Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  
 

حيزب و كومه‌لگا
له‌ گروپى فشاره‌وه‌ بو حيزبيكى سياسى


ئه‌م نووسراوه‌يه‌ى خواره‌وه‌ له‌ سه‌ر بناغه‌ى كورته‌ى به‌شى يه‌كه‌مى قسه‌كانى نووسه‌ر له‌ پلنيومى فراوانى كوميته‌ى ناوه‌ندى حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران له‌ نوفه‌مبه‌رى ١٩٩٨دا، ئاماده‌كراوه‌. ليره‌دا سه‌ربارى هه‌ندى روونكردنه‌وه‌ى ئيزافيو ته‌كميلى، سه‌رباسى "حيزب، حيزبييه‌تو ده‌سه‌لاتى سياسى" خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م ده‌قه‌. ئه‌م باسه‌ له‌بنه‌ره‌تدا پيشه‌كييه‌ك بوو بو باسيكى دوورودريژترو موشه‌خه‌ستر له‌م پلنيومه‌دا له‌باره‌ى لايه‌نه‌ ته‌شكيلاتيو شيوه‌كارييه‌كانى هه‌لسوورانى حيزبه‌وه‌، كه‌ ئه‌م به‌شه‌يان له‌م ده‌قه‌دا نه‌هاتووه‌.

له‌م كوبوونه‌وه‌يه‌دا ده‌مه‌وى له‌باره‌ى ئاسوى هه‌لسوورانى حيزبه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م. كومه‌ليك جه‌بهه‌و ئه‌ركى تازه‌مان له‌به‌رده‌مدايه‌و ده‌بى ته‌عه‌هوداتيكى هاوبه‌ش له‌به‌رامبه‌رياندا قبوول بكه‌ين. پيويسته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ريك بكه‌وين كه‌ چون ده‌مانه‌وى رووبه‌رووى ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ ببينه‌وه‌. ئيمه‌ ده‌بى چاوه‌روانييه‌كى تازه‌مان له‌ خومانو كاره‌كانمانو حيزبه‌كه‌مان هه‌بيت. هه‌نديك له‌م چاوه‌روانييانه‌ لايه‌نى چونايه‌تى هه‌يه‌و هه‌نديكيشى چه‌ندايه‌تى. هه‌م ده‌بى پيبنيينه‌ ناو كومه‌ليك مه‌يدانى تازه‌وه‌و هه‌م ته‌وژمو خيرايى هه‌لسوورانو جموجولى خومان زياتر بكه‌ين، چونكه‌ مه‌سه‌له‌كانيش له‌ده‌ره‌وه‌ى ئيمه‌دا ته‌وژميان وه‌رگرتووه‌. ده‌بى مه‌وداو ئه‌بعادى هه‌لسوورانى خومان زور فراوانتر بكه‌ينه‌وه‌.


ريگايه‌كى بيست ساله

هاورييان، ئه‌مرو به‌ چه‌ند هه‌فته‌ پيشو پاشه‌وه‌ يادى بيست ساله‌ى دامه‌زراندنى يه‌كيتى تيكوشه‌رانى كومونيست (اتحاد مبارزان كمونيست)ـه‌. ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ په‌يوه‌ندى هه‌يه‌ به‌ باسه‌كه‌ى ئه‌مرومه‌وه‌، چونكه‌ ده‌مه‌وى ريگايه‌ك كه‌ لانى كه‌م له‌ ميشكى مندا وه‌كو كه‌سيكى سوسياليست له‌م بيست ساله‌دا، له‌ دامه‌زراندنى يه‌كيتى تيكوشه‌رانى كومونيسته‌وه‌ تا ئه‌مرو، بريوومانه‌ روون بكه‌مه‌وه‌، ره‌نگه‌ به‌مه‌ بتوانم باسه‌كه‌م مه‌فهومتر بكه‌مه‌وه‌. به‌لام سه‌ره‌تا ريگه‌م بده‌ن ليره‌دا پيروزبايى يادى بيست ساله‌ى دامه‌زراندنى يه‌كيتى تيكوشه‌رانى كومونيست له‌ هاورى حه‌ميدى ته‌قوايى بكه‌م. ئيمه‌ ئه‌م دووانه‌ يه‌كيتى تيكوشه‌رانيكومونيستمان دامه‌زران. به‌لام بو من ئه‌وه‌ زور روشن بوو كه‌ ئه‌گه‌ر من نه‌بووايه‌م حه‌ميد هه‌ر ئه‌م كاره‌ى ئه‌كرد، به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووايه‌ من خوم ئه‌م كاره‌م نه‌ئه‌كرد. ده‌مه‌وى ئه‌وه‌ بليمو جه‌ختى له‌سه‌ر بكه‌م كه‌ قه‌دردانيى من له‌ هاورى حه‌ميدى ته‌قوايى بيپايانه‌ (چه‌پله‌ى دوورودريژى ئاماده‌بووان).

له‌روانگه‌ى منه‌وه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م بيست ساله‌دا ريگايه‌كمان بريووه‌ كه‌ تايبه‌تمه‌نديو خالى وه‌رچه‌رخانه‌كانى له‌رووى سياسى، تيوريو ميتودولوژييه‌وه‌ ده‌كرى روونبكريته‌وه‌. ئه‌مه‌ ريگايه‌كه‌ كه‌ به‌برواى من ده‌بى به‌هوشيارييه‌وه‌ دريژه‌ى پيبدريت. ده‌ركى بكه‌ين. وه‌به‌تايبه‌تى پيم وايه‌ ده‌بى هه‌ميشه‌ قوناغه‌كانى دواترى بدوزينه‌وه‌. چونكه‌ راوه‌ستان له‌ خاليكدا، له‌كاتيكدا هه‌لومه‌رجى بابه‌تيو پيداويستييه‌كانى گه‌شه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌گوريت، ده‌بيته‌ هوى ئه‌وه‌ى كه‌ ئينسان دوابكه‌ويتو ته‌ريك بكه‌ويته‌وه‌. هه‌ر بزاوتيكى سياسى ده‌بى له‌گه‌ل ميژووى خويو شانبه‌شانى ميژووى سه‌رده‌مى خوى بچيته‌ پيشه‌وه‌. ده‌بى ريچكه‌يه‌ك بو خوى ديارى بكات.

به‌برواى من ئه‌مروش له‌به‌رده‌روازه‌ى قوناغيكى تازه‌ى ئه‌م ريچكه‌يه‌داين. له‌م قوناغه‌ تازه‌يه‌دا چاوه‌روانيى تازه‌و ئه‌ركى تازه‌مان بو ديته‌ پيشه‌وه‌. ئاماده‌كردنى خومان وه‌كو كه‌سانيكى دياريكراو به‌ پيشينه‌و كومه‌ليك تايبه‌تمه‌ندى دياريكراوه‌وه‌ بو پيشوازيكردن له‌و ئه‌ركانه‌ى كه‌ ئه‌م قوناغه‌ تازه‌يه‌ ده‌يخاته‌ ئه‌ستومان، پيويستى به‌وه‌ هه‌يه‌ كه‌ روحى ئه‌م قوناغه‌ تازه‌يه‌ ده‌رك بكه‌ينو خومان له‌گه‌ليدا بگونجينين. ئه‌گه‌ر بمانه‌وى ناويك له‌م قوناغه‌ بنيين، ره‌نگه‌ بتوانين بليين ئه‌مه‌ قوناغيكه‌ كه‌ ئيمه‌ تيايدا خه‌ريكين په‌يوه‌ندى نيوان حيزبو كومه‌لگا ئه‌دوزينه‌وه‌. قوناغيك كه‌ تيايدا له‌ په‌يوه‌ندى نيوان حيزبى كومونيستيو كومه‌لگا ورد ئه‌بينه‌وه‌و ده‌مانه‌وى ميكانيزمه‌كانى كاريگه‌رى دانانى حيزبو كومه‌لگا له‌سه‌ر يه‌كترى زياتر بناسينو به‌ده‌ستيه‌وه‌ى بگرين.

له‌ سه‌رده‌مى ريك پيش شورشى ٥٧دا (شورشى ١٩٧٩ى زاينى ئيران-وه‌رگير)، مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌كى له‌به‌رده‌م ئيمه‌دا، مه‌به‌ستم ئه‌و گروپه‌يه‌ كه‌ حه‌ميدى ته‌قواييو منو هاورييانيكى ديكه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ولات هه‌مانبوو، مه‌سه‌له‌ى "كومونيزمو ماركس" بوو. بو ئيمه‌ ئه‌و پرسياره‌ ميژينه‌ييه‌ له‌گورى بوو كه‌ ماركسيزم له‌راستيدا چى ده‌ليتو ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ كومونيستييانه‌ى كه‌ به‌واقعى له‌و كاته‌دا هه‌بوون تا چ راده‌يه‌ك په‌يوه‌ندييان به‌ ماركسزمه‌وه‌ هه‌بوو. له‌روانگه‌ى ئيمه‌وه‌ كومونيزمى چين، سوفيت، ئه‌لبانيا، كومونيزمى تروتيسكيسته‌كان، كومونيزمى ماركس نه‌بوو. يه‌كه‌مين پروسه‌يه‌ك كه‌ ئيمه‌ بريمانو دواتر خوى له‌ كاراكته‌رى يه‌كيتى تيكوشه‌رانى كومونيستدا به‌رجه‌سته‌كرد، هه‌لويسته‌كردنو جه‌ختكردنى ئيمه‌ بوو له‌سه‌ر ماركسيزمى راسته‌قينه‌و شورشگير. خه‌سله‌تى جياكه‌ره‌وه‌ى يه‌كيتى تيكوشه‌رانى كومونيست ماركسيست بوونى ئه‌و بوو. ماركسيست بوونى دامه‌زرينه‌رانى بوو. به‌ سه‌رهه‌لدانى شورش، پرسيارى په‌يوه‌ندى نيوان "كومونيسته‌كانو شورش" هاته‌ ئاراوه‌. يان به‌واتايه‌كى ديكه‌، په‌يوه‌ندى كومونيسته‌كانى ئيران به‌ شورشى ئيرانه‌وه‌. سه‌رنجى ئيمه‌ چووه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌كانى ئه‌م مه‌يدانه‌. چينه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كان له‌م شورشه‌دا چى ئه‌كه‌ن، ئيمه‌ ده‌بى چى بكه‌ين، هيزى شورش له‌كويدايه‌، ماهييه‌تى شورشه‌كه‌ چييه‌. ده‌وله‌ت چييه‌، بنه‌ماكانى مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل حيزبه‌ بورژواييه‌كان كامانه‌ن، مه‌سه‌له‌ى زه‌ويوزار چ جيوشوينيكى هه‌يه‌، شيوه‌ى هه‌لويست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر ده‌وله‌تى كاتى، له‌به‌رامبه‌ر ره‌وتى ئيسلاميو باله‌كانيدا چييه‌، وه‌ به‌مانه‌يه‌ك ئه‌م پرسياره‌ى كه‌ وه‌كو كومونيست ده‌بى له‌م شورشه‌دا "چى بكه‌ين". ئه‌مانه‌ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ بوون كه‌ چووينه‌ سه‌ريان. له‌دريژه‌ى ئه‌م باسانه‌داو له‌جه‌رگه‌ى باسى شورشداو له‌سه‌ر بنچينه‌ى ئه‌و هه‌لومه‌رجو ئيمكاناتانه‌ى كه‌ شورش هينايه‌ ئاراوه‌، مه‌قوله‌ى حيزبى كومونيست هاته‌ ئاراوه‌. به‌واتايه‌كى ديكه‌ مه‌سه‌له‌ى "كومونيزمو حيزب" هاته‌ ئاراوه‌. تيزى ئيمه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌نجامى ئه‌م پروسه‌يه‌، واته‌ به‌رهه‌مى هه‌ولو كوششه‌كانى ريكخراويكى ماركسيستى وه‌كو ئيمه‌ له‌ جه‌رگه‌ى شورشدا، ده‌بى پيكهينانى حيزبيك بيت كه‌ به‌ماناى واقعيى وشه‌، وه‌كو حيزبى چينى كريكار، حيزبى كومونيست، سه‌يرى شورش بكات. ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بى قوناغى پيش حيزب كوتايى پيبيت. ئه‌گه‌ر له‌بيرتان بيت ئه‌مه‌ قوناغيك بوو كه‌ تيايدا قسه‌وباس له‌سه‌ر هه‌ندى پرسيارى له‌م بابه‌ته‌ چه‌قى به‌ست كه‌ حيزب چييه‌، پيشمه‌رجه‌كانى چييه‌، به‌رنامه‌ چى جيگايه‌كى هه‌يه‌ تيايدا، ره‌خنه‌ى ئيمه‌ له‌ تيورى په‌يوه‌ند چييه‌و...تاد. به‌ پيكهاتنى حيزبى كومونيست ئه‌م باسانه‌ تيپه‌رينرا. دواى پيكهاتنى حيزب، مه‌سه‌له‌يه‌ك كه‌ هاته‌گور، مه‌سه‌له‌ى په‌يوه‌ندى نيوان كومونيزمو چين(گبقه‌-و)، يان حيزبو چين بوو. ئه‌وه‌ شتيكى سروشتى بوو كه‌ به‌ پيكهاتنى حيزب، مه‌سه‌له‌ى په‌يوه‌ندى حيزب له‌گه‌ل بابه‌تى كاره‌كه‌ى له‌ كومه‌لگادا، واته‌ چينى كريكار بيته‌ ئاراوه‌و باسى ئيمه‌ له‌سه‌ر په‌يوه‌ندى نيوان حيزبو چين چه‌قى به‌ست. ئه‌م باسانه‌ له‌ باسى شيوه‌كار له‌ كونگره‌ى يه‌كه‌مى يه‌كيتى تيكوشه‌رانى كومونيسته‌وه‌ له‌ كوردستان به‌شيوه‌يه‌كى جديو به‌نووسراو ده‌ست پيده‌كاتو تا باسى كومونيزمى كريكارى دريژه‌ى ده‌بيت.

