حیزب و كۆمه‌ڵگا
له گروپی فشاره‌وه بۆ حیزبێكی سیاسی
ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی خواره‌وه له سه‌ر بناغه‌ی كورته‌ی به‌شی یه‌كه‌می قسه‌كانی نووسه‌ر له پلنیۆمی فراوانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئیران له نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٩٨دا، ئاماده‌كراوه. لێره‌دا سه‌رباری هه‌ندێ روونكردنه‌وه‌ی ئیزافیو ته‌كمیلی، سه‌رباسی "حیزب، حیزبییهتو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی" خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م ده‌قه. ئه‌م باسه له‌بنه‌ڕه‌تدا پێشه‌كییه‌ك بوو بۆ باسێكی دوورودرێژترو موشهخهستر له‌م پلنیۆمهدا له‌باره‌ی لایه‌نه ته‌شكیلاتی‌و شێوه‌كارییه‌كانی هه‌ڵسووڕانی حیزبه‌وه، كه ئه‌م به‌شه‌یان له‌م ده‌قه‌دا نه‌هاتووه.
|
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ له‌باره‌ی ئاسۆی هه‌ڵسووڕانی حیزبه‌وه قسه بكه‌م. كۆمه‌ڵێك جه‌بهه‌و ئه‌ركی تازه‌مان له‌به‌رده‌مدایه‌و ده‌بێ تهعههوداتێكی هاوبه‌ش له‌به‌رامبه‌ریاندا قبووڵ بكه‌ین. پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وه رێك بكه‌وین كه چۆن ده‌مانه‌وێ رووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌سه‌لانه ببینه‌وه. ئێمه ده‌بێ چاوه‌ڕوانییه‌كی تازه‌مان له خۆمان‌و كارهكانمانو حیزبه‌كه‌مان هه‌بێت. هه‌ندێك له‌م چاوه‌ڕوانییانه لایه‌نی چۆنایه‌تی هه‌یه‌و هه‌ندێكیشی چه‌ندایه‌تی. هه‌م ده‌بێ پێبنێینه ناو كۆمه‌ڵێك مه‌یدانی تازه‌وه‌و هه‌م تهوژمو خێرایی ههڵسووڕانو جموجۆڵی خۆمان زیاتر بكه‌ین، چونكه مه‌سه‌له‌كانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌دا ته‌وژمیان وه‌رگرتووه. ده‌بێ مه‌وداو ئه‌بعادی هه‌ڵسووڕانی خۆمان زۆر فراوانتر بكه‌ینه‌وه.
رێگایه‌كی بیست ساڵه
هاوڕێیان، ئه‌مڕۆ به چه‌ند هه‌فته پێش‌و پاشه‌وه یادی بیست ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیست (اتحاد مبارزان كمونیست)ـه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به باسه‌كه‌ی ئهمڕۆمهوه، چونكه ده‌مه‌وێ رێگایه‌ك كه لانی كه‌م له مێشكی مندا وه‌كو كه‌سێكی سۆسیالیست له‌م بیست ساڵه‌دا، له دامه‌زراندنی یه‌كێتی تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیسته‌وه تا ئه‌مڕۆ، بڕیوومانه روون بكه‌مه‌وه، ره‌نگه به‌مه بتوانم باسه‌كه‌م مهفهومتر بكه‌مه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌تا ڕێگه‌م بده‌ن لێره‌دا پیرۆزبایی یادی بیست ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیست له هاوڕێ حه‌میدی ته‌قوایی بكه‌م. ئێمه ئه‌م دووانه یه‌كێتی تێكۆشهرانیكۆمۆنیستمان دامه‌زران. به‌ڵام بۆ من ئه‌وه زۆر رۆشن بوو كه ئه‌گه‌ر من نه‌بووایه‌م حه‌مید هه‌ر ئه‌م كاره‌ی ئه‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه من خۆم ئه‌م كاره‌م نه‌ئه‌كرد. ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم‌و جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌م كه قهدردانیی من له هاوڕێ حه‌میدی ته‌قوایی بێپایانه (چه‌پڵه‌ی دوورودرێژی ئاماده‌بووان).
له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا رێگایه‌كمان بڕیووه كه تایبهتمهندیو خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌كانی له‌ڕووی سیاسی، تیۆری‌و میتۆدۆلۆژییه‌وه ده‌كرێ روونبكرێته‌وه. ئه‌مه رێگایه‌كه كه به‌بڕوای من ده‌بێ به‌هۆشیارییه‌وه درێژه‌ی پێبدرێت. ده‌ركی بكه‌ین. وه‌به‌تایبه‌تی پێم وایه ده‌بێ هه‌میشه قۆناغه‌كانی دواتری بدۆزینه‌وه. چونكه راوه‌ستان له خاڵیكدا، له‌كاتێكدا هه‌لومه‌رجی بابه‌تی‌و پێداویستییه‌كانی گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌گۆڕێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئینسان دوابكه‌وێت‌و ته‌ریك بكه‌وێته‌وه. هه‌ر بزاوتێكی سیاسی ده‌بێ له‌گه‌ڵ مێژووی خۆی‌و شانبه‌شانی مێژووی سه‌رده‌می خۆی بچێته پێشه‌وه. ده‌بێ رێچكه‌یه‌ك بۆ خۆی دیاری بكات.
به‌بڕوای من ئه‌مڕۆش لهبهردهروازهی قۆناغێكی تازه‌ی ئه‌م رێچكهیهداین. له‌م قۆناغه تازه‌یه‌دا چاوه‌ڕوانیی تازه‌و ئه‌ركی تازه‌مان بۆ دێته پێشه‌وه. ئاماده‌كردنی خۆمان وه‌كو كه‌سانێكی دیاریكراو به پێشینه‌و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی دیاریكراوه‌وه بۆ پێشوازیكردن له‌و ئه‌ركانه‌ی كه ئه‌م قۆناغه تازه‌یه ده‌یخاته ئه‌ستۆمان، پێویستی به‌وه هه‌یه كه روحی ئه‌م قۆناغه تازه‌یه ده‌رك بكه‌ین‌و خۆمان له‌گه‌ڵیدا بگونجێنین. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ناوێك له‌م قۆناغه بنێین، ره‌نگه بتوانین بڵێین ئه‌مه قۆناغێكه كه ئێمه تیایدا خه‌ریكین په‌یوه‌ندی نێوان حیزب‌و كۆمه‌ڵگا ئه‌دۆزینه‌وه. قۆناغێك كه تیایدا له په‌یوه‌ندی نێوان حیزبی كۆمۆنیستی‌و كۆمه‌ڵگا ورد ئه‌بینه‌وه‌و ده‌مانه‌وێ میكانیزمه‌كانی كاریگه‌ری دانانی حیزب‌و كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر یه‌كتری زیاتر بناسین‌و بهدهستیهوهی بگرین.
له سه‌رده‌می رێك پێش شۆڕشی ٥٧دا (شۆڕشی ١٩٧٩ی زاینی ئێران-وه‌رگێڕ)، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م ئێمه‌دا، مه‌به‌ستم ئه‌و گروپه‌یه كه حه‌میدی تهقواییو من‌و هاوڕێیانێكی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌مانبوو، مه‌سه‌له‌ی "كۆمۆنیزم‌و ماركس" بوو. بۆ ئێمه ئه‌و پرسیاره مێژینه‌ییه له‌گۆڕێ بوو كه ماركسیزم له‌ڕاستیدا چی دهڵێتو ئه‌و جه‌مسه‌ره كۆمۆنیستییانهی كه به‌واقعی له‌و كاته‌دا هه‌بوون تا چ راده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان به ماركسزمهوه هه‌بوو. له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه كۆمۆنیزمی چین، سۆڤێت، ئه‌لبانیا، كۆمۆنیزمی ترۆتیسكیستهكان، كۆمۆنیزمی ماركس نه‌بوو. یه‌كه‌مین پرۆسه‌یه‌ك كه ئێمه بڕیمانو دواتر خۆی له كاراكته‌ری یه‌كێتی تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیستدا به‌رجه‌سته‌كرد، ههڵوێستهكردنو جه‌ختكردنی ئێمه بوو له‌سه‌ر ماركسیزمی راسته‌قینه‌و شۆڕشگێڕ. خه‌سڵه‌تی جیاكه‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیست ماركسیست بوونی ئه‌و بوو. ماركسیست بوونی دامه‌زرێنه‌رانی بوو. به سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش، پرسیاری په‌یوه‌ندی نێوان "كۆمۆنیستهكانو شۆڕش" هاته ئاراوه. یان به‌واتایه‌كی دیكه، په‌یوه‌ندی كۆمۆنیسته‌كانی ئێران به شۆڕشی ئێرانه‌وه. سه‌رنجی ئێمه چووه سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ئه‌م مه‌یدانه. چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌م شۆڕشه‌دا چی ئه‌كه‌ن، ئێمه ده‌بێ چی بكه‌ین، هێزی شۆڕش له‌كوێدایه، ماهییه‌تی شۆڕشه‌كه چییه. ده‌وڵه‌ت چییه، بنه‌ماكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حیزبه بۆرژواییه‌كان كامانه‌ن، مه‌سه‌له‌ی زه‌ویوزار چ جێوشوێنێكی هه‌یه، شێوه‌ی هه‌لوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی كاتی، له‌به‌رامبه‌ر ره‌وتی ئیسلامی‌و باڵهكانیدا چییه، وه بهمانهیهك ئه‌م پرسیاره‌ی كه وه‌كو كۆمۆنیست ده‌بێ له‌م شۆرشه‌دا "چی بكه‌ین". ئه‌مانه ئه‌و مه‌سه‌لانه بوون كه چووینه سه‌ریان. له‌دریژه‌ی ئه‌م باسانهداو لهجهرگهی باسی شۆڕشداو له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و ههلومهرجو ئیمكاناتانهی كه شۆڕش هێنایه ئاراوه، مه‌قوله‌ی حیزبی كۆمۆنیست هاته ئاراوه. به‌واتایه‌كی دیكه مه‌سه‌له‌ی "كۆمۆنیزم‌و حیزب" هاته ئاراوه. تێزی ئێمه ئه‌وه بوو كه ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه، واته به‌رهه‌می ههوڵو كۆششه‌كانی رێكخراوێكی ماركسیستی وه‌كو ئێمه له جه‌رگه‌ی شۆڕشدا، ده‌بێ پێكهێنانی حیزبێك بێت كه به‌مانای واقعیی وشه، وه‌كو حیزبی چینی كرێكار، حیزبی كۆمۆنیست، سه‌یری شۆڕش بكات. ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ قۆناغی پێش حیزب كۆتایی پێبێت. ئه‌گه‌ر له‌بیرتان بێت ئه‌مه قۆناغێك بوو كه تیایدا قسه‌وباس له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسیاری له‌م بابه‌ته چه‌قی به‌ست كه حیزب چییه، پێشمه‌رجه‌كانی چییه، به‌رنامه چی جێگایه‌كی هه‌یه تیایدا، ره‌خنه‌ی ئێمه له تیۆری په‌یوه‌ند چییه‌و...تاد. به پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیست ئه‌م باسانه تێپه‌ڕێنرا. دوای پێكهاتنی حیزب، مه‌سه‌له‌یه‌ك كه هاته‌گۆڕ، مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كۆمۆنیزم‌و چین(گبقه-و)، یان حیزب‌و چین بوو. ئه‌وه شتێكی سروشتی بوو كه به پێكهاتنی حیزب، مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی حیزب له‌گه‌ڵ بابه‌تی كاره‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگادا، واته چینی كرێكار بێته ئاراوه‌و باسی ئێمه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حیزب‌و چین چه‌قی به‌ست. ئه‌م باسانه له باسی شێوه‌كار له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی تێكۆشه‌رانی كۆمۆنیسته‌وه له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی جدی‌و به‌نووسراو ده‌ست پێده‌كات‌و تا باسی كۆمۆنیزمی كرێكاری درێژه‌ی ده‌بێت.
