Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  
 

سه‌باره‌ت به‌ گرژى‌نيوان ئيران‏ و ئه‌فغانستان

گفتوگوى‌ئيسكرا له‌گه‌ل منصور حكمت


ئيسكرا: ته‌بليغاتى جه‌نگيى‌و كه‌شو هه‌واى جه‌نگيى له‌ ئيران له‌ به‌رامبه‌ر تاليباندا، به‌شيوه‌يه‌كى به‌رده‌وام له‌ په‌ره‌سه‌ندن دايه‌. پيشره‌ويى عه‌سكه‌ريى تاليبان به‌يارمه‌تى پاكستان له‌ ناوچه‌كانى باكوردا كه‌ به‌ ده‌ست به‌سه‌راگرتنى مه‌زار شه‌ريف له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ئابدا ده‌ستى پيكرد، هه‌ر به‌رده‌وامه‌. هاوكات له‌گه‌ل ئه‌م پيشره‌ويانه‌دا، هه‌والى تاوانكاري‌و كوشت‏وبريكى‌زورو كوشتو كوشتارى به‌كومه‌لى گروپه‌ قه‌ومى‌و دينى‌يه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستى تاليبان بلاوده‌كريته‌وه‌. مانايه‌كى ئه‌م پيشره‌ويانه‌ ژيركه‌وتنى‌رژيمى كومارى ئيسلامي‏يه‌ له‌ ئه‌فغانستان به‌ده‌ستى‌پاكستانو تاليبان‏و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پشتيوانى كردنى رژيمى ئيسلامى ئيران له‌ ره‌وته‌ ئيسلامى‌يه‌ نه‌ياره‌كانى‌تاليبان، ده‌توانى كاردانه‌وه‌و ته‌ده‌خولى راسته‌وخوى سه‌ربازيى جمهورى ئيسلاميش به‌ شوين خويدا بينى.كوژرانى ديبلوماته‌ ئيرانى‌يه‌كان له‌لايه‌ن تاليبانه‌وه‌ بوته‌ به‌هانه‌يه‌ك به‌ده‌ست رژيمه‌وه‌ بو ئه‌وه‌ى له‌ ناوه‌وه‌ خوى كوبكاته‌وه‌، به‌ برواى ئيوه‌ ئه‌م وه‌زعه‌ روو له‌كوى ده‌كاو ئه‌گه‌ر جه‌نگيكى پراوپر له‌ نيوان ئه‌م دوولايه‌نه‌دا هه‌لگيرسا، چ ئاكاميكى له‌ ناوچه‌كه‌و له‌ ناوخوى ئيراندا ده‌بى؟

منصور حكمت: "جه‌نگى پراوپر" ناتوانى وه‌صفيكى دروست بى بو ئه‌گه‌رى شه‌رى جمهورى ئيسلامى‌و تاليبان. رژيمى ئيسلامى نه‌ك هه‌ر مه‌به‌ستى ني‌يه‌ ته‌ده‌خولى سه‌ربازيى له‌م ئاسته‌دا بكات، به‌لكو هيزهاوسه‌نگى هه‌ردوولاش ئيجازه‌ى سه‌رهه‌لدانى شه‌ريكى پروپر نادات. ئه‌گه‌ر قسه‌يه‌ك هه‌بى ئه‌وا له‌سه‌ر ليدانى سه‌ربازيى‌ليره‌و له‌وي‌يه‌ له‌لايه‌ن رژيمى‌ئيسلامي‌يه‌وه‌و ره‌نگه‌ راده‌يه‌كى‌دياريكراو له‌ ته‌واجد له‌ ناوچه‌ سنوورى‌يه‌كانو دواتر هه‌نديك هه‌نگاوى توله‌ سينانه‌و تخريبى بيت له‌لايه‌ن تاليبانه‌وه‌. شه‌ريكى پراوپر كه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌توانى‌له‌ ئاكامى كيشمه‌كيشه‌كانى ئيستادا رووبدات، شه‌رى ئيرانو پاكستانه‌. روودانى ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ بيگومان ناوچه‌كه‌ ژيره‌وژوور ده‌كات. بيجگه‌ له‌م حاله‌ته‌و ئه‌گه‌ر كيشه‌كه‌ به‌ به‌رانبه‌ركي‌ى نيوان رژيمو تاليبان به‌رته‌سك بيته‌وه‌، لايه‌نه‌ سه‌ربازى‌يه‌كه‌ى به‌ برواى من به‌رچاو نابيت.

