رووبهرووبوونهوه لهنزيكهوه:
راپورتيكى پزيشكى
لهم ههفتانهى دواييدا
دوستانيكى زور، له
هاورىيانى شهخسى، ههلسوورانو
دوستانى حيزب، خوينهرانى
ئهنتهرناسيونالى
ههفتانه (انترناسيونال هفتگى)و
گويگرانى راديوى
ئهنتهرناسيونال، نيگهرانى خويان
له غيابو بيدهنگى چهند
ههفتهيى من دهربريووه.
راستىيهكهى ئهوهيه
كه من تازه له گرفتيكى
تارادهيهك گهورهى
پزيشكى دهرچوومهو،
ئهگهرچى ههر لهسهرهتاوه
بهنامهيهك كوميتهى
ناوهنديى حيزبم له
مهسهلهكه و رهوتى
چوونهپيشهوهى كارهكان
ئاگاداركردهوهو له
دواكوبوونهوهى مهكتهبى سياسيشدا
بهئامادهبوونى خوم
روونكردنهوهى پيويستم دا، ئيستا
ئيتر وهزعهكه
بهئهندازهى پيويست گهراوهتهوه
سهر بارى ئاسايى خوى كه
بتوانم مهسهلهكه
بهئاگادارى ههمووان بگهيهنم.
چهند ههفتهيهك
بهرلهئيستا، دواى ههندى فحوصات
دهركهوت ئهو برينه
بچووكهى كه لهم مانگانهى
دواييدا لهدهورى زمانم
سهرى ههلدابوو، لهراستيدا
لو (غوده)يهكى
سهرهتانىيه كه دهبى
نهشتهرگهريى بكريت. ئهم
نهشتهرگهرييه يه خيرايى له
كلينيكيكى باكورى
ئهمهريكا ئهنجامدرا. لووهكهو
بو دلنياييش بهشيك له شانه
تووشنهبووهكانى
چواردهورهكهىو ههروهها
چهند تويژاليك له غودده
لمفاوىيهكانى گهردن كه
ئهيانتوانى ببنه
دهروازهيهك بو دزهو
بلاوبوونهوهى نهخوشىيهكه لابران.
شيكارى دهرى خست كه
ئهم نهخوشىيه لهقوناغى
سهرهتاييدا بووه،
لووهكه بچووك بووهو
بهتهواوى لابراوهو شانه
پيس(خبيپ)هكه دزهى نهكردوته
ناو غوده
لمفاوىيهكانهوه. لهروانگهى
پزيشكهكانهوه، موعالهجهكانى من
لهم قوناغهدا، رهنگه
دواى چهند روژيك له
راديوتراپى تهواوكهرو
ئيحتياتى، تهواو دهبيت. ئهمه
نهخوشىيهكى دريژخايهن
(موزمين) نييه. دواى
نهشتهرگهرييهكه لهروانگهى
زانستى پزيشكىيهوه ئهم
نهخوشىيه كوتايى
پيهاتووه. بهلام ئهگهريكى
كهم بو سهرههلدانهوهى
ههيهو ئهمهش
لهسالانى ئايندهدا
چاوديرىيهكى پزيشكيى ريكوپيكو
تايبهتى دهخوازيت. زوربهى
تووشبووانى ئهم نهخوشىيه،
بهتايبهتى ئهوانهى
كه له قوناغه
سهرهتاييهكاندا موعالهجه ئهكرين،
شانسيكى باشيان بو
چاكبوونهوهو ژيانيكى كهم تازور
نورمال ههيه. بهقهولى
فودى ئالن، گرنگ نييه
مهرگ كهىو لهكوى ديته
سوراغم، گرنگ ئهوهيه لهو
كاتهدا من لهوى نهبم.
ئيستا ئيتر ئهعرازه
جانبىيهكانى
نهشتهرگهرييه قورسهكهى من كهم تازور
نهماوه. سهربارى ئهو
زيانهى كه
نهشتهرگهرىيهكه به ماسولكهى
زمانى گهياندبوو، قسهكردنى
من تووشى گرفتيكى ئهوتو
نهبووهو روو
لهچاكبوونهوهى يهكجارىيه.
ههروهك وتم ئهم نهخوشىيه
موزمين نييه. وه تا
ئهوكاتهى كه نهگهرابيتهوه،
نييه. بهپىى قاعيده
دهبى ئهم رووداوه
لهئيستادا كاريگهرىيهكى
جسميى لهسهر منو تواناى
كارو ههلسوورانى من دانهنيت.