به‌ هاتنه‌گورى باسى كومونيزمى كريكارى باسه‌كه‌ له‌ په‌يوه‌ندى ريكخراوه‌يي-عه‌مه‌لى له‌گه‌ل چينى كريكار واوه‌تر رويشت. ئه‌مه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ل ده‌ستپيكردنى كوتايى هاتنى جه‌نگى ساردو ده‌ستپيكردنى سه‌رده‌ميكى تازه‌ كه‌ بورژواكان ناويان لينا "كوتايى هاتنى كومونيزم". له‌ گه‌ران به‌دواى بنه‌ماكانى بزووتنه‌وه‌كه‌ى خومانو جياوازييه‌كانى له‌گه‌ل ئه‌و كومونيزمه‌دا كه‌ خه‌ريكبوون كوتايى هاتنه‌كه‌يان رائه‌گه‌ياند، په‌يوه‌ندى نيوان كومونيزمو چينى كريكار له‌ئاستيكى بنه‌ره‌تيتردا بووه‌ جيگه‌ى سه‌رنجى ئيمه‌. په‌يوه‌ندى تيورى له‌گه‌ل چين (گبقه‌-و)، په‌يوه‌ندى حيزب له‌گه‌ل چيندا، په‌يوه‌ندى مه‌سه‌له‌ى سوفيت له‌گه‌ل چينى كريكاردا، په‌يوه‌ندى شكسته‌كانى پيشوو به‌ دابرانى كومونيزم له‌ چينه‌كه‌، په‌يوه‌ندى حيزبو چين، ئه‌مجاره‌يان به‌ماناى يه‌كيتييه‌ك كه‌ حيزب ده‌بى له‌گه‌ل چيندا پيكى بهينى، يه‌كگرتنى حيزب له‌گه‌ل چيندا، جيگاى كريكار له‌ حيزبدا، خه‌سله‌تى كريكاريى خودى سوسياليزمو ته‌نانه‌ت خه‌سله‌تى كريكاريى تيورى ماركسيزم. تيروانين بو ميژووى كومونيزمو سوسياليزمى هاوچه‌رخ له‌ ده‌ريچه‌ى ململانيى چينايه‌تيو ئينتيماى چينايه‌تى ئه‌و مه‌يلانه‌وه‌ كه‌ ئيدعاى كومونيزم ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ لايه‌نه‌ جياجياكانى باسى كومونيزمى كريكارى بوون. نازانم چه‌ند كه‌س له‌ ئيوه‌ له‌ سيمينارى يه‌كه‌مى كومونيزمى كريكاريدا (١٠ سال به‌رله‌ئيٍَستا) ئاماده‌بوون. له‌ويدا يه‌كيك له‌ باسه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى من ئه‌وه‌ بوو كه‌ مه‌قوله‌ى كريكار نه‌ك وه‌ك بابه‌تيكى كار، به‌لكو مه‌وجودييه‌تى كريكار وه‌كو ديارده‌يه‌كى كومه‌لايه‌تى له‌جه‌رگه‌ى تيورى چه‌وسانه‌وه‌دا ده‌چيته‌ نيو بناغه‌كانى ماركسيزمه‌وه‌. ماركس سه‌ره‌تا كومه‌لگاى به‌بى چينه‌كان رافه‌ نه‌كردووه‌ تا دواتر چينه‌كان وه‌كو جه‌نگاوه‌رانيك كه‌ رووبه‌رووى يه‌كترين بكاته‌ نيو باسه‌كه‌يه‌وه‌. چين له‌نيو خودى تيورى چه‌وه‌سانه‌وه‌ى ماركسدايه‌. چين له‌نيو خودى تيورى گورانى ماركسدايه‌.. چين له‌نيو خودى تيورى مه‌عريفه‌ى ماركسدايه‌. ئه‌مه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بوو كه‌ ئيمه‌ كومونيزمى خومان به‌ روشنى، به‌شيوه‌ى مانيفيست، به‌ كومونيزمى پروليتارى، يان كومونيزمى كريكارى پيناسه‌ كرد. له‌ يه‌ك قسه‌دا ره‌وتى جيابوونه‌وه‌ى نه‌زه‌ريى ئيمه‌ له‌ ميراتو ميژووى سوسياليزمى بورژوايى، له‌ رووى تيورى، له‌ئاسوى كومه‌لايه‌تى ، له‌به‌رنامه‌، له‌ روانين بو ميَژووى كومونيزمو له‌ ليكدانه‌وه‌ى ئيمه‌ بو ئه‌ركه‌ پراتيكييه‌كانى حيزبيكى كومونيستى، به‌ باسه‌كانى كومونيزمى كريكارى ته‌كميل ده‌بيتو ئيمه‌ تازه‌ له‌ خالى ده‌ستپيكردنى دامه‌زراندنى حيزبيكى سياسى ده‌خاله‌تگه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ى تيروانينى كومونيزمى كريكارى قه‌رار ده‌گرين. كاريك كه‌ به‌پيكهينانى حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌ستمان پيى كرد.

له‌ هه‌ر ده‌وره‌يه‌كدا چه‌قبه‌ستن له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ تايبه‌تانه‌ بووه‌ مايه‌ى به‌هيزتر بوونمان. له‌ هه‌ر ده‌وره‌يه‌كدا ئه‌م پرسياره‌ ميحوه‌رييانه‌و ئه‌و وه‌لامانه‌ى كه‌ ده‌يانخواست ئيمه‌يان ده‌برده‌ قوناغيكى به‌رزترو پراتيكيكى سياسى به‌هيزتر- چونكه‌ ئه‌م پرسيارانه‌ راستو مه‌وزوعى بوونو ئاوردانه‌وه‌ى ئيمه‌ لييان ئه‌گه‌ر كافيش نه‌بووبيت، لانى كه‌م له‌رووى جيهه‌تگيرييه‌وه‌ دروست بووه‌. ئه‌مرو، له‌دريژه‌ى ئه‌و باسانه‌داو له‌دريژه‌ى ره‌وتى پيكهاتنى حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيراندا كه‌ به‌رهه‌مى دانه‌دانه‌ى ئه‌و باسانه‌و خو-روشنكردنه‌وانه‌يه‌ كه‌ ژماردمن، كومه‌ليك پرسيارى تازه‌ له‌به‌مبه‌رماندا قوت ده‌بيته‌وه‌ كه‌ده‌بيت به‌هه‌مان شيوه‌، وه‌كو پيشووو به‌هه‌مان گوروتينو جدييه‌ته‌وه‌ وه‌لام له‌ ئيمه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌و ئه‌م وه‌لامانه‌ ببنه‌ رينماى پراتيكى سياسيمان. باسه‌كانى "حيزبو كومه‌لگا"و "حيزبو ده‌سه‌لاتى سياسى" له‌روانگه‌ى منه‌وه‌ ئه‌و باسانه‌ن كه‌ هه‌ول ئه‌ده‌ن په‌نجه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م بوونى حيزبى كومونيستى كريكارى به‌ حيزبيكى پراوپرى سياسيو ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ له‌سه‌ر ريَِگاى لابه‌رن.


حيزب و حيزبييه‌ت و ده‌سه‌لاتى سياسي

ئه‌مه‌ يه‌كيك بوو له‌ باسه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى به‌رنامه‌كارى كونگره‌ى دووه‌م، ئه‌و شته‌ى كه‌ ريكخراويك ده‌كاته‌ حيزبيكى سياسيو له‌ گروپه‌كانى فشار، كوروكومه‌له‌ فيكرى، فيرقه‌ عه‌قيده‌ييه‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌ده‌بيو چاپه‌مه‌نييه‌كانو تورى كوروكومه‌له‌كان جياى ده‌كاته‌وه‌، له‌پله‌ى يه‌كه‌مدا په‌يوه‌ندى ئه‌و ريكخراوه‌يه‌ به‌ ده‌سه‌لاتى سياسيه‌وه‌. چ وه‌كو چه‌مكيك له‌ بيركردنه‌وه‌ى ئه‌و ريكخراوه‌يه‌داو چ وه‌ك واقعييه‌تيك له‌ژيانو پراتيكى ئه‌و ريكخراوه‌دا. مه‌به‌ستم له‌ ده‌سه‌لاتى سياسى ته‌نها ده‌سه‌لاتى ده‌وله‌تيى نييه‌. ته‌نها گرتنو به‌ده‌ستهينانى ده‌سه‌لاتى ده‌وله‌تيم مه‌به‌ست نييه‌. ئه‌مه‌يان مه‌سه‌له‌يه‌ك نييه‌ كه‌ روژانه‌ رووبدات. به‌لكو مه‌به‌ستم له‌ تواناى ريكخراويكه‌ بو كوكردنه‌وه‌ى هيزو كاريگه‌رى دانان له‌سه‌ر هاوكيشه‌كانى ده‌سه‌لات له‌ كومه‌لگايه‌كدا. ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م ريكخراوه‌ ببيته‌ ريكخراويكى ئه‌وتو كه‌ قورساييه‌كى گه‌وره‌ى هه‌بيت له‌دياريكردنى چاره‌نووسى سياسى كومه‌لگادا. كاتيك دادوبيداد له‌ نه‌بوونى حيزبى چينى كريكار له‌كومه‌لگايه‌كدا ئه‌كه‌ين، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ هيچ جوره‌ گروپيكى كومونيستى له‌و كومه‌لگايه‌دا نييه‌، بلاوكراوه‌و راديوى كومونيستى تيدا نييه‌، كوروكومه‌لو توره‌ سوسياليستييه‌كانى كريكارانو گريخواردو له‌گه‌ل ريكخراوه‌ چه‌پو كومونيسته‌كان له‌و كومه‌لگايه‌دا نييه‌. به‌لكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌يه‌ كه‌ چينى كريكار بيبه‌شه‌ له‌ حيزبيك كه‌ له‌مه‌يدانى سياسه‌تى سه‌راسه‌ريدا، له‌ ململانيى ده‌سه‌لاتدا، نوينه‌رايه‌تى بكاتو ريكى بخاتو هيزى ئه‌م چينه‌ وه‌گه‌ربخاتو رينوينى بكات. به‌برواى من په‌يوه‌ندى هه‌ر ريكخراويك به‌ ده‌سه‌لاتى سياسييه‌وه‌، پيوه‌رى حيزبى بوونو نه‌بوونى كاراكته‌رى ئه‌و ريكخراوه‌يه‌. حيزب هه‌ر ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ ريكخراوو گروپيكى سياسيو فيكرى له‌رووى چه‌ندايه‌تييه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌شه‌ى كردبيت كه‌سنووريكى دياريكراوى تيپه‌راندبيت. حيزب ئه‌و ريكخراوه‌يه‌يه‌ كه‌ چووه‌ته‌ نيو مه‌يدانى ململانيى ده‌سه‌لاته‌وه‌. چووه‌ته‌ نيو گه‌مه‌ى سياسه‌ته‌وه‌ له‌ئاستيكى كومه‌لايه‌تيدا. ئه‌و ريكخراوو دامه‌زراوه‌ى كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى گه‌مه‌ى سياسه‌تى سه‌راسه‌ريو له‌ده‌ره‌وه‌ى ململانيى واقعى له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتو دياريكردنى ده‌سه‌لاتداران له‌ كومه‌لگادا ده‌ژى، ئه‌و ريكخراوه‌يه‌ى، كه‌ چ به‌پيى بريارى هوشيارانه‌ى خوى بيت يان به‌هوى تايبه‌تمه‌ندييه‌ چه‌ندايه‌تيو چونايه‌تييه‌كانى خويه‌وه‌ بيت، بكه‌ويته‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ململانييه‌، حيزبيكى سياسى نييه‌. له‌سبه‌ينيى ٢٢ى به‌همه‌نى ٥٧ (مه‌به‌ست له‌ شورشى ١٩٧٩ى زايينى ئيرانه‌-و) هيزيكى مه‌زن له‌ده‌ورى فيدائى (چريكه‌ فيداييه‌كانى خه‌لكى ئيران- ريكخراويكى چه‌پ بوو له‌وساى ئيراندا-و) كوبووه‌وه‌. بو حيزبيكى سياسى ئه‌م هيزه‌ ئامرازى ده‌خاله‌ت كردنه‌ له‌ دياريكردنى چاره‌نووسى ده‌سه‌لات له‌ ده‌وره‌يه‌كى دياريكراودا. يان له‌م كاره‌دا سه‌رئه‌كه‌ويتو هيزهاوسه‌نگييه‌كى نوى دينيته‌ ئاراوه‌، يان ئه‌م هيزه‌ بو ده‌وره‌يه‌ك له‌ده‌ست ئه‌ده‌يت. فيدايى سه‌ربارى نفوزه‌ فراوانه‌كه‌ى له‌دواى شورشدا، به‌لام روخسارو تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى حيزبيكى سياسى نه‌بوو. فيدايى سه‌ره‌نجام گروپيكى فشار بوو به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى ميلليو حيزبه‌ ناسيوناليسته‌ سه‌ره‌كييه‌كانه‌وه‌ له‌ ئيراندا. نه‌ئاسوى حيزبيكى سياسى هه‌بوو، نه‌شانوشه‌وكه‌وتى ئه‌وى هه‌بوو، نه‌ره‌فتاو ئامانجه‌كانى ئه‌وى هه‌بوو. لقوپوپه‌ جياجياكانى فيداييو ئاموزاكانيان له‌ راهى كارگه‌ر (ريگاى كريكار-و)و گروپه‌كانى ديكه‌ى وه‌كو ئه‌و، ئه‌مروش هه‌ر ئه‌وه‌ن: گروپى فشار بو سه‌ر حيزبه‌ سه‌ره‌كيتره‌كانى نيو كومه‌لگا.

