سه‌باره‌ت به گرژی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان
گفتوگۆی ئیسكرا له‌گه‌ل منصور حكمت
ئیسكرا: ته‌بلیغاتی جهنگییو كهشو هه‌وای جه‌نگیی له ئێران له به‌رامبه‌ر تاڵیباندا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دایه. پێشڕه‌ویی عه‌سكه‌ریی تاڵیبان به‌یارمه‌تی پاكستان له ناوچه‌كانی باكوردا كه به ده‌ست به‌سه‌راگرتنی مه‌زار شه‌ریف له سه‌ره‌تای مانگی ئابدا ده‌ستی پێكرد، هه‌ر به‌رده‌وامه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پیشڕهویانهدا، هه‌واڵی تاوانكاری‌و كوشتوبڕێكی زۆر‌و كوشت‌و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی گروپه قه‌ومی‌و دینییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵیبان بڵاوده‌كرێته‌وه. مانایه‌كی ئه‌م پێشڕه‌ویانه ژێركه‌وتنی ڕژێمی كۆماری ئیسلامییه له ئه‌فغانستان به‌ده‌ستی پاكستان‌و تاڵیبان‌و ئه‌مه جگه له پشتیوانی كردنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران له ڕه‌وته ئیسلامییه نه‌یاره‌كانی تاڵیبان، ده‌توانێ كاردانه‌وه‌و ته‌ده‌خولی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازیی جمهوری ئیسلامیش به شوێن خۆیدا بێنێ. كوژرانی دیبلۆماته ئێرانییه‌كان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه بۆته به‌هانه‌یه‌ك به‌ده‌ست ڕژێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه خۆی كۆبكاته‌وه، به بڕوای ئێوه ئه‌م وه‌زعه ڕوو له‌كوێ دهكاو ئه‌گه‌ر جه‌نگێكی پڕاوپڕ له نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌دا هه‌ڵگیرسا، چ ئاكامێكی له ناوچه‌كه‌و له ناوخۆی ئێران‌دا ده‌بێ؟
منصور حكمت: "جه‌نگی پڕاوپڕ" ناتوانی وه‌صفێكی دروست بێ بۆ ئه‌گه‌ری شه‌ڕی جمهوری ئیسلامی‌و تاڵیبان. ڕژێمی ئیسلامی نه‌ك هه‌ر مه‌به‌ستی نییه ته‌ده‌خولی سه‌ربازیی له‌م ئاسته‌دا بكات، به‌ڵكو هێزهاوسه‌نگی هه‌ردوولاش ئیجازه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی پڕوپڕ نادات. ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ك هه‌بێ ئه‌وا له‌سه‌ر لێدانی سه‌ربازیی لێره‌و له‌وێیه له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامییه‌وه‌و ڕه‌نگه ڕاده‌یه‌كی دیاریكراو له تهواجد له ناوچه سنوورییه‌كان‌و دواتر هه‌ندێك هه‌نگاوی تۆڵه سێنانهو تخریبی بێت له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه. شه‌ڕێكی پڕاوپڕ كه به‌كرده‌وه ده‌توانێ له ئاكامی كێشمه‌كێشه‌كانی ئێستادا ڕووبدات، شه‌ڕی ئێران‌و پاكستانه. ڕوودانی ئه‌م ئه‌گه‌ره بێگومان ناوچه‌كه ژێره‌وژوور ده‌كات. بێجگه له‌م حاڵه‌ته‌و ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به به‌رانبه‌ركێی نێوان ڕژێم‌و تاڵیبان به‌رته‌سك بێته‌وه، لایه‌نه سه‌ربازییه‌كه‌ی به بڕوای من به‌رچاو نابێت.
