تهرحى سازماندهيى رابهرى حيزب
پهسهندكراوى پلينومى ١٤ ههمى كوميتهى ناوهنديى (سيپتامبهرى ٢٠٠١)
پيشهكى: ئامانجى ئهم تهرحه، خستنهرووى شيوهيهكى خوازراو، بو سازماندهيى دريژماوهى رابهريى حيزبى كومونيستى كريكارييه، كه جووت بيتهوه لهگهل موشهخهساتى تايبهتى حيزبمان. تاقيكردنهوهى ئهم دواييه نيشانى دا، تهرحى پهسهندكراوى پلينومى پيشوو، كه لهويدا دهسهلاتهكانى كوميتهى ناوهندى بهسهر مهكتهبى سياسى و ليدهرى حيزبدا دابهش بووه، دهتوانيت لهكاتى له ئارادابوونى پيويستييه دياريكراوهكانى، بو هينانهكايهوهى رابهرييهكى كاريگهر و بههيز، تهرحيكى گونجاو بيت. لهههمانكاتدا له كاتى له ئارادانهبوونى ئهو پيويستييانه، حيزب بهرهو شكست ئهبات. بونمونه، گردهوهبوون و كوبوونهوهى يهك لهدواى يهك و زووبهزووى مهكتهبى سياسى، وه له ئارادابوونى سيستهميكى ئيداريى ناوخويى پشتبهستوو بهو مهرجه، سهرهنجامى ئهركى ئهم ئورگانهيه، به ناونيشانى دهزگايهكى سهرهوهى حيزب، كه سياسهت دائهريژى و ليى دهپرسيتهوه. به نهبوونى ئهم گردهوهبوون و دهخالهتگهرييهى مهكتهبى سياسى، لايهنيكى بنهرهتى تهرحى پهسهندكراوى پلينومى پيشوو، نايته جيبهجيكردن. لهلايهكى ترهوه، ههلبژاردنى كهسيك به ناونيشانى ليدهر، تا ئهوكاته به شيوازيكى كارساز دهژميردرى كه: يهكهم، كانديدگهليكى كافى و ئاماده بو گيرانى ئهم روله له ئارادابيت، دووهم، له ههمانكاتدا، كهسيك وهيان چهند كهسيك له كانديدهكانى ئهم پوسته، له ئوتوريتهيهكى سياسى و مهعنهوى جيكهتوو، كه يهكگرتوويى كوميتهى ناوهندى و تهواوى حيزب له ژير رابهرايهتى خوى رابگرى، بههرهمهند بيت. ئهگهر بهم جوره نهبيت، ئهوا دانانى ليدهر، ئهشى، به يهكيك له گهورهترين كيشهكانى سازمانكارى رابهرى، بگوريت. ههلبژاردنى ليدهريك بو حيزبيكى ئاسايى و جيكهوته له كومهلگايهكى روژئاواييدا، حيزبيكى بههرهمهند له نهريتى بههيزى كارى حيزبى، به فراكسيون و بالگهلى شكلگرتووهوه، شيوازيكى گونجاوه. بهلام له حيزبيكى شورشگيرى دژهريرهودا، ئهركيكى بنهرهتى ليدهر پيكهينان و پاراستنى يهكيتييهكى بهرفراوانى حيزبييه. ئهوهى كه لهههر دهورهيهك و له ههر ههلومهرجيكدا، كهسيك وهيان كهسانيك بهم تايبهتمهندى و ئوتوريتهيهوه حزوريان ههبيت و ئامادهى ئهم ليپرسراويتييه بن، ناتوانريت مسوگهر بكريت.
سهرهنجام، ئهم تهرحهى بهردهست، لهسهر چاوپياخشاندنهوه به دوو خال له شيوازى سازمانكارى ئيستا، بنياتنراوه.
١- له جيگاى فهردى ليدهر، كوريك (مجمع)، دهستهگهليك، جهمعيكى رابهرى جيگير، پيشنيار ئهكريت. ئيستا كهسيك لهسهرهوهى ئهم جهمعه قهرارى گرتووه، بهلام دهسهلاتهكانى تا ئاستى سكرتيرى ئهم جهمعهيه و له مافى فيتوى تايبهتى بههرهمهند نييه.