په‌راويز كه‌وتنى ريكخراوه‌ كومونيستييه‌كان له‌ ململانيى ده‌سه‌لات له‌نيو كومه‌لگادا، ئيستا ئيتر لاى هه‌مووان بووه‌ته‌ شتيكى به‌لگه‌نه‌ويست. تا ئه‌و راده‌يه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بيت ده‌بيته‌ مايه‌ى سه‌رسورمانى چاوديران. بو زور كه‌س، به‌تايبه‌تيو به‌رله‌ هه‌ركه‌سيك بو خودى رابه‌رانو هه‌لسووراوانى ئه‌م ريكخراوانه‌، كومونيزم نه‌ك ره‌وتيكى خوازيارى ده‌سه‌لات، به‌لكو فيرقه‌ى ئه‌و كاهينانه‌يه‌ كه‌ ئاگرى مه‌شغه‌لى حه‌قيقه‌ته‌ چينايه‌تيه‌كانو ئامانجه‌ ئينسانييه‌كان بو نه‌وه‌كانى ئاينده‌ به‌ گه‌شاوه‌يى ئه‌هيلنه‌وه‌. خزمه‌تكارانى سورپوشو مته‌وازعو بيئيدعاى په‌رستگاى ميژوون، قوربانيانى هه‌ميشه‌يى كونه‌په‌رستين، زيندانيانى سياسى ئه‌به‌دين، كه‌سانيكن كه‌ هه‌ميشه‌ راستيه‌كانيان به‌و جه‌ماوه‌ره‌ وتووه‌ كه‌ گوايه‌ ئه‌وان هه‌ميشه‌ ريگايه‌كى ديكه‌و رابه‌رانيكى ديكه‌يان هه‌لبژاردووه‌.

ديدى ماركسيستى، ديدى كومونيستى كريكارى، بو ته‌حه‌زوب ئه‌مه‌ نييه‌. ئه‌ركى ئيمه‌ پيكهينانى حيزبيكى سياسى كومونيستى كريكارييه‌. له‌ماوه‌ى ئه‌م بيست ساله‌دا ئيمه‌ بلاوكراوه‌ ماركسيستييه‌كانمان ده‌ركردووه‌، ئالاى ئامانجو به‌رنامه‌ كومونيستييه‌كانمان هه‌لكردووه‌، ريكخراوه‌گه‌لى گه‌وره‌و بچووكمان دروست كردووه‌، ديعايه‌و ته‌حريزى كومونيستيمان كردووه‌. به‌لام ئه‌ركى ئيمه‌ پيكهينانى حيزبيكى سياسييه‌ كه‌ له‌چه‌قى ململانيى ده‌سه‌لاتى نيو كومه‌لگادا ئالاى كريكار، ئالاى يه‌كسانيخوازيو ئازاديخوازى هه‌لبكاتو به‌شيوه‌يه‌كى بابه‌تى خوى لايه‌كى ئه‌م ململانييه‌ بيتو شانسى سه‌ركه‌وتنى هه‌بيت له‌م ململانى سياسيه‌دا. كومونيزم بو گورانكارييه‌. گورينى كومه‌لگاى بورژواييش واپيويست ئه‌كات كه‌ چينى كريكار له‌ ململانيى ده‌سه‌لاتدا سه‌ركه‌ويت. كومونيزمى كريكارى ده‌بى ببيته‌ حيزبيكى سياسى له‌ كومه‌لگادا. ئه‌م بيروكه‌ سه‌ره‌تاييو به‌لگه‌نه‌ويسته‌ى مانيفيستى كومونيست، وه‌ك هه‌موو بيروكه‌كانى مانيفيست، وه‌ك ديدى ره‌خنه‌گرانه‌ى ماركس، ده‌بى له‌ژير ويرانه‌ى ته‌حريفات ده‌ربكيشريته‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌ر ئه‌و بوچوونه‌ دزيوانه‌ى كه‌ شورشى كومونيستيو كومه‌لگاى سوسياليستييان حه‌واله‌ى ئاينده‌يه‌كى دوورو دنيايه‌كى ديكه‌ كردووه‌و ئينكارييان له‌ ده‌موده‌ستيو مه‌تلوبييه‌تو ئيمكان بوونى ئه‌مروى ئه‌و كردووه‌، ته‌حه‌زوبى كومونيستى كريكارى، واته‌ خونواندنى كومونيزمى كريكارييشيان وه‌كو حيزبيكى سياسى خوازيارى ده‌سه‌لات، به‌شيوه‌ى جوراوجور ره‌تكردوته‌وه‌و به‌ نامومكينو نامه‌تلوب له‌ قه‌له‌ميان داوه‌.

به‌لام ئه‌وه‌ى كه‌ مانا ده‌به‌خشيته‌ هه‌لسوورانى كومونيستى ئيمه‌، ريك هه‌ر ئه‌م پيكهينانى حيزبى كومونيستى كريكارييه‌يه‌ كه‌ له‌ئاستى هه‌موو كومه‌لگادا، له‌ مه‌يدانى ململانى له‌سه‌ر يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى سياسى كومه‌لگادا، خوى بنوينى. حيزبيك كه‌ كريكارو، هه‌ر ئينسانيكى لايه‌نگرى ئازاديو يه‌كسانى، بتوانى پيوه‌ى په‌يوه‌ست بيتو له‌وه‌ دلنيابيت كه‌ له‌ريگاى ئه‌وه‌وه‌ ده‌توانى به‌كرده‌وه‌و به‌واقعى كاريگه‌رى له‌سه‌ر كومه‌لگاكه‌ى خوى، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى خويو چاره‌نووسى ئينسانه‌كانى سه‌رده‌مى خوى دابنيت.

ئه‌گه‌ر شتيك بيه‌ويت ناوه‌روكى هاوبه‌شى قوناغه‌ جياجياكانى هه‌لسوورانى ئيمه‌ له‌م بيست ساله‌دا به‌يان بكات، هه‌ولدانه‌ بو قه‌واره‌دان به‌ كومونيزميكى كريكارى كه‌ نه‌ك له‌ په‌راويزى كومه‌لگا، به‌لكو له‌ چه‌قى سياسه‌تى كومه‌لگادا، له‌ جه‌رگه‌ى جه‌نگى ده‌سه‌لاتدا، چينى كريكار بهينيته‌ مه‌يدانو نوينه‌رايه‌تى بكات.


ميكانيزمه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كانى ده‌سه‌لات

چوونه‌ سه‌ر باسى ده‌سه‌لاتى سياسى له‌پله‌ى يه‌كه‌مدا مه‌قوله‌يه‌كى كومه‌لايه‌تيه‌، ململانى له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتى سياسى داهينانى كومونيسته‌كان نييه‌. كومه‌لگا بو ده‌ستاوده‌ست پيكردنى ده‌سه‌لاتى سياسى كومه‌ليك ميكانيزمى هه‌يه‌. ديعايه‌و وروژاندنو سازدان داهينانى ماركسيزم نييه‌. زه‌بروزه‌نگ، خروشان، ياخى بوون، جه‌نگ، هيچ يه‌كيك له‌مانه‌ داهينانى سوسياليزمو بزووتنه‌وه‌ى سوسياليستى نييه‌. ده‌وله‌ت، سه‌رنگونيو شورش، هيچ يه‌كيكيان داهينانى كومونيسته‌كان نييه‌. ئه‌مانه‌ ديارده‌و ميكانيزمى كومه‌لايه‌تين، ئه‌وه‌ تايبه‌تمه‌ندييه‌ بابه‌تيه‌كانى كومه‌لگايه‌ كه‌ به‌ كومونيستيك ده‌ليت چون ده‌كريت ده‌سه‌لات بگريت، كه‌يو له‌ چ كاتيكدا ده‌كرى ده‌سه‌لات بگريت، له‌ چ سه‌رده‌مانيكدا ده‌توانرى بيگريت، نه‌ك به‌رنامه‌ى له‌پيشدا داريّژراوو ريوره‌سمو ئه‌وشتانه‌ى لاى ئيمه‌ خومان په‌سه‌نده‌. ئيمه‌ داهينه‌رى مه‌نجه‌نيقه‌ سياسييه‌ تازه‌كان نين بو گرتنى قه‌لاكانى ميژوو. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستهينانى ده‌سه‌لات مه‌سه‌له‌ى ئيمه‌يه‌، يه‌كه‌مين پرسيار ئه‌مه‌يه‌: ميكانيزمه‌ كومه‌لايه‌تيه‌كانى به‌ده‌ستهينانى ده‌سه‌لات، ميكانيزمه‌كانى به‌هيزبوونو سه‌ركه‌وتن له‌ قه‌له‌مره‌وى سياسيدا، له‌ كومه‌لگاى هاوچه‌رخدا چييه‌؟ ئه‌مه‌ باسيكى زور مه‌لموسه‌. ريگه‌ بده‌ن بپرسين له‌م دنيايه‌دا چون ده‌كريت قسه‌ بو ئينسانگه‌ليكى زور بكريت. چون ده‌كريت ئينسانگه‌ليكى زور يه‌كگرتووو ريكخراو بكريت. چون ده‌كريت بزووتنه‌وه‌يه‌ك دروست بكريت كه‌ كاريگه‌رى له‌سه‌ر بيروبوچوونى ئينسانه‌كان له‌ئاستيكى فراواندا دابنيت. چون ده‌كريت بچيته‌ شه‌رى بيروبوچوونى زال. ئه‌م بيروبوچوونه‌ زاله‌ له‌جيهانى ئه‌مرودا چون دروست ده‌كريتو خه‌لكى پى قانع ده‌كريت. ميكانيزمه‌كانى كامانه‌يه‌و چون ده‌كرى بچيته‌ جه‌نگيان. چون ده‌كريت له‌ جيهانيكدا به‌م تايبه‌تمه‌ندييه‌ به‌رهه‌مهينانه‌وه‌، به‌م تايبه‌تمه‌ندييه‌ سياسى، سه‌ربازى، ئينفورماتيك، كه‌لتوورى، ته‌عليمييه‌وه‌، ببيته‌ هيزيك كه‌ بتوانى كاريگه‌رى له‌سه‌ر ژيانو ئيراده‌ى مليونه‌ها ئينسانى ئه‌ندامى چينى كريكارو، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ فراوانه‌ى خه‌لك دابنيت كه‌ ئازاديو يه‌كسانييان ده‌ويت، وه‌ بيانهينيته‌ مه‌يدانو به‌ ئاراسته‌يه‌كى راستدا رينوينييان بكات؟ ئه‌گه‌ر حيزبى سياسى كومونيستى كريكارى بيه‌ويت كاريك له‌م دنيايه‌دا بكات، ده‌بى به‌هيز بيت، ده‌بى به‌هيز ببيت، ده‌بى ئه‌وه‌نده‌ به‌هيز ببيت كه‌ بورژوازى ئه‌مرو له‌جيهانه‌كه‌ى خويدا به‌شكست بهينى. ئه‌مه‌ قسه‌ى ديرينى ماركسه‌ كه‌ بو گورينى شتيك، ته‌نانه‌ت بو نابودكردنيشى، ده‌بى بزانيت چون كار ده‌كات. ده‌بى ياساكانى حه‌ره‌كه‌تى بناسين. ئه‌وه‌ ئيمه‌ نين بريار ئه‌ده‌ين كه‌ چون ده‌كريت له‌جيهانى ئه‌مرودا ببينه‌ هيزيكى به‌تواناى سياسى. خودى كومه‌لگا به‌پيى تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ميكانيزمه‌كانى ژيره‌وژووركردنى خويشى ديارى ده‌كات. ده‌بى ئه‌م ميكانيزمانه‌ بناسين. ئه‌و ميكانيزمانه‌ى كه‌ ريگه‌ به‌ ئيمه‌، بزووتنه‌وه‌و حيزبى كومونيزمى كريكارى، ئه‌دات كه‌ گه‌شه‌ بكه‌ين، نفوز په‌يدا بكه‌ين، هيز كوبكه‌ينه‌وه‌، شورشى پيبكه‌ين، ده‌سه‌لات له‌ده‌ستيان ده‌ربينينو، به‌رنامه‌ى خومان پياده‌ بكه‌ين.

كاتيك قسه‌ له‌ ميكانيزمه‌كانى خودى كومه‌لگا ئه‌كه‌ين مه‌به‌ستم له‌ ميكانيزمه‌ قانوونييه‌كانى كومه‌لگا نييه‌. راپه‌رينو شورش ميكانيزمه‌كانى كومه‌لگاى هاوچه‌رخن بو گورانكارى. خروشان، ياخى بوون، جه‌نگ، ميكانيزمه‌كانى كومه‌لگاى هاوچه‌رخن بو گورانكارى به‌لام ده‌رمانخواردكردنى نه‌ياران له‌ده‌عوه‌تى نان خواردندا، شيوازيكى گونجاوى ئه‌م كومه‌لگايه‌ نييه‌. له‌كاتيكدا كه‌ مه‌ئمونى خه‌ليفه‌ى عه‌باسى ده‌كرا چه‌ندين جار ئه‌م شيوه‌يه‌ بگريته‌ به‌ر. له‌ سلسله‌ى سه‌ربه‌داران، هه‌لبه‌ته‌ مه‌به‌ستم گروپى يه‌كيتى كومونيسته‌كانى ئيران نييه‌، يه‌كيك له‌ پادشاكان ئاوا ديته‌ سه‌ر كار كه‌ مير به‌ چه‌قوى قه‌سابيه‌كه‌ى ده‌كوژيتو خوى ده‌كاته‌ پاشا. به‌لام ئيمه‌ ئه‌م ريگايانه‌مان له‌پيش نييه‌. ئيمه‌ خه‌ريكه‌ ئه‌چينه‌ ناو ده‌وره‌يه‌ك له‌ ژيانى حيزبه‌وه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ى نفوزى سياسى له‌ كومه‌لگادا، ئاماده‌بوون له‌شه‌رى ده‌سه‌لاتداو به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنى ئامرازه‌كانى گواستنه‌وه‌ى هيز له‌ كومه‌لگادا، به‌شيوه‌يه‌كى جدى بومان ديته‌ پيشه‌وه‌. ئه‌و ئامرازو قه‌له‌مره‌وانه‌ى كه‌ به‌پيى تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى كومه‌لگاى هاوچه‌رخ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنيانو چوون بو ناويان بو هيزيك كه‌ بو گورينى كومه‌لگا خه‌بات ئه‌كات، خولادانى تيا نييه‌، ئيمه‌ له‌ئيستادا نه‌ختيك ده‌ستمان بو ئه‌م ئامرازانه‌ بردووه‌، به‌لام واديته‌ پيش چاو كه‌ جاروبار له‌ تواناى خومان سه‌رسامو ته‌نانه‌ت نيگه‌ران ئه‌بين. له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى خومان ئه‌ترسينو رائه‌كه‌ينه‌وه‌ بو مالو له‌پشتى دايكمانه‌وه‌ خومان حه‌شار ئه‌ده‌ين. هه‌ندى كه‌س هه‌ست به‌نامويى ئه‌كه‌ن له‌گه‌ل ئه‌م جموجولو خونواندنه‌ سياسيه‌دا، كومونيزميك كه‌ له‌ گه‌ره‌كو كوروكومه‌له‌كاندا ديعايه‌و ته‌حريز ده‌كات، كومونيزميك كه‌ له‌ مه‌وعيده‌ ريكخراوه‌ييه‌كانو كوبوونه‌وه‌ بچووكه‌ نهينييه‌كاندا ئاماده‌يه‌، بويان ئاشناو خوييه‌، به‌لام به‌و كومونيزمه‌ى كه‌ ئالاكه‌ى خوى له‌ناوه‌راستى شار دابكوتيت، كومونيزميك كه‌ وه‌ها هه‌مووان بيبيننو به‌ره‌سمى بناسن كه‌ ئه‌و كريكاره‌يش كه‌ حيزب له‌ كولانه‌كه‌ياندا نييه‌ راستبيته‌وه‌و بيه‌ويت به‌م كومونيستانه‌وه‌ په‌يوه‌ست بيت، عاده‌تيان نه‌كردووه‌. به‌لام له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م په‌نجه‌ره‌يه‌دا جه‌نگى ده‌سه‌لات هه‌موو روژيك له‌ئارادايه‌و، هه‌ميشه‌ كه‌نالو شيوازى تازه‌ له‌م جه‌نگه‌دا په‌يدا ده‌بيت. ده‌خاله‌تكردنى ئيمه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌لاتى سياسيدا ئه‌وه‌ ده‌خوازيت كه‌ ئيمه‌ بچين به‌ شوين ميكانيزمه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كانى ده‌سه‌لات له‌ كومه‌لگاى هاوچه‌رخدا. ناسينو له‌ويش گرنگتر به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ئه‌م ئامرازو شيوازانه‌ بيگومان شتيكى ساده‌ نييه‌. به‌لام ده‌ستنيشانكردنى ئه‌و شيوازانه‌ى كه‌ بيهيچ دوودلييه‌ك به‌كار حيزبيكى كومونيستى كريكارى سه‌رده‌مى ئيمه‌ نايات كاريكى زور دژوار نييه‌.