بهلام بهههرحال
بهداخهوه هيشتا سهرهتان
ووشهيهكى ترسناكهو،
ئهگهرچى ئيستا لهئهنجامى
دهستكهوته
پزيشكىيهكانى ئهمرودا ئيتر بىسىودوو
به سزاى ئيعدام دانانريت،
هيشتا سيبهريكى رهش،
ههرهشهيهكى ههميشهيى،
ميژوويهكى لهناوچوونو
حوكميكى تهنفيزنهكراو،
بهسهر سهرى
ئهوكهسانهوه رادهگرى كه تووشى
دهبن. دهبى حيساب بو ئهم
رووداوه بكريت. جهبههيهكى
تازهى شهر لهژيانى
ئهو كهسهو نزيكهكانيدا
دهكريتهوه. دهبى جيگاى
ئهم رووداوه لهنيو ژياندا
بكريتهوهو خوتى
لهگهلدا رابهينيت. ههندى شتى
روتينى دهبى بگوريت. ئهم
رووداوه، بهتايبهتى
لهسهرهتاى كاردا،
بهههرحال كاريگهرى خوى
لهسهر جورى ههلسوورانو
رولى من لهحيزبدا دادهنيت.
بهرنامهى من ئهوهيه كه
لهرووى سياسىو
حيزبىيهوه زور ههلسووراوبم. لهم
رووهوه، ئهم رووداوه
هيچ شتيك بومن ناگوريت.
لهههمانكاتدا بههاوبيرى
لهگهل رابهرايهتى حزبى
كومونيستى كريكاريدا خهريكى
پهيداكردنى ئهو
ريگايانهين كه گوشارو قورسايى
كارى ريكخراوهيىو حيزبى
لهسهر من كهم ببيتهوهو
بتوانم به
دهستئاوهلاييهكى زياترو
مهسئولييهتيكى راستهوخوى
كهمترهوه كاربكهم. يهكيك لهو
كارانه گورينى ههميشهيى
سهرنووسهرى
(ئهنتهرسيونالى ههفتانه)يه.
بهسوپاسهوه بو كورشى ئازيز،
(ههيئهتى دهبيران) بهم
زووانه سهرنووسهريكى
ههميشهيى تازه ديارى
ئهكات. گورانكارىيهكانى
ديكه، دهبى پلنيومى
داهاتووى كوميتهى ناوهندى
لهمانگهكانى داهاتوودا
پهسهندى بكات.
وه سهرهنجام،
ههركهسيك لهنزيكهوه لهگهل
سهرهتان رووبهروو
ببيتهوه، پيتان دهليت كه چون
ئهم ئينسانه بو چهند روژيك بو
گهشتوگوزاريكى
سهيروسهمهرهى فيكريىو
مهعنهوى دهنيريت. دهلـىى
چاوبهستهكانتان
دهكهنهوه، قفلهكان لهسهر
سوزو ئهفكارتان لادهبهنو
ئهيهلن جاريكى ديكه
سهرلهنوى ئازادانهو
بهخيراييهكى سهرسورهينهر
گهشتيك بهناو ههموو كولانو
لاكولانهكانى دنياو
ژيانتاندا بكهن. من ئهم
گهشتهم كرد. زور شتى ليوه
فيربووم. دوزينهوهى خوتو
رهنگه سهرهدهرزىيهكيش
نزيكبوونهوه له
حهقيقهتو ماناى ژيان. دهمهوى
لهيهكهم فرسهتدا كه
بتوانم ئهم سهفهرنامهيه،
بهتايبهت روو لهو سهدان
ئينسانه ميهرهبانهى كه
لهو روژانهدا لهدوورو
نزيكهوه منو
خيزانهكهميان گرته باوهش، بنووسم.
لهئيستادا تهنها پربهدل
سوپاسيان ئهكهم.
حزبى كومونيستى كريكارى
بهرنامهيهكى گرنگى
بهدهستهوهيه بو خهلك.
ئهمسال ساليكى
چارهنووسسازه لهميژووى ژيانى
حيزبو بزووتنهوهى ئازادىو
يهكسانيدا. كارمان زوره.
منيش گهرامهوه.
منصور حكمت
له "انترناسيونال هفتگى"ى
ژماره ٥٥ى ٢٥ر٥ر٢٠٠١هوه
وهرگيراوهو سهعيد ئهحمهد
كردوويهتى بهكوردى
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #2110ku.html
|