Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp   Ca   Ru  
  به‌شى يه‌كه‌م   به‌شى دووه‌م   به‌شى سييه‌م   به‌شى چواره‌م

دنيا دواى ١١ى سيپته‌مبه‌ر
به‌شى يه‌كه‌م: جه‌نگى تيروريسته‌كان



دوو جه‌مسه‌رى كونه‌په‌رستانه‌

تاوانى تيروريستيى سامناكى ١١ى سپتامبه‌رى ٢٠٠١ له‌دژى به‌شه‌رييه‌تو كوشتارى هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌لكى بيديفاع له‌ ئه‌مريكا، جيهانى خستوته‌ به‌ر ده‌روازه‌ى يه‌كيك له‌ تاريكترينو خويناويترين سه‌رده‌مه‌كانى ميژووى هاوچه‌رخ. ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌سته‌ى فه‌رمانره‌واى ئه‌مريكا ناوى لـى ناوه‌ جه‌نگى جيهانى له‌دژى تيروريزم، له‌راستيدا چوونى جيهانه‌ بو ناو قوناغيكى تازه‌و، ويرانسازى له‌ جه‌نگى جيهانيى تيروريسته‌كاندا.

له‌ هه‌ردوو به‌رى ئه‌م كيشمه‌كيشه‌ دژى به‌شه‌رييه‌دا دوو ئوردووى سه‌ره‌كى تيروريزمى نيونه‌ته‌وه‌يى راوه‌ستاون كه‌ مورى خويناويى خويان داوه‌ له‌ ژيانى دوو نه‌وه‌ له‌ خه‌لكى جيهانى ئيمه‌. له‌ جه‌مسه‌ريكياندا، مه‌زنترين ماشينى تيروريزمى ده‌وله‌تييو توقاندنو باجخوريى نيونه‌ته‌وه‌يى راوه‌ستاوه‌. كه‌ پيكهاتووه‌ له‌ ده‌سته‌ى فه‌رمانره‌واو ده‌وله‌تى ئه‌مريكا، واته‌ ته‌نها هيزيك كه‌ چه‌كى ئه‌تومى له‌دژى ئينسان به‌كارهيناوه‌و سه‌دان هه‌زار ئينسانى بيئاگاو بيگوناهى هيروشيماو ناكازاكى له‌ماوه‌ى چه‌ند چركه‌يه‌كدا كردووه‌ته‌ خوله‌ميش، مليونه‌ها ئينسانى له‌ فيتنام كوشتووه‌و خاكه‌كه‌يانى به‌ بومبارانى كيميايى بو ساله‌ها سووتاندووه‌و له‌كه‌لكى خستووه‌. ناتوو ئيئتلافه‌كانى ده‌وله‌تانى غه‌ربى كه‌ له‌ عيراقه‌وه‌ تا يوگوسلافيا مالأو مه‌دره‌سه‌و نه‌خوشخانه‌ى خه‌لكيان به‌سه‌رياندا روخاندووه‌و نانو ده‌رمانى مليونه‌ها مناليان به‌بارمته‌ گرتووه‌. بورژوازيو ده‌وله‌تى ئيسرائيل، كه‌ داگير ده‌كات، ده‌ست به‌سه‌را ده‌گريت، كوشتار ده‌كات، مه‌حروم ده‌كات. ئه‌مانه‌ ئوردوگاى ئاواره‌كان ده‌ده‌نه‌ به‌ر بومبو روكيتو ئه‌و مناله‌ ده‌سالانانه‌ى كه‌ خويان له‌باوه‌شى باوكياندا په‌ناداوه‌ يان له‌ريزى مه‌دره‌سه‌ راوه‌ستاون، ده‌ده‌نه‌ به‌ر گولله‌. له‌ هيروشيماو فيتنامه‌وه‌ تا گرانه‌داو عيراق، له‌ مه‌يدانه‌كانى تيربارانى ئه‌ندونيزياو شيلييه‌وه‌ تا كوشتارگاكانى فه‌له‌ستين، كارنامه‌و مه‌له‌فى ئه‌م جه‌مسه‌ره‌ جيهانييه‌ى تيروريزمى ده‌وله‌تيو ملهوريى ئه‌مپرياليستى، به‌شيوه‌يه‌كى ئاشكراو حاشاهه‌لنه‌گر به‌ به‌رچاوى خه‌لكى جيهانه‌وه‌يه‌.