"نه‌ريتى كلاسيكى كومونيستى" يان ميراتى سه‌ركوتو ته‌ريك كه‌وتنه‌وه‌

هه‌ر حيزبيكى كومونيستى تا نه‌بيته‌ حيزبيك كه‌ ده‌ست بو ئه‌م شيوه‌و شيوازه‌ كومه‌لايه‌تييانه‌ ببات به‌ده‌سه‌لات ناگات. له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌موو ره‌وته‌كانى ديكه‌ بو ده‌ستبردن بو ئه‌م ئامرازانه‌ نائاماده‌تره‌و تواناى كه‌متره‌. ئه‌وه‌ى كه‌ به‌سه‌ر كومونيزمدا هاتووه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ بورژوازى توانيويتى به‌سه‌پاندنى چه‌ندين شكستو سه‌ركوتو گوشاردانانى روژانه‌ له‌سه‌ر كومونيسته‌كان، كومونيزم، واته‌ يه‌كيك له‌ حيزبه‌كانى خوازيارى ده‌سه‌لاتى سياسى له‌ كومه‌لگادا كه‌ سه‌دوپه‌نجا سال به‌رله‌ئيستا هه‌ر به‌م ميكانيزمانه‌ هه‌ولى ئه‌دا كه‌ ده‌سه‌لات به‌ده‌ست بهينى، بكاته‌ فيرقه‌يه‌كى نيمچه‌-مه‌زهه‌بى په‌راويزكه‌وتوو كه‌ ژيانى سياسى خوى له‌ گوشه‌يه‌كى كومه‌لگادا پيناسه‌ ده‌كاتو ناسنامه‌ى خوى له‌و گوشه‌يه‌دا په‌يدا ده‌كاتو له‌بنچينه‌دا خوى نايه‌وى ئيتر له‌م گوشه‌يه‌ بيته‌ ده‌ره‌وه‌. وه‌ك ئه‌و ئورگانيزمو فايروسانه‌ى كه‌ له‌ سه‌هولبه‌ندانيكى گه‌وره‌دا خويان له‌گه‌ل ئه‌و سه‌رمايه‌دا رائه‌هيننو به‌زيندويتى ده‌ميننه‌وه‌، به‌لام پاش ته‌واوبوونى سه‌هولبه‌ندانه‌كه‌و گه‌رم بوونى كه‌شوهه‌وا، ئيتر ناگه‌رينه‌وه‌ بو خوره‌تاوو گه‌رما، به‌ سه‌هولبه‌ندان رادينو ئيتر ته‌نها له‌و كه‌شوهه‌وايه‌دا ده‌ژين. ئه‌و ئيجباره‌ ده‌ره‌كييه‌ى كه‌ روژيك ئه‌و ئورگانيزمه‌ى ناچار كرد له‌پيناوى مانه‌وه‌دا خوى له‌گه‌ل ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ناله‌باره‌دا بگونجينى، دواى دوو سى سوور (ده‌وره‌) ده‌بيته‌ شيوه‌ى ژيانى زاتى (ژاتي) خودى ئه‌و ئورگانيزمه‌. ده‌بيته‌ به‌شيك له‌ وجودى ئه‌و، نه‌ريتى خودى ئه‌و، ناسنامه‌ى خودى ئه‌وو ئيتر ته‌سه‌ورى ژيانيكى ديكه‌ى جگه‌ له‌مه‌ ده‌بيته‌ شتيكى مه‌حال. ئيمه‌ كومونيسته‌كان له‌ژير سه‌ركوتدا ژياوين، پييان وتووين ناتوانن بينه‌ ده‌ره‌وه‌و به‌ئاشكراو ئازادانه‌ بچنه‌ سه‌ر مينبه‌رو بو خه‌لكى قسه‌ بكه‌ن. پييان وتووين ده‌توانن له‌گه‌ل هاوريكه‌ى خوتاندا له‌گوشه‌و كه‌ناريكدا، له‌ كوچه‌و كولانيكدا، به‌نهينى، شوينيك كه‌ هيچ كه‌سيك گويى له‌ ده‌نگتان نابيت هه‌رچييه‌كتان بوويت به‌گويى يه‌كتريدا بچپينن. هه‌ردووكتان ناچارن له‌و گوشه‌يه‌دا بژينو له‌گه‌ل يه‌كتريدا قسه‌ بكه‌ن، هه‌رچييه‌كتان ده‌ويت به‌يه‌كترى بلين، به‌ هه‌ر زمانيك كه‌ پيتان خوشه‌، چه‌نديك پيتان خوشه‌ دريژه‌ى پيبده‌ن. ئه‌وه‌ فيرقه‌ى خوتانه‌و به‌زمانى فيرقه‌يى خوتان هه‌رچييه‌كتان ده‌ويت به‌يه‌كترى بلين. به‌لام موله‌تى ئه‌وه‌تان نييه‌ كه‌ ليره‌، له‌به‌رده‌مى خه‌لك، له‌به‌رده‌مى كومه‌لگادا ده‌م بكه‌نه‌وه‌. له‌م په‌راويزه‌دا ئيمه‌و ئه‌مسالى ئيمه‌ فيرى ئه‌وه‌ ئه‌بين كه‌ حيزبى كومونيست له‌ ئامرازيكى خه‌باته‌وه‌ بكه‌ين به‌ دالانيك بو هيلانه‌كردنو ژيان. وه‌سيله‌يه‌ك بو بوون، بو ژيان، كه‌ ده‌بى له‌چوارچيوه‌ى ئه‌و نه‌ريته‌دا بژيت. ئه‌م نه‌ريته‌ سومبلو خوداو فريشته‌ى خوى هه‌يه‌. بتو ئه‌خلاقيياتى خوى هه‌يه‌. ميژوو نه‌ريتو حه‌ديسو زمانو ئاخاوتنى خوى هه‌يه‌، كار به‌وه‌ گه‌يشتووه‌ كه‌ ده‌لـيى بو خودى ئه‌ندامانى ئه‌م ره‌وته‌ش، كومونيزم ئامرازى خه‌بات نييه‌، به‌لكو ئايينيكه‌ كومه‌له‌ كه‌سيك كه‌ به‌هوى سه‌ركوتو پروپاگه‌نده‌ى فراوانى بورژوازييه‌وه‌ له‌دژيان به‌ژيان له‌ په‌راويزى كومه‌لگادا مه‌حكوم كراون، ئه‌م كه‌سانه‌ بو هه‌ست به‌ شه‌رافه‌ت كردنو مانابه‌خشين به‌ژيانى خويانو بو خو قانع كردن به‌وه‌ى كه‌ خه‌ريكى گورينى جيهانن، ئه‌م ئايينه‌يان بوخويان داهيناوه‌. ئه‌م جوره‌ كومونيسته‌ هه‌ركاتيك له‌م نه‌ريته‌ لابدات، ئيتر ده‌بيته‌ شتيكى نامو له‌ كومه‌لگادا، ده‌ستو پى سپييه‌، هيچ كاره‌يه‌، كلاوى له‌سه‌ر ئه‌نينو ئه‌ينيرنه‌وه‌. كاتيك ديته‌ ده‌ره‌وه‌ بوئه‌وه‌ى بليت من ده‌مه‌وى شورش بكه‌م، كه‌سيك كه‌ تا دوينى كاريكى به‌ ماركسيزمه‌وه‌ نه‌بوو، ماموستاى راستره‌وى زانكوى له‌نده‌ن يان قوتابى به‌كالوريوسى زانكوى ته‌كنه‌لوژى ته‌هرانه‌، وه‌يان كوره‌ نويژكه‌رى فلان حاجى ئاغايه‌ كه‌ بو ده‌رس خويندن بو فه‌ره‌نسايان ناردووه‌، ده‌ستبه‌جى له‌به‌رده‌ميدا قوت ده‌بيته‌وه‌و ده‌ليت كاكه‌ ئه‌م قسانه‌ى تو له‌گه‌ل ماركسيزم ناكوكه‌. بوچى هه‌لومه‌رجى بابه‌تيو زاتى بو شورشه‌كه‌تان ئاماده‌ بووه‌؟ وه‌ كومونيسته‌كه‌ى ئيمه‌ دائه‌مينيو ده‌ليت به‌راستته‌؟ ناكوكه‌؟ وه‌ دووباره‌ ده‌چيته‌ قاوغه‌كه‌ى خويه‌وه‌و ده‌چيت بوئه‌وه‌ى له‌ فيرقه‌كه‌ى خويدا له‌باره‌ى هه‌لومه‌رجى بابه‌تيو زه‌ينى شورشى كريكاريو پيداويستييه‌كانى هاتنى نوبه‌ى ميژوويى سوسياليزم له‌ سالى ٣٠٠٠دا قسه‌وباس بكات. كاتيك كومونيست پيده‌نيته‌ مه‌يدانى ده‌سه‌لاته‌وه‌ په‌نجا سه‌رزه‌نشتكه‌رى كومه‌لايه‌تى لـى په‌يدا ئه‌بيت كه‌ بلين كاكه‌ نابيت. تو تيوريكيت، ئيوه‌ نه‌ريتيكتان هه‌يه‌، ئيوه‌ باوه‌رتان به‌ قانوونمه‌نديى ميژوو هه‌يه‌، ئيوه‌ ماركستان هه‌يه‌. كوا چينه‌كه‌تان؟ وه‌بيرمانى ده‌هينيننه‌وه‌ كه‌ ئيمه‌ له‌جنسيكى جياين، كه‌ ئيمه‌ نابيت خومان له‌ باسى ده‌سه‌لات بده‌ين. كاتيك ئيمه‌ ناوى ده‌سه‌لات ئه‌هينين، هاواريان لـى هه‌لئه‌سيت كه‌ ئاى سه‌ركوتگه‌رو توتاليته‌ره‌كان هاتن، ئه‌مه‌ له‌كاتيكدايه‌ كه‌ زيندانه‌كان هى خودى ئه‌وانه‌، دادگاكان هى خودى ئه‌وانه‌، ئه‌وانن كه‌ خه‌لكى زيندانى ئه‌كه‌نو لييان ئه‌ده‌ن، كوره‌كانى ئينسان سووتاندن خودى ئه‌وان وه‌رييان خستووه‌، جه‌نگه‌كان خودى ئه‌وان وه‌رييان خستووه‌، هه‌موو روژيك كيويك له‌ چلكو جه‌رعاتو هه‌ره‌شه‌و گولله‌مان تيئه‌گرن بوئه‌وه‌ى هه‌ر له‌و گوشه‌يه‌ بمينينه‌وه‌و سه‌ر به‌رز نه‌كه‌ينه‌وه‌و كاريكمان به‌ ده‌خاله‌تكردن له‌ كومه‌لگاو به‌ ميكانيزمه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كانى ده‌خاله‌ت له‌ كومه‌لگاو پيكهينانى گورانكارى له‌ كومه‌لگادا نه‌بيت. بوئه‌وه‌ى بچين ژيانى خومان له‌نيو "دنياى چه‌پ"دا بكه‌ين. وه‌ هاورييان، لانى كه‌م له‌ به‌لشه‌فيزم به‌م لاوه‌ به‌شى هه‌ره‌ زورى چه‌پى راديكالو گروپه‌ كومونيستييه‌كان له‌م دالانانه‌ى په‌راويزى كومه‌لگادا ژياون.