ئيسكرا: هه‌ر له‌ ئيستاوه‌ جه‌ناحيكى رژيم ده‌ستى كردووه‌ به‌كه‌لك وه‌رگرتن له‌ فه‌زاى جه‌نگيى بو به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى چاپه‌مه‌ني‏ لايه‌نگرانى جه‌ناحه‌كه‌ى‌تر (داخستنى روژنامه‌ى توس)و په‌ره‌پيدانى جه‌وى توقاندن له‌ كومه‌لگه‌ له‌ دژى خه‌لكى نارازى.به‌له‌به‌ر چاوگرتنى كيشمه‌كيشى باله‌كانو رووبه‌ رووبوونه‌وه‌ى جمهورى ئيسلامى به‌هه‌موو باله‌كاني‌يه‌وه‌ له‌گه‌ل ناره‌زايه‌تى فراوانى كريكارانو جه‌ماوه‌رى خه‌لك‏دا، جوشدانى‌ئه‌م فه‌زا جه‌نگى‌يه‌ له‌لايه‌ن رژيمى ئيسلامى ئيرانه‌وه‌ چه‌نده‌ ده‌توانى‌پالنه‌رى ناوخويى هه‌بيت؟

منصور حكمت: به‌برواى من پالنه‌ره‌ ناوخويى‌يه‌كانى رژيم زور لاوه‌كين. گومانى تيدا نى‌يه‌ كه‌ رژيميكى كونه‌په‌رست، له‌م رووداوه‌ش كه‌لك وه‌رده‌گريت بو به‌رته‌سكتر كردنه‌وه‌ى بازنه‌ى خه‌فه‌قان. هيرش كردنه‌ سه‌ر روژنامه‌ى توس بو جه‌ناحى خامه‌نه‌ئى پيويستى به‌ له‌شكركيشى بو سه‌ر ئه‌فغانستان نى‌يه‌. حه‌تمه‌ن له‌ ژير سايه‌ى‌وه‌زعى نائاسايى‌دا ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ هه‌ول ده‌ده‌ن خه‌فه‌قان په‌ره‌ پى‌بده‌ن. به‌لام ئه‌م هه‌نگاوه‌ى رژيم هه‌نگاويكه‌ بو وه‌لامدانه‌وه‌ به‌و ره‌وه‌ندانه‌ى كه‌ ئيستا له‌ ئه‌فغانستان له‌ ئارادانو مه‌سه‌له‌ى هيز په‌يداكردنى پاكستان. نه‌ك هه‌ر رژيمى ئيسلامى، به‌لكو هيچ كام له‌ وولاتانى دراوسى‌ى ئه‌فغانستان حه‌ز ناكه‌ن ئه‌م وولاته‌ هه‌روا به‌ئاسانى ببيت به‌ ناوچه‌ى نفوزى راسته‌وخوى پاكستان. ئه‌مانه‌ يه‌ك ده‌ستبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌لات له‌ده‌ستى‌تاليبان به‌ پيشيل كردنى ريككه‌وتنى نائاشكراى وولاتانى دراوسى سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى حكومه‌تيكى ئيئتلافى‌له‌ هيزو فراكسيونه‌ سه‌ره‌كى‌يه‌كان، له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن. تا ئه‌و كاته‌ى كه‌ كيشمه‌كيشى ئه‌م بالانه‌ له‌ ئه‌فغانستاندا به‌لايه‌كدا نه‌كه‌وتبوو ئه‌م حكومه‌ته‌ ئيئتلافيه‌ ئه‌گه‌ريكى واقعيبوو‌و ده‌كرا سه‌همى هه‌ر لايه‌نيك له‌ده‌سه‌لات له‌ ريگه‌ى‌شه‌رى ناوخوى‌ئه‌فغانستانه‌وه‌ كه‌مو زياد بكرى.