به هاتنه‌گۆڕی باسی كۆمۆنیزمی كرێكاری باسه‌كه له په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌یی-عه‌مه‌لی له‌گه‌ڵ چینی كرێكار واوه‌تر رۆیشت. ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد‌و ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی تازه كه بۆرژواكان ناویان لێنا "كۆتایی هاتنی كۆمۆنیزم". له گه‌ڕان به‌دوای بنه‌ماكانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی خۆمان‌و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمۆنیزمهدا كه خه‌ریكبوون كۆتایی هاتنه‌كه‌یان رائه‌گه‌یاند، په‌یوه‌ندی نێوان كۆمۆنیزم‌و چینی كرێكار له‌ئاستێكی بنه‌ڕه‌تیتردا بووه جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه. په‌یوه‌ندی تیۆری له‌گه‌ڵ چین (گبقه-و)، په‌یوه‌ندی حیزب له‌گه‌ڵ چیندا، په‌یوه‌ندی مه‌سه‌له‌ی سۆڤێت له‌گه‌ڵ چینی كرێكاردا، په‌یوه‌ندی شكسته‌كانی پێشوو به دابڕانی كۆمۆنیزم له چینه‌كه، په‌یوه‌ندی حیزب‌و چین، ئه‌مجاره‌یان به‌مانای یه‌كێتییه‌ك كه حیزب ده‌بێ له‌گه‌ڵ چیندا پێكی بهێنێ، یه‌كگرتنی حیزب له‌گه‌ڵ چیندا، جێگای كرێكار له حیزب‌دا، خه‌سڵه‌تی كرێكاریی خودی سۆسیالیزم‌و ته‌نانه‌ت خه‌سڵه‌تی كرێكاریی تیۆری ماركسیزم. تیڕوانین بۆ مێژووی كۆمۆنیزم‌و سۆسیالیزمی هاوچه‌رخ له ده‌ریچه‌ی ململانێی چینایهتیو ئینتیمای چینایه‌تی ئه‌و مهیلانهوه كه ئیدعای كۆمۆنیزم ده‌كه‌ن، ئه‌مه لایه‌نه جیاجیاكانی باسی كۆمۆنیزمی كرێكاری بوون. نازانم چه‌ند كه‌س له ئێوه له سیمیناری یه‌كه‌می كۆمۆنیزمی كرێكاری‌دا (١٠ ساڵ بهرلهئیٍَستا) ئاماده‌بوون. له‌وێدا یه‌كێك له باسه سه‌ره‌كییه‌كانی من ئه‌وه بوو كه مه‌قوله‌ی كرێكار نه‌ك وه‌ك بابه‌تێكی كار، به‌ڵكو مه‌وجودییه‌تی كرێكار وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی لهجهرگهی تیۆری چه‌وسانه‌وه‌دا ده‌چێته نێو بناغه‌كانی ماركسیزمه‌وه. ماركس سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵگای به‌بێ چینه‌كان راڤه نه‌كردووه تا دواتر چینه‌كان وه‌كو جهنگاوهرانێك كه رووبه‌ڕووی یه‌كترین بكاته نێو باسه‌كه‌یه‌وه. چین له‌نێو خودی تیۆری چه‌وه‌سانه‌وه‌ی ماركسدایه. چین له‌نێو خودی تیۆری گۆڕانی ماركسدایه.. چین له‌نێو خودی تیۆری مه‌عریفه‌ی ماركسدایه. ئه‌مه ئه‌و سه‌رده‌مه بوو كه ئێمه كۆمۆنیزمی خۆمان به رۆشنی، به‌شێوه‌ی مانیفێست، به كۆمۆنیزمی پرۆلیتاری، یان كۆمۆنیزمی كرێكاری پێناسه كرد. له یه‌ك قسه‌دا ره‌وتی جیابوونه‌وه‌ی نه‌زه‌ریی ئێمه له میرات‌و مێژووی سۆسیالیزمی بۆرژوایی، له رووی تیۆری، له‌ئاسۆی كۆمه‌ڵایه‌تی ، له‌به‌رنامه، له ڕوانین بۆ مێَژووی كۆمۆنیزم‌و له لێكدانه‌وه‌ی ئێمه بۆ ئه‌ركه پراتیكییهكانی حیزبێكی كۆمۆنیستی، به باسه‌كانی كۆمۆنیزمی كرێكاری ته‌كمیل دهبێتو ئێمه تازه له خاڵی ده‌ستپێكردنی دامه‌زراندنی حیزبێكی سیاسی ده‌خاله‌تگه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی تێڕوانینی كۆمۆنیزمی كرێكاری قه‌رار ده‌گرین. كارێك كه به‌پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌ستمان پێی كرد.
له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا چه‌قبه‌ستن له‌سه‌ر ئه‌م باسه تایبه‌تانه بووه مایه‌ی به‌هێزتر بوونمان. له هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا ئه‌م پرسیاره میحوهرییانهو ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی كه ده‌یانخواست ئێمه‌یان ده‌برده قۆناغێكی به‌رزترو پراتیكێكی سیاسی به‌هێزتر- چونكه ئه‌م پرسیارانه راست‌و مه‌وزوعی بوون‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی ئێمه لێیان ئه‌گه‌ر كافیش نه‌بووبێت، لانی كه‌م له‌ڕووی جیههتگیرییهوه دروست بووه. ئه‌مڕۆ، له‌درێژه‌ی ئه‌و باسانهداو له‌درێژه‌ی ره‌وتی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران‌دا كه به‌رهه‌می دانه‌دانه‌ی ئه‌و باسانه‌و خۆ-رۆشنكردنهوانهیه كه ژماردمن، كۆمه‌ڵێك پرسیاری تازه لهبهمبهرماندا قوت ده‌بێته‌وه كه‌ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه، وه‌كو پێشووو به‌هه‌مان گوڕوتینو جدییه‌ته‌وه وه‌لام له ئێمه وه‌ربگرنه‌وه‌و ئه‌م وه‌ڵامانه ببنه رێنمای پراتیكی سیاسیمان. باسه‌كانی "حیزب‌و كۆمه‌ڵگا"و "حیزب‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی" له‌روانگه‌ی منه‌وه ئه‌و باسانه‌ن كه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌نجه بخه‌نه سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م بوونی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری به حیزبێكی پڕاوپڕی سیاسی‌و ئه‌م ئاسته‌نگانه له‌سه‌ر ریَِگای لابه‌رن.
حیزب و حیزبییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
ئه‌مه یه‌كێك بوو له باسه سه‌ره‌كییه‌كانی بهرنامهكاری كۆنگره‌ی دووه‌م، ئه‌و شته‌ی كه رێكخراوێك ده‌كاته حیزبێكی سیاسی‌و له گروپه‌كانی فشار، كۆڕوكۆمهڵه فیكری، فیرقه عه‌قیده‌ییه‌كان، ناوه‌نده ئهدهبیو چاپه‌مه‌نییه‌كان‌و تۆڕی كۆڕوكۆمه‌ڵه‌كان جیای ده‌كاته‌وه، له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا په‌یوه‌ندی ئه‌و رێكخراوه‌یه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه. چ وه‌كو چه‌مكێك له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوهیهداو چ وه‌ك واقعییهتێك لهژیانو پراتیكی ئه‌و رێكخراوه‌دا. مه‌به‌ستم له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیی نییه. ته‌نها گرتن‌و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیم مه‌به‌ست نییه. ئه‌مه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه كه رۆژانه رووبدات. به‌ڵكو مه‌به‌ستم له توانای رێكخراوێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزو كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگایه‌كدا. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م رێكخراوه ببێته رێكخراوێكی ئه‌وتۆ كه قورساییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی سیاسی كۆمه‌ڵگادا. كاتێك دادوبێداد له نه‌بوونی حیزبی چینی كرێكار له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئه‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه هیچ جۆره گروپێكی كۆمۆنیستی له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا نییه، بڵاوكراوه‌و رادیۆی كۆمۆنیستی تێدا نییه، كۆڕوكۆمهڵو تۆڕه سۆسیالیستییهكانی كرێكاران‌و گرێخواردو له‌گه‌ڵ رێكخراوه چهپو كۆمۆنیسته‌كان له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا نییه. به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه چینی كرێكار بێبه‌شه له حیزبێك كه له‌مه‌یدانی سیاسه‌تی سه‌راسه‌ریدا، له ململانێی ده‌سه‌ڵاتدا، نوێنه‌رایه‌تی بكات‌و رێكی بخات‌و هێزی ئه‌م چینه وهگهڕبخاتو رێنوێنی بكات. به‌بڕوای من په‌یوه‌ندی هه‌ر رێكخراوێك به ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه، پێوه‌ری حیزبی بوون‌و نه‌بوونی كاراكته‌ری ئه‌و رێكخراوه‌یه. حیزب هه‌ر ئه‌وه نییه كه رێكخراو‌و گروپێكی سیاسی‌و فیكری له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه ئه‌وه‌نده گه‌شه‌ی كردبێت كهسنوورێكی دیاریكراوی تێپه‌ڕاندبێت. حیزب ئه‌و رێكخراوهیهیه كه چووه‌ته نێو مه‌یدانی ململانێی ده‌سه‌ڵاته‌وه. چووه‌ته نێو گه‌مه‌ی سیاسه‌ته‌وه له‌ئاستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئه‌و رێكخراو‌و دامه‌زراوه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌ی سیاسه‌تی سه‌راسه‌ری‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ململانێی واقعی له‌سه‌ر دهسهڵاتو دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتداران له كۆمه‌ڵگادا ده‌ژی، ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ی، كه چ به‌پێی بڕیاری هۆشیارانه‌ی خۆی بێت یان به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه چه‌ندایه‌تی‌و چۆنایهتییهكانی خۆیه‌وه بێت، بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه، حیزبێكی سیاسی نییه. لهسبهینێی ٢٢ی به‌همه‌نی ٥٧ (مه‌به‌ست له شۆڕشی ١٩٧٩ی زایینی ئێرانه-و) هێزێكی مه‌زن له‌ده‌وری فیدائی (چریكه فیداییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران- رێكخراوێكی چه‌پ بوو له‌وسای ئێران‌دا-و) كۆبووه‌وه. بۆ حیزبێكی سیاسی ئه‌م هێزه ئامڕازی ده‌خاله‌ت كردنه له دیاریكردنی چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵات له ده‌وره‌یه‌كی دیاریكراودا. یان له‌م كاره‌دا سهرئهكهوێتو هێزهاوسهنگییهكی نوێ دێنێته ئاراوه، یان ئه‌م هێزه بۆ ده‌وره‌یه‌ك له‌ده‌ست ئه‌ده‌یت. فیدایی سه‌رباری نفوزه فراوانه‌كه‌ی له‌دوای شۆڕشدا، به‌ڵام روخسار‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حیزبێكی سیاسی نه‌بوو. فیدایی سه‌ره‌نجام گروپێكی فشار بوو به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی میللی‌و حیزبه ناسیۆنالیسته سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه له ئێران‌دا. نهئاسۆی حیزبێكی سیاسی هه‌بوو، نهشانوشهوكهوتی ئه‌وی هه‌بوو، نهرهفتاو ئامانجه‌كانی ئه‌وی هه‌بوو. لقوپۆپه جیاجیاكانی فیداییو ئامۆزاكانیان له راهی كارگه‌ر (رێگای كرێكار-و)و گروپه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو ئه‌و، ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌وه‌ن: گروپی فشار بۆ سه‌ر حیزبه سهرهكیترهكانی نێو كۆمه‌ڵگا.
په‌راوێز كه‌وتنی رێكخراوه كۆمۆنیستییه‌كان له ململانێی ده‌سه‌ڵات له‌نێو كۆمه‌ڵگادا، ئێستا ئیتر لای هه‌مووان بووه‌ته شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست. تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ده‌بێته مایه‌ی سه‌رسوڕمانی چاودێران. بۆ زۆر كه‌س، بهتایبهتیو به‌رله هه‌ركه‌سێك بۆ خودی رابهرانو هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م رێكخراوانه، كۆمۆنیزم نه‌ك ره‌وتێكی خوازیاری ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو فیرقه‌ی ئه‌و كاهینانهیه كه ئاگری مه‌شغه‌ڵی حه‌قیقه‌ته چینایهتیهكانو ئامانجه ئینسانییه‌كان بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده به گه‌شاوه‌یی ئه‌هێڵنه‌وه. خزمه‌تكارانی سورپۆشو متهوازعو بێئیدعای په‌رستگای مێژوون، قوربانیانی هه‌میشه‌یی كۆنهپهرستین، زیندانیانی سیاسی ئه‌به‌دین، كه‌سانێكن كه هه‌میشه راستیه‌كانیان به‌و جه‌ماوه‌ره وتووه كه گوایه ئه‌وان هه‌میشه رێگایه‌كی دیكه‌و رابه‌رانێكی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردووه.