به‌شيكى زور له‌و شيوازو نورمانه‌ى كه‌ پيمان وايه‌ حه‌قيقه‌تو تايبه‌تمه‌نديى زاتيى بزووتنه‌وه‌كه‌مانه‌، ئاكامى تيئاخينراوو "داخلى كراوى" ئه‌و گوشاره‌ خارجييانه‌يه‌ كه‌ به‌دريژايى ساله‌هاى سال خستوويانه‌ته‌ سه‌رمانو به‌هيچ جوريك هى خومان نييه‌. زمانى ئيمه‌ زمانى ئالوزى قسه‌ى دژوارو نامه‌فهوم نييه‌، هه‌رچه‌ند ئيمه‌ ده‌بى كه‌سانيكى هوشمه‌ندو ئاگادار بينو ئالوزترين بينه‌وبه‌رده‌ تيوريه‌كان تاقيب بكه‌ين، به‌لام زمانى ئيمه‌ هه‌ر ئه‌و زمانه‌يه‌ كه‌ ئينسانى هاوچه‌رخى ئيمه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌كانى خوى قسه‌ى پيده‌كات. سه‌رقالييه‌كانى ئيمه‌، سه‌رقالييه‌كانى فيرقه‌كه‌ى خومان نييه‌، سه‌رقالييه‌كانى ئيمه‌، سه‌رقالييه‌كانى ئينسانى ئه‌مرويه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ده‌بيت به‌ ريزه‌كانى خوشمان رابگه‌ين بوئه‌وه‌ى ريزيكى به‌هيز بيت. سه‌رقالييه‌كانى ئيمه‌ رازاندنه‌وه‌و پيچانه‌وه‌و ريكوپيككردنى دووباره‌و چه‌ندباره‌ى ئه‌و شتانه‌ نييه‌ كه‌ پيشينانى ئيمه‌ وتوويانه‌، به‌لكو وه‌لامدانه‌وه‌يه‌ به‌ مه‌سه‌له‌كانى كومه‌لگاى هاوچه‌رخ. من لايه‌نگرى پرره‌نگترين ماركسيستيكم كه‌ بكرى په‌يدا بكريت، پيم وايه‌ پرره‌نگترين ماركسيسم ئه‌و ماركسيزمه‌يه‌ كه‌ ده‌توانى كاريگه‌رى له‌سه‌ر جيهانى ده‌ره‌وه‌ دابنيت. بنچينه‌ى قسه‌ى ماركس ئه‌وه‌ بوو كه‌ گووتى كومه‌لگا ئه‌سله‌، ئه‌وه‌ كومه‌لگايه‌ كه‌ روحى ئيمه‌، فيكرى ئيمه‌، هه‌ستو سوزى ئيمه‌، جوانناسى ئيمه‌و هه‌موو شتيكى ئيمه‌ ديارى ئه‌كات. وه‌ ئيستا ريك هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كومه‌لگا برياره‌ ئه‌م جيگاوشوينه‌ چاره‌نووسسازه‌ى هه‌بيت له‌ بيركردنه‌وه‌ياندا، بوونه‌ته‌ بيده‌ربه‌ستترين گروپ له‌به‌رامبه‌ر ياساكانى حه‌ره‌كه‌تو ميكانيزمه‌كانى خودى كومه‌لگادا. كاتيك باسى ئاژيتاتوره‌ كومونيسته‌كانو كورو كومه‌له‌ كريكارييه‌كانمان ده‌كرد، خه‌ريك بووين هه‌ر ئه‌مه‌مان ده‌گووت كه‌ سه‌يركه‌ن لانى كه‌مى ميكانيزميك كه‌ خودى كومه‌لگا بو يه‌كگرتووبوونى كريكاران هيناويه‌تييه‌ ئاراوه‌ چييه‌، وه‌رن با بچين پيوه‌ى په‌يوه‌ست بينو كارى پيبكه‌ين. قسه‌كانتان له‌وى بكه‌ن، له‌وى گويگرى هه‌يه‌، باسى كورٍوكومه‌له‌ كريكارييه‌كان له‌سه‌ر ناسينه‌وه‌ى سه‌رله‌نويى گوشه‌يه‌ك له‌ ميكانيزمه‌ واقعييه‌كانى كومه‌لگا بوو. وه‌بيرهينانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ بوو كه‌ چينى كريكار بوونه‌وه‌ريكى كومه‌لايه‌تييه‌و له‌نيو كومه‌لگادا قه‌واره‌ى گرتووه‌. ئاوا نييه‌ كه‌ كريكاران له‌ نه‌بوونى گروپه‌ چه‌په‌كاندا ژماره‌يه‌ك ئينسانى پرشوبلاو بن كه‌ سرو بيجووله‌ سه‌يرى ئاسمان ده‌كه‌ن بوئه‌وه‌ى يه‌كيك بيتو پييان بليت هه‌ژارى خراپه‌و يه‌كيتى باشه‌. وتمان دلنيابن له‌ هه‌موو ساتيكدا له‌نيو كريكاراندا كوروكومه‌لى به‌ره‌نگارى هه‌يه‌. گووتمان مه‌رجى ده‌خاله‌ت له‌ چاره‌نووسى كومه‌لگادا، به‌ره‌سمى ناسينى ميكانيزمه‌كانو ياساكانى حه‌ره‌كه‌تى كومه‌لگايه‌. ئه‌مه‌ بنچينه‌ى ماركسيزمه‌. ته‌ريك كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كومه‌لگا، بيتوانايى له‌ ده‌ستبردن بو ميكانيزمه‌كانى كومه‌لگا بو جيگوركيى هيزو خونواندنى سياسى، ئاماده‌نه‌بوون له‌ شه‌رى ده‌سه‌لاتدا، بيده‌ربه‌ستى له‌به‌رامبه‌ر كيشه‌كانى روژانه‌ى كومه‌لگاداو جيگاخوشكردن له‌ قاوغى بوونه‌وه‌ريكى پيشه‌ييو فيرقه‌ييو لاكه‌وته‌دا، ئه‌مانه‌ نه‌ريتى كارى كلاسيكى كومونيستى نين. به‌لكو ميراتى ئيستبدادو سه‌ركوتو شكسته‌. نابى ئه‌و وينايه‌ قبوول بكه‌ين كه‌ له‌ ژيانى سياسيو شيوه‌ى "كلاسيك"ى هه‌لسوورانى كومونيستى به‌ده‌سته‌وه‌ ئه‌دريت. يه‌كه‌م، خودى ئه‌م "كلاسيك"ه‌ بيست سال به‌رله‌ئيستا شتيكى ديكه‌ بوو، دووه‌م، خودى ئيمه‌ له‌ گورينى ئه‌م ئه‌م "كلاسيك"ه‌دا روليكى به‌رچاومان گيراوه‌. سه‌رئه‌نجام من هيچ بايه‌خيك بو ئه‌و قسه‌يه‌ دانانيم كه‌ ده‌لين ئه‌مه‌ شيوازى كلاسيكى كارى كومونيستى نييه‌. ئه‌وه‌ ئيمه‌ين كه‌ ده‌بى بليين كارى كومونيستى چييه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ئيمه‌ به‌پيى عه‌قلو هوشى خومانو پيداويستييه‌ سياسيو ئامانجه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كانمان پيمان وايه‌ كه‌ ده‌بى به‌ ئاراسته‌يه‌كى دياريكرودا بروين، ده‌بى بروينو نيگه‌رانى ئه‌وه‌ نه‌بين كه‌ پيشتر هيچ كه‌سيك به‌م ريگايه‌دا نه‌رويشتووه‌و ئه‌م ريگايه‌ ناهه‌مووارو دژواره‌.


هه‌لسوورانى سياسى له‌ ناوه‌روكدا هه‌لسوورانيكى ئاشكرايه‌

ريگه‌ بده‌ن له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌نجامگيرييه‌كى گشتى له‌م پيشه‌كييه‌ هه‌لويسته‌يه‌ك بكه‌م. يه‌كه‌مين خال ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خه‌بات بو ده‌سه‌لاتى سياسى خه‌باتيكى ئاشكرا (عه‌له‌ني)يه‌. خه‌لكى به‌شيوه‌يه‌كى سروشتى ئاشكرانو ئه‌وه‌ش خه‌لكو چينه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كانن كه‌ له‌پيناوى ده‌سه‌لاتدا خه‌بات ئه‌كه‌ن. هه‌ول ئه‌ده‌ن بيگرنو نه‌يده‌ن. خه‌باتى سياسى له‌ كومه‌لگادا، به‌وينه‌ى خه‌باتيك له‌نيو ئينسانه‌كانى كومه‌لگادا، كومه‌ليك ميكانيزمى ئاشكراى هه‌يه‌. گوتن، قسه‌كردن، نووسين، هاواركردن، بانگ كردن، سه‌رنج راكيشان، هيز كوكردنه‌وه‌، ئيره‌و ئه‌وى پيكردن، مقاوه‌مه‌ت كردن، سه‌نگه‌ربه‌ندى كردنوتاد، هه‌موو ئه‌مانه‌ى له‌گه‌لدايه‌. خه‌باتى سياسى نهينى شتيكه‌ كه‌ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى ئيمه‌دا سه‌پينراوه‌و تاكو ئيستاش ئه‌سه‌پينريت. خوشمان به‌م واقعييه‌ته‌ سه‌پينراوه‌ خوومان گرتووه‌. شيوازه‌كانى هه‌لسووران له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كه‌ له‌ژير سه‌ركوتدا نين نازانين. ده‌لـيى ئيمه‌ هه‌ر ده‌بى بروين له‌ ژير سه‌ركوتداو به‌په‌نهانى كار بكه‌ين. ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ حيزبى كومونيستى ده‌بى بتوانى ئه‌م هه‌لسوورانه‌ نهينييه‌ ئه‌نجام بداتو هه‌ميشه‌ به‌شيك له‌ خه‌باتى كومونيستى خه‌باتيكى نهينييه‌. به‌لام ئيمه‌ ده‌بى ئه‌وه‌ بزانين كه‌ ئامانجى هه‌لسوورانى ئيمه‌ شكاندنى ئه‌م به‌ربه‌ستى ئيستبداده‌يه‌ كه‌ ئيمه‌ له‌ ده‌ستبردن بو ميكانيزمه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كانى قسه‌كردنو هيزگرتنو جه‌نگ له‌ئاستيكى كومه‌لايه‌تيدا مه‌حروم ده‌كات. ئيمه‌ خه‌ريكين بو ئه‌وه‌ خه‌بات ئه‌كه‌ين كه‌ ئه‌م به‌ربه‌سته‌ بشكينينو بتوانين له‌ كه‌شوهه‌وايه‌كى ئاشكراو بيئيستبداددا كار بكه‌ين، به‌لام ئه‌وه‌ بورژوازييه‌ كه‌ ناهيليت. ئيمه‌ ده‌مانگووت ئه‌ركى شورشى ٥٧ (شورشى ١٩٧٩ى زايينى له‌ئيران-و) دابينكردنى پيشمه‌رجه‌ ديموكراتيكه‌كانى شورشى كريكارييه‌. به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ بره‌خسايه‌ ئايا ده‌مانتوانى به‌دروستى كه‌لكى لـيوه‌ربگرين؟ ئايا ئه‌و چه‌په‌ راديكاله‌ى كه‌ له‌زاتى خويدا گروپى فشاره‌ نه‌ك حيزبيكى سياسى كه‌ چاوى بريبيته‌ كومه‌لگاو ده‌سه‌لات، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌لومه‌رجيكى ديموكراتيكيشدا ده‌توانى ده‌خاله‌ت له‌چاره‌نووسى كومه‌لدا بكات؟ پيم وانييه‌.

يه‌كه‌مين ئه‌نجامگيرى من ئه‌مه‌يه‌ كه‌ هه‌لسوورانى سياسى ده‌بى له‌ بوعديكى عه‌له‌نى، فراوانو له‌به‌رچاوى خه‌لكدا ئه‌نجام بدريتو ئيمه‌ش ده‌بى پيبنيينه‌ ئه‌م مه‌يدانه‌وه‌. وه‌ ئه‌و شيوه‌يه‌ى كه‌ چه‌په‌كان تائيستا نه‌ريتيان بووه‌و خه‌باتيان كردووه‌، واته‌ شيوه‌ى غه‌يبى، شيوه‌يه‌ك كه‌ تيايدا حوكمو شيعارو خواسته‌كان وه‌كو ئه‌حكاميكى به‌لگه‌نه‌ويست له‌پشتى ديواريكه‌وه‌ بو خه‌لكى فرى ئه‌درين، گوايه‌ ميشكيكيان له‌شوينيكدا شاردوته‌وه‌، گوايه‌ چاوگيك له‌ ژيريو حيكمه‌تيان له‌ شوينيكدا شاردوته‌وه‌و شوينه‌كه‌ى به‌خه‌لكى نالينو، راده‌گه‌يه‌نن "ئيمه‌ ده‌زانين كه‌ ميژوو به‌م ئاراسته‌يه‌دا ئه‌رواتو به‌و ئاراسته‌يه‌دا ناروات"، هه‌رگيز شيوه‌يه‌كى كارسازو كومونيستى نييه‌. ئه‌مه‌ شيوازى ره‌وته‌ سياسييه‌ جدييه‌كان نييه‌. سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌ويت خه‌لكى به‌شوين ئيوه‌دا بين ده‌بى خوتان نيشان بده‌ن. ده‌بى بانگه‌وازى خوتان ئاشكرا بكه‌نو خه‌لك به‌دواى خوتاندا بهينن. وه‌ كه‌سيك كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رك بكات كه‌ بو هينانه‌ مه‌يدانى دوو مليون كه‌س پيويستت به‌ ده‌ هه‌زار ئينسانى واقعيو خاوه‌ن ناسنامه‌و روخسارى ناسراو هه‌يه‌ كه‌ هه‌ر كاميان نفوزيكيان له‌نيو خه‌لكدا هه‌بيتو له‌شوينيك بايه‌خو قه‌دريكيان هه‌بيت، له‌وه‌ تيده‌گات حيزبيك كه‌ په‌نجا شه‌خسييه‌تى كومونيستى به‌ كومه‌لگا ناساندووه‌و پيى وايه‌ هيشتا كه‌مه‌، خه‌تى راستو چه‌پى به‌سه‌ر تيورى حيزبى لينينيدا نه‌هيناوه‌و نه‌بووه‌ته‌ "حيزبى شه‌خسييه‌ته‌كان". به‌لكو زور به‌ساده‌يى خه‌ريكه‌ ده‌ليت هيشتا شه‌خسييه‌تى كه‌ممان هه‌يه‌. ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌خسيياتت هه‌بيت، روخساره‌ واقعييه‌كانت هه‌بيت، رابه‌رانو هه‌لسووراوانى ناسراوت هه‌بيت، شيوازيكى باوو واقعى ژيانى ئه‌و حيزبه‌ سياسييانه‌يه‌ كه‌ ده‌يانه‌ويت به‌هيز ببن.

