بنهماى ريكخراوهيى حيزبى كومونيستى كريكاريى
پهسهندكراوى پلينومى چوارهمى كوميته مهركهزى حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران
پيشهكى: بنهماى ريكخراوهيى حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران، ئهو بنهما گشتييانهيه، كه بريارهكانى پهيوهست به پهيرهوى ناوخو و مهوازينى ريكخراوهيى حيزب پشتى پى دهبهستيت. پهيرهوى ناوخوى حيزبى كومونيستى كريكاريى لهههر قوناخيكدا، ئاويتهيهكه لهم سهنهده و له ئاييننامه ئيجراييهكان و بريار و مهوازينيك كه كونگره، وهيان كوميته مهركهزى حيزب لهسهر بنچينهى ئهم بنهما ريكخراوهييه، له مهيدانه موشهخهسترهكانى ههلسورانى حيزبيى، پهسهندى ئهكات. ئهم بريار و ئاييننامانه ناتوانن و نابيت لهگهل ئهم بنهمايانهى لهم سهنهدهدا هاتووه، دژبهيهك و ناكوك بن.
٭ ٭ ٭
بنهماى ريكخراوهيى
حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران
١- حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران، ريكخراويكى شورشگيرى ماركسييه، بو ريكخستن و رينوينيكردنى چينى كريكار، بو بهديهينانى شورشى كومونيستى پيكهاتووه. ئامانجهكانى حيزبى كومونيستى كريكاريى، له بهرنامهى ئهم حيزبهدا خراوهته روو.
٢- حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران، شوينى يهكگرتن و ههلسورانى كريكارانى كومونيست و ههموو تيكوشهرانى ريگاى شورشى كومونيستى چينى كريكاره. ئهندامهتى له حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيراندا ئارهزوومهندانهيه. ههركهسيك كه خوى به كومونيست و به شهريكى ئامانجه كومهلايهتيهكانى حيزب بزانيت، وه ئامادهبيت، بو بهديهينانى ئهو ئامانجانه، له چوارچيوهى حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران، ههلسورانى ريكخراو ئهنجام بدات، دهتوانيت ببيته ئهندامى حيزب. دووركهوتنهوه و وازهينان له حيزبيش كاريكى ئازاد و ئارهزوومهندانهيه.
٣- ئهندامهتى له حيزب، سنور و مهرج بو هيچ يهكيك له ماف و ئازادييه فهردى و مهدهنييهكانى ئهندام دانانيت . بهههمان شيوه، ئهندامهتى له حيزب، له هيچ ههلومهرجيكدا، نابيته مايهى هيچ جوره ئيمتياز وهيان بالاتربوونى ئهو، لهچاو باقى خهلكدا.
٤. كادر، به ئهنداميكى حيزب دهگوتريت، كه له ريگاى ههلبژاردن، وهيان دانان، ليپرسراويتى ريكخستن و رينوينيكردنى ههلسورانى حيزب، له مهيدانيكى دياريكراودا، له ئهستو ئهگريت. ههلسوران به عينوانى كادر، پيويستى بهوهيه، كه ئهو مهوازين و ديسپلينانهى كه هاوشانى ئهو ليپرسراويتييه حيزبييهيه كه ئهو كهسه له ئهستوى ئهگريت، قبول بكات. ئهم مهوازين و ديسپلينانه، رهنگه ليپرسراويتى زياتر و وابهستهبوون به زهبتورهبتى توندتر، به بهراورد لهگهل مهوازينى گشتى چاودير بهسهر ماف و ئهركى ئهندامان به شيوهيهكى گشتى، له ئهستوى ئهفراد دابنيت. مهوازينى چاودير بهسهر ههلسورانى كادرى حيزب، له برياره تايبهتييهكانى ههلسورانى ههر ئورگانيك و له ئهسناديكيش كه چاوهروانييه گشتييهكانى حيزب له كادرهكان خستويه روو، دائهنريت.
٥- حيزبى كومونيستى كريكاريى ريكخراويكه، بو ريكخستن و رينوينيكردنى خهباتيكى كومهلايهتى، كه لهلايهن خودى چينى كريكارهوهيه، وه تايبهتمهندييه ريكخراوهييهكانى حيزب، تابيعى ئهم ئامانجه بنهرهتييهيه. پيكهاته و مهوازينى ريكخراوهيى حيزبى كومونيستى كريكاريى بهجوريكه، كه پهيوهستبوونى ههرچى زياترى پيشرهوانى كومونيستى چينى كريكار و ههلسورانى بهردهوامى ئهوان له حيزبدا، ئاسان و مسوگهر ئهكات.
