دنیا دوای ١١ی سێپته‌مبه‌ر
به‌شی یه‌كه‌م: جه‌نگی تیرۆریسته‌كان
دوو جه‌مسه‌ری كۆنه‌په‌رستانه
تاوانی تیرۆریستیی سامناكی ١١ی سپتامبه‌ری ٢٠٠١ له‌دژی بهشهرییهتو كوشتاری هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی بێ‌دیفاع له ئه‌مریكا، جیهانی خستۆته به‌ر ده‌روازه‌ی یه‌كێك له تاریكترینو خوێناوی‌ترین سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخ. ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مریكا ناوی لـێ ناوه جه‌نگی جیهانی له‌دژی تیرۆریزم، له‌راستیدا چوونی جیهانه بۆ ناو قۆناغێكی تازه‌و، وێرانسازی له جه‌نگی جیهانیی تیرۆریسته‌كاندا.
له هه‌ردوو به‌ری ئه‌م كێشمه‌كێشه دژی بهشهرییهدا دوو ئۆردووی سه‌ره‌كی تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی راوه‌ستاون كه مۆری خوێناویی خۆیان داوه له ژیانی دوو نه‌وه له خه‌ڵكی جیهانی ئێمه. له جهمسهرێكیاندا، مه‌زنترین ماشێنی تیرۆریزمی دهوڵهتییو تۆقاندن‌و باجخۆریی نێونه‌ته‌وه‌یی راوه‌ستاوه. كه پێكهاتووه له ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واو ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، واته ته‌نها هێزێك كه چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئینسان به‌كارهێناوه‌و سه‌دان هه‌زار ئینسانی بێئاگاو بێگوناهی هێرۆشیماو ناكازاكی له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا كردووه‌ته خۆڵه‌مێش، ملیۆنه‌ها ئینسانی له ڤێتنام كوشتووه‌و خاكه‌كه‌یانی به بۆمبارانی كیمیایی بۆ ساڵه‌ها سووتاندووه‌و لهكهڵكی خستووه. ناتۆ‌و ئیئتلافه‌كانی ده‌وڵه‌تانی غه‌ربی كه له عێراقه‌وه تا یوگوسلافیا مالأو مهدرهسهو نه‌خۆشخانه‌ی خه‌ڵكیان به‌سه‌ریاندا روخاندووه‌و نان‌و ده‌رمانی ملیۆنه‌ها مناڵیان به‌بارمته گرتووه. بۆرژوازی‌و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، كه داگیر ده‌كات، ده‌ست به‌سه‌را ده‌گرێت، كوشتار ده‌كات، مه‌حروم ده‌كات. ئه‌مانه ئۆردوگای ئاواره‌كان ده‌ده‌نه به‌ر بۆمب‌و رۆكێتو ئه‌و مناڵه دهساڵانانهی كه خۆیان له‌باوه‌شی باوكیاندا په‌ناداوه یان له‌ریزی مه‌دره‌سه راوه‌ستاون، ده‌ده‌نه به‌ر گولله. له هیرۆشیماو ڤێتنامه‌وه تا گرانهداو عێراق، له مه‌یدانه‌كانی تیربارانی ئهندۆنیزیاو شیلییه‌وه تا كوشتارگاكانی فه‌له‌ستین، كارنامه‌و مه‌له‌فی ئه‌م جه‌مسه‌ره جیهانییه‌ی تیرۆریزمی دهوڵهتیو ملهوڕیی ئه‌مپریالیستی، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و حاشاهه‌ڵنه‌گر به به‌رچاوی خه‌ڵكی جیهانه‌وه‌یه.
له جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ردا، تیرۆریزمی ئیسلامی‌و بزووتنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌و چه‌په‌ڵی ئیسلامی سیاسی راوه‌ستاوه. ئه‌مانه كه زه‌مانێك خۆیان ده‌ست ساز‌و په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئهمریكاو غه‌رب بوون له جه‌نگی ساردداو ئامڕازی رێكخستنی كۆنه‌په‌رستیی محه‌للی بوون له‌دژی چه‌پ له كۆمه‌ڵگاكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئێستا بوونه‌ته جه‌مسه‌رێكی چالاكی تیرۆریزمی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و یه‌كێك له ره‌قیبه‌كانی جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوایی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. مێژووی دژی ئینسانیی ئیسلامی سیاسی، له ئێران‌و ئهفغانستانو پاكستانه‌وه تا جهزائیرو فه‌له‌ستین لیستێكی دوورودرێژه له كۆكوژیو تاوانی دڵته‌زێن. له كوشتاره دهوڵهتیو نیمچه ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێران‌و ئه‌فغانستانه‌وه تا تاوانكاریی رۆژانه‌ی گروپه‌كانی تیرۆری ئیسلامی له ئیسرائیل‌و جهزائیرو نێوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، له سه‌ركوتی خوێناویی نه‌یارانی فیكریی‌و سیاسییه‌وه تا زاڵكردنی یاسا كۆنه‌په‌رست‌و دژی به‌شه‌رییه‌كانی ئیسلام به‌سه‌ر خه‌ڵكیداو به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ژناندا، لهسهربڕینو ده‌ستبڕینه شه‌رعییه‌كانه‌وه تا بۆمب نانه‌وه‌و قهتلوعامهكانی نێو پاس‌و كافتیریاو شوێنی دیسكۆكان، ئه‌مانه سه‌ره‌قه‌ڵه‌می كارنامه‌ی ئه‌م كۆنه‌په‌رستانه‌یه.
ئێستا بڕیاره ئه‌م كێشمه‌كێشه سه‌دان هه‌زارو بگره ملیۆنه‌ها ئینسانی دیكه، سبه‌ینێ له ئهفغانستانو دوو سبه‌ی له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهان، بكاته قوربانی. ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا رابووه‌ستین.
پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگی:
شانبه‌شانی ئه‌م ریزبه‌ستنه سه‌ربازییه، ئیمه ریزبه‌ستنی ئایدۆلۆژیی‌و ئیعلامیی ئه‌م دوو ئۆردوگایه ده‌بینین. درزتێكردنو روخاندنی ئه‌م دیواره ئیعلامییه‌و، ده‌ركێشانی حه‌قیقه‌ت له‌پشتی شه‌پۆلێكی مه‌زن له ریاكاری‌و درۆ كه جیهان لووش ده‌دات، مه‌رجی یه‌كه‌می رێكخستنی ریزێكی سه‌ربه‌خۆیه له به‌شه‌رییه‌تی ئازادیخواز له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی جیهانیی تیرۆریسته‌كاندا. ئاڵای توندڕه‌وان له هه‌ردوو ئۆردوگادا له‌دووره‌وه ئاشكرایه‌و ده‌بینرێت. دنیای ئاڵۆزی ئه‌مڕۆ ئیتر پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌م بیروبۆچوونه كرچوكاڵانه ناكات. ئالای چهرخانیو جینگوئیسمی ئه‌مریكایی‌و غه‌ربی، راسیزم، زۆربڵێیی "شه‌ڕی شارستانیه‌ته‌كان"و شتی له‌م بابه‌ته ته‌نها ده‌توانێ له گۆشه‌وكه‌نارێكی كۆمه‌ڵگای غه‌ربیدا نفوز په‌یدا بكات. سه‌رانی ئهمریكاو دهوڵهتهكانو میدیای غه‌ربی خۆیان ده‌زانن كه ئه‌م بیروبۆچوونو هه‌ڵوێسته كرچ‌و كاڵانه ناتوانێت چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژی‌و ئیعلامی كێشمه‌كێشێك پێكبهێنن كه چوونه‌ته ناویه‌وه. له جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ریشدا بیرۆكه‌ی جیهادی ئیسلامی، خوێنڕشتنی بێجیاوازی چ له‌ڕێگای "خودا"و ئاییندا، چ بۆ "ئازادی قودس"و رزگار كردنی خاكی ئیسلام له چنگاڵی زایۆنیزم‌و ئه‌مپریالیزمی خوێنخۆری جیهانیی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نها له‌نێو ریزه‌كانی خودی توندڕهوهكانو هه‌ڵسووڕاوانی ئیسلامی سیاسی‌دا بره‌وی هه‌یه‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ له پانایی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناهێنێته پشتی خۆی. ئه‌و مشتومره ئیعلامی‌و نه‌به‌رده ئایدۆلۆژییانه‌ی كه بڕیاره ئه‌م كێشمه‌كێشه عه‌سكه‌رییه خوێناوییه پاساو بكات كه به‌ڕێوه‌یه، ناتوانێ له‌سه‌ر ئه‌م لێكدانه‌وه سافوساده توندڕه‌و، سكتاریستیو ساویلكانانهیه بینا بكرێت. ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌نجام ده‌توانێ جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵك له غهربو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكێشێته كامی ئه‌م جه‌نگه‌وه‌و له پاڵ هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌م به‌رامبه‌ركێ كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا رایان بگرێت، ئه‌م بیروبۆچوونه كرچوكاڵانه نییه، به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌و پاساوی له‌مانه ئێسك سووكتره كه تاكو ئێره‌ش شاهیدی په‌ره‌سه‌ندنی خێرایان بووین.