ئیسكرا: هه‌ر له ئێستاوه جهناحێكی ڕژێم ده‌ستی كردووه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له فه‌زای جه‌نگیی بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی لایه‌نگرانی جه‌ناحه‌كه‌ی تر (داخستنی ڕۆژنامه‌ی توس)و په‌ره‌پێدانی جه‌وی تۆقاندن له كۆمه‌ڵگه له دژی خه‌ڵكی ناڕازی. به‌له‌به‌ر چاوگرتنی كێشمه‌كێشی باڵهكانو ڕووبه ڕووبوونه‌وه‌ی جمهوری ئیسلامی به‌هه‌موو باڵه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی فراوانی كرێكاران‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا، جۆشدانی ئه‌م فه‌زا جه‌نگییه له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌وه چه‌نده ده‌توانێ پاڵنه‌ری ناوخۆیی هه‌بێت؟
منصور حكمت: به‌بڕوای من پاڵنه‌ره ناوخۆیییه‌كانی ڕژێم زۆر لاوه‌كین. گومانی تێدا نییه كه ڕژێمێكی كۆنه‌په‌رست، له‌م ڕووداوه‌ش كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بۆ به‌رته‌سكتر كردنه‌وه‌ی بازنه‌ی خه‌فه‌قان. هێرش كردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌ی توس بۆ جه‌ناحی خامه‌نه‌ئی پێویستی به له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان نییه. حه‌تمه‌ن له ژێر سایه‌ی وه‌زعی نائاساییدا ئه‌م جه‌ماعه‌ته هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌فه‌قان په‌ره پێبده‌ن. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕژێم هه‌نگاوێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و ڕه‌وه‌ندانه‌ی كه ئێستا له ئه‌فغانستان له ئارادان‌و مه‌سه‌له‌ی هێز په‌یداكردنی پاكستان. نه‌ك هه‌ر ڕژێمی ئیسلامی، به‌ڵكو هیچ كام له ووڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان حه‌ز ناكه‌ن ئه‌م ووڵاته هه‌روا به‌ئاسانی ببێت به ناوچه‌ی نفوزی ڕاسته‌وخۆی پاكستان. ئه‌مانه یه‌ك دهستبوونهوهی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی تاڵیبان به پێشێل كردنی ڕێككه‌وتنی نائاشكرای ووڵاتانی دراوسێ سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئیئتلافی له هێزو فراكسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كان، له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. تا ئه‌و كاته‌ی كه كێشمه‌كێشی ئه‌م باڵانه له ئه‌فغانستاندا به‌لایه‌كدا نه‌كه‌وتبوو ئه‌م حكومه‌ته ئیئتلافیه ئه‌گه‌رێكی واقعیبووو ده‌كرا سه‌همی هه‌ر لایه‌نێك له‌ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی شه‌ری ناوخۆی ئه‌فغانستانه‌وه كهمو زیاد بكرێ. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی تاڵیبان، ئه‌م پرۆژانه به ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. ڕژێمی ئیسلامی خه‌ریكه سیاسه‌تی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستاندا به‌م شێوه‌یه درێژه پێده‌دا. به‌م هێز نیشاندانه هه‌وڵده‌دا پاكستان‌و تاڵیبان ناچار بكا هاوسه‌نگییه‌كی كه‌متر یه‌ك لایه‌نه قبووڵ بكهنو ڕێگه له پووكانه‌وه‌و له ناوچوونی هێزه لایه‌نگره‌كانی خۆی بگرێ. وادێته به‌رچاو كه هه‌ڵوێستی ئێران، واته گێڕانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه بۆ هێزهاوسهنگیی سیاسی به‌ر له داگیركردنی مه‌زار شهریفو بامیانو هه‌وڵدان بۆ شه‌ریكه‌به‌ش بوونی باقی داروده‌سته‌كانی تر له حكومه‌تی داهاتووی ئه‌فغانستاندا، نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن باقی ووڵاته دراوسێكانی ئه‌فغانستانه‌وه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن به‌شێكی گرنگی محافیلی سیاسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه جێگه‌ی قبووڵه.
سه‌باره‌ت به چوونه سه‌رو په‌ره‌گرتنی فه‌زای جه‌نگی له ناوخۆی ئێران‌دا، هه‌روه‌ك ووتم ته‌نها له حاڵه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران‌و پاكستان جێگه‌ی نیگه‌رانی جددی بێت.