دیدی ماركسیستی، دیدی كۆمۆنیستی كرێكاری، بۆ ته‌حه‌زوب ئه‌مه نییه. ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حیزبێكی سیاسی كۆمۆنیستی كرێكارییه. له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا ئێمه بڵاوكراوه ماركسیستییهكانمان ده‌ركردووه، ئاڵای ئامانج‌و به‌رنامه كۆمۆنیستییهكانمان هه‌ڵكردووه، رێكخراوهگهلی گه‌وره‌و بچووكمان دروست كردووه، دیعایه‌و ته‌حریزی كۆمۆنیستیمان كردووه. به‌ڵام ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حیزبێكی سیاسییه كه له‌چه‌قی ململانێی ده‌سه‌ڵاتی نێو كۆمه‌ڵگادا ئاڵای كرێكار، ئاڵای یه‌كسانیخوازی‌و ئازادیخوازی ههڵبكاتو به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی خۆی لایه‌كی ئه‌م ململانێیه بێت‌و شانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت له‌م ململانێ سیاسیه‌دا. كۆمۆنیزم بۆ گۆڕانكارییه. گۆڕینی كۆمه‌ڵگای بۆرژواییش واپێویست ئه‌كات كه چینی كرێكار له ململانێی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ركه‌وێت. كۆمۆنیزمی كرێكاری ده‌بێ ببێته حیزبێكی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌م بیرۆكه سهرهتاییو به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ی مانیفێستی كۆمۆنیست، وه‌ك هه‌موو بیرۆكه‌كانی مانیفێست، وه‌ك دیدی ره‌خنه‌گرانه‌ی ماركس، ده‌بێ له‌ژێر وێرانه‌ی تهحریفات دهربكێشرێته ده‌ره‌وه. هه‌ر ئه‌و بۆچوونه دزێوانه‌ی كه شۆڕشی كۆمۆنیستی‌و كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستییان حه‌واڵه‌ی ئاینده‌یه‌كی دوور‌و دنیایه‌كی دیكه كردووه‌و ئینكارییان له دهمودهستیو مهتڵوبییهتو ئیمكان بوونی ئه‌مڕۆی ئه‌و كردووه، ته‌حه‌زوبی كۆمۆنیستی كرێكاری، واته خۆنواندنی كۆمۆنیزمی كرێكارییشیان وه‌كو حیزبێكی سیاسی خوازیاری ده‌سه‌ڵات، به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ره‌تكردۆته‌وه‌و به نامومكینو نامهتڵوب له قه‌ڵه‌میان داوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مانا ده‌به‌خشێته هه‌ڵسووڕانی كۆمۆنیستی ئێمه، رێك هه‌ر ئه‌م پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییهیه كه له‌ئاستی هه‌موو كۆمه‌ڵگادا، له مه‌یدانی ململانێ له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كۆمه‌ڵگادا، خۆی بنوێنێ. حیزبێك كه كرێكار‌و، هه‌ر ئینسانێكی لایه‌نگری ئازادی‌و یه‌كسانی، بتوانێ پێوه‌ی په‌یوه‌ست بێت‌و له‌وه دڵنیابێت كه له‌رێگای ئه‌وه‌وه ده‌توانێ به‌كرده‌وه‌و به‌واقعی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی‌و چاره‌نووسی ئینسانه‌كانی سه‌رده‌می خۆی دابنێت.
ئه‌گه‌ر شتێك بیه‌وێت ناوه‌ڕۆكی هاوبه‌شی قۆناغه جیاجیاكانی هه‌ڵسووڕانی ئێمه له‌م بیست ساڵه‌دا به‌یان بكات، هه‌وڵدانه بۆ قه‌واره‌دان به كۆمۆنیزمێكی كرێكاری كه نه‌ك له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكو له چه‌قی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگادا، له جه‌رگه‌ی جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدا، چینی كرێكار بهێنێته مهیدانو نوێنه‌رایه‌تی بكات.
میكانیزمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌سه‌ڵات
چوونه سه‌ر باسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا مه‌قوله‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه، ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داهێنانی كۆمۆنیسته‌كان نییه. كۆمه‌ڵگا بۆ ده‌ستاوده‌ست پێكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كۆمه‌ڵێك میكانیزمی هه‌یه. دیعایه‌و وروژاندن‌و سازدان داهێنانی ماركسیزم نییه. زه‌بروزه‌نگ، خرۆشان، یاخی بوون، جه‌نگ، هیچ یه‌كێك له‌مانه داهێنانی سۆسیالیزم‌و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی نییه. ده‌وڵه‌ت، سهرنگونیو شۆڕش، هیچ یه‌كێكیان داهێنانی كۆمۆنیسته‌كان نییه. ئه‌مانه دیارده‌و میكانیزمی كۆمه‌ڵایه‌تین، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه بابه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگایه كه به كۆمۆنیستێك ده‌ڵێت چۆن ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات بگریت، كهیو له چ كاتێكدا ده‌كرێ ده‌سه‌ڵات بگریت، له چ سه‌رده‌مانێكدا ده‌توانرێ بیگریت، نه‌ك به‌رنامه‌ی له‌پێشدا داڕیّژراوو رێورهسمو ئه‌وشتانه‌ی لای ئێمه خۆمان په‌سه‌نده. ئێمه داهێنه‌ری مه‌نجه‌نیقه سیاسییه تازه‌كان نین بۆ گرتنی قه‌ڵاكانی مێژوو. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌یه، یه‌كه‌مین پرسیار ئه‌مه‌یه: میكانیزمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، میكانیزمه‌كانی به‌هێزبوون‌و سه‌ركه‌وتن له قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسی‌دا، له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا چییه؟ ئه‌مه باسێكی زۆر مهلموسه. رێگه بده‌ن بپرسین له‌م دنیایه‌دا چۆن ده‌كرێت قسه بۆ ئینسانگه‌لێكی زۆر بكرێت. چۆن ده‌كرێت ئینسانگه‌لێكی زۆر یهكگرتووو رێكخراو بكرێت. چۆن ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌یه‌ك دروست بكرێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیروبۆچوونی ئینسانه‌كان له‌ئاستێكی فراواندا دابنێت. چۆن ده‌كرێت بچیته شه‌ڕی بیروبۆچوونی زاڵ. ئه‌م بیروبۆچوونه زاڵه له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا چۆن دروست دهكرێتو خه‌ڵكی پێ قانع ده‌كرێت. میكانیزمه‌كانی كامانهیهو چۆن ده‌كرێ بچیته جه‌نگیان. چۆن ده‌كرێت له جیهانێكدا به‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌رهه‌مهێنانه‌وه، به‌م تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی، سه‌ربازی، ئینفۆرماتیك، كه‌لتووری، تهعلیمییهوه، ببیته هێزێك كه بتوانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان‌و ئیراده‌ی ملیۆنه‌ها ئینسانی ئه‌ندامی چینی كرێكار‌و، ئه‌و جه‌ماوه‌ره فراوانه‌ی خه‌ڵك دابنێت كه ئازادی‌و یه‌كسانییان ده‌وێت، وه بیانهێنێته مهیدانو به ئاراسته‌یه‌كی راستدا رێنوێنییان بكات؟ ئه‌گه‌ر حیزبی سیاسی كۆمۆنیستی كرێكاری بیه‌وێت كارێك له‌م دنیایه‌دا بكات، ده‌بێ به‌هێز بێت، ده‌بێ به‌هێز ببێت، ده‌بێ ئه‌وه‌نده به‌هێز ببێت كه بۆرژوازی ئه‌مڕۆ لهجیهانهكهی خۆیدا به‌شكست بهێنێ. ئه‌مه قسه‌ی دێرینی ماركسه كه بۆ گۆڕینی شتێك، ته‌نانه‌ت بۆ نابودكردنیشی، ده‌بێ بزانیت چۆن كار ده‌كات. ده‌بێ یاساكانی حه‌ره‌كه‌تی بناسین. ئه‌وه ئێمه نین بڕیار ئه‌ده‌ین كه چۆن ده‌كرێت له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا ببینه هێزێكی به‌توانای سیاسی. خودی كۆمه‌ڵگا به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی میكانیزمه‌كانی ژێرهوژووركردنی خۆیشی دیاری ده‌كات. ده‌بێ ئه‌م میكانیزمانه بناسین. ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه رێگه به ئێمه، بزووتنه‌وه‌و حیزبی كۆمۆنیزمی كرێكاری، ئه‌دات كه گه‌شه بكه‌ین، نفوز په‌یدا بكه‌ین، هێز كۆبكه‌ینه‌وه، شۆڕشی پێبكه‌ین، ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستیان دهربێنینو، به‌رنامه‌ی خۆمان پیاده بكه‌ین.
كاتێك قسه له میكانیزمه‌كانی خودی كۆمه‌ڵگا ئه‌كه‌ین مه‌به‌ستم له میكانیزمه قانوونییه‌كانی كۆمه‌ڵگا نییه. راپهڕینو شۆڕش میكانیزمه‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخن بۆ گۆڕانكاری. خرۆشان، یاخی بوون، جه‌نگ، میكانیزمه‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخن بۆ گۆڕانكاری به‌ڵام ده‌رمانخواردكردنی نه‌یاران له‌ده‌عوه‌تی نان خواردندا، شێوازێكی گونجاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نییه. له‌كاتێكدا كه مه‌ئمونی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی ده‌كرا چه‌ندین جار ئه‌م شێوه‌یه بگرێته به‌ر. له سلسله‌ی سه‌ربه‌داران، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم گروپی یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كانی ئێران نییه، یه‌كێك له پادشاكان ئاوا دێته سه‌ر كار كه میر به چه‌قۆی قهسابیهكهی ده‌كوژێت‌و خۆی ده‌كاته پاشا. به‌ڵام ئێمه ئه‌م رێگایانه‌مان له‌پێش نییه. ئێمه خه‌ریكه ئه‌چینه ناو ده‌وره‌یه‌ك له ژیانی حیزبه‌وه كه مه‌سه‌له‌ی نفوزی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا، ئاماده‌بوون له‌شه‌ڕی دهسهڵاتداو به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئامڕازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هیز له كۆمه‌ڵگادا، به‌شێوه‌یه‌كی جدی بۆمان دێته پێشه‌وه. ئه‌و ئامڕازو قهڵهمڕهوانهی كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ به‌ده‌سته‌وه گرتنیانو چوون بۆ ناویان بۆ هێزێك كه بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگا خه‌بات ئه‌كات، خۆلادانی تیا نییه، ئێمه له‌ئێستادا نه‌ختێك ده‌ستمان بۆ ئه‌م ئامڕازانه بردووه، به‌ڵام وادێته پێش چاو كه جاروبار له توانای خۆمان سهرسامو ته‌نانه‌ت نیگه‌ران ئه‌بین. له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆمان ئهترسینو رائهكهینهوه بۆ ماڵ‌و له‌پشتی دایكمانه‌وه خۆمان حه‌شار ئه‌ده‌ین. هه‌ندێ كه‌س هه‌ست به‌نامۆیی ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م جموجۆڵو خۆنواندنه سیاسیه‌دا، كۆمۆنیزمێك كه له گهرهكو كۆڕوكۆمه‌ڵه‌كاندا دیعایه‌و ته‌حریز ده‌كات، كۆمۆنیزمێك كه له مه‌وعیده رێكخراوهییهكانو كۆبوونه‌وه بچووكه نهێنییه‌كاندا ئاماده‌یه، بۆیان ئاشنا‌و خۆییه، به‌ڵام به‌و كۆمۆنیزمه‌ی كه ئاڵاكه‌ی خۆی له‌ناوه‌ڕاستی شار دابكوتێت، كۆمۆنیزمێك كه وه‌ها هه‌مووان بیبینن‌و به‌ره‌سمی بناسن كه ئه‌و كرێكارهیش كه حیزب له كۆڵانهكهیاندا نییه راستبێتهوهو بیه‌وێت به‌م كۆمۆنیستانهوه په‌یوه‌ست بێت، عاده‌تیان نه‌كردووه. به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌دا جه‌نگی ده‌سه‌ڵات هه‌موو رۆژێك له‌ئارادایه‌و، هه‌میشه كهناڵو شێوازی تازه له‌م جه‌نگه‌دا په‌یدا ده‌بێت. ده‌خاله‌تكردنی ئێمه له مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ئه‌وه ده‌خوازێت كه ئێمه بچین به شوێن میكانیزمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا. ناسین‌و له‌ویش گرنگتر به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م ئامڕازو شێوازانه بێگومان شتێكی ساده نییه. به‌ڵام ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شێوازانه‌ی كه بێهیچ دوودڵییه‌ك به‌كار حیزبێكی كۆمۆنیستی كرێكاری سه‌رده‌می ئێمه نایات كارێكی زۆر دژوار نییه.