٦- سيلولى پايهيى حيزبى كومونيستى كريكاريى، شانهى ئهندامانه، كه له شوينى كار و ژيانى كريكاران پيك ئههينريت. ئاسته يهك لهدواى يهكهكانى ستوونى حيزب، ريكخراويكى قوچهكي(ههرهمي)، پيكهاتوو له كوميته محهلييهكانى حيزب ساز ئهكات، كه ههريهكهيان بردنهپيشهوه و رينوينى ههلسورانى حيزبيان له سنووريكى زيندهگي_ جوگرافى دياريكراودا، له ئهستودايه. گرنگترينى ئهو كوميتانه برييتين له كوميتهى محهل (كوميتهى شوين: شوينى كار وهيان ژيان_ وهرگير)، كوميتهى شار و ناوچه. كوميتهى مهركهزى له نوكى قوچهكى ريكخستنهكهدايه و تهواوى ههلسورانى حيزب، له ئاستى سهراسهريدا، ريك دهخات و رينوينى دهكات.
٧- سهربارى ريكخستنى قوچهكى و ستوونى، حيزبى كومونيستى كريكاريى بهگويرهى پيويست، كومهليك ئورگان و ههيئهتى پسپور و دهزگاى ستادى له چهشنى چاپهمهنى، دهزگاكانى راگهياندن و فيركردن، يهكه و تورهكانى پهيوهنديگرتن و شتى لهم جوره، پيكئههينيت، كه لهژير چاوديرى كوميته پهيوهنديدارهكانى ريكخستنهوه ههلئهسورين.
٨- حيزبى كومونيستى كريكاريى، بو بهرفراوانكردنهوهى نفوزى خوى له نيو ريكخراوه غهيره حيزبييهكاندا، چ ريكخراوهى كريكاريى وهيان غهيره كريكاريى، وه بو زالكردنى سياسهتهكانى خوى بهسهر جموجولى ئهم ريكخراوانه، وهيان بو بهدهستهينانى رابهرييهكهى ههول و تهقهلا ئهدات. حيزبى كومونيستى كريكاريى له ههر شوينيك به پيويستى بزانيت، بو پيكهينانى ريكخراوگهليكى لهو چهشنه، خوى دهستپيشكهرى ئهكات. حيزب له ههر ريكخراوهيهكى غهيره حيزبيدا، به شيوهى يهك جهناح و فراكسيونى ريكخراو، كار دهكات.
٩- حيزبى كومونيستى كريكاريى، ئهركيتى كه دهخالهت له ههموو مهيدانهكانى تيكوشانى چينايهتيدا بكات و رولى پيشرهويان تيدا بگيرى، ههروها ئهركيتى كه رهوتى كومونيستى نيو دهروونى چينى كريكار له ژير ههر ههلومهرجيكى كومهلايهتى و سياسيدا ريكبخات. لهم روهوه حيزب، لهسهر بنچينهى ئهمه، ئيسكبهنديى بنهرهتى، لهههر قوناخيك و لهههر ههلومهرجيكدا، شيوه ئاراييشيكى ريكخراوهيى وها بهخو دهگريت، كه بتوانيت وهلامدهرهوهى پيويستييه دياريكراوهكانى تيكوشانى چينايهتى لهههر دهورهيهكدا بيت. پيويستييهكانى ههلسورانى ئاشكرا و قانونى و ههلسورانى نهينى و ژيرزهمينى، ههلسورانى سياسى وهيان عهسكهرى، ههلسوران له دهورهى ئارام وهيان جموجولى سياسى، ههلسوران له ههلومهرجى له ئارادابوون وهيان نهبوونى ريكخراوه جهماوهرييه كريكارييهكان و ريكخراوهكانى تر، ههريهكه كاريگهرى لهسهر تايبهتمهندييه ريكخراوهييهكانى حيزبى كومونيستى كريكاريى و جورى ئورگانهكانى و دهزگا تهشكيلاتييهكانى كه لهلايهن حيزبهوه پيكئههينريت دائهنيت.
١٠- كونگرهى حيزب بهرزترين ئورگانى رابهرى حيزبه، كه لانى كهم ههر دوو سال جاريك ئهبهستريت. كونگره له نوينهرانى ريكخراوه حيزييهكان پيكديت، كه به دهنگدانى راستهوخوى ئهندامانى ئهم ريكخراوانه ههلبژيردراوون. بهرزترين ئورگانى رابهرى حيزب له ماوهى نيوان دوو كونگرهدا، كوميتهى مهركهزييه، كه له ههر كونگرهيهكدا، ئهندامهكانى ههلئهبژيردرين.
١١- تيكراى كوميته حيزبييهكان، له ئاسته يهك لهدواى يهكهكانى ستوونى ريكخستن، به ههلبژاردنه.