به‌بڕوای من ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازیی جمهوری ئیسلامی له ئه‌فغانستاندا به‌رته‌سك‌و، تاكتیكی‌و لێره‌وله‌وێ ده‌بێ. مه‌به‌ست له‌م عه‌مه‌لییاتانه به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی توانای ساتوسهوداو مشت‌ومڕ كردن ده‌بێ له‌گه‌ڵ پاكستان سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی ئایندهی ئه‌فغانستان. باوه‌ڕ ناكه‌م ته‌نانه‌ت تاقه كه‌سێكی ڕژێمیش بۆ یه‌ك سات ڕێگه به‌خۆی بدات تصوری تهواجدێكی سه‌ربازیی له‌چه‌شنی ته‌واجدی سۆڤێت له ئه‌فغانستاندا بكات. شه‌ڕێكی فراوان كه قه‌رار بێ كاربكاته سه‌ر نرخی قهندو شه‌كر به‌ڕێوه نییه.
دووه‌م، به‌بڕوای من ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕژێم بیه‌وێ ئه‌م فه‌زا جه‌نگییه به‌مه‌به‌ستی خامۆش كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بخوڵقێنێ، ته‌نیا شه‌پۆلێكی فراوانتر‌و عه‌مه‌لیتری خه‌بات له دژی خۆی په‌ره پێده‌دا.
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق، نه‌ك هه‌ر نابێته هۆی سه‌قامگیریی ناوخۆیی ڕژێم، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری ڕژێم. هێزهاوسه‌نگی زاڵ له‌كۆمه‌ڵگادا، ده‌رفه‌تی ئه‌و مانۆڕانه به‌ڕژێم نادات. به‌بڕوای من هه‌رگیز ناكرێ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌می ده‌ست پێكردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ك یه‌ك چاوی لێبكرێ یان به‌و بشوبهێنرێ.
ئیسكرا: له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌واڵی زۆر ده‌رباره‌ی هێرش كردنه سه‌ر ئه‌فغانییه‌كانی دانیشتوانی ئێران بڵاوكرایه‌وه كه چاپه‌مه‌نییه‌كانی ڕژێمیش ناچار بوون دانی پێدابنێنو داوایان له‌خه‌ڵك كرد كه میوان په‌روه‌ربن. به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی دووملیۆن ئه‌فغانی له‌سه‌راسه‌ری ئێران‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ته‌بلیغاتی ڕژێم‌و دهستو په‌یوه‌نده‌كانی ده‌توانێ ئاكامی زۆر خراپی هه‌بێ له دروست كردنی قهڵشتو دوژمنایه‌تی قه‌ومی‌و دینی له ئێران‌دا. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی له ماوه‌ی هه‌موو ئه‌م سالاَنهدا، دیفاع كردن له مافی ئه‌فغانییه‌كان له ئێران‌دا، بنه‌مایه‌كی هه‌میشه‌یی سیاسهتو تهبلغاتهكانی بووه، له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چ هه‌نگاوو ڕێنوێنییه‌ك به پێویست ده‌زانێ؟
منصور حكمت: به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێ بڵێم كه موهاجیره ئه‌فغانییه‌كانی دانیشتووی ئێران به‌بڕوای من‌و له ڕوانگه‌ی به‌رنامه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه‌وه، هاووڵاتیانی خاوه‌ن مافی یه‌كسانی ووڵاتن. له‌م ووڵاته‌دا به‌داخه‌وه كۆنه‌په‌رستی حكومه‌ت دهكاو كۆنه‌په‌رستی مه‌یدانداره. له‌م ووڵاته‌دا چه‌قۆ كێشان له‌سه‌ر كارن‌و بڵندگۆكانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ده‌بێ به‌ر به‌م كۆنهپهرهستیه بگیرێت. كێشه‌كه له‌نێوان "خه‌ڵكی هاندراوی" ئێران‌و "ئه‌فغانییه‌كان"دا نییه. كێشه‌كه له نێوان كۆنه‌په‌رستیی ئیسلامی‌و قه‌ومی له ئێران له‌گه‌ڵ بهشێكیتر له‌خه‌ڵكی محرومی ئه‌م