تاك له‌ خه‌باتى سياسيدا گرنگه‌. تاك ئه‌و ديارده‌يه‌يه‌ كه‌ روخسار ده‌داته‌ يه‌كيتييه‌كان، حيزبه‌ سياسييه‌كانو بزووتنه‌وه‌كان. بو جه‌ماوه‌رى فراوانى خه‌لك مه‌لموسيان ده‌كاتو ئه‌وان ده‌خاته‌ به‌رده‌ستى خه‌لك. له‌ تيروانين بو هه‌ر دامه‌زراويك ئيوه‌ ته‌نها نارواننه‌ فونكسيونو ده‌ورو به‌رنامه‌و فه‌لسه‌فه‌ى وجودى ئه‌و دامه‌زراوه‌يه‌، به‌لكو سه‌يرى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌يه‌ دروست ئه‌كه‌ن، وه‌ ئه‌مه‌ له‌ مه‌لموسكردنو واقعى كردنى په‌يوه‌ندى كومه‌لگا له‌گه‌ل ئه‌و دامه‌زراوه‌يه‌دا روليكى چاره‌نووسسازى هه‌يه‌. هه‌ر تاكيك، هه‌رچه‌نده‌ به‌شيكيش بيت له‌ ريكخراويكو دامه‌زراويكى جه‌ماعى، ده‌وريكى تاكه‌كه‌سيى ئه‌گيريو روليكى تايبه‌ت به‌خوى له‌ ژيانى سياسيدا هه‌يه‌. ئه‌و ريكخراوو بزووتنه‌وه‌يه‌ى گوى به‌ تاك نه‌داتو تاك بسريته‌وه‌ خوى بيته‌ئسيرو پووچه‌ل كردوته‌وه‌. ريكخراو نيشانده‌رى يه‌كيتييه‌كى قووله‌ له‌نيوان تاكه‌كاندا، له‌دوا ئه‌نجامدا ريكخراو حيكمه‌تيكى زياتر له‌ يه‌كخستنى تاكه‌كانى خوى نييه‌. ئه‌وه‌ ده‌زانم كه‌ له‌ميژووى هه‌ر حيزبيكدا تاكه‌كان دينو ده‌رون، به‌لام گرنگيى ريكخراو له‌وه‌دايه‌ كه‌ له‌هه‌ر قوناغيكدا كومه‌ليك تاكى دياريكراوى هاوراو يه‌كگرتوو كردووه‌. ئه‌م ريكخراوه‌ توريكه‌ كه‌ ئه‌م تاكانه‌و خه‌باتى ئه‌وان به‌يه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستى، به‌هيزى ئه‌كات، هاوئاهه‌نگى ئه‌كات، هيزى ريكخراوه‌كه‌ ده‌كاته‌ پشتيوانه‌ى هه‌لسوورانى تاكو هيزى هه‌موو تاكه‌كان ده‌كاته‌ هيزى ريكخراو. به‌لام ريكخراو جيگاى خه‌باتى تاك ناگريته‌وه‌.

هه‌لبه‌ته‌ ئه‌م باسه‌ش له‌نيو ئيمه‌دا تازه‌ نييه‌. ئيمه‌ ١٥ سال به‌رله‌ئيستا به‌ دوورو دريژى باسى مه‌قوله‌ى ئاژيتاتوره‌ كومونيسته‌كانو رابه‌رانى عه‌مه‌لى بزووتنه‌وه‌ى كريكاريو رولى تاكو رابه‌رى ناسراوو جيگه‌ى متمانه‌مان كرد له‌ بزووتنه‌وه‌ى كريكاريدا. كومونيزمى ماركسى، كومونيزمى كريكارى، به‌م پييه‌ هه‌ميشه‌ "حيزبى شه‌خسييه‌ته‌كان"ه‌. تواندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى فه‌رديى كومونيسته‌كان له‌ ريكخراويكى ئيداريو عه‌سكه‌رى بيروخساردا، تا راده‌ى گورينى ناوه‌كانيان به‌ پيتى كورتكراوه‌، سه‌ندنه‌وه‌ى ناسنامه‌ له‌ كومونيسته‌كانو، ئه‌وه‌ى كه‌ ديعايه‌و ته‌حريزو شيعارو بانگه‌واز بكريته‌ به‌رهه‌مى سكرتاريه‌تو ستاده‌كانى ريكخراوه‌ غه‌يبييه‌كان، ئه‌مانه‌ به‌رهه‌مى بزووتنه‌وه‌ى ئيمه‌ نين، تايبه‌تمه‌ندى بزووتنه‌وه‌ى ئيمه‌ نين. قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ حيزب نابيت كوميته‌ى هه‌بيت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ حيزب نابيت هه‌يكه‌ليكى توكمه‌ى ژيرزه‌مينيى هه‌بيت كه‌ بتوانيت له‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجيكدا خه‌بات بكات. باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و توره‌ ژيرزه‌مينييه‌ى ئيمه‌يه‌ كه‌ ده‌رفه‌تى پيداوين بگه‌ينه‌ ئه‌م جيوشوينه‌ى ئيستامان، وه‌ ئه‌وه‌ ديسپلينى توكمه‌ى ئيمه‌يه‌ كه‌ پشتيوانه‌ى كارى ئيمه‌يه‌. قسه‌ له‌سه‌ر هيچ يه‌كيك له‌مانه‌ نييه‌، به‌لام ئايا ئيمه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى پيويست مه‌يدانمان له‌ده‌ستى ئه‌وانى ديكه‌ ده‌رهيناوه‌ كه‌ ئيستا كه‌سيك بكه‌ويته‌ گومانه‌وه‌و بليت ئايا زور به‌م ئاراسته‌يه‌دا نه‌رويشتوون؟

ئيمه‌ ده‌بى ديسان سه‌دان ئه‌وه‌نده‌ به‌م ئاراسته‌يه‌دا بروين، ئيمه‌ ده‌بيت هه‌ر به‌م مه‌ودايه‌ى ئيستامانه‌وه‌ ده‌يان روخسارى ئاشكراى ديكه‌مان هه‌بيت، بوئه‌وه‌ى كه‌سيك كه‌ له‌ئيران بير له‌ به‌ده‌سه‌لات گه‌يشتنى ئه‌م ره‌وته‌ ده‌كاته‌وه‌ بتوانى به‌دياريكراوى ئه‌وه‌ بينيته‌ به‌رچاوى خوى كه‌ چ ته‌رزو چ تيپيك له‌ ئينسانه‌كان، به‌ چ بيروباوه‌رو هه‌لسوكه‌وتو تايبه‌تمه‌ندييه‌كه‌وه‌ دينه‌ سه‌ركار. وه‌ بتواننو بيانه‌ويتو ئاواتى ئه‌وه‌ بخوازن كه‌ ئه‌م ته‌رزه‌ له‌ئينسانه‌كان بينه‌ سه‌ركار. ئيمه‌ تائيستا له‌م ريگايه‌دا ته‌نانه‌ت به‌دروستيش هه‌نگاو نه‌ناوه‌. ره‌نگه‌ كه‌سيك بليت ئه‌م كارانه‌ سوسياليستى نييه‌؟ راسته‌ به‌ ماناى كونو فيرقه‌يى وشه‌كه‌، به‌پيى ئاستى هوشياريو تيگه‌يشتنى چه‌وتى ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌يانه‌ويت له‌ گوشه‌و كه‌ناره‌كانى كومه‌لگادا بژين، به‌لـى ئه‌مانه‌ سوسياليستى نييه‌. به‌لام بو ماركسيستيك ئه‌مه‌ ده‌قاوده‌ق سوسياليزمه‌. بو كه‌سيك كه‌ ده‌يه‌ويت ده‌سه‌لات له‌چنگى بورژوازى ده‌ربهينى ئه‌مه‌ ده‌قاوده‌ق سوسياليزمه‌. ئيمه‌ ئه‌م زه‌روره‌ته‌مان ريك له‌ كومونيزمه‌كه‌مانو ماركسيزمه‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌لينجاوه‌و پيمان وايه‌ ئه‌مه‌ مه‌رجى پيشره‌وييه‌ له‌ خه‌بات له‌پيناوى وه‌ديهينانى ئامانجه‌كانماندا. ئه‌گه‌ر بريار بيت خاوه‌نداريتى تايبه‌تيو نيزامى كارى به‌كرى ژيره‌وژور بكه‌ينو ئه‌و ئامانجو خواسته‌ ميژووسازانه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربينين كه‌ رامان گه‌ياندوون، ده‌بى به‌وينه‌ى ژماره‌يه‌كى فراوان له‌ ئينسانى واقعيو خاوه‌ن روخسارو سيماى سياسى تايبه‌تيى خومان، بچينه‌ به‌رده‌م كومه‌لگاو بانگه‌وازى خومان به‌ كومه‌لگاو به‌ گشت چينى كريكار رابگه‌يه‌نين. خو حه‌شاردان له‌ كونجيكداو بيروخساريو ژيان له‌ په‌راويزدا تايبه‌تمه‌نديى كومونيزم نييه‌. ئه‌مانه‌ خواسته‌كانى بورژوازييه‌ له‌ كومونيسته‌كان. ئه‌وان داموده‌زگاى سه‌ركوتيان داناوه‌، داموده‌زگاى مه‌زنى دروهه‌لبه‌ستنيان داناوه‌، تا ريك هه‌ر ئه‌مه‌ به‌سه‌ر كومونيزمو ريزى كومونيستى چينى كريكاردا بسه‌پينن. خوده‌رخستن به‌وينه‌ى ئينسانگه‌ليكى واقعى بو كومه‌ليك ئينسانى ماركسيست، ده‌قاوده‌ق سوسياليزمه‌. ئه‌ركى سوسياليزمه‌، خالى ده‌ستپيكردنى سوسياليزمه‌، به‌ غه‌يرى ئه‌مه‌ سوسياليزم نييه‌.


حيزب و چين: په‌يوه‌ندى محه‌لليو په‌يوه‌نديو كومه‌لايه‌تي

كارى حيزب له‌گه‌ل كريكاراندا چى به‌سه‌رديت؟ هه‌لبه‌ته‌ كارى راسته‌وخوو حزوريى حيزب له‌گه‌ل هه‌لسووراوانو كوروكومه‌لو توره‌ كريكارييه‌كاندا به‌شيكى هه‌ميشه‌يى كارى حيزبيكى كومونيستييه‌و ده‌بى هه‌ميشه‌ مه‌شغولى بين. ئه‌مه‌ ئه‌و جوره‌ هه‌لسوورانه‌ى نيو كريكارانه‌ كه‌ هه‌م له‌باره‌يه‌وه‌ زورمان وتووه‌و هه‌م له‌ به‌لگه‌نه‌ويسته‌كانى هه‌لسوورانى روژانه‌ى حيزبه‌و هه‌ر له‌پيناوى ئه‌مه‌دا ريكخراومان پيكهيناوه‌. جوريكى ديكه‌ش له‌ كارى كريكارى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئيمكانى هه‌لبژاردنى كومونيزم بو كريكاران فه‌راهه‌م بكه‌يت. به‌كريكاران بلـيى ئه‌م جه‌نگه‌ ئه‌بينن؟ ده‌توانن له‌م كيشمه‌كيشه‌دا كومونيزم هه‌لبژيرن، كومونيزمى كريكارى هيزيكى هه‌نوكه‌ييو مه‌وجوده‌. ئيتر جه‌نگ له‌نيوان جه‌بهه‌ى ميلليو حيزبى توده‌و لايه‌نگرانى پاشايه‌تيو ئيسلامدا نييه‌. ئه‌مه‌ حيزبى كومونيستى كريكارييه‌و ده‌توانن ئه‌و هه‌لبژيرن. هه‌لبژاردنى ئيوه‌ ته‌نها له‌نيو بازنه‌ى حيزبه‌كانى چينى ده‌سه‌لاتداردا نييه‌. ئه‌مه‌ حيزبى خوتانه‌و ده‌توانن سبه‌ينى بچن بو سه‌نته‌رى شارى تاران، بو نووسينگه‌ى حيزبو، په‌يوه‌ست بن به‌ حيزبه‌وه‌و به‌مجوره‌ له‌گه‌ل باقى كريكارانى ئه‌ندامى حيزبدا له‌ شوينى ژيانو كارگه‌و شاره‌كه‌ى خوتاندا په‌يوه‌ستو يه‌كگرتوو بكرين: ده‌توانن هه‌ر له‌و روژه‌وه‌ مه‌سئولييه‌ت له‌ئه‌ستو بگرن. هاورييان، ئيمه‌ ده‌مانه‌ويت مافى هه‌لبژاردن بده‌ين به‌ كريكاران. ئه‌گه‌ر ئيمه‌ له‌ كونا بين، كريكار بوچى ده‌بى ئيمه‌ هه‌لبژيريت؟ تروتسكيسته‌كان ده‌يان ساله‌ خه‌ريكى ئه‌وه‌ن كه‌ دولمه‌ بو پيكيته‌كان ئه‌به‌نو شانبه‌شانى كريكاران به‌ده‌ستى پاسه‌وانه‌كان كوته‌ك ئه‌خون، كه‌چى هيشتا ده‌بينن كاتيك كريكار بير له‌ مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌لاتو ده‌وله‌ت ئه‌كاته‌وه‌ له‌ كومه‌لگادا، ديسانه‌وه‌ بير له‌ سوسيال ديموكراسى ئه‌كاته‌وه‌. چونكه‌ حيزبى تروتسكيست خوى نه‌خستوته‌ ئه‌و جيوشوينه‌ى كه‌ وه‌كو هيزيك له‌ كومه‌لگادا ليوه‌شاوه‌يى ئه‌وه‌ى هه‌بيت له‌لايه‌ن كريكاره‌وه‌ وه‌ك ئامرازيكى ده‌خاله‌ت له‌ مه‌سه‌له‌ى ده‌سه‌لاتدا هه‌لبژيردريتو ده‌سته‌بژيرى بكريت. ئاخر ده‌بى حيزبيك خوى له‌ مه‌يدانى سياسيدا حزورى هه‌بيت تا بكريت توش هه‌ليبژيريت. بوئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ ده‌رك بكريت كه‌ ئه‌م ره‌وته‌ كاريكى له‌ده‌ست ديتو ريگاى خوى ئه‌زانيت. ده‌توانى هاوسه‌نگى هيزه‌كان بگوريت. حيزبى ئيمه‌ ده‌بى له‌ئاستيكدا ده‌ربكه‌ويت كه‌ كريكارى ئيرانى بتوانى هه‌ليبژيرى. مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ له‌ هه‌لبژاردندا ده‌نگى پيبدات. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه‌ كه‌ كريكار وه‌كو چينيك ئه‌م حيزبه‌ هه‌لبژيريتو بليت من له‌نيو ئه‌و ئه‌لته‌رنه‌تيفانه‌دا كه‌ هه‌ن له‌گه‌ل ئه‌م حيزبه‌دا ده‌روم. بوعديكى هه‌ميشه‌ييو له‌پسان نه‌هاتووى هه‌لسوورانى ئيمه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ په‌وه‌ندييه‌ كريكارييه‌كانمان جوش بده‌ين. بوعديكى ديكه‌ى هه‌لسوورانمان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌پانتايى كومه‌لگاو له‌ كيشمه‌كيشى ده‌سه‌لاتدا حيزب وه‌كو ئامرازيكى واقعى بخه‌ينه‌ به‌رده‌ستى چينى كريكار تا بو يه‌كلاييكردنه‌وه‌ى يه‌كجاريى كومه‌لگا ئه‌م ئامرازه‌ وه‌ك حيزبى خوى به‌ده‌سته‌وه‌ بگريت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى دووه‌ميان ئه‌نجام نه‌ده‌ين، ئه‌وه‌ له‌ ئه‌كى كومونيستيى خوماندا دريغيمان كردووه‌. چينى كريكار چ گوناهيكى كردووه‌ كه‌ ده‌بى تا ئه‌به‌د سوسياليزم له‌ قالبى گروپه‌ ده‌ كه‌سييه‌كانى "يه‌كيتيو خه‌بات له‌ريگاى ديفاع له‌ مافه‌كانى كريكان"دا ببينيتو، حيزبه‌كانى چينه‌ داراكانيش له‌ناوه‌راستى گوره‌پانى سياسيو سه‌رگه‌رمى ياريكردن به‌چاره‌نووسى خويه‌وه‌ ببينيت. ده‌بى كوتايى به‌م دوخه‌ بهينريت، وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و كومونيستانه‌ى پيويسته‌ كه‌ ته‌قليدو نه‌ريتى گوشه‌گيرييو فيرقه‌سازييو كه‌لتورى گروپى فشارى بنينه‌ لاوه‌و له‌جه‌رگه‌ى جه‌نگى ده‌سه‌لاتى نيو كومه‌لگادا ده‌ركه‌ون.