٢- دابهشبوونى دهسهلاتهكانى كوميتهى ناوهندى بهسهر ليدهر و مهكتهبى سياسيدا، ههلئهوهشيتهوه. تهواوى دهسهلاتهكانى رابهرى حيزب له ماوهى نيوان دوو پلينومدا، بو مهكتهبى سياسى ئهگويزريتهوه. رابهريى جيگير (كه لهم تهرحهدا، ناوى نراوه ههيئهتى دائيمى مهكتهبى سياسي)، بهشيكه له خودى مهكتهبى سياسى، كه لهلايهن مهكتهبى سياسييهوه، بو رابهرايهتى سياسى و رينوينيكردنى عهمهلى و سازماندهيى حيزب ههلئهبژيردريت.
ئهم تهرحه بهرووكهش، له هيلهگشتييهكانيدا، گهرانهوهيه بو شيوه كونهكهى سازماندهيى رابهرى حيزب (مهكتهبى سياسى به ناونيشانى رابهرى حيزب، له ماوهى نيوان دوو پلينومدا). بهلام ئهبى، جهخت لهسهر چهند جياوازييهكى عهمهلى و شيوهكاريى كهلهم تهرحهدايه، لهگهل شيوه كونهكهيدا بكريت:
١- له ئارادابوونى رابهرييهكى جهمعى جيگير و گردوكو له جوگرافيايهكدا، كه به شيوهيهكى ههميشهيى له سهرهوهى حيزب حزورى ههيه، كولهكهى بناغهيى ئهم تهرحهيه. ههتا ئيستا حيزب، له ئاوها گردوكويهكى رابهرى بههرهمهند نهبووه.
٢- ئهم جهمعه به تهنها رابهرايهتيكردنى جيبهجيكردن و ئيدارهكردنى حيزبى له ئهستودا نييه، بهلكوو رابهرايهتيكردنى، به مانا فراوانهكهى، له ئهستودايه. نهخشهدانهرى گشت سياسهتهكان، تاكتيكهكان، نهخشهكانى كار، كهمپينهكان و شتى تر، شيكردنهوهى ئهوانه له ناوه و له دهرهوهى حيزب، داكوكيكردن لييان، پيادهكردنيان، سازدان و ئامادهكرنى هيز، له نيو حيزب و چين و كومهلگادا، بوبهجيگهياندنى ئهوانه، بناغهى ههلسورانى ئهم جهمعهيه. نوسين و قسهكردن لهسهر لايهنى جوربهجور، له مهسهلهى تيورييهوه ههتا ئهگاته مهسهلهى سازماندهيى، بهشيكى بنچينهيى و له دابراننههاتووى كارى ئهم جهمعه و ئهندامهكانييهتى. گورينى ئهم ههيئهتانه به ئورگانى جيبهجيكردن و بهريوهبردنى رووت و بهس، بهماناى تهواوى وشه، يانى مهحرومكردنى حيزب له رابهرى.
٣- بناغهى بهكارهينانى چاوديريكردنيكى سهربهخو لهسهر رابهرى نيشتهجيى حيزب لهم تهرحهدا، لهلايهن كوميتهى ناوهندييهوه (چاوديريكردنيك، كه له تهرحى پلينومى پيشوودا، لهلايهن مهكتهبى سياسييهوه لهسهر ليدهر بهكارئههينرا)، به ههلبژاردنى سكرتيريك بو كوميتهى ناوهندى، كه ئهندامى رابهرى جيگيرى حيزب نييه و سهربهخو، راپورتى خوى ئهداته پلينوم، زامن ئهكريت.
سهرهنجام، ههر تهرحيك، تهنها به ئهندازهى ئيراده و توانايى جيبهجيكهرانى كاريگهر و بهكهلك ئهبيت. يهك پرانسيپى بناغهيى ههر تهرحيك بو سازماندهيى رابهرى حيزب، له ئارادابوونى كهسانيكه كه ئامادهبن به پلهى يهك رابهرى سياسيى و حيزبيى بهماناى دروست و تهواوى وشهكه، دهركهوتبن. ليرهدا ديسانهوه، ئامادهيى كوميتهى ناوهنديى، مهكتهبى سياسى و بهتايبهت، ههيئهتى دائيمى مهكتهبى سياسى، بو بهئهنجامگهياندنى كاروباريك كه له ئهستوى دهگرن، مهرجى سهركهوتوويى ئهم تهرحهيه.