ووڵاته‌دایه كه گوناهیان ئه‌وه‌یه كه له ئه‌فغانستانه‌وه هاتوون. هه‌ر ئه‌و كۆنهپهرهستیهی كه هێرش ده‌كاته سه‌ر ژنان هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆمۆنیزم هێرش ده‌كاته سه‌ر مۆدێرنیزم‌و سكۆلاریزم، ئێستا خه‌ریكه هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌فغانییه‌كانیش. ڕۆشنه ده‌بێ خه‌ریكی كاری ووشیاركردنه‌وه بین‌و چاو له كه‌سانی ناوشیارو هاندان‌و به‌كارهێنانیان زه‌ق بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامی واقعی ڕێكخستنی مقاوهمهتێكی ماددییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشو ده‌ست درێژییانهدا. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه توانای ئێمه وه‌كو حزبێكی ناقانوونی له ساحه‌ی ناوخۆی ئێران‌دا بۆ هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ر زۆر به‌رته‌سكه. به‌ڵام به‌هه‌ر ئیمكاناتێكهوه ده‌بێ ڕێگه له‌م كاره‌ساتانه بگرین. به‌هه‌رحاڵ بانگه‌وازی ئێمه به‌رله هه‌ر كه‌سێك بۆ كرێكارانی ئێرانه كه په‌یگیرانه دیفاع له‌م به‌شه محرومترو بێ مافترهی چینه‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن. ئێمه به‌ده‌وری خۆمان له هیچ ههوڵو تێكۆشانێك بۆ دیفاع كردن له موهاجیره ئه‌فغانییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ست درێژیه كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا درێغی ناكه‌ین.
ئیسكرا: له‌حاڵه‌تی ڕوودانی شه‌ڕ له نێوان تاڵیبان‌و كۆماری ئیسلامی‌دا پێت وایه ئاڵوگۆڕی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه‌و ووڵاتانی دراوسێی ئێران‌و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ئهمریكاو ڕۆژئاوا چۆن ده‌بێت؟
منصور حكمت: هه‌ر به‌وجۆره‌ی كه باسم كرد به‌بڕوای من ئه‌م شه‌ڕه ئه‌گه‌ر ده‌ست پێبكات، هه‌ر به بهرتهسكیو پهراكهندهیی ده‌مێنێته‌وه. كاریگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێ كه فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پاكستان‌و تاڵیبان بۆ دروست كردنی جۆرێك حكومه‌تی ئیئتلافی یان دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستاندا په‌ره‌پێ ده‌دات. به‌بڕوای من ڕۆژئاواش له دوا لێكدانه‌وه‌دا هه‌ر پشتیوانی له‌مه ده‌كا. هێزهاوسهنگیی ئێستا، واته ده‌سه‌ڵاتی بێئهملاوئهولای تاڵیبان‌و پاكستان، به‌له به‌رچاوگرتنی ته‌سویرێكی فراوانتری هێزهاوسه‌نگی له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، وادێته به‌رچاو درێژه نه‌كێشێ.
ئیسكرا: سیاسهتو تبلغاتی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان جمهوری ئیسلامی‌و تاڵیبان چۆنه؟
منصور حكمت: به‌بڕوای من، هه‌ڵبه‌ت وه‌كو ڕایه‌كی شه‌خصی خۆم، سیاسه‌تێكی دروست ده‌بێ پشت به چه‌ند حوكمێكی پایه‌یی ببه‌ستێ.
١- به‌خته‌وه‌ریی خه‌ڵكی ئێران‌و ئه‌فغانستان له‌گره‌وی لهناوچوونو سه‌رنگونی هه‌ر دوو ڕژێمدایه. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له ئێران‌دا ڕوو له‌گه‌شه‌یه قه‌راره جمهوری ئیسلامی تێكهوهپێچێ. له‌شه‌ڕی جمهوری ئیسلامی‌و تالِیبان، ئێمه خوازیاری له ناوچوونی ههردووكیانین. حزبی كومۆنیستی كرێكاریی ئێران دوژمنی ڕژێمی ئێران‌و دوژمنی تاڵیبانه.