١٢- له ئاسته يهك لهدواى يهكهكانى ريكخستندا، ئهوهى كه ئهسله، پهيرهويكردنى ههر كوميتهيهكه له پهسهندكراوهكانى كوميتهى بالاتر و پهيرهويكردنى ههموو كوميتهكانه له پهسهندكراوهكانى كوميته مهركهزى.
١٣- هاوفكريى له دياريكردنى ئامانجى هاوبهش و هاوههنگاويى له تيكوشانى عهمهلى بو گهييشتن پيى، پرانسيپى بناغهيى پهيوهندييه ناوخوييهكانى حيزبى كومونيستى كريكارييه. فراوانترين ئالوگورى نهزهر و هاوفكرى و زورترين كهشى كراوه بو دهربرينى بوچونهكان و تيروانينه جياوازهكانى كهسهكان، له پروسهى برياردان بو بهئهنجامگهياندنى كاريك، له ئاسته جوربهجورهكاندا، هاوشانى توندوتولترين زهبتورهبت و هاوههنگاوى و يهكپارچهيى عهمهلى له بهرهوپيشهوهبردنى سياسهت و ههنگاوه پهسهندكراوهكان، كولهكهى لهجياوهبوونههاتووى پهيوهندييه دهروونييهكانى حيزبى كومونيستى كريكارى پيكئههينى.
١٤- زهبتورهبتى توندوتولى تهشكيلاتى، مهرجى پيويستى ئيدامهكارى و پيشرهوى حيزبيكى شورشگيرى كريكارييه، له ههلومهرجى نالهبار و سنورداركراوى مهوجود، تهنانهت له ولاته زور ليبرالهكانيشدا. زهبتورهبتى زال بهسهر حيزبى كومونيستى كريكارى، زهبتورهبتيكى پشتبهستوو به هوشيارى ئهندامان لهسهر پيويستييه عهمهلييهكانى تيكوشانى كومونيستى و ههلومهرجهكانى ههلسورانى حيزبه. ديسپلينى حيزبى به پلهى يهكهم، پهيوهسته به هاوئاههنگى سياسى و مهعنهوى حيزب و پوختهيى و هوشيارى ئهندامان و ههلسوراوان. حيزبى كومونيستى كريكارى له ميانهى ههول و كوششى ههميشهيى، بو فيركردنى ئهم ديسپلينه و بههيزكردنى ئهم ئاگايى و هوشيارييه له نيو ئهندامان و ههلسوراوانى خويدا، لهبهرامبهر لادان له پرانسيپى حيزبيدا، ههنگاوى ئينزيباتى دياريكراو ئهگريتهبهر. ئاگاداركردنهوهى رهسمى، سوكترين و دهركردن (ليسهندنهوهى ئهندامهتي)، توندترين ههنگاوى ئينزيباتييه، له حيزبى كومونيستى كريكارييدا.
١٥- بناغهى دياريكردنى ئهرك و ليپرسراويتى حيزبيى ههر كهسيك، ئامادهيى و پهسهندكردنى ئاگايانهى خودى ئهو كهسهيه. هيچ كهسيك له ئهندامانى حيزب، به زور و به پيچهوانهى ئارهزووى خوى، بو بهئهنجامگهياندنى ههر ئيشوكاريك، وهيان قبولكردنى ههر مهئموريهت و لييپرسراويتييهك، راناسپيردريت. لهههمانكاتدا، قبولكردنى ههر ليپرسراويتييهكى تهشكيلاتى و ئامادهبوون له ههر ئورگانيكى حيزبيى ، به ماناى، راگهياندنى ئامادهيى ئاگاهانهى ئهو كهسه، بو قبولكردنى ئيشوكار، نورم و ديسپلين و مهوازينى تهشكيلاتى تايبهت بهو پوسته وهيا ئهو ئورگانهيه.
١٦- حيزبى كومونيستى كريكاريى، له ژيانى خسوسى ئهندامهكانيدا دهخالهت ناكات. ئهم مافه، ههميشه بو حيزب پاريزراوه كه ههركاتيك رهفتار و كردهوهى ئهندامانى حيزب له ژيانى كومهلايهتيدا، پيچهوانهى پرانسيپهكانى حيزب بيت، ههنگاوى ئينزيباتى پيويست، تا رادهى ليسهندنهوهى ئهندامهتى ئهو كهسه، بهكار ئههينيت.
٭ ٭ ٭
سالار رهشيد
له فارسييهوه كردوويهتى به كوردي
١٧/٩/٢٠٠٤
Kurdish translation: Salar Rashid
m-hekmat.com #0860ku.html
|