به‌لام سه‌ركه‌وتنى ته‌واوى تاليبان، ئه‌م پروژانه‌ به‌ ته‌واوى هه‌لده‌وه‌شينيته‌وه‌. رژيمى ئيسلامى خه‌ريكه‌ سياسه‌تى خوى له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستاندا به‌م شيوه‌يه‌ دريژه‌ پيده‌دا. به‌م هيز نيشاندانه‌ هه‌ولده‌دا پاكستانو تاليبان ناچار بكا هاوسه‌نگى‌يه‌كى كه‌متر يه‌ك لايه‌نه‌ قبوول بكه‌نو ريگه‌ له‌ پووكانه‌وه‌و له‌ ناوچوونى هيزه‌ لايه‌نگره‌كانى خوى بگرى.واديته‌ به‌رچاو كه‌ هه‌لويستى ئيران، واته‌ گيرانه‌وه‌ى هه‌لومه‌رجه‌كه‌ بو هيزهاوسه‌نگيى سياسى به‌ر له‌ داگيركردنى مه‌زار شه‌ريفو باميان‏و هه‌ول‌دان بو شه‌ريكه‌به‌ش بوونى‌باقى داروده‌سته‌كانى تر له‌ حكومه‌تى داهاتووى ئه‌فغانستان‏دا، نه‌ك هه‌ر له‌لايه‌ن باقى وولاته‌ دراوسيكانى ئه‌فغانستانه‌وه‌، به‌لكو له‌لايه‌ن به‌شيكى‌گرنگى محافيلى سياسى نيوده‌وله‌تى‌يه‌وه‌ جيگه‌ى قبووله‌. سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ سه‌رو په‌ره‌گرتنى فه‌زاى جه‌نگى له‌ ناوخوى ئيراندا، هه‌روه‌ك ووتم ته‌نها له‌ حاله‌تى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى راسته‌وخوى نيوان ئيرانو پاكستان جيگه‌ى نيگه‌رانى جددى بيت. به‌برواى من ده‌خاله‌تى سه‌ربازيى جمهورى ئيسلامى له‌ ئه‌فغانستاندا به‌رته‌سك‏و، تاكتيكى‌و ليره‌وله‌وى‌ده‌بى.مه‌به‌ست له‌م عه‌مه‌ليياتانه‌ به‌ده‌ست هينانه‌وه‌ى تواناى ساتوسه‌وداو مشت‏ومر كردن ده‌بى‌له‌گه‌ل پاكستان سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسى ئاينده‌ى ئه‌فغانستان. باوه‌ر ناكه‌م ته‌نانه‌ت تاقه‌ كه‌سيكى‌رژيميش بو يه‌ك سات ريگه‌ به‌خوى‌بدات تصورى‌ته‌واجديكى‌سه‌ربازيى‌له‌چه‌شنى‌ته‌واجدى‌سوفيت له‌ ئه‌فغانستاندا بكات. شه‌ريكى فراوان كه‌ قه‌رار بى كاربكاته‌ سه‌ر نرخى قه‌ندو شه‌كر به‌ريوه‌ نى‌يه‌. دووه‌م، به‌برواى من ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رژيم بيه‌وى ئه‌م فه‌زا جه‌نگى‌يه‌ به‌مه‌به‌ستى خاموش كردنه‌وه‌ى ناره‌زايه‌تى‌يه‌كانى خه‌لك بخولقينى، ته‌نيا شه‌پوليكى فراوانترو عه‌مه‌لى‌ترى خه‌بات له‌ دژى خوى په‌ره‌ پيده‌دا. شه‌ر له‌گه‌ل‌ تاليبان‏دا، به‌پيچه‌وانه‌ى شه‌ر له‌گه‌ل عيراق، نه‌ك هه‌ر نابيته‌ هوى سه‌قامگيريى‌ناوخويى رژيم، به‌لكو ده‌بيته‌ هوى ناسه‌قامگيرى‌رژيم. هيزهاوسه‌نگى زال‌ له‌كومه‌لگادا، ده‌رفه‌تى ئه‌و مانورانه‌ به‌رژيم نادات. به‌برواى من هه‌رگيز ناكرى هه‌لومه‌رجى ئه‌مروى ئيران له‌گه‌ل هه‌لومه‌رجى سه‌رده‌مى ده‌ست پيكردنى شه‌ر له‌گه‌ل عيراق وه‌ك يه‌ك چاوى لى‌بكرى يان به‌و بشوبهينرى.