"نه‌رێتی كلاسیكی كۆمۆنیستی" یان میراتی سه‌ركوت‌و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه
هه‌ر حیزبێكی كۆمۆنیستی تا نه‌بێته حیزبێك كه ده‌ست بۆ ئه‌م شێوه‌و شێوازه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ببات به‌ده‌سه‌ڵات ناگات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له هه‌موو ره‌وته‌كانی دیكه بۆ ده‌ستبردن بۆ ئه‌م ئامڕازانه نائامادهترهو توانای كه‌متره. ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر كۆمۆنیزمدا هاتووه ئه‌وه‌ی كه بۆرژوازی توانیوێتی به‌سه‌پاندنی چه‌ندین شكست‌و سه‌ركوت‌و گوشاردانانی رۆژانه له‌سه‌ر كۆمۆنیسته‌كان، كۆمۆنیزم، واته یه‌كێك له حیزبه‌كانی خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا كه سه‌دوپه‌نجا ساڵ به‌رله‌ئێستا هه‌ر به‌م میكانیزمانه هه‌وڵی ئه‌دا كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێ، بكاته فیرقه‌یه‌كی نیمچه-مه‌زهه‌بی پهراوێزكهوتوو كه ژیانی سیاسی خۆی له گۆشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگادا پێناسه دهكاتو ناسنامه‌ی خۆی له‌و گۆشه‌یه‌دا په‌یدا دهكاتو له‌بنچینه‌دا خۆی نایه‌وێ ئیتر له‌م گۆشه‌یه بێته ده‌ره‌وه. وه‌ك ئه‌و ئۆرگانیزمو ڤایرۆسانه‌ی كه له سه‌هۆڵبه‌ندانێكی گه‌وره‌دا خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رمایه‌دا رائههێننو به‌زیندوێتی ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام پاش ته‌واوبوونی سههۆڵبهندانهكهو گه‌رم بوونی كه‌شوهه‌وا، ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ خۆره‌تاوو گه‌رما، به سه‌هۆڵبه‌ندان رادێنو ئیتر ته‌نها له‌و كه‌شوهه‌وایه‌دا ده‌ژین. ئه‌و ئیجباره ده‌ره‌كییه‌ی كه رۆژێك ئه‌و ئۆرگانیزمه‌ی ناچار كرد له‌پێناوی مانه‌وه‌دا خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌دا بگونجێنێ، دوای دوو سێ سووڕ (ده‌وره) ده‌بێته شێوه‌ی ژیانی زاتی (ژاتی) خودی ئه‌و ئۆرگانیزمه. ده‌بێته به‌شێك له وجودی ئه‌و، نه‌رێتی خودی ئه‌و، ناسنامه‌ی خودی ئه‌وو ئیتر ته‌سه‌وری ژیانێكی دیكه‌ی جگه له‌مه ده‌بێته شتێكی مه‌حاڵ. ئێمه كۆمۆنیسته‌كان له‌ژێر سه‌ركوتدا ژیاوین، پێیان وتووین ناتوانن بێنه ده‌ره‌وه‌و به‌ئاشكراو ئازادانه بچنه سه‌ر مینبهرو بۆ خه‌ڵكی قسه بكه‌ن. پێیان وتووین ده‌توانن له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی خۆتاندا لهگۆشهو كه‌نارێكدا، له كوچه‌و كۆڵانێكدا، به‌نهێنی، شوێنێك كه هیچ كه‌سێك گوێی له ده‌نگتان نابێت هه‌رچییه‌كتان بووێت به‌گوێی یه‌كتریدا بچپێنن. هه‌ردووكتان ناچارن له‌و گۆشه‌یه‌دا بژین‌و له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا قسه بكه‌ن، هه‌رچییه‌كتان ده‌وێت به‌یه‌كتری بڵێن، به هه‌ر زمانێك كه پێتان خۆشه، چه‌ندێك پێتان خۆشه درێژه‌ی پێبده‌ن. ئه‌وه فیرقه‌ی خۆتانه‌و به‌زمانی فیرقه‌یی خۆتان هه‌رچییه‌كتان ده‌وێت به‌یه‌كتری بڵێن. به‌ڵام مۆڵه‌تی ئه‌وه‌تان نییه كه لێره، له‌به‌رده‌می خه‌ڵك، له‌به‌رده‌می كۆمه‌ڵگادا ده‌م بكه‌نه‌وه. له‌م په‌راوێزه‌دا ئێمه‌و ئه‌مسالی ئێمه فێری ئه‌وه ئه‌بین كه حیزبی كۆمۆنیست له ئامڕازێكی خه‌باته‌وه بكه‌ین به داڵانێك بۆ هێلانهكردنو ژیان. وه‌سیله‌یه‌ك بۆ بوون، بۆ ژیان، كه ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌رێته‌دا بژیت. ئه‌م نه‌رێته سومبلو خودا‌و فریشته‌ی خۆی هه‌یه. بت‌و ئه‌خلاقییاتی خۆی هه‌یه. مێژوو نهرێتو حهدیسو زمان‌و ئاخاوتنی خۆی هه‌یه، كار به‌وه گه‌یشتووه كه دهڵـێی بۆ خودی ئه‌ندامانی ئه‌م ره‌وته‌ش، كۆمۆنیزم ئامڕازی خه‌بات نییه، به‌ڵكو ئایینێكه كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه به‌هۆی سه‌ركوت‌و پڕوپاگه‌نده‌ی فراوانی بۆرژوازییه‌وه له‌دژیان به‌ژیان له په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا مه‌حكوم كراون، ئه‌م كه‌سانه بۆ هه‌ست به شه‌رافه‌ت كردن‌و مانابه‌خشین به‌ژیانی خۆیان‌و بۆ خۆ قانع كردن به‌وه‌ی كه خه‌ریكی گۆڕینی جیهانن، ئه‌م ئایینه‌یان بۆخۆیان داهێناوه. ئه‌م جۆره كۆمۆنیسته هه‌ركاتێك له‌م نه‌رێته لابدات، ئیتر ده‌بێته شتێكی نامۆ له كۆمه‌ڵگادا، دهستو پێ سپییه، هیچ كاره‌یه، كڵاوی له‌سه‌ر ئهنێنو ئه‌ینێرنه‌وه. كاتێك دێته ده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ی بڵێت من ده‌مه‌وێ شۆڕش بكه‌م، كه‌سێك كه تا دوێنێ كارێكی به ماركسیزمه‌وه نه‌بوو، مامۆستای راستڕه‌وی زانكۆی له‌نده‌ن یان قوتابی به‌كالۆریۆسی زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی ته‌هرانه، وه‌یان كوڕه نوێژكه‌ری فڵان حاجی ئاغایه كه بۆ ده‌رس خوێندن بۆ فه‌ره‌نسایان ناردووه، ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رده‌میدا قوت ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت كاكه ئه‌م قسانه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ ماركسیزم ناكۆكه. بۆچی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی‌و زاتی بۆ شۆڕشه‌كه‌تان ئاماده بووه؟ وه كۆمۆنیسته‌كه‌ی ئێمه دائهمێنێو ده‌ڵێت به‌ڕاستته؟ ناكۆكه؟ وه دووباره ده‌چێته قاوغه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌و ده‌چێت بۆئه‌وه‌ی له فیرقه‌كه‌ی خۆیدا له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی‌و زه‌ینی شۆڕشی كرێكاری‌و پێداویستییه‌كانی هاتنی نۆبه‌ی مێژوویی سۆسیالیزم له ساڵی ٣٠٠٠دا قسه‌وباس بكات. كاتێك كۆمۆنیست پێده‌نێته مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌نجا سهرزهنشتكهری كۆمه‌ڵایه‌تی لـێ په‌یدا ئه‌بێت كه بڵێن كاكه نابێت. تۆ تیۆریكیت، ئێوه نهرێتێكتان هه‌یه، ئێوه باوه‌ڕتان به قانوونمه‌ندیی مێژوو هه‌یه، ئێوه ماركستان هه‌یه. كوا چینهكهتان؟ وه‌بیرمانی دههێنێننهوه كه ئێمه لهجنسێكی جیاین، كه ئێمه نابێت خۆمان له باسی ده‌سه‌ڵات بده‌ین. كاتێك ئێمه ناوی ده‌سه‌ڵات ئه‌هێنین، هاواریان لـێ هه‌ڵئه‌سێت كه ئای سهركوتگهرو تۆتالیتهرهكان هاتن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زیندانه‌كان هی خودی ئه‌وانه، دادگاكان هی خودی ئه‌وانه، ئه‌وانن كه خه‌ڵكی زیندانی ئهكهنو لێیان ئه‌ده‌ن، كوره‌كانی ئینسان سووتاندن خودی ئه‌وان وه‌ڕێیان خستووه، جه‌نگه‌كان خودی ئه‌وان وه‌ڕێیان خستووه، هه‌موو رۆژێك كێوێك له چڵكو جهرعاتو هه‌ڕه‌شه‌و گولله‌مان تێئه‌گرن بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و گۆشه‌یه بمێنینه‌وه‌و سه‌ر به‌رز نه‌كه‌ینه‌وه‌و كارێكمان به ده‌خاله‌تكردن له كۆمهڵگاو به میكانیزمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌خاله‌ت له كۆمهڵگاو پێكهێنانی گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگادا نه‌بێت. بۆئه‌وه‌ی بچین ژیانی خۆمان له‌نێو "دنیای چه‌پ"دا بكه‌ین. وه هاوڕێیان، لانی كه‌م له به‌لشه‌فیزم به‌م لاوه به‌شی هه‌ره زۆری چه‌پی رادیكاڵ‌و گروپه كۆمۆنیستییه‌كان له‌م داڵانانهی په‌راوێزی كۆمه‌ڵگادا ژیاون.