وشه‌ى كومونيزمو سوسياليزم به‌ته‌نهاييو به‌بى هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌ك بو كريكار زور موعته‌به‌ره‌. كريكار به‌شيوه‌يه‌كى غه‌ريزييو سروشتى له‌كاتى شه‌ريكى كومه‌لايه‌تيدا به‌دواى سوسياليسته‌كاندا ده‌گه‌ريت. ئه‌مه‌ به‌شيكه‌ له‌ نه‌ريتى چينى كريكار. سوسياليزم خوى به‌رهه‌مى چينى كريكاره‌، ئه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ى ئه‌وانه‌ كه‌ كومونيزمى بو جيهان به‌رهه‌م هيناوه‌. له‌ هه‌ر شوينيكى جيهاندا، له‌ ئه‌رجه‌نتينه‌وه‌ تا كوريا، كاتيك كريكاران كوده‌بنه‌وه‌، له‌پيشه‌وه‌ ده‌توانى پيشداوه‌رى ئه‌وه‌ بكه‌يت كه‌ ئه‌ده‌بياتى ماركسيستى له‌ناوياندا ده‌گه‌ريتو ده‌خوينريته‌وه‌. ئيمه‌ ده‌بى حيزبيكى كومونيستى كريكارى دروست بكه‌ين كه‌ له‌ كومه‌لگادا، له‌ مه‌يدانى نه‌به‌ردى چينه‌كان له‌سه‌ر موقه‌ده‌راتى كومه‌لگا، حزورى هه‌بيتو ببينريت. نه‌ك ته‌نها ناويك بيت له‌ خوار راگه‌ياندنه‌كانى ريكخراو له‌ فلانه‌ كوروكومه‌لدا. ئه‌مه‌ ئه‌و نه‌به‌رده‌يه‌ كه‌ ئه‌مرو له‌پيشمانه‌. حيزبى كومونيستى كريكارى وه‌ك حيزبيكى كريكارى، حيزبيك كه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ى ململانيو مشتومره‌ چاره‌نووسسازه‌كان له‌سه‌ر ماركسيزمو جياكردنه‌وه‌ى كومونيزمى كريكارى له‌ كومونيزمى بورژوايى بيناكراوه‌، ئه‌مرو گه‌يشتووه‌ته‌ شوينيك كه‌ ته‌نها ريگاى به‌ره‌وپيشه‌وه‌چوونى بريتييه‌ له‌ ده‌ركى په‌يوه‌ندى نيوان حيزبو كومه‌لگاو ده‌ركى مه‌قوله‌ى ميكانيزمه‌ كومه‌لايه‌تييه‌كانى به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنى ده‌سه‌لات. مه‌به‌ستم له‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ده‌سه‌لات په‌لامارى روژى ئه‌خير بوسه‌ر كوشكى زستانه‌و پيكهينانى ده‌وله‌ت نييه‌، به‌لكو مه‌به‌ستم به‌هيزبوونو بره‌وسه‌ندنى حيزبه‌ له‌ كومه‌لگادا، به‌شيوه‌يه‌ك كه‌ ببيته‌ يه‌كيكه‌ له‌ جه‌مسه‌ره‌ گرنگه‌كانى ململانيى چينه‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات. به‌جوريك كه‌ نه‌توانن له‌سه‌رووى ئه‌وه‌وه‌و به‌بى حيسابكردن بو ئه‌و شتيك به‌سه‌ر كومه‌لگادا بسه‌پينن. ئه‌مه‌ هه‌رئيستا ده‌ستى پيكردووه‌و ئيمه‌ ده‌ركه‌وته‌كانى ده‌ستپيكردنى ئه‌م ره‌وته‌ ده‌بينينو خوتان ده‌بينن كه‌ چه‌نده‌ روو له‌سه‌ر له‌پيشره‌ويدايه‌.

هاورييان، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بورژوازيدا ده‌بى له‌ گوره‌پانه‌كه‌ى ئه‌ودا ئه‌نجام بدريت، ئيمه‌ له‌ كونگره‌ى خوماندا به‌سه‌ر هيچ كه‌سيكدا سه‌رناكه‌وين. ده‌سه‌لاتى سياسى له‌ ئوردوگاى خوماندا به‌ده‌ست ناهينين. بويه‌ ده‌بى بچينه‌ گوره‌پانى ئه‌وان، وه‌ ئيستا خه‌ريكين ئه‌روين، ئيمه‌ ده‌بى خومان بو گيرانى ئه‌م ده‌وره‌ ئاماده‌ بكه‌ين. ئيمه‌ له‌ هه‌ركويوه‌ هاتبين، چ مره‌وجى سياسى بووبيتينو چ رابه‌رى كريكاريو چ پارتيزان، چ شاعير چ نووسه‌ر، ئيستا گه‌يشتووينه‌ته‌ شوينيك كه‌ ده‌بى كومه‌ليك ده‌ور له‌ئاستى كومه‌لايه‌تيدا له‌ئه‌ستو بگرينو بيانگيرين. وه‌ به‌وينه‌ى شه‌خسيياتى زيندووى بزووتنه‌وه‌ى سوسياليزمو كومونيزمى كريكارى ولاتيك ده‌ربكه‌وينو قسه‌بكه‌ين. له‌گه‌ل هه‌موو كومه‌لگادا قسه‌ بكه‌ين.


حيزبى ماركسيستي- حيزبى كومه‌لايه‌تي

ئيمه‌ حيزبيكى ماركسيستيينو له‌م ره‌وتى په‌ره‌سه‌ندنه‌دا، وه‌كو هه‌ر ديارده‌يه‌ك كه‌ هيزى كيشكردنه‌كه‌ى برياره‌ بگاته‌ شوينه‌ زور دووره‌كانيش، ناوكوكه‌ى مه‌ركه‌زيمان ده‌بى زور پوختو سه‌نگين بيت. له‌ كونگره‌ى دووه‌مدا ئاماژه‌م بوئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌رووى ميژووييه‌وه‌ حيزبه‌ چه‌په‌كان كاتيك ويستوويانه‌ كومه‌لايه‌تى ببنه‌وه‌و له‌ ئاستيكى كومه‌لايه‌تيدا ده‌ربكه‌ون، به‌لاى راستدا بايانداوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌شيان به‌و جوره‌ پاساو كردووه‌ كه‌ كومه‌لگا راستره‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مانيش ده‌نگيان بوويت ده‌بيت به‌لاى راستدا بابده‌نه‌وه‌. وه‌ هه‌لبه‌ته‌ له‌رووى ميژووييه‌وه‌ له‌م كاره‌دا شكستيان خواردووه‌. ره‌نگه‌ نوينه‌ريك له‌ حيزبيكى راديكالى چه‌پ بو ده‌وره‌يه‌ك چووبيته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌لام له‌ده‌وره‌ى دواتردا ئه‌و تاكه‌ كه‌سه‌ش فايله‌كه‌يان ناوه‌ته‌ بن ده‌ستيو ناردويانه‌ته‌وه‌. ئيمه‌ يه‌كيكين له‌و په‌نجه‌بژيره‌ ريكخراوه‌ كومونيستييانه‌ى دواى به‌لشه‌فييه‌كان كه‌ ده‌يانه‌ويت به‌ راديكاليزمو ماكزماليزمه‌كه‌يان جه‌ماوه‌رى ببنه‌وه‌. ريكخراويك كه‌ ريك ده‌يه‌ويت ماكيزماليزمو كومونيزم جه‌ماوه‌ريو كومه‌لايه‌تى بكاته‌وه‌. ده‌يه‌ويت ئامانجه‌كانيو بيروكه‌ى شورشى كومونيستييه‌كه‌ى بباتو جه‌ماوه‌ريو كومه‌لايه‌تى بكاته‌وه‌. ده‌يه‌ويت ئه‌وپه‌رى قسه‌ى خوى له‌باره‌ى دينه‌وه‌ بكات به‌ قسه‌ى كومه‌لگا. ئيمه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ين كه‌ پيمان وايه‌ ده‌بى ئه‌م كومونيزمه‌ كه‌م ره‌نگ نه‌كراوه‌يه‌ جه‌ماوه‌ريو كومه‌لايه‌تى بكه‌ينه‌وه‌.

ئه‌م ئاسويه‌، دوو پرسيار ده‌خاته‌ به‌رده‌ممان. يه‌كه‌م ئه‌وه‌ى كه‌ ئايا كاريكى وه‌ها ئيمكانى هه‌يه‌؟ كه‌ به‌برواى من ته‌جروبه‌ ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌مى ئيمه‌دا هه‌ر ئه‌م شيوازه‌ شيوازيكى كارايه‌. كومه‌لگاى هاوچه‌رخ وه‌لامى راديكالو ئينسانى راديكالو له‌سازش نه‌هاتووى ده‌ويت. كه‌سانيك كه‌ قسه‌ى بنه‌ره‌تيو بنچينه‌يى خويان ده‌لينو ده‌يانه‌ويت هاوبيرانو هاوريبازانى خويان يه‌كگرتوو بكه‌ن بوئه‌وه‌ى سه‌رله‌به‌رى ئه‌م ئاسو راديكاله‌ وه‌ديبهينن. كافييه‌ پينج له‌سه‌دى كومه‌لگا قسه‌يان وه‌ك ئيمه‌ بيت بوئه‌وه‌ى سه‌رله‌به‌رى ده‌سه‌لات بگرين. كافييه‌ پينج له‌سه‌دى خه‌لكى ئيران چالاكانه‌ ديفاع له‌ حيزبى كومونيستى كريكارى بكه‌نو ئه‌م حيزبه‌ به‌حيزبى خويان بزانن بوئه‌وه‌ى سه‌رتاپاى ئه‌م ولاته‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگرين. ئه‌وه‌ گرنگ نييه‌ كه‌ بلاوكراوه‌ ريگه‌پيدراوو قانوونييه‌كانى ئيران رووى خوش به‌ئيمه‌ نيشان نه‌ده‌ن. ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ له‌سه‌دا شه‌ست ئينسانى دژى دينو دژى خوداى هه‌يه‌ كه‌ به‌ده‌ست رژيمى ئيسلامييه‌وه‌ چه‌قو گه‌يشتوته‌ سه‌ر ئيسقانيان وه‌ هه‌موويان پشتيوانى سبه‌ينيى ئيمه‌ن، ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ده‌ست ئيسلامه‌وه‌ ئه‌نالينن ئيمه‌يان هه‌يه‌، ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ده‌ست نايه‌كسانيى ژنو پياوه‌وه‌ ئه‌نالينن ئيمه‌يان هه‌يه‌، كه‌سانيك كه‌ به‌ده‌ست شه‌رقيبوونى زال به‌سه‌ر رژيمو ئوپوزسيونه‌كه‌يه‌وه‌ ماندوو بوون، ئيمه‌يان هه‌يه‌. وه‌ ئه‌وه‌ مافى ئيمه‌يه‌ كه‌ ئيمه‌يان هه‌بيت. ئه‌م تويژانه‌ ئه‌گه‌ر ئيمه‌ به‌ نوينه‌رى خويان بزانن به‌مه‌ ناسنامه‌ى كريكاريو كومونيستيى ئيمه‌يان به‌لاريدا نه‌بردووه‌. كه‌سانيك هه‌ن كه‌ ده‌لين ئيمه‌ بويه‌ له‌گه‌ل ئيوه‌دا هاتووين چونكه‌ قسه‌ى دلى لاوان ئه‌كه‌ن. ئيمه‌ بويه‌ له‌گه‌ل ئيوه‌دا هاتووين چونكه‌ قسه‌ى دلى ژنان ئه‌كه‌ن. يان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باسى كه‌لتووريكى موديرنتر ئه‌كه‌ن. يان له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ديندا راوه‌ستاونه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ هيچ خه‌وشيكى تيدا نييه‌. كه‌سانيك كه‌ له‌گه‌ل ئيمه‌دا دين به‌هوى ئه‌و ده‌وره‌وه‌ له‌گه‌لمان دين كه‌ ئه‌و روژه‌ له‌ كومه‌لگادا ده‌يگيرين. وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌يگيرين ئيتر له‌گه‌ل ئيمه‌دا نايه‌نو له‌گه‌ل ئه‌وانى ديكه‌دا ئه‌رون كه‌ ئه‌و ده‌وره‌ ئه‌گرنه‌ ئه‌ستو. وه‌هيچ عه‌يبيكى تيدا نييه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ له‌ده‌ورى خومان كوبكه‌ينه‌وه‌. له‌سه‌ره‌تاوه‌ بريار وابوو كه‌ چينى كريكارو كومونيزمى كريكارى وه‌كو ئالابه‌ده‌ستى هه‌موو ئازاديو يه‌كسانييه‌ك له‌ كومه‌لگادا ده‌ربكه‌ون.