له‌ جه‌مسه‌رى به‌رامبه‌ردا، تيروريزمى ئيسلاميو بزووتنه‌وه‌ى كونه‌په‌رستانه‌و چه‌په‌لى ئيسلامى سياسى راوه‌ستاوه‌. ئه‌مانه‌ كه‌ زه‌مانيك خويان ده‌ست سازو په‌روه‌رده‌ى ده‌ستى ئه‌مريكاو غه‌رب بوون له‌ جه‌نگى ساردداو ئامرازى ريكخستنى كونه‌په‌رستيى محه‌للى بوون له‌دژى چه‌پ له‌ كومه‌لگاكانى خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا، ئيستا بوونه‌ته‌ جه‌مسه‌ريكى چالاكى تيروريزمى نيونه‌ته‌وه‌ييو يه‌كيك له‌ ره‌قيبه‌كانى جه‌نگى ده‌سه‌لاتى بورژوايى له‌ خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا. ميژووى دژى ئينسانيى ئيسلامى سياسى، له‌ ئيرانو ئه‌فغانستانو پاكستانه‌وه‌ تا جه‌زائيرو فه‌له‌ستين ليستيكى دوورودريژه‌ له‌ كوكوژيو تاوانى دلته‌زين. له‌ كوشتاره‌ ده‌وله‌تيو نيمچه‌ ده‌وله‌تييه‌كانى ئيرانو ئه‌فغانستانه‌وه‌ تا تاوانكاريى روژانه‌ى گروپه‌كانى تيرورى ئيسلامى له‌ ئيسرائيلو جه‌زائيرو نيوجه‌رگه‌ى ئه‌وروپاو ئه‌مريكا، له‌ سه‌ركوتى خويناويى نه‌يارانى فيكرييو سياسييه‌وه‌ تا زالكردنى ياسا كونه‌په‌رستو دژى به‌شه‌رييه‌كانى ئيسلام به‌سه‌ر خه‌لكيداو به‌تايبه‌ت به‌سه‌ر ژناندا، له‌سه‌ربرينو ده‌ستبرينه‌ شه‌رعييه‌كانه‌وه‌ تا بومب نانه‌وه‌و قه‌تلوعامه‌كانى نيو پاسو كافتيرياو شوينى ديسكوكان، ئه‌مانه‌ سه‌ره‌قه‌له‌مى كارنامه‌ى ئه‌م كونه‌په‌رستانه‌يه‌.

ئيستا برياره‌ ئه‌م كيشمه‌كيشه‌ سه‌دان هه‌زارو بگره‌ مليونه‌ها ئينسانى ديكه‌، سبه‌ينى له‌ ئه‌فغانستانو دوو سبه‌ى له‌ هه‌ر گوشه‌يه‌كى ديكه‌ى جيهان، بكاته‌ قوربانى. ده‌بى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا رابووه‌ستين.


پروپاگه‌نده‌ى جه‌نگي:

شانبه‌شانى ئه‌م ريزبه‌ستنه‌ سه‌ربازييه‌، ئيمه‌ ريزبه‌ستنى ئايدولوژييو ئيعلاميى ئه‌م دوو ئوردوگايه‌ ده‌بينين. درزتيكردنو روخاندنى ئه‌م ديواره‌ ئيعلامييه‌و، ده‌ركيشانى حه‌قيقه‌ت له‌پشتى شه‌پوليكى مه‌زن له‌ رياكاريو درو كه‌ جيهان لووش ده‌دات، مه‌رجى يه‌كه‌مى ريكخستنى ريزيكى سه‌ربه‌خويه‌ له‌ به‌شه‌رييه‌تى ئازاديخواز له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگى جيهانيى تيروريسته‌كاندا. ئالاى توندره‌وان له‌ هه‌ردوو ئوردوگادا له‌دووره‌وه‌ ئاشكرايه‌و ده‌بينريت. دنياى ئالوزى ئه‌مرو ئيتر پيشوازييه‌كى ئه‌وتو له‌م بيروبوچوونه‌ كرچوكالانه‌ ناكات. ئالاى چه‌رخانيو جينگوئيسمى ئه‌مريكاييو غه‌ربى، راسيزم، زوربلييى "شه‌رى شارستانيه‌ته‌كان"و شتى له‌م بابه‌ته‌ ته‌نها ده‌توانى له‌ گوشه‌وكه‌ناريكى كومه‌لگاى غه‌ربيدا نفوز په‌يدا بكات. سه‌رانى ئه‌مريكاو ده‌وله‌ته‌كانو ميدياى غه‌ربى خويان ده‌زانن كه‌ ئه‌م بيروبوچوونو هه‌لويسته‌ كرچو كالانه‌ ناتوانيت چوارچيوه‌ى ئايدولوژيو ئيعلامى كيشمه‌كيشيك پيكبهينن كه‌ چوونه‌ته‌ ناويه‌وه‌. له‌ جه‌مسه‌رى به‌رامبه‌ريشدا بيروكه‌ى جيهادى ئيسلامى، خوينرشتنى بيجياوازى چ له‌ريگاى "خودا"و ئاييندا، چ بو "ئازادى قودس"و رزگار كردنى خاكى ئيسلام له‌ چنگالى زايونيزمو ئه‌مپرياليزمى خوينخورى جيهانيى، به‌شيوه‌يه‌كى گشتى ته‌نها له‌نيو ريزه‌كانى خودى توندره‌وه‌كانو هه‌لسووراوانى ئيسلامى سياسيدا بره‌وى هه‌يه‌و جه‌ماوه‌رى خه‌لك له‌ كومه‌لگاى هاوچه‌رخ له‌ پانايى خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا ناهينيته‌ پشتى خوى. ئه‌و مشتومره‌ ئيعلاميو نه‌به‌رده‌ ئايدولوژييانه‌ى كه‌ برياره‌ ئه‌م كيشمه‌كيشه‌ عه‌سكه‌رييه‌ خويناوييه‌ پاساو بكات كه‌ به‌ريوه‌يه‌، ناتوانى له‌سه‌ر ئه‌م ليكدانه‌وه‌ سافوساده‌ توندره‌و، سكتاريستيو ساويلكانانه‌يه‌ بينا بكريت. ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌ره‌نجام ده‌توانى جه‌ماوه‌رى فراوانى خه‌لك له‌ غه‌ربو خورهه‌لاتى ناوه‌راست بكيشيته‌ كامى ئه‌م جه‌نگه‌وه‌و له‌ پال هه‌ردوو لايه‌نى ئه‌م به‌رامبه‌ركى كونه‌په‌رستانه‌يه‌دا رايان بگريت، ئه‌م بيروبوچوونه‌ كرچوكالانه‌ نييه‌، به‌لكو ليكدانه‌وه‌و پاساوى له‌مانه‌ ئيسك سووكتره‌ كه‌ تاكو ئيره‌ش شاهيدى په‌ره‌سه‌ندنى خيرايان بووين.