٢- به‌بڕوای من بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه جمهوری ئیسلامی له ئێران سه‌رنگون ده‌كا، ده‌بێ بیرێكیش له حاڵی تاڵیبان‌و كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی له ئه‌فغانستاندا بكاته‌وه. سه‌رده‌می ئێمه، سه‌رده‌می مه‌سایلی ناوچهییو نێودهوڵهتیو ڕێگاچاره‌ی ناوچهییو نێوده‌وڵه‌تییه. حكومه‌تێكی كرێكاری له تاران‌دا ناتوانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان بسازێو په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تی باشی له‌گه‌ڵدا هه‌بێ. به‌بڕوای من سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی نابێ حكومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستاندا قبووڵ بكا. ژیانی یه‌ك ڕۆژی ژنێك له ئه‌فغانستانی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیباندا به‌سه بۆ پێك هێنانی بریگارده سووره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پێناو سه‌رنگون كردنی حكومه‌تی تاڵیباندا. سه‌ره‌نجام حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی هیچ ئیعتبارێك بۆ مافی حاكمیه‌تی تاڵیبان وه‌كو ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان دانانێ.
٣- به‌م جۆره به‌بڕوای من شه‌ڕی ڕژێمی ئیسلامی‌و تاڵیبان شه‌ڕی دوو ده‌وڵه‌ت، دوو ووڵات‌و دوو خه‌ڵك نییه، به‌ڵكو شه‌ڕی دوو داروده‌سته‌ی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامییه كه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا له كێشمهكێشداین. شێوازی ئێمه له‌م كێشمه‌كێشه‌دا ناكرێ‌و نابێ له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوولا بۆ پێش هه‌لومه‌رجی ئێستا‌و ئامۆژگاری كردنی نه‌هێشتنی كێشه‌و ئاشتیكردن بێت. ئێمه وه‌كو ڕیزی سۆسیالیزم‌و ئازادیخوازی، خۆمان لایه‌نێكی نه‌به‌ردێكی سیاسی‌و چاره‌نووس سازین له ناوچهكهداو بێگومان مشت‌و مڕی ناوخۆی ئۆردوگای كۆنه‌په‌رستی به‌رامبه‌ر به خۆمان بهووردییهوه تاقیب ده‌كه‌ین. ڕای شه‌خسیی من، وه‌كو كۆمۆنیستێكی دوژمنی دین‌و ئیسلام‌و تێكۆشه‌رێكی ڕێگه‌ی ڕزگاری خه‌ڵكی دنیای هاوچه‌رخ له چه‌نگاڵی مه‌ینه‌تباری ئیسلامی سیاسی، ئه‌وه‌یه كه خواخوای ته‌فره‌قه‌و دوژمنایه‌تیمان بێت له ڕیزی حه‌ره‌كه‌تی ئیسلامیداو قه‌دردانی لێبكه‌ین. نازانم ئه‌وانی تر، به‌ڵام من یه‌كێك نابم له‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌ته ئیسلامییه‌كان له به‌ربوونه گیانی یه‌كتر ئاگادار بكه‌مه‌وه‌و داوای ئاشتی‌و ئیمزا كردنی پرۆتۆكۆڵیان لێبكه‌م. كاری ئێمه هێزكۆكردنهوهیه بۆ سهرنگونكردنی هه‌ردووكیان.
٤- له ئاستی ناوخۆییدا به‌رگرتن به داسه‌پاندنی ئیستبدادی زیاتر به‌سه‌ر فه‌زای كۆمه‌ڵگادا به به‌هانه‌ی هه‌لومه‌جی نائاسایی، وه دیفاع كردن له ژیان‌و مافه‌كانی موهاجیره ئه‌فغانستانییه‌كان، ده‌بێ كۆڵه‌كه‌یه‌كی سیاسه‌تی عه‌مه‌لی ئێمه بێت. به‌ڵام كاری ئێمه لهملایهنه دیفاعییه زۆر واوه‌تر ده‌چێ كێشمه‌كێشی ڕژێمی ئیسلامی له‌گه‌ڵ تاڵیبان‌و ته‌بلیغاتی خودی ڕژێم له دژی تاڵیبان وه‌كو ڕه‌وتێكی كۆنه‌په‌رست‌و كهللهپوت، زمانی خه‌ڵكی ئێران له به‌رامبه‌ر ئیسلامییه‌تی خودی ڕژێمی ئێرانش درێژ ده‌كات. وه‌ختێك هێرش كردنه سه‌ر "لێكدانه‌وه كۆنه‌په‌رستانه‌كان له ئیسلام" له ئه‌فغانستان، مۆڵه‌تی پێدراو له زمانی خودی سه‌رانی ڕژێمی ئیسلامییه‌وه باس كرا، ئیتر كه‌س ناتوانێ به‌ر به خه‌ڵكی ئێران بگرێ له هێرش كردنه سه‌ر كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی له خودی ئێران‌دا.