به‌شێكی زۆر له‌و شێواز‌و نۆرمانه‌ی كه پێمان وایه حهقیقهتو تایبه‌تمه‌ندیی زاتیی بزووتنه‌وه‌كه‌مانه، ئاكامی تێئاخێنراوو "داخلی كراوی" ئه‌و گوشاره خارجییانهیه كه به‌درێژایی ساڵه‌های ساڵ خستوویانه‌ته سهرمانو به‌هیچ جۆرێك هی خۆمان نییه. زمانی ئێمه زمانی ئاڵۆزی قسه‌ی دژوار‌و نامه‌فهوم نییه، هه‌رچه‌ند ئێمه ده‌بێ كه‌سانێكی هۆشمهندو ئاگادار بین‌و ئاڵۆزترین بێنه‌وبه‌رده تیۆریه‌كان تاقیب بكه‌ین، به‌ڵام زمانی ئێمه هه‌ر ئه‌و زمانه‌یه كه ئینسانی هاوچه‌رخی ئێمه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی خۆی قسه‌ی پێده‌كات. سه‌رقاڵییه‌كانی ئێمه، سه‌رقاڵییه‌كانی فیرقه‌كه‌ی خۆمان نییه، سه‌رقاڵییه‌كانی ئێمه، سه‌رقاڵییه‌كانی ئینسانی ئه‌مڕۆیه، هه‌رچه‌نده كه ده‌بێت به ریزه‌كانی خۆشمان رابگه‌ین بۆئه‌وه‌ی ریزێكی به‌هێز بێت. سه‌رقاڵییه‌كانی ئێمه رازاندنه‌وه‌و پێچانه‌وه‌و رێكوپێككردنی دووباره‌و چه‌ندباره‌ی ئه‌و شتانه نییه كه پێشینانی ئێمه وتوویانه، به‌ڵكو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به مه‌سه‌له‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ. من لایه‌نگری پڕڕه‌نگترین ماركسیستێكم كه بكرێ په‌یدا بكرێت، پێم وایه پڕڕه‌نگترین ماركسیسم ئه‌و ماركسیزمهیه كه ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه دابنێت. بنچینه‌ی قسه‌ی ماركس ئه‌وه بوو كه گووتی كۆمه‌ڵگا ئه‌سڵه، ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه كه روحی ئێمه، فیكری ئێمه، ههستو سۆزی ئێمه، جوانناسی ئێمه‌و هه‌موو شتێكی ئێمه دیاری ئه‌كات. وه ئێستا رێك هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆمه‌ڵگا بڕیاره ئه‌م جێگاوشوێنه چاره‌نووسسازه‌ی هه‌بێت له بیركردنه‌وه‌یاندا، بوونه‌ته بێدهربهستترین گروپ له‌به‌رامبه‌ر یاساكانی حه‌ره‌كه‌ت‌و میكانیزمه‌كانی خودی كۆمه‌ڵگادا. كاتێك باسی ئاژیتاتۆره كۆمۆنیستهكانو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه كرێكارییهكانمان ده‌كرد، خه‌ریك بووین هه‌ر ئه‌مه‌مان ده‌گووت كه سه‌یركه‌ن لانی كه‌می میكانیزمێك كه خودی كۆمه‌ڵگا بۆ یهكگرتووبوونی كرێكاران هێناویه‌تییه ئاراوه چییه، وه‌رن با بچین پێوه‌ی په‌یوه‌ست بین‌و كاری پێبكه‌ین. قسه‌كانتان له‌وێ بكه‌ن، له‌وێ گوێگری هه‌یه، باسی كۆرٍوكۆمهڵه كرێكارییه‌كان له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی گۆشه‌یه‌ك له میكانیزمه واقعییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوو. وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه بوو كه چینی كرێكار بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌نێو كۆمه‌ڵگادا قه‌واره‌ی گرتووه. ئاوا نییه كه كرێكاران له نه‌بوونی گروپه چه‌په‌كاندا ژماره‌یه‌ك ئینسانی پرش‌وبڵاو بن كه سڕ‌و بێجووڵه سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی یه‌كێك بێت‌و پێیان بڵێت هه‌ژاری خراپه‌و یه‌كێتی باشه. وتمان دڵنیابن له هه‌موو ساتێك‌دا له‌نێو كرێكاراندا كۆڕوكۆمهڵی به‌ره‌نگاری هه‌یه. گووتمان مه‌رجی ده‌خاله‌ت له چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگادا، به‌ڕه‌سمی ناسینی میكانیزمه‌كان‌و یاساكانی حه‌ره‌كه‌تی كۆمه‌ڵگایه. ئه‌مه بنچینه‌ی ماركسیزمه. ته‌ریك كه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵگا، بێتوانایی له ده‌ستبردن بۆ میكانیزمه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ جێگۆڕكێی هێزو خۆنواندنی سیاسی، ئاماده‌نه‌بوون له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدا، بێده‌ربه‌ستی له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی رۆژانه‌ی كۆمهڵگاداو جێگاخۆشكردن له قاوغی بوونه‌وه‌رێكی پیشهییو فیرقه‌یی‌و لاكهوتهدا، ئه‌مانه نه‌رێتی كاری كلاسیكی كۆمۆنیستی نین. به‌ڵكو میراتی ئیستبداد‌و سه‌ركوت‌و شكسته. نابێ ئه‌و وێنایه قبووڵ بكه‌ین كه له ژیانی سیاسی‌و شێوه‌ی "كلاسیك"ی هه‌ڵسووڕانی كۆمۆنیستی به‌ده‌سته‌وه ئه‌درێت. یه‌كه‌م، خودی ئه‌م "كلاسیك"ه بیست ساڵ به‌رله‌ئێستا شتێكی دیكه بوو، دووه‌م، خودی ئێمه له گۆڕینی ئه‌م ئه‌م "كلاسیك"هدا رۆڵێكی به‌رچاومان گێڕاوه. سه‌رئه‌نجام من هیچ بایه‌خێك بۆ ئه‌و قسه‌یه دانانێم كه ده‌ڵێن ئه‌مه شێوازی كلاسیكی كاری كۆمۆنیستی نییه. ئه‌وه ئێمه‌ین كه ده‌بێ بڵێین كاری كۆمۆنیستی چییه، وه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌پێی عهقڵو هۆشی خۆمان‌و پێداویستییه سیاسی‌و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان پێمان وایه كه ده‌بێ به ئاراسته‌یه‌كی دیاریكرودا بڕۆین، ده‌بێ بڕۆین‌و نیگه‌رانی ئه‌وه نه‌بین كه پێشتر هیچ كه‌سێك به‌م رێگایه‌دا نه‌ڕۆیشتووه‌و ئه‌م رێگایه ناههمووارو دژواره.
هه‌ڵسووڕانی سیاسی له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵسووڕانێكی ئاشكرایه
رێگه بده‌ن له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌نجامگیرییه‌كی گشتی له‌م پێشه‌كییه هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌م. یه‌كه‌مین خاڵ ئه‌وه‌یه كه خه‌بات بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خه‌باتێكی ئاشكرا (عه‌له‌نی)یه. خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئاشكرانو ئه‌وه‌ش خه‌ڵك‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن كه له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا خه‌بات ئه‌كه‌ن. هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بیگرن‌و نه‌یده‌ن. خه‌باتی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا، به‌وێنه‌ی خه‌باتێك له‌نێو ئینسانه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، كۆمه‌ڵێك میكانیزمی ئاشكرای هه‌یه. گوتن، قسه‌كردن، نووسین، هاواركردن، بانگ كردن، سه‌رنج راكێشان، هێز كۆكردنه‌وه، ئێره‌و ئه‌وێ پێكردن، مقاوه‌مه‌ت كردن، سه‌نگه‌ربه‌ندی كردنوتاد، هه‌موو ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵدایه. خه‌باتی سیاسی نهێنی شتێكه كه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌دا سه‌پێنراوه‌و تاكو ئێستاش ئه‌سه‌پێنرێت. خۆشمان به‌م واقعییه‌ته سه‌پێنراوه خوومان گرتووه. شێوازه‌كانی هه‌ڵسووڕان له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كه له‌ژێر سه‌ركوتدا نین نازانین. دهڵـێی ئێمه هه‌ر ده‌بێ بڕۆین له ژێر سهركوتداو به‌په‌نهانی كار بكه‌ین. ئه‌وه راسته كه حیزبی كۆمۆنیستی ده‌بێ بتوانێ ئه‌م هه‌ڵسووڕانه نهێنییه ئه‌نجام بدات‌و هه‌میشه به‌شێك له خه‌باتی كۆمۆنیستی خه‌باتێكی نهێنییه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئامانجی هه‌ڵسووڕانی ئێمه شكاندنی ئه‌م به‌ربه‌ستی ئیستبدادهیه كه ئێمه له ده‌ستبردن بۆ میكانیزمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی قسهكردنو هێزگرتنو جه‌نگ له‌ئاستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا مه‌حروم ده‌كات. ئێمه خه‌ریكین بۆ ئه‌وه خه‌بات ئه‌كه‌ین كه ئه‌م به‌ربه‌سته بشكێنین‌و بتوانین له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاشكرا‌و بێئیستبداددا كار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه بۆرژوازییه كه ناهێڵێت. ئێمه ده‌مانگووت ئه‌ركی شۆڕشی ٥٧ (شۆڕشی ١٩٧٩ی زایینی له‌ئێران-و) دابینكردنی پێشمه‌رجه دیموكراتیكه‌كانی شۆڕشی كرێكارییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه بڕه‌خسایه ئایا ده‌مانتوانی به‌دروستی كه‌ڵكی لـێوهربگرین؟ ئایا ئه‌و چه‌په رادیكاڵهی كه له‌زاتی خۆیدا گروپی فشاره نه‌ك حیزبێكی سیاسی كه چاوی بڕیبێته كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت له هه‌لومه‌رجێكی دیموكراتیكیشدا ده‌توانێ ده‌خاله‌ت له‌چاره‌نووسی كۆمه‌ڵدا بكات؟ پێم وانییه.
یه‌كه‌مین ئه‌نجامگیری من ئه‌مه‌یه كه هه‌ڵسووڕانی سیاسی ده‌بێ له بوعدێكی عه‌له‌نی، فراوان‌و له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا ئه‌نجام بدرێت‌و ئێمه‌ش ده‌بێ پێبنێینه ئه‌م مه‌یدانه‌وه. وه ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه چه‌په‌كان تائێستا نه‌رێتیان بووه‌و خه‌باتیان كردووه، واته شێوه‌ی غه‌یبی، شێوه‌یه‌ك كه تیایدا حوكم‌و شیعار‌و خواسته‌كان وه‌كو ئه‌حكامێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست له‌پشتی دیوارێكه‌وه بۆ خه‌ڵكی فڕێ ئه‌درێن، گوایه مێشكێكیان له‌شوێنێكدا شاردۆته‌وه، گوایه چاوگێك له ژیری‌و حیكمه‌تیان له شوێنێكدا شاردۆته‌وه‌و شوێنه‌كه‌ی به‌خه‌ڵكی ناڵێنو، راده‌گه‌یه‌نن "ئێمه ده‌زانین كه مێژوو به‌م ئاراسته‌یه‌دا ئهڕواتو به‌و ئاراسته‌یه‌دا ناڕوات"، هه‌رگیز شێوه‌یه‌كی كارسازو كۆمۆنیستی نییه. ئه‌مه شێوازی ره‌وته سیاسییه جدییه‌كان نییه. سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت خه‌ڵكی به‌شوێن ئێوه‌دا بێن ده‌بێ خۆتان نیشان بده‌ن. ده‌بێ بانگه‌وازی خۆتان ئاشكرا بكهنو خه‌ڵك به‌دوای خۆتاندا بهێنن. وه كه‌سێك كه ئه‌وه ده‌رك بكات كه بۆ هێنانه مه‌یدانی دوو ملیۆن كه‌س پێویستت به ده هه‌زار ئینسانی واقعی‌و خاوه‌ن ناسنامه‌و روخساری ناسراو هه‌یه كه هه‌ر كامیان نفوزێكیان له‌نێو خه‌ڵكدا ههبێتو له‌شوێنێك بایهخو قهدرێكیان هه‌بێت، له‌وه تێده‌گات حیزبێك كه په‌نجا شه‌خسییه‌تی كۆمۆنیستی به كۆمه‌ڵگا ناساندووه‌و پێی وایه هێشتا كه‌مه، خه‌تی راست‌و چه‌پی به‌سه‌ر تیۆری حیزبی لینینیدا نه‌هێناوه‌و نه‌بووه‌ته "حیزبی شهخسییهتهكان". به‌ڵكو زۆر به‌ساده‌یی خه‌ریكه ده‌ڵێت هێشتا شه‌خسییه‌تی كه‌ممان هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه شهخسییاتت هه‌بێت، روخساره واقعییهكانت هه‌بێت، رابهرانو هه‌ڵسووڕاوانی ناسراوت هه‌بێت، شێوازێكی باو‌و واقعی ژیانی ئه‌و حیزبه سیاسییانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به‌هێز ببن.