بيناى رابهرى حيزب و ئورگانهكانى:
١- كونگرهى حيزب، كوميتهى ناوهنديى ههلئهبژيريت.
٢- كوميتهى ناوهنديى، ئورگانيكى پلينومييه. لهماوهى نيوان دوو پلينومدا، مهكتهبى سياسى ههلبژيراوى پلينوم، رابهريى حيزبى له ئهستودايه.
٣- مهكتهبى سياسى بو مسوگهركردنى رابهريى ههميشهيى و نيشتهجيى حيزب، له نيوان خوياندا "ههيئهتى دائيمى مهكتهبى سياسى" و "سهروكى مهكتهبى سياسى" ههلئهبژيرن.
٤- ههيئهتى دائيمى مهكتهبى سياسى، رابهريى جيگيرى سياسى و ريكخراوهيى حيزبه. سهروكى مهكتهبى سياسى، لهسهرهوهى ههيئهتى دائيمى، قهرارى گرتووه و كوبوونهوهكانى ههيئهتى دائيمى به سهروكايهتى سهروكى مهكتهبى سياسى ئهنجام ئهدريت. بريارهكانى ههيئهت، به زورايهتى ريژهيى دهنگهكان بهئهنجام ئهگهيهنريت.
٥- دهسهلاتهكانى سهروكى مهكتهبى سياسى له ههيئهتى دائيميدا، هاوشيوهى سكرتيرى ئورگانيكه. سهروكى مهكتهبى سياسى له پروسهى بريارداندا، ههروهكوو ئهندامانى ترى ههيئهتى دائيمى، خاوهنى يهك دهنگه.
٦- ههيئهتى دائيمى مهكتهبى سياسى، جهمعيكى گردوكو و جيگير له تاكه ولاتيكدايه.
٧- تهرح و سازماندهيى بهريوهبهرايهتى جيبهجيكردنى حيزب (پيكهينانى ههيئهتى سكرتيرهكان، كوميتهى جيبهجيكردن، مهكتهبى ناوهندى و ئورگانى تر)، له دهسهلاتهكانى ههيئهتى دائيمييه.
٨- پلينومى كوميتهى ناوهنديى بهههمان شيوه، كهسيك به ناونيشانى سكرتيرى كوميتهى ناوهنديى، ههلئهبژيريت. سكرتيرى كوميتهى ناوهنديى نابيت، ئهندامى مهكتهبى سياسى بيت. سكرتيرى كوميتهى ناوهنديى، مهرجهعيكى تهنفيزى نييه، ههروها مهرجهعيك نييه بو دارشتنى سياسهت و بو رابهريكردن. ئهركى سهرهكى سكرتيرى كوميتهى ناوهنديى كه لهلايهن كوميتهى ناوهنديهوه پيى ئهسپيردرى، چاوديريكردنيكى سهربهخويه، لهسهر ههلسورانى مهكتهبى سياسى و رابهرى حيزب، وه ئامادهكردنى راپورتيكى جياكاره لهوبارهوه، بو پلينوم. بانگهوازكردن و سازماندهيى پلينومهكانى كوميتهى ناوهنديى، لهلايهن سكرتيرى كوميتهى ناوهندييهوه ئهنجام ئهدريت.
٩- پلينومى كوميتهى ناوهنديى بهلاى زورهوه، شهش مانگ جاريك و كوبوونهوهى مهكتهبى سياسى، دوو مانگ جاريك، ئهبهستريت.
١٠- سهنگوپيوانهكانى جيبهجيكردن و وردهكارييهكانى ترى ئهم تهرحه، لهلايهن مهكتهبى سياسييهوه، دائهريژرى و بريارى لهسهر ئهدريت.
منصور حكمت
* * *
سالار رهشيد
له فارسييهوه كردوويهتى به كوردى
٢٣/٩/٢٠٠٤
Kurdish translation: Salar Rashid
m-hekmat.com #2060ku.html
|