ئيسكرا: له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌والى زور ده‌رباره‌ى هيرش كردنه‌ سه‌ر ئه‌فغانى‌يه‌كانى دانيشتوانى ئيران بلاوكرايه‌وه‌ كه‌ چاپه‌مه‌نى‌يه‌كانى رژيميش ناچار بوون دانى پيدابنينو داوايان له‌خه‌لك كرد كه‌ ميوان په‌روه‌ربن. به‌له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌وه‌ى كه‌ نزيكه‌ى‌دوومليون ئه‌فغانى له‌سه‌راسه‌رى ئيراندا بلاوبوونه‌ته‌وه‌، ته‌بليغاتى‌رژيمو ده‌ستو په‌يوه‌نده‌كانى ده‌توانى ئاكامى زور خراپى هه‌بى له‌ دروست كردنى قه‌لشتو دوژمنايه‌تى قه‌ومى‌و دينى له‌ ئيران‏دا. حزبى كومونيستى كريكارى‌ى له‌ ماوه‌ى هه‌موو ئه‌م سالاَنه‌دا، ديفاع كردن له‌ مافى ئه‌فغانى‌يه‌كان له‌ ئيران‏دا، بنه‌مايه‌كى‌هه‌ميشه‌يى سياسه‌تو ته‌بلغاته‌كانى‌بووه‌، له‌ هه‌لسوكه‌وت له‌گه‌ل ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌دا چ هه‌نگاوو رينوينى‌يه‌ك به‌ پيويست ده‌زانى؟

منصور حكمت: به‌ر له‌ هه‌ر شتيك ده‌بى بليم كه‌ موهاجيره‌ ئه‌فغانى‌يه‌كانى‌دانيشتووى‌ئيران به‌برواى منو له‌ روانگه‌ى به‌رنامه‌ى حزبى كومونيستى كريكارى‌يه‌وه‌، هاوولاتيانى خاوه‌ن مافى يه‌كسانى وولاتن. له‌م وولاته‌دا به‌داخه‌وه‌ كونه‌په‌رستى‌حكومه‌ت ده‌كاو كونه‌په‌رستى‌مه‌يدانداره‌. له‌م وولاته‌دا چه‌قو كيشان له‌سه‌ر كارنو بلندگوكانيان به‌ده‌سته‌وه‌يه‌. ده‌بى به‌ر به‌م كونه‌په‌ره‌ستيه‌ بگيريت. كيشه‌كه‌ له‌نيوان "خه‌لكى هاندراوي" ئيران‏و "ئه‌فغانى‌يه‌كان"دا نى‌يه‌. كيشه‌كه‌ له‌ نيوان كونه‌په‌رستيى‌ئيسلامى‌و قه‌ومى‌ له‌ ئيران له‌گه‌ل به‌شيكى‌تر له‌خه‌لكى محرومى ئه‌م وولاته‌دايه‌ كه‌ گوناهيان ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ هاتوون. هه‌ر ئه‌و كونه‌په‌ره‌ستيه‌ى كه‌ هيرش ده‌كاته‌ سه‌ر ژنان هيرش ده‌كاته‌ سه‌ر كومونيزم هيرش ده‌كاته‌ سه‌ر موديرنيزمو سكولاريزم، ئيستا خه‌ريكه‌ هيرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌فغانى‌يه‌كانيش. روشنه‌ ده‌بى خه‌ريكى كارى‌ووشياركردنه‌وه‌ بينو چاو له‌ كه‌سانى‌ناوشيارو هاندان‏و به‌كارهينانيان زه‌ق بكه‌ينه‌وه‌، به‌لام وه‌لامى واقعى ريكخستنى مقاوه‌مه‌تيكى ماددي‏يه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هيرشو ده‌ست دريژى‌يانه‌دا. واقعييه‌ت ئه‌وه‌يه‌ كه‌ تواناى‌ئيمه‌ وه‌كو حزبيكى ناقانوونى له‌ ساحه‌ى ناوخوى‌ئيراندا بو هه‌لخراندنى‌جه‌ماوه‌ر زور به‌رته‌سكه‌. به‌لام به‌هه‌ر ئيمكاناتيكه‌وه‌ ده‌بى ريگه‌ له‌م كاره‌ساتانه‌ بگرين. به‌هه‌رحال‌ بانگه‌وازى ئيمه‌ به‌رله‌ هه‌ر كه‌سيك بو كريكارانى ئيرانه‌ كه‌ په‌يگيرانه‌ ديفاع له‌م به‌شه‌ محرومترو بى مافتره‌ى چينه‌كه‌ى خويان بكه‌ن. ئيمه‌ به‌ده‌ورى خومان له‌ هيچ هه‌ولو تيكوشانيك بو ديفاع كردن له‌ موهاجيره‌ ئه‌فغانى‌يه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ست دريژيه‌ كونه‌په‌رستانه‌يه‌دا دريغى ناكه‌ين.

