات پرسيار بكريت ئايا خوت ئهو ئيسلامه موديرنهى؟ ئهگهر نا، ئيتر بوچى خهريكى ريگا ئهكهيتهوه بوئهوهى كه ديوهزمهكانى سهركوتو دواكهوتوويى ميژوويى ديسانهوه له شيوهى تازهدا دريژه بهژيانى خويان بدهن؟ واى دابنين ئيسلام دهكريت موديرنيش بكريت، بوچى خهريكى كومهك بهوه ئهكهيت كه موديرن بكريت؟ ليگهرى ئهوهشى كه ههيه دهرگاى دوكانهكهى دابخاتو بروات. جگه لهمهش، به برواى من ئهو پيناسهيهكى بهرتهسكى ههيه بو "موديرن" كه دهليت ئيسلام دهكريت موديرن بيت. بيگومان ئهگهر ئيسلام بو نمونه ريگا بدات كه كچان به تهنوورهى خوار ئهژنووه بتوانن بچن بو قوتابخانه يان ريگا بدات كه ژن ببيته قازى بهو مهرجهى كه هيچ كاتيك باس له ميوله جنسييهكانى نهكات، لهروانگهى ئهم كهسانهوه ئيسلام موديرنه. ئهمه ئيتر قبوولأ نييه.
ئهو شتهى كه من به موديرنى دائهنيم- لهراستيدا خودى ئهم وشهيهش نيسبييه- وه ئهو كومهلگايهى كه من دهمهويت تيايدا بژيمو ئهو موديرنيزمهى كه من پيم وايه شايستهى ههين، ئيسلام تيايدا جيگاى نابيتهوه. ئيسلام دهبى ههلبپيچريت. ههرچون كه ههنديك بروايان به فاشيزم ههيه، ههر چون ههنديك كهس هيشتا بهتوندى باوهريان به پياو سالارى ههيه، كهسانيكيش باوهريان به ئيسلام ههيه. من لهنيو ئهمانهدا نيمو پيم وايه ئيسلام كارنامهكهى لهوه روونتره كه كهسيك قولى رزگاركردنى بو ههلماليت. من ئهو كهسهى كه دهليت ئيسلام دهتوانى موديرن بيت به موسلمانيك دهزانم كه دهيهويت دريژه بهعومرى دينهكهى بداتو دينهكهى بپاريزيت. ئهگهر وانييه، ئينسانيك كه خوى موسلمان نييه، پيداگرتنى لهسهر ئهم مهقولهيه دهرك ناكهم، مهگهر ئهوهى كه بيهوى هاوپهيمانى تاكتيكى بو شورشهكهى خوى دابتاشى.
ئهم دهقه، كه بهزمانى فارسى له "انترناسيونال هفتگى" ژماره 7٩ى ٩/١١/٢٠٠١دا بلاوكراوهتهوه، بهشيكه له گفتوگويهكى دوورودريژتر كه له بهروارى ١٣/٦/١٩٩٩دا له راديوى هاوپشتى شارى مالموى سويدهوه پهخش كراو له دوو ژمارهى بلاوكراوهى "همبستگى" (ههمبهستهگى واته هاوپشتي- بلاوكراوهى فيدراسيونى سهرتاسهرى پهنابهرانى ئيرانييه) بلاوكرايهوه.
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #1810ku.html
|