وه‌ختێك خامه‌نه‌ئی ناڕه‌زایه‌تی له‌وه ده‌رده‌بڕێ كه "تاڵیبان خوێنی لاوانی هه‌شت ساڵه‌ی حه‌ڵاڵ كردووه"، خه‌ڵك له‌سه‌ر چاره‌نووسی كچانی ٩ ساڵه له‌ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌ودا یه‌خه‌ی ئه‌ویش ده‌گرن. شه‌ڕی ڕژێم له‌گه‌ڵ تاڵیباندا، هێرش كردنه سه‌ر ئیسلام له ئێران‌دا ده‌كاته شتێكی ئاسایی‌و مۆڵه‌ت پێدراو. له پشتی شیعاری مه‌رگ بۆ تاڵیبان، شیعاری مه‌رگ بۆ جمهوری ئیسلامی زیندوو ده‌بێته‌وه، به‌م پێیه ئێمه ده‌بێ سیاسه‌تێكی هێرش به‌رانه بۆپه‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگونی خوازی بگرینه‌به‌ر نه‌ك ته‌نها سیاسه‌تێكی دیفاعی بۆ به‌رگرتن له مه‌حكه‌م كردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌فه‌قان.
٥- گومانی تێدا نییه كه خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئینسان دۆست، ئاشتیخواز‌و خوازیاری ئارامین. به‌ڵام له نێوان نیگه‌رانیی هه‌میشه‌یی خه‌ڵك له‌شه‌ڕو داڕوخانی ئابووری‌و پشێوی كۆمهلاَیهتی له‌گه‌ڵ دفاع كردنی ئه‌حزابی سیاسی له هه‌لومه‌رجی ئێستا، جیاوازییه‌كی زۆرگه‌وره هه‌یه. یه‌كه‌میان نیشانه‌ی مه‌ده‌نییه‌ت‌و بیركردنه‌وه‌یه له خودی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایهتیو دووه‌میان به‌ڵگه‌ی خۆپارێزی‌و دوژمنایه‌تی كردنه له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ.هه‌ڵوێستی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی نه‌ك هه‌ر ناتوانی هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی گرژی نێوان ڕژێمی ئیسلامی‌و تاڵیبان‌و ئامۆژگاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به شێوازی سیاسی‌و قانوونی بێت، به‌ڵكو ده‌بێ كرێكاران‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له ئێران‌و ئه‌فغانستان بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و قهڵشتو ناكۆكییانه‌ی كه له‌ئارادایه له پێناو سه‌رنگون كردنی ڕژێمی ئیسلامی‌و حكومه‌تی تاڵیبان‌و به‌ر قه‌رار كردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ڕاستی ئینسانی‌و ئاسووده له هه‌ر دوو ووڵاتدا، بۆ مه‌یدانی خه‌بات بانگه‌واز بكا؟
* * *
گفتوگۆی ئیسكرا (بڵاوكراوه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران) له‌گه‌ل منصور حكمت
سه‌باره‌ت به گرژی نێوان ئێران و ئه‌فغانستان،
له ژماره ١٣ی كۆتایی سپته‌مبه‌ری ١٩٩٨ دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
ترجمهی: شه‌مال علی
پیاچوونه‌وه‌ی: سعید احمد
Kurdish translation: Shamal Ali & Saeed Ahmad
m-hekmat.com #1930kuT.html
|