پرسيارى دووه‌م ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م هيزو خواستو مه‌يلانه‌مان له‌ده‌ورى خومان كوكرده‌وه‌، چ زه‌مانه‌تيك هه‌يه‌ كه‌ نه‌بينه‌ حيزبى ئه‌وان. ته‌نها نه‌بينه‌ حيزبى ئه‌و كارانه‌. ليره‌دايه‌ كه‌ ده‌بى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وديوى مه‌سه‌له‌كه‌ بكه‌ين. ئه‌م حيزبه‌ ده‌بى بربره‌پشتيكى كومونيستى پابه‌ندى هه‌بيتو ئه‌م بربره‌پشته‌ ده‌بى هه‌ميشه‌ گه‌شه‌ بكات. ريگه‌م بده‌ن ليره‌دا نه‌ختى بچمه‌ سه‌ر باسى ئه‌ندامو كادر. من پيم وايه‌ هه‌ر كه‌سيك پيى خوشه‌ ببيته‌ ئه‌ندامى حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌بى بتوانى ببيته‌ ئه‌ندام، فه‌رزى ئيمه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هه‌موو ئينسانه‌كان به‌شه‌ره‌فن، هه‌ركه‌سه‌ خوى ده‌زانيت كه‌ بوچى بووه‌ته‌ ئه‌ندام. بيگومان بوچوونو سياسه‌ته‌كانى حيزبى به‌دل بووه‌. به‌لام ده‌بيت ئه‌م حيزبه‌ تويژيك كادرى هه‌بيت كه‌ ئه‌م حيزبه‌ رينوينى ده‌كات. زيندوو رايبگريو به‌رهه‌مى بهينيته‌وه‌، به‌سه‌روكارى ئيشه‌كانيه‌وه‌ بچيت، گه‌شه‌ى پيبدات. كه‌سانيك كه‌ هه‌موو نه‌خشه‌كه‌يان له‌لايه‌، هه‌موو باسه‌كه‌يان له‌لايه‌، ئه‌وپه‌رى ئاسوكه‌ ئه‌بيننو پابه‌نديى تيوريكيو ئينتماى فيكريو بروايان به‌ئامانجه‌كه‌يان به‌هيزو كامل بيت. ئه‌مه‌ بوعديكى ئه‌ركه‌كانى ئيمه‌يه‌ كه‌ نابيت پشت گوى بخريت. قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئيمه‌ ٥٠٠ هه‌زار ئه‌نداممان ده‌ويتو بو ئه‌م كاره‌ پيويستمان به‌ دوو هه‌زار كادرى به‌تواناى كومونيست هه‌يه‌و ده‌بى ئه‌مانه‌ له‌م حيزبه‌دا په‌روه‌رده‌ بكه‌ين. سه‌ره‌نجام يه‌كيك له‌ كاره‌كانى كادرى حيزب ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌ندامه‌ باشه‌كان هه‌لئه‌بژيريتو كاريان له‌سه‌ر ئه‌كات، ماترياليان ئه‌داتى، قسه‌وباسيان له‌گه‌ل ئه‌كاتو هه‌ول ئه‌دات په‌روه‌رده‌يان بكات. مه‌قوله‌ى حيزبى فراوانى كومه‌لايه‌تيو حيزبى ماركسيستى به‌برواى من ناكوك نين له‌گه‌ل يه‌كتردا. ئيمه‌ ده‌مانه‌ويت بيسه‌لمينن كه‌ ناكوك نين، ده‌كرى ماركسيست بيت، ماكزيماليست بيت، تيئوريك بيت، خوازيارى سه‌رله‌به‌رى گورانكارى سوسياليستى بيتو له‌ هه‌مانكاتدا حيزبيكى فراوانى كومه‌لايه‌تيت هه‌بيت كه‌ به‌ بچووكترين ليكچوون له‌گه‌ل ئاره‌زووه‌كانى خه‌لكدا فراوان ده‌بيته‌وه‌. ره‌نگه‌ بلين كه‌سيك كه‌ بو خواسته‌كانى لاوان له‌گه‌ل ئيمه‌دا هاتووه‌، كاتيك به‌ مه‌به‌سته‌كه‌ى خوى بگات، ئيتر له‌گه‌ل ئيمه‌دا نامينيته‌وه‌. ره‌نگه‌ وابيت، به‌لام تا ئه‌و روژه‌ى كه‌ له‌گه‌ل ئيمه‌دايه‌، ئيمه‌ قازانجمان كردووه‌. پشتيوانه‌ى چه‌ند ده‌يه‌يى ئه‌م حيزبه‌ له‌رووى فيكريو پراتيكييه‌وه‌، ئه‌و ململانييانه‌ى كه‌ چووه‌ته‌ ناويانه‌وه‌و به‌ سه‌روچاوى خويناوييه‌وه‌ لييان هاتوته‌ ده‌ره‌وه‌.. خه‌ريكه‌ پيمان ده‌ليت كه‌ ئه‌م حيزبه‌ له‌كوى وه‌ستاوه‌. ئيمه‌ كومونيستين، وه‌ ئه‌م كومونيزمه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى پيويست به‌هيزه‌ كه‌ چه‌ندينو چه‌ند به‌رابه‌رى ئه‌وه‌ى ئيستا بروينه‌ پيشه‌وه‌ به‌بى هه‌ست به‌ مه‌ترسيو نيگه‌رانى كردن له‌ ئالوده‌بوون به‌ دنياى پيسى سياسه‌ت، بروينه‌ پيشه‌وه‌و هيز كوبكه‌ينه‌وه‌، وه‌ ئه‌م هيز كوكردنه‌وه‌يه‌ ئه‌مرو چاره‌نووسسازه‌.


ژياندنه‌وه‌ى كومونيزمى جيهاني

من سه‌باره‌ت به‌ رويشتنى حيزبى خومان بو ناو مه‌ركه‌زى جيهانى سياسه‌تو مه‌ركه‌زى كومه‌لگا قسه‌م كرد. به‌لام خاليكى ديكه‌يش به‌برواى من چاره‌نووسسازه‌. ئه‌گه‌ر كومونيزم له‌ئاستى جيهانيدا ئاينده‌يه‌كى هه‌بيت، ئه‌وا له‌ريگه‌ى ئه‌و حيزبانه‌وه‌ ده‌بيت كه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌كه‌ن. نه‌ك له‌ريگه‌ى په‌يوه‌ندى گرتنى سكرتاريه‌تو په‌يوه‌ندييه‌ گشتييه‌كانى ئيمه‌ له‌گه‌ل هه‌لسووراوانى بريتانيو ئه‌لمانيو ئوستراليو پرسينى راى ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ هه‌لويسته‌كانمان، هه‌لبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش كاريكى باشو پيويسته‌. به‌لام ئه‌گه‌ر بريار بيت شتيك كومونيزم له‌دنيادا زيندوو بكاته‌وه‌ تواناو ليوه‌شاوه‌يى دوو سى حيزبى كومونيستى كريكارى دنيايه‌ كه‌ له‌ ولاتانيكدا به‌ئه‌ندازه‌ى پيويست ببنه‌ هيز. ئه‌مه‌ كومونيزم زيندوو ئه‌كاته‌وه‌، تيورى ماركسيزم زيندوو ئه‌كاته‌وه‌، مانيفيست زيندوو ئه‌كاته‌وه‌، كاپيتال زيندوو ئه‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌ركى ئيمه‌و قه‌رزى بزووتنه‌وه‌ى كومونيستى جيهانييه‌ لاى ئيمه‌ كه‌ به‌هيز ببين. ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ دوو سال له‌ گوشه‌يه‌كى جيهاندا ده‌سه‌لاتمان به‌ده‌ست بيت. سه‌ركه‌وتنى ئيمه‌ له‌شه‌رى ده‌سه‌لاتدا، يان ته‌نانه‌ت شكست دانو وه‌ده‌رنانى كونه‌په‌رستى له‌ گوشه‌يه‌كى ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌دا، چاوى خه‌لكى جيهان به‌رووى كومونيزمى كريكاريو حيزبه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى هه‌لئه‌هينيو ئه‌وسا ئيوه‌ ده‌توانن له‌باره‌ى ماركسو لينينو ئه‌نته‌رناسيونالى كومونيستيو مافى كريكار له‌ جيهانى ئه‌مرودا بو هه‌موو دنيا قسه‌ بكه‌ن. ئيمه‌، واته‌ ئه‌و حيزبانه‌ى كه‌ بتوانين له‌ كومه‌لگادا ببينه‌ ده‌سه‌لاتيك، كومونيزم زيندوو ئه‌كه‌ينه‌وه‌. ئه‌مه‌ ته‌نها وه‌لامى واقعى دواى هه‌ره‌سى بلوكى روژهه‌لاته‌. وه‌لامدانه‌وه‌كانى پاش هه‌ره‌سى بلوكى روژهه‌لات وه‌لامدانه‌وه‌ى تيوريك نييه‌، وه‌لامه‌ تيورييه‌كانيمان پيشتر داوه‌ته‌وه‌و دابوويانه‌وه‌. وه‌لامه‌كانى پاش هه‌ره‌سى بلوكى روژهه‌لات وه‌لامى پراتيكين. پراتيكى به‌ماناى فراوانى وشه‌كه‌. وه‌لامى واقعى ئيمه‌ به‌ زيندووكردنه‌وه‌ى كومونيزم، دواى رووداوى هه‌ره‌سى بلوكى روژهه‌لات، به‌رپاكردنى ئه‌م ئالايه‌يه‌ له‌ شوينيك كه‌ ژماره‌يه‌كى ئه‌وتو له‌ خه‌لكى، به‌ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى به‌ئه‌ندازه‌ى پيويست گه‌وره‌وه‌، تيايدا بن كه‌ ئه‌م كه‌وكه‌به‌ سه‌رنجى بچيته‌ سه‌ر ئيمه‌و سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ى ئيمه‌. ئه‌م كاره‌ له‌ ئيمه‌ ئه‌وه‌شيته‌وه‌، راستييه‌كه‌ى من نازانم چ حيزب گه‌ليكى ديكه‌ له‌دنيادا خه‌ريكن ئه‌م كاره‌ ئه‌كه‌ن. به‌لام ئه‌وه‌ ده‌بينم كه‌ له‌ ئاستى ولاتيكى وه‌كو ئيراندا ئيمه‌ ئه‌م توانايه‌مان هه‌يه‌. ئه‌مه‌ ريكخراويكه‌ كه‌ ئه‌م توانايه‌ى هه‌يه‌ كه‌ كاريكى ئيجابى له‌و ئاسته‌دا كه‌ من باسم كرد ئه‌نجام بدات. به‌جوريك كه‌ بزووتنه‌وه‌ى كومونيستى به‌شيوه‌يه‌كى گشتى ئاستيك بباته‌ سه‌ره‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه‌ ئه‌مرو له‌به‌رده‌مماندايه‌ سوود وه‌رگرتنه‌ له‌م سه‌رمايه‌ بيست ساله‌يه‌، له‌م هه‌سته‌ بيست ساله‌يه‌، له‌م ئه‌زموونه‌ بيست ساله‌يه‌، سوود وه‌رگرتنه‌ له‌م هيزانه‌ى كه‌ به‌دريژايى ئه‌م سالانه‌ كوبوونه‌ته‌وه‌و خاراوبوون بو ئه‌نجامدانى كاريك له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ئه‌م نه‌ريته‌داو له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ميژووه‌ په‌راويزكه‌وتووه‌دا. كاريكى كاريگه‌ر له‌ كومه‌لگادا. وه‌ ئه‌مه‌ كاريكه‌ كه‌ ئيمه‌ ده‌ستمان پيكردووه‌و هه‌موومان پيى سه‌ربه‌رزين.

به‌لام له‌ هه‌مانكاتدا ئيمه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى پيويست به‌م قه‌له‌مره‌وانه‌دا ئاشنانين، پسپوريمان نييه‌ تياياندا، شاره‌زاى پيچوپه‌ناكانى نين، ده‌بى به‌خيرايى فيرى ببينو له‌ ره‌قيبه‌كانمان هوشيارترو چالاكتر بين، داهينه‌رتر بين. دنيايه‌ك كار له‌م ريگايه‌دا هه‌يه‌و ده‌مه‌وى دواتر له‌م دانيشتنه‌دا له‌سه‌ر ئه‌بعاده‌ جياجياكانى هه‌لويسته‌ بكه‌ين.


مه‌نسوورى حيكمه‌ت


ئه‌م بابه‌ته‌ بو يه‌كه‌مجار له‌ "انترسيونال"ى ژماره‌ ٢٩ى ئايارى ١٩٩٩دا بلاوكراوه‌ته‌وه‌.


سه‌عيد ئه‌حمه‌د له‌ فارسـييه‌وه‌ كردوويه‌تى به‌ كوردي
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #1900ku.html