ئيسكرا: له‌حاله‌تى روودانى شه‌ر له‌ نيوان تاليبانو كومارى ئيسلامي‏دا پيت وايه‌ ئالوگورى هه‌لومه‌رجى ناوچه‌كه‌و وولاتانى دراوسى‌ى ئيرانو هه‌روه‌ها سياسه‌تى ئه‌مريكاو روژئاوا چون ده‌بيت؟

منصور حكمت: هه‌ر به‌وجوره‌ى كه‌ باسم كرد به‌برواى من ئه‌م شه‌ره‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست پى‌بكات، هه‌ر به‌ به‌رته‌سكي‌و په‌راكه‌نده‌يى‌ده‌مينيته‌وه‌. كاريگه‌رييه‌كه‌ى‌ئه‌وه‌ ده‌بى كه‌ فشارى نيوده‌وله‌تى له‌سه‌ر پاكستانو تاليبان بو دروست كردنى جوريك حكومه‌تى ئيئتلافى يان دابه‌ش كردنى ده‌سه‌لات له‌ ئه‌فغانستان‏دا په‌ره‌پى‌ده‌دات. به‌برواى من روژئاواش له‌ دوا ليكدانه‌وه‌دا هه‌ر پشتيوانى له‌مه‌ ده‌كا. هيزهاوسه‌نگيى ئيستا، واته‌ ده‌سه‌لاتى بى‌ئه‌ملاوئه‌ولاى تاليبانو پاكستان، به‌له‌ به‌رچاوگرتنى ته‌سويريكى‌فراوانترى‌هيزهاوسه‌نگى له‌ هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، واديته‌ به‌رچاو دريژه‌ نه‌كيشى.

ئيسكرا: سياسه‌تو تبلغاتى حزبى كومونيستى كريكارى‌ى ئيران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رى شه‌رى نيوان جمهورى ئيسلامى‌و تاليبان چونه‌؟

منصور حكمت: به‌برواى من، هه‌لبه‌ت وه‌كو رايه‌كى شه‌خصى خوم، سياسه‌تيكى دروست ده‌بى پشت به‌ چه‌ند حوكميكى پايه‌يى ببه‌ستى.

١- به‌خته‌وه‌ريى خه‌لكى ئيرانو ئه‌فغانستان له‌گره‌وى له‌ناوچوونو سه‌رنگونى هه‌ر دوو رژيمدايه‌. بزووتنه‌وه‌يه‌ك كه‌ له‌ ئيراندا روو له‌گه‌شه‌يه‌ قه‌راره‌ جمهورى ئيسلامى تيكه‌وه‌پيچى.له‌شه‌رى جمهورى ئيسلامى‌و تالِيبان، ئيمه‌ خوازيارى له‌ ناوچوونى هه‌ردووكيانين. حزبى كومونيستى كريكارى‌ى ئيران دوژمنى رژيمى ئيرانو دوژمنى تاليبانه‌.

٢- به‌برواى من بزووتنه‌وه‌يه‌ك كه‌ جمهورى ئيسلامى له‌ ئيران سه‌رنگون ده‌كا، ده‌بى بيريكيش له‌ حالى تاليبانو كونه‌په‌رستى ئيسلامى له‌ ئه‌فغانستاندا بكاته‌وه‌. سه‌رده‌مى ئيمه‌، سه‌رده‌مى مه‌سايلى ناوچه‌يى‌و نيوده‌وله‌تي‏و ريگاچاره‌ى ناوچه‌يى‌و نيوده‌وله‌تى‌يه‌. حكومه‌تيكى كريكارى له‌ تاراندا ناتوانى له‌گه‌ل حكومه‌تى تاليبان له‌ ئه‌فغانستان بسازي‏و په‌يوه‌ندى دراوسييه‌تى‌باشى له‌گه‌لدا هه‌بى.به‌برواى من سه‌رجه‌م مروفايه‌تى نابى حكومه‌تى تاليبان له‌ ئه‌فغانستاندا قبوول بكا. ژيانى يه‌ك روژى‌ژنيك له‌ ئه‌فغانستانى‌ژير سايه‌ى ده‌سه‌لاتى تاليبان‏دا به‌سه‌ بو پيك هينانى بريگارده‌ سووره‌ نيونه‌ته‌وه‌ى‌يه‌كان له‌ پيناو سه‌رنگون كردنى حكومه‌تى‌تاليبان‏دا. سه‌ره‌نجام حزبى كومونيستى كريكارى‌ى هيچ ئيعتباريك بو مافى حاكميه‌تى تاليبان وه‌كو ده‌وله‌تى ئه‌فغانستان دانانى.