له فۆرمۆڵه‌ی غه‌ربییه‌كاندا، به‌جیا له ئاماژه چهقۆكێشانهكانی بوش، "به‌شه‌رییه‌تی شارستانی" له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵای تیرۆریزمدایه. ئه‌مریكا وه‌كو رابه‌ری ئه‌م به‌ره‌ی شارستانیه‌ته نیشان ده‌درێت. ئامانج پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی تیرۆریزم‌و سپاردنی تیرۆریستانه به داد‌و عه‌داله‌ت. مه‌سه‌له‌كه به‌ڕواڵه‌ت له هێرش بۆ سه‌ر عێراق‌و بۆمبارانی به‌لگراد سروشتیتره. چ كه‌سێك ئه‌توانی له‌سه‌ر سیاسه‌ته عه‌سكه‌رییه‌كه‌ی گله‌یی له "ئه‌مریكا" بكات له‌كاتێكدا كه ٦٠٠٠ كه‌س له "خه‌ڵكه‌كه‌یان" به‌و شێوه دڕندانه‌یه كوشت؟ چ شتێك له كاردانه‌وه‌ی عه‌سكه‌ریی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ لێدان له‌م تیرۆریزمه‌و پاراستنی "هاووڵاتیانی"و، بگره خه‌ڵكی جیهان، له تاوانه‌كانی ئاینده كه ڕه‌نگه به‌ڕیوه بێت به‌ڵگه‌نه‌ویستتره؟ بۆ ئاماده‌بوون له یانه‌ی "به‌شه‌رییه‌تی شارستانی"دا هیچ مه‌رجێكی نهتهوهییو نهژادیو دینییان دانه‌ناوه. داواكاران هه‌ر ڕهنگو شێوه‌و دین‌و رابردوویهكیان هه‌بێت، كافییه فۆرمی پشتیوانی له ئه‌مریكا پڕبكه‌نه‌وه. پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگیی ئه‌م جاره بڕیار نییه نه‌ژادی، نه‌ته‌وه‌یی، دینی‌و ته‌نانه‌ت سیاسییش بێت. مه‌سه‌له پاراستنی هه‌ناردنی نه‌وت، دیفاع له دیموكراسی‌و گێڕانه‌وه‌ی كوێت بۆ شێخه‌كانی نییه. ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مریكا جارێكی دیكه بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێش ئه‌مه چه‌ندین جار ئه‌نجامیداوه خۆی ئاماده ده‌كات، وانیشان ده‌دات كه بۆ دیفاع كردنه له‌مافی ژیان، دیفاعه له‌مافی سه‌فه‌ر، له‌مافی نه‌ته‌قینه‌وه‌ی ئینسانه‌كان له‌گۆشه‌ی ماڵ‌و شه‌قامه‌كانیان. تاوانی ١١ی سپتامبه‌ر، به‌هێزترین چوارچێوه‌ی ئایدۆلۆژی‌و ئیعلامیی تاكو ئێستای فه‌راهه‌م كردووه بۆ ده‌خاله‌تگه‌ریی عه‌سكه‌ریی ئهمریكاو ناتۆ له گۆشه‌و كه‌ناره دووردهستهكانی جیهان. له‌م ساته‌دا جیاكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵك له غه‌ربدا له‌سیاسه‌تی عه‌سكه‌ریی ده‌سته‌ی حوكمڕانی ئه‌م وڵاتانه پێویستیی به كارێكی ههرقلیی هۆشیاركردنه‌وه هه‌یه. ئه‌م هاوسه‌نگییه فیكرییه ره‌نگه له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی تازه‌دا به‌خێرایی بگۆڕێت، به‌ڵام له‌م ساته‌دا تێزی "مشتومڕی شارستانێتی له‌گه‌ڵ تیرۆریزمدا"، كۆنترۆڵی بیروڕای گشتیی له غه‌ربدا داوه‌ته ده‌ستی سیاسهتمهدارانو میدیای غه‌ربی.
له جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ریشدا چوارچێوه‌یه‌كی ئاڵۆز‌و تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ر بۆ به‌رگری له ئیسلامی سیاسی‌و تیرۆریزمی ئیسلامی خه‌ریكه شكڵ ئه‌گرێت. كه‌م كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه دیفاع له شهڵاڵـی خوێن كردنی هه‌زاران كه‌س له‌م تاوانه ئاشكرایه‌دا بكات. ته‌نانه‌ت جانه‌وه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار لهئێرانو ئه‌فغانستانیش ناچارن قسه‌كانیان چاك بكه‌ن. دیفاعی ئاشكرا له ئیسلامی سیاسی‌و تیرۆریزمی ئیسلامی ئاڵای ئه‌م جه‌مسه‌ره نابێت. لایه‌نی ئیسلامی له جه‌نگی تیرۆریسته‌كاندا پشت به لێكدانه‌وه‌و پاساوێكی كارا، به‌ڵام كۆن، بۆ تیرۆریزم ده‌به‌ستێت كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی "دژی- ئه‌مپریالیزم"ی ورده بۆرژوایی جیهانی سێیهمو به‌تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. ئێمه ٧ ساڵ پێش ئێستا له‌ئاكامی شه‌پۆلێك له ئینسان كوژیی ئیسلامیی له ئیسرائیل‌و میسر‌و جه‌زائیر، له ستوونی یه‌كه‌می (ئه‌نته‌رناسیۆنال)دا راشكاوانه په‌رده‌مان له‌ڕووی ئه‌م دیفاعه كۆنه‌په‌رستانه‌یه له تیرۆریزم ههڵماڵـیو مه‌حكوممان كرد. بێسوود نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسینه كورته لێره‌دا بهێنینه‌وه:
"شه‌پۆلێك له ئینسان كوژیی ئیسلامی، خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقای گرتۆته‌وه، قوربانیانی ئه‌م شه‌پۆله، ساده‌ترین خه‌ڵكانی ساده‌ن. له میسر‌و جه‌زائیر خه‌ڵكی بیانی، به كرێكار‌و گهشتیارو بازنشستهوه ده‌ده‌نه به‌ر گولله‌و سه‌ریان ده‌بڕن، ریزی مناڵانی خوێندنگای سه‌ره‌تایی به بۆمب كوشتار ده‌كه‌ن، ئه‌و كچه لاوانه‌ی كه مل به زه‌واجی زۆره‌ملـێ ناده‌ن شهڵاڵـی خوێن ده‌كه‌ن. له گردی ئایو رێبوارانی بێ‌ئاگا به مناڵ‌و پیرو لاوه‌وه له شهقامو پاسه‌كاندا ده‌كوژن. وه قاره‌مانانه، له ئیسرائیله‌وه تا جه‌زائیر، به‌شه‌رییه‌تی سه‌رسام دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م "خه‌باتی چه‌كدارانه"یه درێژه‌ی ده‌بێت.