تاك له خه‌باتی سیاسی‌دا گرنگه. تاك ئه‌و دیارده‌یه‌یه كه روخسار ده‌داته یه‌كێتییه‌كان، حیزبه سیاسییهكانو بزووتنه‌وه‌كان. بۆ جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵك مه‌لموسیان دهكاتو ئه‌وان ده‌خاته به‌رده‌ستی خه‌ڵك. له تێڕوانین بۆ هه‌ر دامه‌زراوێك ئێوه ته‌نها ناڕواننه فۆنكسیۆنو ده‌ورو به‌رنامه‌و فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، به‌ڵكو سه‌یری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه دروست ئه‌كه‌ن، وه ئه‌مه له مهلموسكردنو واقعی كردنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا رۆڵێكی چاره‌نووسسازی هه‌یه. هه‌ر تاكێك، هه‌رچه‌نده به‌شێكیش بێت له رێكخراوێكو دامه‌زراوێكی جه‌ماعی، ده‌ورێكی تاكه‌كه‌سیی ئهگێڕێو ڕۆڵێكی تایبه‌ت به‌خۆی له ژیانی سیاسی‌دا هه‌یه. ئه‌و رێكخراو‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی گوێ به تاك نهداتو تاك بسڕیته‌وه خۆی بێتهئسیرو پووچه‌ڵ كردۆته‌وه. رێكخراو نیشانده‌ری یه‌كێتییه‌كی قووڵه له‌نێوان تاكه‌كاندا، له‌دوا ئه‌نجامدا رێكخراو حیكمه‌تێكی زیاتر له یه‌كخستنی تاكه‌كانی خۆی نییه. ئه‌وه ده‌زانم كه له‌مێژووی هه‌ر حیزبێكدا تاكه‌كان دێن‌و ده‌ڕۆن، به‌ڵام گرنگیی رێكخراو له‌وه‌دایه كه له‌هه‌ر قۆناغێكدا كۆمه‌ڵێك تاكی دیاریكراوی هاوڕاو یه‌كگرتوو كردووه. ئه‌م رێكخراوه تۆڕێكه كه ئه‌م تاكانه‌و خه‌باتی ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێ، به‌هێزی ئه‌كات، هاوئاهه‌نگی ئه‌كات، هێزی رێكخراوه‌كه ده‌كاته پشتیوانه‌ی هه‌ڵسووڕانی تاكو هێزی هه‌موو تاكه‌كان ده‌كاته هێزی رێكخراو. به‌ڵام رێكخراو جێگای خه‌باتی تاك ناگرێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م باسه‌ش له‌نێو ئێمه‌دا تازه نییه. ئێمه ١٥ ساڵ به‌رله‌ئێستا به دوور‌و درێژی باسی مه‌قوله‌ی ئاژیتاتۆره كۆمۆنیستهكانو رابه‌رانی عه‌مه‌لی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و رۆڵی تاكو رابه‌ری ناسراوو جێگه‌ی متمانه‌مان كرد له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌دا. كۆمۆنیزمی ماركسی، كۆمۆنیزمی كرێكاری، به‌م پێیه هه‌میشه "حیزبی شهخسییهتهكان"ه. تواندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی فه‌ردیی كۆمۆنیسته‌كان له رێكخراوێكی ئیداری‌و عه‌سكه‌ری بێروخساردا، تا راده‌ی گۆڕینی ناوه‌كانیان به پیتی كورتكراوه، سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه له كۆمۆنیستهكانو، ئه‌وه‌ی كه دیعایه‌و تهحریزو شیعار‌و بانگه‌واز بكرێته به‌رهه‌می سكرتاریهتو ستاده‌كانی رێكخراوه غه‌یبییه‌كان، ئه‌مانه به‌رهه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئێمه نین، تایبه‌تمه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه نین. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه حیزب نابێت كۆمیته‌ی هه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه حیزب نابێت هه‌یكه‌لێكی تۆكمه‌ی ژێرزه‌مینیی هه‌بێت كه بتوانێت له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا خه‌بات بكات. باس له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌وه هه‌ر ئه‌و تۆڕه ژێرزه‌مینییه‌ی ئێمه‌یه كه ده‌رفه‌تی پێداوین بگه‌ینه ئه‌م جێوشوێنهی ئێستامان، وه ئه‌وه دیسپلینی تۆكمه‌ی ئێمه‌یه كه پشتیوانه‌ی كاری ئێمه‌یه. قسه له‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌مانه نییه، به‌ڵام ئایا ئێمه به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست مه‌یدانمان له‌ده‌ستی ئه‌وانی دیكه ده‌رهێناوه كه ئێستا كه‌سێك بكه‌وێته گومانه‌وه‌و بڵێت ئایا زۆر به‌م ئاراسته‌یه‌دا نه‌ڕۆیشتوون؟
ئێمه ده‌بێ دیسان سه‌دان ئه‌وه‌نده به‌م ئاراسته‌یه‌دا بڕۆین، ئێمه ده‌بێت هه‌ر به‌م مه‌ودایه‌ی ئێستامانه‌وه ده‌یان روخساری ئاشكرای دیكه‌مان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی كه‌سێك كه له‌ئێران بیر له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌م ره‌وته ده‌كاته‌وه بتوانێ به‌دیاریكراوی ئه‌وه بێنێته به‌رچاوی خۆی كه چ ته‌رزو چ تیپێك له ئینسانه‌كان، به چ بیروباوه‌ڕو ههڵسوكهوتو تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه دێنه سه‌ركار. وه بتواننو بیانهوێتو ئاواتی ئه‌وه بخوازن كه ئه‌م ته‌رزه لهئینسانهكان بێنه سه‌ركار. ئێمه تائێستا له‌م رێگایه‌دا ته‌نانه‌ت بهدروستیش هه‌نگاو نه‌ناوه. ره‌نگه كه‌سێك بڵێت ئه‌م كارانه سۆسیالیستی نییه؟ راسته به مانای كۆن‌و فیرقه‌یی وشه‌كه، به‌پێی ئاستی هۆشیاریو تێگه‌یشتنی چه‌وتی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی كۆمه‌ڵگادا بژین، به‌ڵـێ ئه‌مانه سۆسیالیستی نییه. به‌ڵام بۆ ماركسیستێك ئه‌مه ده‌قاوده‌ق سۆسیالیزمه. بۆ كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵات له‌چنگی بۆرژوازی ده‌ربهێنی ئه‌مه ده‌قاوده‌ق سۆسیالیزمه. ئێمه ئه‌م زهرورهتهمان رێك له كۆمۆنیزمهكهمانو ماركسیزمهكهمانهوه ههڵینجاوهو پێمان وایه ئه‌مه مه‌رجی پێشڕه‌وییه له خه‌بات له‌پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانماندا. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت خاوه‌ندارێتی تایبهتیو نیزامی كاری به‌كرێ ژێره‌وژور بكه‌ین‌و ئه‌و ئامانج‌و خواسته مێژووسازانه به‌كرده‌وه ده‌ربێنین كه رامان گه‌یاندوون، ده‌بێ به‌وێنه‌ی ژماره‌یه‌كی فراوان له ئینسانی واقعی‌و خاوه‌ن روخسار‌و سیمای سیاسی تایبه‌تیی خۆمان، بچینه به‌رده‌م كۆمهڵگاو بانگه‌وازی خۆمان به كۆمهڵگاو به گشت چینی كرێكار رابگه‌یه‌نین. خۆ حه‌شاردان له كونجێكداو بێروخساریو ژیان له په‌راوێزدا تایبه‌تمه‌ندیی كۆمۆنیزم نییه. ئه‌مانه خواسته‌كانی بۆرژوازییه له كۆمۆنیسته‌كان. ئه‌وان داموده‌زگای سه‌ركوتیان داناوه، داموده‌زگای مه‌زنی درۆههڵبهستنیان داناوه، تا ڕێك هه‌ر ئه‌مه به‌سه‌ر كۆمۆنیزم‌و ریزی كۆمۆنیستی چینی كرێكاردا بسه‌پێنن. خۆده‌رخستن به‌وێنه‌ی ئینسانگه‌لێكی واقعی بۆ كۆمه‌ڵێك ئینسانی ماركسیست، ده‌قاوده‌ق سۆسیالیزمه. ئه‌ركی سۆسیالیزمه، خاڵی ده‌ستپێكردنی سۆسیالیزمه، به غه‌یری ئه‌مه سۆسیالیزم نییه.
حیزب و چین:
په‌یوه‌ندی محهللیو پهیوهندیو كۆمه‌ڵایه‌تی
كاری حیزب له‌گه‌ڵ كرێكاراندا چی به‌سه‌ردێت؟ هه‌ڵبه‌ته كاری راستهوخۆو حزوریی حیزب له‌گه‌ڵ ههڵسووڕاوانو كۆڕوكۆمهڵو تۆڕه كرێكارییه‌كاندا به‌شێكی هه‌میشه‌یی كاری حیزبێكی كۆمۆنیستییهو ده‌بێ هه‌میشه مه‌شغوڵی بین. ئه‌مه ئه‌و جۆره هه‌ڵسووڕانه‌ی نێو كرێكارانه كه هه‌م له‌باره‌یه‌وه زۆرمان وتووه‌و هه‌م له به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كانی هه‌ڵسووڕانی رۆژانه‌ی حیزبه‌و هه‌ر له‌پێناوی ئه‌مه‌دا رێكخراومان پێكهێناوه. جۆرێكی دیكه‌ش له كاری كرێكاری ئه‌وه‌یه كه ئیمكانی هه‌ڵبژاردنی كۆمۆنیزم بۆ كرێكاران فه‌راهه‌م بكه‌یت. بهكرێكاران بڵـێی ئه‌م جه‌نگه ئه‌بینن؟ ده‌توانن له‌م كێشمه‌كێشه‌دا كۆمۆنیزم هه‌ڵبژێرن، كۆمۆنیزمی كرێكاری هێزێكی ههنوكهییو مه‌وجوده. ئیتر جه‌نگ له‌نێوان جه‌بهه‌ی میللی‌و حیزبی توده‌و لایه‌نگرانی پاشایهتیو ئیسلامدا نییه. ئه‌مه حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییهو ده‌توانن ئه‌و هه‌ڵبژێرن. هه‌ڵبژاردنی ئێوه ته‌نها له‌نێو بازنه‌ی حیزبه‌كانی چینی ده‌سه‌ڵاتداردا نییه. ئه‌مه حیزبی خۆتانه‌و ده‌توانن سبه‌ینێ بچن بۆ سه‌نته‌ری شاری تاران، بۆ نووسینگه‌ی حیزب‌و، په‌یوه‌ست بن به حیزبه‌وه‌و به‌مجۆره له‌گه‌ڵ باقی كرێكارانی ئه‌ندامی حیزب‌دا له شوێنی ژیان‌و كارگه‌و شاره‌كه‌ی خۆتاندا په‌یوه‌ست‌و یه‌كگرتوو بكرێن: ده‌توانن هه‌ر له‌و رۆژه‌وه مه‌سئولییه‌ت له‌ئه‌ستۆ بگرن. هاوڕێیان، ئێمه ده‌مانه‌وێت مافی هه‌ڵبژاردن بده‌ین به كرێكاران. ئه‌گه‌ر ئێمه له كونا بین، كرێكار بۆچی ده‌بێ ئێمه هه‌ڵبژێرێت؟ تروتسكیستهكان ده‌یان ساڵه خه‌ریكی ئه‌وه‌ن كه دۆڵمه بۆ پیكیتهكان ئه‌به‌ن‌و شانبه‌شانی كرێكاران به‌ده‌ستی پاسه‌وانه‌كان كوته‌ك ئه‌خۆن، كه‌چی هێشتا ده‌بینن كاتێك كرێكار بیر له مه‌سه‌له‌ی دهسهڵاتو ده‌وڵه‌ت ئه‌كاته‌وه له كۆمه‌ڵگادا، دیسانه‌وه بیر له سۆسیال دیموكراسی ئه‌كاته‌وه. چونكه حیزبی تروتسكیست خۆی نه‌خستۆته ئه‌و جێوشوێنهی كه وه‌كو هێزێك له كۆمه‌ڵگادا لێوه‌شاوه‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌لایه‌ن كرێكاره‌وه وه‌ك ئامڕازێكی ده‌خاله‌ت له مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ههڵبژێردرێتو ده‌سته‌بژێری بكرێت. ئاخر ده‌بێ حیزبێك خۆی له مه‌یدانی سیاسی‌دا حزوری هه‌بێت تا بكرێت تۆش هه‌ڵیبژێرێت. بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌رك بكرێت كه ئه‌م ره‌وته كارێكی له‌ده‌ست دێت‌و رێگای خۆی ئه‌زانێت. ده‌توانێ هاوسه‌نگی هێزه‌كان بگۆڕێت. حیزبی ئێمه ده‌بێ له‌ئاستێكدا ده‌ربكه‌وێت كه كرێكاری ئێرانی بتوانێ ههڵیبژێرێ. مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی پێبدات. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه كرێكار وه‌كو چینێك ئه‌م حیزبه ههڵبژێرێتو بڵێت من له‌نێو ئه‌و ئهلتهرنهتیڤانهدا كه هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبه‌دا ده‌ڕۆم. بوعدێكی ههمیشهییو له‌پسان نه‌هاتووی هه‌ڵسووڕانی ئێمه ئه‌وه‌یه كه په‌وه‌ندییه كرێكارییهكانمان جۆش بده‌ین. بوعدێكی دیكه‌ی هه‌ڵسووڕانمان ئه‌وه‌یه كه به‌پانتایی كۆمهڵگاو له كێشمه‌كێشی ده‌سه‌ڵاتدا حیزب وه‌كو ئامڕازێكی واقعی بخه‌ینه به‌رده‌ستی چینی كرێكار تا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی یه‌كجاریی كۆمه‌ڵگا ئه‌م ئامڕازه وه‌ك حیزبی خۆی به‌ده‌سته‌وه بگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دووه‌میان ئه‌نجام نه‌ده‌ین، ئه‌وه له ئه‌كی كۆمۆنیستیی خۆماندا درێغیمان كردووه. چینی كرێكار چ گوناهێكی كردووه كه ده‌بێ تا ئه‌به‌د سۆسیالیزم له قاڵبی گروپه ده كه‌سییه‌كانی "یهكێتیو خه‌بات له‌رێگای دیفاع له مافه‌كانی كرێكان"دا ببینێت‌و، حیزبه‌كانی چینه داراكانیش له‌ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانی سیاسی‌و سه‌رگه‌رمی یاریكردن به‌چاره‌نووسی خۆیه‌وه ببینێت. ده‌بێ كۆتایی به‌م دۆخه بهێنرێت، وه ئه‌مه‌ش ئه‌و كۆمۆنیستانه‌ی پێویسته كه ته‌قلیدو نه‌رێتی گۆشه‌گیرییو فیرقهسازییو كه‌لتوری گروپی فشاری بنێنه لاوه‌و لهجهرگهی جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی نێو كۆمه‌ڵگادا ده‌ركه‌ون.