٣- به‌م جوره‌ به‌برواى من شه‌رى رژيمى ئيسلامى‌و تاليبان شه‌رى دوو ده‌وله‌ت، دوو وولاتو دوو خه‌لك نى‌يه‌، به‌لكو شه‌رى دوو داروده‌سته‌ى كونه‌په‌رستى ئيسلامى‌يه‌ كه‌ ئيمه‌ له‌گه‌ل هه‌ردووكياندا له‌ كيشمه‌كيشداين. شيوازى ئيمه‌ له‌م كيشمه‌كيشه‌دا ناكرى‌و نابى له‌سه‌ر گيرانه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى‌يه‌كانى هه‌ر دوولا بو پيش هه‌لومه‌رجى ئيستاو ئاموژگارى كردنى نه‌هيشتنى كيشه‌و ئاشتي‏كردن بيت. ئيمه‌ وه‌كو ريزى سوسياليزمو ئازاديخوازى، خومان لايه‌نيكى نه‌به‌رديكى سياسى‌و چاره‌نووس سازين له‌ ناوچه‌كه‌داو بيگومان مشت‏و مرى‌ناوخوى‌ئوردوگاى‌كونه‌په‌رستى‌به‌رامبه‌ر به‌ خومان به‌ووردي‌يه‌وه‌ تاقيب ده‌كه‌ين. راى شه‌خسيى من، وه‌كو كومونيستيكى دوژمنى دين‏و ئيسلامو تيكوشه‌ريكى ريگه‌ى رزگارى خه‌لكى دنياى هاوچه‌رخ له‌ چه‌نگالى مه‌ينه‌تبارى ئيسلامى سياسى، ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خواخواى‌ته‌فره‌قه‌و دوژمنايه‌تيمان بيت له‌ ريزى حه‌ره‌كه‌تى ئيسلامي‏داو قه‌دردانى‌لى‌بكه‌ين. نازانم ئه‌وانى‌تر، به‌لام من يه‌كيك نابم له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ چه‌ته‌ ئيسلامى‌يه‌كان له‌ به‌ربوونه‌ گيانى يه‌كتر ئاگادار بكه‌مه‌وه‌و داواى ئاشتى‌و ئيمزا كردنى پروتوكوليان لى‌بكه‌م. كارى ئيمه‌ هيزكوكردنه‌وه‌يه‌ بو سه‌رنگونكردنى هه‌ردووكيان.