سه‌رده‌مانێك چه‌پی تهقلیدیو "دژی ئه‌مپریالیست" زه‌بروزه‌نگی كوێرانه‌و ههوسارپچڕیوی ره‌وته جیهان سێیهمیو دژی غهربییهكانیان ئه‌گه‌ر به‌ستایشه‌وه سهیرنهكردایه لانی كه‌م چاوپۆشی‌یان لـێئهكرد. سته‌مێك كه له میلله‌تانی مه‌حروم‌و گه‌لانی سته‌مدیده ده‌كرا به قه‌ولی ئه‌مان ئه‌م تیرۆریزمه‌ی وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رحه‌ق پاساو ده‌كرد. تیرۆریزمی گروپه فه‌له‌ستینییه‌كان، ره‌وته موسڵمانه‌كان وه‌یان سوپای رزگاریخوازی ئیرله‌ندا، كه قوربانییه‌كانیان رۆژلهڕۆژ زیاتر خه‌ڵكی بێدیفاعو بێئاگای مه‌ده‌نی ده‌گرته‌وه، نموونه بهرجهستهكانی ئه‌م تیرۆریزمه "به‌رحه‌قه" بوون له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا. تیرۆریزمێك كه به‌ڕواڵه‌ت وه‌ڵامی سته‌مه‌كانی رابردوو‌و ئێستای ئه‌دایه‌وه، تیرۆریزمێك كه به‌ڕواڵه‌ت له كاردانه‌وه به زهبروزهنگو سیاسه‌ته دژی ئینسانییهكانی دهوڵهتو ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره‌كان سه‌ری هه‌ڵدابوو. سه‌یر له‌وه‌دایه كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ رێك هه‌ر به‌م پاساوه، واته به پشتبه‌ستن به كۆكوژییه له‌وه‌سف نه‌هاتووه‌كانی فاشیزمی هیتلهریو ره‌وته دژی یه‌هودییه‌كان له وڵاتانی جۆراوجۆردا له‌دژی خه‌ڵكی یه‌هود، سه‌ركوتی زهبروزهنگاویی خه‌ڵكی مه‌حرومی فهلهستینو كوشتاری هه‌موو رۆژه‌ی لاوانی فه‌له‌ستینی پاساو كردووه.
ئه‌م جۆره پاساوه‌و، تیرۆریزمێكی كوێرانه كه به پشتبه‌ستن به‌م پاساوانه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، چ له‌لایه‌ن رێكخراوه عهرهبو فهلهستینییهكانو چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه به‌ڕێوه چووه، هه‌میشه له‌لایه‌ن كۆمۆنیزم‌و چینی كرێكاره‌وه ریسوا‌و مه‌حكوم بووه‌و مه‌حكومه. بچووكترین په‌یوه‌ندی واقعی‌و مه‌شروع نه‌بووه‌و نییه له‌نێوان ئه‌و میحنه‌ته سامناكانه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی ئه‌خیردا به‌سه‌ر خه‌ڵكی یه‌هوددا هاتووه له‌گه‌ڵ سه‌ركوتگه‌ری‌و تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی راست‌و تونده‌ڕه‌وی ئیسرائیل له‌دژی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین. بچووكترین په‌یوه‌ندی واقعی‌و مه‌شروع نه‌بووه‌و نییه له‌نێوان ئه‌و ده‌ردو كوێرهوهرییانهی كه خه‌ڵكی فه‌له‌ستین چه‌شتوویانه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه دراونه‌ته پاڵ ئه‌م خه‌ڵكه، چ ئیسلامی‌و چ غه‌یره ئیسلامی. ئه‌مه به‌دكه‌ڵك وهرگرتنو سه‌رمایه‌گوزاری كردنی رهوتو باڵه‌كانی بۆرژواییه، به دهوڵهتیو نا ده‌وڵه‌تییه‌وه، له كوێرهوهرییهكانی خه‌ڵكی مه‌حروم. مهحكومكردنو له‌مه‌یدان وه‌ده‌رنانی ئه‌م تیرۆریزمه له‌لایه‌ن چینی كرێكاره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تیی به‌ده‌ستهێنانی جڵه‌وی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌لایه‌ن كرێكاره‌وه بۆ كۆتایی هێنان به‌م كوێرهوهریانه.