وشه‌ی كۆمۆنیزم‌و سۆسیالیزم بهتهنهاییو به‌بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كرێكار زۆر موعته‌به‌ره. كرێكار به‌شێوه‌یه‌كی غهریزییو سروشتی له‌كاتی شه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌دوای سۆسیالیسته‌كاندا ده‌گه‌رێت. ئه‌مه به‌شێكه له نه‌رێتی چینی كرێكار. سۆسیالیزم خۆی به‌رهه‌می چینی كرێكاره، ئه‌وه بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وانه كه كۆمۆنیزمی بۆ جیهان به‌رهه‌م هێناوه. له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا، له ئه‌رجه‌نتینه‌وه تا كۆریا، كاتێك كرێكاران كۆده‌بنه‌وه، له‌پێشه‌وه ده‌توانی پێشداوه‌ری ئه‌وه بكه‌یت كه ئه‌ده‌بیاتی ماركسیستی له‌ناویاندا دهگهڕێتو ده‌خوێنرێته‌وه. ئێمه ده‌بێ حیزبێكی كۆمۆنیستی كرێكاری دروست بكه‌ین كه له كۆمه‌ڵگادا، له مه‌یدانی نه‌به‌ردی چینه‌كان له‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی كۆمه‌ڵگا، حزوری ههبێتو ببینرێت. نه‌ك ته‌نها ناوێك بێت له خوار راگه‌یاندنه‌كانی رێكخراو له فڵانه كۆڕوكۆمه‌ڵدا. ئه‌مه ئه‌و نهبهردهیه كه ئه‌مڕۆ له‌پێشمانه. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری وه‌ك حیزبێكی كرێكاری، حیزبێك كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ململانێ‌و مشتومڕه چاره‌نووسسازه‌كان له‌سه‌ر ماركسیزم‌و جیاكردنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری له كۆمۆنیزمی بۆرژوایی بیناكراوه، ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته شوێنێك كه ته‌نها رێگای به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی بریتییه له ده‌ركی په‌یوه‌ندی نێوان حیزب‌و كۆمهڵگاو ده‌ركی مه‌قوله‌ی میكانیزمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات. مه‌به‌ستم له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات په‌لاماری رۆژی ئه‌خیر بۆسه‌ر كۆشكی زستانه‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم به‌هێزبوون‌و بره‌وسه‌ندنی حیزبه له كۆمه‌ڵگادا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته یه‌كێكه له جه‌مسه‌ره گرنگه‌كانی ململانێی چینه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. به‌جۆرێك كه نه‌توانن له‌سه‌رووی ئه‌وه‌وه‌و به‌بێ حیسابكردن بۆ ئه‌و شتێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن. ئه‌مه هه‌رئێستا ده‌ستی پێكردووه‌و ئێمه ده‌ركه‌وته‌كانی ده‌ستپێكردنی ئه‌م ره‌وته دهبینینو خۆتان ده‌بینن كه چه‌نده روو له‌سه‌ر له‌پێشڕه‌ویدایه.
هاوڕێیان، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بۆرژوازیدا ده‌بێ له گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ئه‌ودا ئه‌نجام بدرێت، ئێمه له كۆنگره‌ی خۆماندا به‌سه‌ر هیچ كه‌سێكدا سه‌رناكه‌وین. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئۆردوگای خۆماندا به‌ده‌ست ناهێنین. بۆیه ده‌بێ بچینه گۆڕه‌پانی ئه‌وان، وه ئێستا خه‌ریكین ئه‌ڕۆین، ئێمه ده‌بێ خۆمان بۆ گێرانی ئه‌م ده‌وره ئاماده بكه‌ین. ئێمه له هه‌ركوێوه هاتبین، چ مره‌وجی سیاسی بووبێتینو چ رابه‌ری كرێكاری‌و چ پارتیزان، چ شاعیر چ نووسه‌ر، ئێستا گه‌یشتووینه‌ته شوێنێك كه ده‌بێ كۆمه‌ڵێك ده‌ور له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌ئه‌ستۆ بگرین‌و بیانگێڕین. وه به‌وێنه‌ی شه‌خسییاتی زیندووی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیزم‌و كۆمۆنیزمی كرێكاری وڵاتێك دهربكهوینو قسه‌بكه‌ین. له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵگادا قسه بكه‌ین.
حیزبی ماركسیستی- حیزبی كۆمه‌ڵایه‌تی
ئێمه حیزبێكی ماركسیستیینو له‌م ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنه‌دا، وه‌كو هه‌ر دیارده‌یه‌ك كه هێزی كێشكردنهكهی بڕیاره بگاته شوێنه زۆر دووره‌كانیش، ناوكۆكه‌ی مهركهزیمان ده‌بێ زۆر پوخت‌و سه‌نگین بێت. له كۆنگره‌ی دووه‌مدا ئاماژه‌م بۆئه‌وه كرد كه له‌ڕووی مێژووییه‌وه حیزبه چه‌په‌كان كاتێك ویستوویانه كۆمه‌ڵایه‌تی ببنه‌وه‌و له ئاستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ربكه‌ون، به‌لای راستدا بایانداوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌شیان به‌و جۆره پاساو كردووه كه كۆمه‌ڵگا راستڕهوهو ئه‌گه‌ر ئه‌مانیش ده‌نگیان بووێت ده‌بێت به‌لای راستدا بابده‌نه‌وه. وه هه‌ڵبه‌ته له‌ڕووی مێژووییه‌وه له‌م كاره‌دا شكستیان خواردووه. ره‌نگه نوێنه‌رێك له حیزبێكی رادیكاڵی چه‌پ بۆ ده‌وره‌یه‌ك چووبێته په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام له‌ده‌وره‌ی دواتردا ئه‌و تاكه كه‌سه‌ش فایلهكهیان ناوه‌ته بن دهستیو ناردویانه‌ته‌وه. ئێمه یه‌كێكین له‌و پهنجهبژێره رێكخراوه كۆمۆنیستییانهی دوای به‌لشه‌فییه‌كان كه ده‌یانه‌وێت به رادیكالیزمو ماكزمالیزمهكهیان جه‌ماوه‌ری ببنه‌وه. رێكخراوێك كه رێك ده‌یه‌وێت ماكیزمالیزمو كۆمۆنیزم جهماوهریو كۆمه‌ڵایه‌تی بكاته‌وه. ده‌یه‌وێت ئامانجهكانیو بیرۆكه‌ی شۆڕشی كۆمۆنیستییهكهی ببات‌و جهماوهریو كۆمه‌ڵایه‌تی بكاته‌وه. ده‌یه‌وێت ئه‌وپه‌ڕی قسه‌ی خۆی له‌باره‌ی دینه‌وه بكات به قسه‌ی كۆمه‌ڵگا. ئێمه ئه‌و كه‌سانه‌ین كه پێمان وایه ده‌بێ ئه‌م كۆمۆنیزمه كه‌م ره‌نگ نه‌كراوه‌یه جهماوهریو كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ینه‌وه.
ئه‌م ئاسۆیه، دوو پرسیار ده‌خاته به‌رده‌ممان. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئایا كارێكی وه‌ها ئیمكانی هه‌یه؟ كه به‌بڕوای من ته‌جروبه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا هه‌ر ئه‌م شێوازه شێوازێكی كارایه. كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ وه‌ڵامی رادیكاڵ‌و ئینسانی رادیكاڵ‌و له‌سازش نه‌هاتووی ده‌وێت. كه‌سانێك كه قسه‌ی بنهڕهتیو بنچینه‌یی خۆیان دهڵێنو ده‌یانه‌وێت هاوبیران‌و هاورێبازانی خۆیان یه‌كگرتوو بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌م ئاسۆ رادیكاڵه وه‌دیبهێنن. كافییه پێنج له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگا قسه‌یان وه‌ك ئێمه بێت بۆئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ده‌سه‌ڵات بگرین. كافییه پێنج له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران چالاكانه دیفاع له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بكهنو ئه‌م حیزبه به‌حیزبی خۆیان بزانن بۆئه‌وه‌ی سه‌رتاپای ئه‌م وڵاته به‌ده‌سته‌وه بگرین. ئه‌وه گرنگ نییه كه بڵاوكراوه رێگهپێدراوو قانوونییه‌كانی ئێران رووی خۆش به‌ئێمه نیشان نه‌ده‌ن. ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته له‌سه‌دا شه‌ست ئینسانی دژی دین‌و دژی خودای هه‌یه كه به‌ده‌ست رژێمی ئیسلامییه‌وه چه‌قۆ گه‌یشتۆته سه‌ر ئیسقانیان وه هه‌موویان پشتیوانی سبه‌ینێی ئێمه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه به‌ده‌ست ئیسلامه‌وه ئه‌ناڵێنن ئێمه‌یان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه به‌ده‌ست نایه‌كسانیی ژن‌و پیاوه‌وه ئه‌ناڵێنن ئێمه‌یان هه‌یه، كه‌سانێك كه به‌ده‌ست شهرقیبوونی زاڵ به‌سه‌ر رژێم‌و ئۆپۆزسیۆنهكهیهوه ماندوو بوون، ئێمه‌یان هه‌یه. وه ئه‌وه مافی ئێمه‌یه كه ئێمه‌یان هه‌بێت. ئه‌م توێژانه ئه‌گه‌ر ئێمه به نوێنه‌ری خۆیان بزانن به‌مه ناسنامه‌ی كرێكاری‌و كۆمۆنیستیی ئێمه‌یان به‌لاڕێدا نه‌بردووه. كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌ڵێن ئێمه بۆیه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هاتووین چونكه قسه‌ی دڵی لاوان ئه‌كه‌ن. ئێمه بۆیه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هاتووین چونكه قسه‌ی دڵی ژنان ئه‌كه‌ن. یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی كه‌لتوورێكی مۆدێرنتر ئه‌كه‌ن. یان له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دیندا راوه‌ستاونه‌ته‌وه. ئه‌مه هیچ خه‌وشێكی تیدا نییه. كه‌سانێك كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دێن به‌هۆی ئه‌و ده‌وره‌وه له‌گه‌ڵمان دێن كه ئه‌و رۆژه له كۆمه‌ڵگادا ده‌یگێڕین. وه ئه‌گه‌ر نهیگێڕین ئیتر له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نایهنو له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا ئه‌ڕۆن كه ئه‌و ده‌وره ئه‌گرنه ئه‌ستۆ. وه‌هیچ عه‌یبێكی تێدا نییه كه ئه‌مانه له‌ده‌وری خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه. له‌سه‌ره‌تاوه بڕیار وابوو كه چینی كرێكار‌و كۆمۆنیزمی كرێكاری وه‌كو ئاڵابه‌ده‌ستی هه‌موو ئازادی‌و یه‌كسانییه‌ك له كۆمه‌ڵگادا ده‌ربكه‌ون.
پرسیاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزو خواست‌و مه‌یلانه‌مان له‌ده‌وری خۆمان كۆكرده‌وه، چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه كه نه‌بینه حیزبی ئه‌وان. ته‌نها نه‌بینه حیزبی ئه‌و كارانه. لێره‌دایه كه ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌ودیوی مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین. ئه‌م حیزبه ده‌بێ بڕبڕهپشتێكی كۆمۆنیستی پابه‌ندی ههبێتو ئه‌م بڕبڕهپشته ده‌بێ هه‌میشه گه‌شه بكات. رێگه‌م بده‌ن لێره‌دا نه‌ختێ بچمه سه‌ر باسی ئهندامو كادر. من پێم وایه هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه ببێته ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌بێ بتوانێ ببێته ئه‌ندام، فه‌رزی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئینسانه‌كان به‌شه‌ره‌فن، هه‌ركه‌سه خۆی ده‌زانێت كه بۆچی بووه‌ته ئه‌ندام. بێگومان بۆچوون‌و سیاسه‌ته‌كانی حیزبی به‌دڵ بووه. به‌لام ده‌بێت ئه‌م حیزبه توێژێك كادری هه‌بێت كه ئه‌م حیزبه رێنوێنی ده‌كات. زیندوو رایبگرێو به‌رهه‌می بهێنێته‌وه، بهسهروكاری ئیشهكانیهوه بچێت، گه‌شه‌ی پێبدات. كه‌سانێك كه هه‌موو نه‌خشه‌كه‌یان له‌لایه، هه‌موو باسه‌كه‌یان له‌لایه، ئه‌وپه‌ڕی ئاسۆكه ئهبیننو پابه‌ندیی تیۆریكیو ئینتمای فیكری‌و بڕوایان بهئامانجهكهیان به‌هێزو كامل بێت. ئه‌مه بوعدێكی ئه‌ركه‌كانی ئێمه‌یه كه نابێت پشت گوێ بخرێت. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه ٥٠٠ هه‌زار ئه‌نداممان دهوێتو بۆ ئه‌م كاره پێویستمان به دوو هه‌زار كادری به‌توانای كۆمۆنیست هه‌یه‌و ده‌بێ ئه‌مانه له‌م حیزبه‌دا په‌روه‌رده بكه‌ین. سه‌ره‌نجام یه‌كێك له كاره‌كانی كادری حیزب ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامه باشه‌كان ههڵئهبژێرێتو كاریان له‌سه‌ر ئه‌كات، ماتریالیان ئه‌داتێ، قسه‌وباسیان له‌گه‌ڵ ئهكاتو هه‌وڵ ئه‌دات په‌روه‌رده‌یان بكات. مه‌قوله‌ی حیزبی فراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حیزبی ماركسیستی به‌بڕوای من ناكۆك نین له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. ئێمه ده‌مانه‌وێت بیسه‌لمێنن كه ناكۆك نین، ده‌كرێ ماركسیست بیت، ماكزیمالیست بیت، تیئۆریك بیت، خوازیاری سه‌رله‌به‌ری گۆڕانكاری سۆسیالیستی بیتو له هه‌مانكاتدا حیزبێكی فراوانی كۆمه‌ڵایه‌تیت هه‌بێت كه به بچووكترین لێكچوون له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی خه‌ڵكدا فراوان ده‌بێته‌وه. ره‌نگه بڵێن كه‌سێك كه بۆ خواسته‌كانی لاوان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هاتووه، كاتێك به مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆی بگات، ئیتر له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نامێنێته‌وه. ره‌نگه وابێت، به‌ڵام تا ئه‌و رۆژه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه، ئێمه قازانجمان كردووه. پشتیوانه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یی ئه‌م حیزبه له‌ڕووی فیكری‌و پراتیكییهوه، ئه‌و ململانێیانه‌ی كه چووه‌ته ناویانه‌وه‌و به سه‌روچاوی خوێناوییه‌وه لێیان هاتۆته ده‌ره‌وه.. خه‌ریكه پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌م حیزبه له‌كوێ وه‌ستاوه. ئێمه كۆمۆنیستین، وه ئه‌م كۆمۆنیزمه به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست به‌هێزه كه چه‌ندین‌و چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌وه‌ی ئێستا بڕۆینه پێشه‌وه به‌بێ هه‌ست به مهترسیو نیگه‌رانی كردن له ئالوده‌بوون به دنیای پیسی سیاسه‌ت، بڕۆینه پێشه‌وه‌و هێز كۆبكه‌ینه‌وه، وه ئه‌م هێز كۆكردنه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ چاره‌نووسسازه.
ژیاندنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی جیهانی
من سه‌باره‌ت به رۆیشتنی حیزبی خۆمان بۆ ناو مه‌ركه‌زی جیهانی سیاسهتو مه‌ركه‌زی كۆمه‌ڵگا قسه‌م كرد. به‌ڵام خاڵێكی دیكه‌یش به‌بڕوای من چاره‌نووسسازه. ئه‌گه‌ر كۆمۆنیزم له‌ئاستی جیهانیدا ئاینده‌یه‌كی هه‌بێت، ئه‌وا له‌رێگه‌ی ئه‌و حیزبانه‌وه ده‌بێت كه ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن. نه‌ك له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندی گرتنی سكرتاریهتو په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوانی بریتانیو ئهڵمانیو ئوسترالیو پرسینی رای ئه‌وان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كانمان، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش كارێكی باش‌و پێویسته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێت شتێك كۆمۆنیزم له‌دنیادا زیندوو بكاته‌وه توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی دوو سێ حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری دنیایه كه له وڵاتانێكدا به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست ببنه هێز. ئه‌مه كۆمۆنیزم زیندوو ئه‌كاته‌وه، تیۆری ماركسیزم زیندوو ئه‌كاته‌وه، مانیفێست زیندوو ئه‌كاته‌وه، كاپیتاڵ زیندوو ئه‌كاته‌وه، ئه‌مه ئه‌ركی ئێمه‌و قه‌رزی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی جیهانییه لای ئێمه كه به‌هێز ببین. ئه‌وه‌نده به‌سه كه دوو ساڵ له گۆشه‌یه‌كی جیهاندا ده‌سه‌ڵاتمان به‌ده‌ست بێت. سه‌ركه‌وتنی ئێمه له‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدا، یان ته‌نانه‌ت شكست دان‌و وه‌ده‌رنانی كۆنه‌په‌رستی له گۆشه‌یه‌كی ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌دا، چاوی خه‌ڵكی جیهان به‌ڕووی كۆمۆنیزمی كرێكاری‌و حیزبه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ههڵئههێنێو ئه‌وسا ئێوه ده‌توانن له‌باره‌ی ماركس‌و لینین‌و ئه‌نته‌رناسیۆنالی كۆمۆنیستی‌و مافی كرێكار له جیهانی ئه‌مڕۆدا بۆ هه‌موو دنیا قسه بكه‌ن. ئێمه، واته ئه‌و حیزبانه‌ی كه بتوانین له كۆمه‌ڵگادا ببینه ده‌سه‌ڵاتێك، كۆمۆنیزم زیندوو ئه‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مه ته‌نها وه‌ڵامی واقعی دوای هه‌ره‌سی بلۆكی رۆژهه‌ڵاته. وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی پاش هه‌ره‌سی بلۆكی رۆژهه‌ڵات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تیۆریك نییه، وه‌ڵامه تیۆرییهكانیمان پێشتر داوه‌ته‌وه‌و دابوویانه‌وه. وه‌ڵامه‌كانی پاش هه‌ره‌سی بلۆكی رۆژهه‌ڵات وه‌ڵامی پراتیكین. پراتیكی به‌مانای فراوانی وشه‌كه. وه‌ڵامی واقعی ئێمه به زیندووكردنه‌وه‌ی كۆمۆنیزم، دوای رووداوی هه‌ره‌سی بلۆكی رۆژهه‌ڵات، به‌رپاكردنی ئه‌م ئاڵایه‌یه له شوێنێك كه ژماره‌یه‌كی ئه‌وتۆ له خه‌ڵكی، بهدهنگدانهوهیهكی به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست گه‌وره‌وه، تیایدا بن كه ئه‌م كهوكهبه سه‌رنجی بچێته سه‌ر ئێمه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئێمه. ئه‌م كاره له ئێمه ئه‌وه‌شێته‌وه، راستییه‌كه‌ی من نازانم چ حیزب گه‌لێكی دیكه له‌دنیادا خه‌ریكن ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه ده‌بینم كه له ئاستی وڵاتێكی وه‌كو ئێران‌دا ئێمه ئه‌م توانایه‌مان هه‌یه. ئه‌مه رێكخراوێكه كه ئه‌م توانایه‌ی هه‌یه كه كارێكی ئیجابی له‌و ئاسته‌دا كه من باسم كرد ئه‌نجام بدات. به‌جۆرێك كه بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاستێك بباته سه‌ره‌وه.
ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌مماندایه سوود وه‌رگرتنه له‌م سه‌رمایه بیست ساڵه‌یه، له‌م هه‌سته بیست ساڵه‌یه، له‌م ئه‌زموونه بیست ساڵه‌یه، سوود وه‌رگرتنه له‌م هێزانه‌ی كه به‌درێژایی ئه‌م ساڵانه كۆبوونه‌ته‌وه‌و خاراوبوون بۆ ئه‌نجامدانی كارێك له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌م نهرێتهداو له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مێژووه پهراوێزكهوتووهدا. كارێكی كاریگه‌ر له كۆمه‌ڵگادا. وه ئه‌مه كارێكه كه ئێمه ده‌ستمان پێكردووه‌و هه‌موومان پێی سه‌ربه‌رزین.
به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئێمه به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست به‌م قهڵهمڕهوانهدا ئاشنانین، پسپۆڕیمان نییه تیایاندا، شاره‌زای پێچوپهناكانی نین، ده‌بێ به‌خێرایی فێری ببین‌و له رهقیبهكانمان هۆشیارترو چالاكتر بین، داهێنه‌رتر بین. دنیایه‌ك كار له‌م رێگایه‌دا هه‌یه‌و ده‌مه‌وێ دواتر له‌م دانیشتنه‌دا له‌سه‌ر ئه‌بعاده جیاجیاكانی هه‌ڵوێسته بكه‌ین.
مه‌نسووری حیكمه‌ت
ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌كه‌مجار له "انترسیونال"ی ژماره ٢٩ی ئایاری ١٩٩٩دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌عید ئه‌حمه‌د له فارسـییهوه كردوویه‌تی به كوردی
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #1900ku.html
|