٤- له‌ ئاستى ناوخويى‌دا به‌رگرتن به‌ داسه‌پاندنى‌ئيستبدادى‌زياتر به‌سه‌ر فه‌زاى‌كومه‌لگادا به‌ به‌هانه‌ى هه‌لومه‌جى نائاسايى‌، وه‌ ديفاع كردن له‌ ژيانو مافه‌كانى موهاجيره‌ ئه‌فغانستانى‌يه‌كان، ده‌بى كوله‌كه‌يه‌كى سياسه‌تى عه‌مه‌لى ئيمه‌ بيت. به‌لام كارى ئيمه‌ له‌ملايه‌نه‌ ديفاعى‌يه‌ زور واوه‌تر ده‌چى كيشمه‌كيشى رژيمى ئيسلامى له‌گه‌ل تاليبانو ته‌بليغاتى خودى رژيم له‌ دژى تاليبان وه‌كو ره‌وتيكى كونه‌په‌رستو كه‌لله‌پوت، زمانى خه‌لكى ئيران له‌ به‌رامبه‌ر ئيسلامى‌يه‌تى خودى رژيمى‌ئيرانش دريژ ده‌كات. وه‌ختيك هيرش كردنه‌ سه‌ر "ليكدانه‌وه‌ كونه‌په‌رستانه‌كان له‌ ئيسلام" له‌ ئه‌فغانستان، موله‌تى پيدراو له‌ زمانى خودى سه‌رانى رژيمى ئيسلامى‌يه‌وه‌ باس كرا، ئيتر كه‌س ناتوانى به‌ر به‌ خه‌لكى ئيران بگرى‌له‌ هيرش كردنه‌ سه‌ر كونه‌په‌رستى ئيسلامى له‌ خودى ئيراندا. وه‌ختيك خامه‌نه‌ئى ناره‌زايه‌تى له‌وه‌ ده‌رده‌برى كه‌ "تاليبان خوينى لاوانى هه‌شت ساله‌ى حه‌لال كردووه‌"، خه‌لك له‌سه‌ر چاره‌نووسى كچانى ٩ ساله‌ له‌رژيمه‌كه‌ى ئه‌ودا يه‌خه‌ى ئه‌ويش ده‌گرن. شه‌رى رژيم له‌گه‌ل تاليبان‏دا، هيرش كردنه‌ سه‌ر ئيسلام له‌ ئيراندا ده‌كاته‌ شتيكى ئاسايى‌و موله‌ت پيدراو. له‌ پشتى شيعارى مه‌رگ بو تاليبان، شيعارى مه‌رگ بو جمهورى ئيسلامى زيندوو ده‌بيته‌وه‌، به‌م پى‌يه‌ ئيمه‌ ده‌بى سياسه‌تيكى هيرش به‌رانه‌ بوپه‌ره‌پيدانى بزووتنه‌وه‌ى سه‌رنگونى خوازى بگرينه‌به‌ر نه‌ك ته‌نها سياسه‌تيكى ديفاعى بو به‌رگرتن له‌ مه‌حكه‌م كردنه‌وه‌ى زياترى خه‌فه‌قان.

٥- گومانى تيدا نى‌يه‌ كه‌ خه‌لك به‌شيوه‌يه‌كى ئاسايى ئينسان دوست، ئاشتى‌خوازو خوازيارى ئارامين. به‌لام له‌ نيوان نيگه‌رانيى‌هه‌ميشه‌يى خه‌لك له‌شه‌رو داروخانى ئابوورى‌و پشيوى كومه‌لاَيه‌تى له‌گه‌ل دفاع كردنى ئه‌حزابى سياسى له‌ هه‌لومه‌رجى ئيستا، جياوازى‌يه‌كى زورگه‌وره‌ هه‌يه‌. يه‌كه‌ميان نيشانه‌ى مه‌ده‌نييه‌تو بيركردنه‌وه‌يه‌ له‌ خودى كومه‌لگاى مروفايه‌تى‌‏و دووه‌ميان به‌لگه‌ى خوپاريزى‌و دوژمنايه‌تى كردنه‌ له‌گه‌ل ئالوگور.هه‌لويستى‌حزبى كومونيستى كريكارى‌ى نه‌ك هه‌ر ناتوانى هه‌ولدان بو نه‌هيشتنى گرژى نيوان رژيمى ئيسلامى‌و تاليبانو ئاموژگارى چاره‌سه‌رى كيشه‌كه‌ به‌ شيوازى سياسى‌و قانوونى بيت، به‌لكو ده‌بى كريكارانو جه‌ماوه‌رى خه‌لك له‌ ئيرانو ئه‌فغانستان بو كه‌لك وه‌رگرتن له‌و قه‌لشتو ناكوكى‌يانه‌ى‌كه‌ له‌ئارادايه‌ له‌ پيناو سه‌رنگون كردنى رژيمى ئيسلامى‌و حكومه‌تى تاليبانو به‌ر قه‌رار كردنى كومه‌لگايه‌كى به‌راستى ئينسانى‌و ئاسووده‌ له‌ هه‌ر دوو وولاتدا، بو مه‌يدانى خه‌بات بانگه‌واز بكا؟


* * *


گفتوگوى‌ئيسكرا (بلاوكراوه‌ى‌حزبى‌كومونيستى‌كريكاري‌ى‌ئيران) له‌گه‌ل منصور حكمت سه‌باره‌ت به‌ گرژى‌نيوان ئيران‏ و ئه‌فغانستان، له‌ ژماره‌ ١٣ى‌كوتايى‌سپته‌مبه‌رى‌١٩٩٨ دا بلاو بووه‌ته‌وه‌.

ترجمه‌ي‌: شه‌مال علي‌
پياچوونه‌وه‌ي‌: سعيد احمد


Kurdish translation: Shamal Ali & Saeed Ahmad
m-hekmat.com #1930kuT.html