شه‌پۆلی تازه‌ی ئینسان كوژیی ئیسلامی، به‌تایبه‌ت له باكوری ئه‌فریقیا، وادیاره ئیتر ته‌نانه‌ت پێویستی به‌م جۆره پاساوه سیاسییه‌ش نییه. عهمامهیهكو تفه‌نگێك، گشت ئه‌و شته‌یه كه بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م جیهاده چه‌په‌ڵه له‌دژی ئینسانییه‌ت پێویسته. ئه‌مه گانگستهریزمی ئیسلامییه‌و چاوگه‌كه‌ی رژێمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێرانه. چاره‌نووسی ئه‌م ره‌وته‌ش هه‌ر له‌ئێران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه." (م. حیكمه‌ت، ئه‌نته‌رناسیۆنال-ی ١٦، نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٤٤)
به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م كێشمهكێشهو به‌تایبه‌ت به هێرشی پێشبینیكراوی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بۆسه‌ر ئه‌فغانستان، "دیفاعی دژی ئه‌مپریالیستی" له ره‌وتی ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت پاساوكردنی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان به به‌هانه‌ی تاوانكاری‌و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ئهمریكاو ئیسرائیله‌وه ده‌توانێ جارێكی دیكه جێگای خۆی له‌ناو خه‌ڵك‌و حیزبه سیاسییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێك له چه‌پی رادیكاڵـی تهقلیدیو روشنفكریی كۆمه‌ڵگاكانی غه‌ربدا بكاته‌وه. په‌ناگای عه‌قیده‌یی سه‌ره‌كی گانگستهریزمو كۆنه‌په‌رستیی ئیسلامی له‌م شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌دا، شیعاره بۆگهنو به‌ئاشكرا دژی به‌شه‌رییه دینی‌و ئیسلامییه‌كان نابێت، به‌ڵكو ئه‌م به‌ناو "دژی ئه‌مپریالیزم"ه میللی-دینی‌و ورده بۆرژواییه ده‌بێت.
هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی تیرۆریسته‌كاندا ناتوانێ به‌بێ پهردهلهڕوو ههڵماڵینو تێكشكاندنی ئه‌م چوارچێوه عهقیدهییانهو پڕوپاگه‌نده جه‌نگییه ریاكارانهیه له هه‌ردوو به‌ری ئه‌م كێشمه‌كێشه كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
كێشمه‌كێشه‌كه له‌سه‌ر چییه
ئه‌مه له هه‌ردوو لاوه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته. تیرۆریزم واقعییه‌تێكی ئه‌م كێشمه‌كێشه‌یه، به‌ڵام ئه‌م مشتومڕه، وه جه‌نگێك كه خه‌ریكه ئاگر بسێنێت، له‌سه‌ر تیرۆریزم نییه. هه‌مووان ده‌زانن كه چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆناو ئهفغانستانو ته‌نانه‌ت ده‌ستگیركردنی بن لادن به‌قه‌د سهرهدهرزییهك له‌و كه‌مپینه تیرۆریستییه‌ی كه له‌لایه‌ن ره‌وتی ئیسلامییه‌وه هه‌ڕه‌شه له غه‌رب ئه‌كات كه‌م ناكاته‌وه‌و هێمنیو ئاسووده‌ییه‌كی زیاتر بۆ دانیشتووانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا دابین ناكات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ته‌نانه‌ت مه‌ترسییه‌كه زۆرتر ده‌كات. مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌یه كه تیایدا ئهمریكاو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به‌ڵام ئه‌م كێشمه‌كێشه به‌مانای تایبه‌تی وشه‌كه له‌سه‌ر یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینیش نییه. سیاسه‌تی راگه‌یه‌نراوی ئه‌مریكا، واته شه‌ڕێكی عه‌سكه‌ریی "فراوان، دێژخایهنو هه‌مه‌لایه‌نه" به ئاشكرا هه‌ردوو مه‌سه‌له‌كه، واته مه‌سه‌له‌ی فهلهستینو مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی، خه‌ستتر ده‌كاته‌وه. نه‌ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو شه‌ڕی ناوخۆیی پێشبینیكراو له‌پاكستان به كۆمه‌ڵێك ئاكامی زۆر وێرانكه‌ره‌وه له‌ناوچه‌كه‌و له‌ئاستی جیهانیدا، وه ئه‌زمه‌ی قووڵی حكومه‌تیی له وڵاتانی به‌ڕواڵه‌ت سه‌قامگیری ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌شێ له ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته عه‌سكه‌رییه بێت. خۆیان ئه‌مه به‌باشی ده‌زانن. به‌ڵام بۆ ئه‌مریكا، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی له‌م نێوه‌دا جێخستن‌و په‌ره‌پێدانی هه‌ژموونی‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و سه‌ربازیی خۆیه‌تی به‌سه‌ر جیهاندا وه‌كو تاكه زلهێز. چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین یان خه‌بات له‌دژی تیرۆریزمی ئیسلامی ئامانجی ئه‌م سیاسه‌ته نییه. پته‌وكردن‌و په‌ره‌پێدانی جێوشوێنی جیهانیی ئه‌مریكا، له جه‌رگه‌ی ئه‌و گوشار‌و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه تاوانی ١١ی سپتامبه‌ر هێناویه‌تییه ئاراوه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م سیاسه‌ته‌یه.
بۆ ئسلامییه‌كانیش ئه‌مه شه‌رێكه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. نه ده‌ردو كوێرهوهرییهكانی خه‌ڵكی فهلهستینو نه زوڵم‌و سته‌می مێژوویی غه‌رب له شه‌رق، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تیرۆریزمه نییه. ره‌وتی ئیسلامی له‌پێناوی مانه‌وه‌و پاراستنی جێوشوێنی ڕوو له نشێوی خۆی‌و سه‌ره‌نجام بۆ په‌ره‌پێدانی جێوشوێنی خۆی له بونیادی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوایی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێده‌كۆشێت. تیرۆریزم‌و دوژمنایه‌تی كوێرانه له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێك‌دا كه بۆنی غهربو غهربگهرایی لێوه‌بێت، سه‌رمایه‌ی سیاسی ئه‌وانه له كۆمهڵگاو له‌نێو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا كه به‌حه‌ق ئهمریكاو ئیسرائیل به فاكته‌ری سه‌ره‌كی بێمافیو مهحرومییهتهكانی خۆیان داده‌نێن. ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوهرٍاست، پێكهاتنی وڵاتی فه‌له‌ستین، سووك كردنی باری ده‌ردو كوێره‌وه‌رییه نهتهوهییو میللییه‌كان‌و هه‌ڵپێچانی جیاكارییه‌ك كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی فه‌له‌ستیندا سه‌پێنراوه، زه‌نگی مه‌رگی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا لێده‌دات. تیرۆریزم ئامڕازی سه‌ره‌كی ره‌وتی ئیسلامییه بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی قه‌ڵشته میللی‌و نهتهوهییو دینییه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستداو، بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م كێشمه‌كێشه وه‌كو سه‌رمایه‌ی سیاسی‌و سه‌رچاوه‌ی هێزگرتنی خۆی. ئیسلامیسته‌كان، سه‌رباری ئه‌و گوشاره عه‌سكه‌رییه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌خرێته سه‌ریان، پێشوازی له‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
بۆ بنیاتنانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بێوێنه‌و مهرگبارهی جه‌مسه‌ره عه‌سكه‌ری‌و تیروریستییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ده‌بێ راستییه‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییانه له‌پشتی ئیعلامی جهنگییو پاساوه‌كانی ئۆردوگا دژهبهیهكهكان درهبكێشرێنه ده‌ره‌وه‌و ببرێنه نێو خه‌ڵك. ئه‌م رووداوه‌و سیاسه‌تێك كه ئه‌مریكا گرتوویه‌تییه‌به‌ر، كۆمه‌ڵێك ئاكامی جیهانییو ناوچه‌یی گرنگی هه‌یه. روخساری سیاسی‌و فیكریی جیهان ده‌ستخۆشی گۆڕانكارییه‌كی قووڵ ده‌كات. سیاسه‌ت له ئێران‌دا به توندی كاریگه‌ری له‌م گۆڕانكارییانه وه‌رده‌گرێت. پێویسته بچینه سه‌ر وێستگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌و سه‌رخه‌ته‌كانی سیاسه‌تێكی مه‌بده‌ئیی كۆمۆنیستی.
مه‌نسووری حیكمه‌ت
ئه‌م به‌شه بۆ یه‌كه‌مجار له‌ژماره ٧٢ی ٢١ی سپتامبه‌ری ٢٠٠١ی (انترناسیونال هفتگی)، بڵاوكراوه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه.
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #1990ku.html
|