له‌ فورموله‌ى غه‌ربييه‌كاندا، به‌جيا له‌ ئاماژه‌ چه‌قوكيشانه‌كانى بوش، "به‌شه‌رييه‌تى شارستانى" له‌به‌رامبه‌ر به‌لاى تيروريزمدايه‌. ئه‌مريكا وه‌كو رابه‌رى ئه‌م به‌ره‌ى شارستانيه‌ته‌ نيشان ده‌دريت. ئامانج پووچه‌لكردنه‌وه‌ى تيروريزمو سپاردنى تيروريستانه‌ به‌ دادو عه‌داله‌ت. مه‌سه‌له‌كه‌ به‌رواله‌ت له‌ هيرش بو سه‌ر عيراقو بومبارانى به‌لگراد سروشتيتره‌. چ كه‌سيك ئه‌توانى له‌سه‌ر سياسه‌ته‌ عه‌سكه‌رييه‌كه‌ى گله‌يى له‌ "ئه‌مريكا" بكات له‌كاتيكدا كه‌ ٦٠٠٠ كه‌س له‌ "خه‌لكه‌كه‌يان" به‌و شيوه‌ درندانه‌يه‌ كوشت؟ چ شتيك له‌ كاردانه‌وه‌ى عه‌سكه‌ريى ده‌وله‌تى ئه‌مريكا بو ليدان له‌م تيروريزمه‌و پاراستنى "هاوولاتيانى"و، بگره‌ خه‌لكى جيهان، له‌ تاوانه‌كانى ئاينده‌ كه‌ ره‌نگه‌ به‌ريوه‌ بيت به‌لگه‌نه‌ويستتره‌؟ بو ئاماده‌بوون له‌ يانه‌ى "به‌شه‌رييه‌تى شارستانى"دا هيچ مه‌رجيكى نه‌ته‌وه‌ييو نه‌ژاديو دينييان دانه‌ناوه‌. داواكاران هه‌ر ره‌نگو شيوه‌و دينو رابردوويه‌كيان هه‌بيت، كافييه‌ فورمى پشتيوانى له‌ ئه‌مريكا پربكه‌نه‌وه‌. پروپاگه‌نده‌ى جه‌نگيى ئه‌م جاره‌ بريار نييه‌ نه‌ژادى، نه‌ته‌وه‌يى، دينيو ته‌نانه‌ت سياسييش بيت. مه‌سه‌له‌ پاراستنى هه‌ناردنى نه‌وت، ديفاع له‌ ديموكراسيو گيرانه‌وه‌ى كويت بو شيخه‌كانى نييه‌. ئه‌گه‌ر سوپاى ئه‌مريكا جاريكى ديكه‌ بو دووباره‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ پيش ئه‌مه‌ چه‌ندين جار ئه‌نجاميداوه‌ خوى ئاماده‌ ده‌كات، وانيشان ده‌دات كه‌ بو ديفاع كردنه‌ له‌مافى ژيان، ديفاعه‌ له‌مافى سه‌فه‌ر، له‌مافى نه‌ته‌قينه‌وه‌ى ئينسانه‌كان له‌گوشه‌ى مالو شه‌قامه‌كانيان. تاوانى ١١ى سپتامبه‌ر، به‌هيزترين چوارچيوه‌ى ئايدولوژيو ئيعلاميى تاكو ئيستاى فه‌راهه‌م كردووه‌ بو ده‌خاله‌تگه‌ريى عه‌سكه‌ريى ئه‌مريكاو ناتو له‌ گوشه‌و كه‌ناره‌ دوورده‌سته‌كانى جيهان. له‌م ساته‌دا جياكردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى فراوانى خه‌لك له‌ غه‌ربدا له‌سياسه‌تى عه‌سكه‌ريى ده‌سته‌ى حوكمرانى ئه‌م ولاتانه‌ پيويستيى به‌ كاريكى هه‌رقليى هوشياركردنه‌وه‌ هه‌يه‌. ئه‌م هاوسه‌نگييه‌ فيكرييه‌ ره‌نگه‌ له‌گه‌ل ئالوگورى تازه‌دا به‌خيرايى بگوريت، به‌لام له‌م ساته‌دا تيزى "مشتومرى شارستانيتى له‌گه‌ل تيروريزمدا"، كونترولى بيروراى گشتيى له‌ غه‌ربدا داوه‌ته‌ ده‌ستى سياسه‌تمه‌دارانو ميدياى غه‌ربى.

له‌ جه‌مسه‌رى به‌رامبه‌ريشدا چوارچيوه‌يه‌كى ئالوزو تاراده‌يه‌ك كاريگه‌ر بو به‌رگرى له‌ ئيسلامى سياسيو تيروريزمى ئيسلامى خه‌ريكه‌ شكل ئه‌گريت. كه‌م كه‌س جورئه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ كه‌ ديفاع له‌ شه‌لالـى خوين كردنى هه‌زاران كه‌س له‌م تاوانه‌ ئاشكرايه‌دا بكات. ته‌نانه‌ت جانه‌وه‌رانى ده‌سه‌لاتدار له‌ئيرانو ئه‌فغانستانيش ناچارن قسه‌كانيان چاك بكه‌ن. ديفاعى ئاشكرا له‌ ئيسلامى سياسيو تيروريزمى ئيسلامى ئالاى ئه‌م جه‌مسه‌ره‌ نابيت. لايه‌نى ئيسلامى له‌ جه‌نگى تيروريسته‌كاندا پشت به‌ ليكدانه‌وه‌و پاساويكى كارا، به‌لام كون، بو تيروريزم ده‌به‌ستيت كه‌ كوله‌كه‌يه‌كى "دژي- ئه‌مپرياليزم"ى ورده‌ بورژوايى جيهانى سييه‌مو به‌تايبه‌تى خورهه‌لاتى ناوه‌راست بوو. ئيمه‌ ٧ سال پيش ئيستا له‌ئاكامى شه‌پوليك له‌ ئينسان كوژيى ئيسلاميى له‌ ئيسرائيلو ميسرو جه‌زائير، له‌ ستوونى يه‌كه‌مى (ئه‌نته‌رناسيونال)دا راشكاوانه‌ په‌رده‌مان له‌رووى ئه‌م ديفاعه‌ كونه‌په‌رستانه‌يه‌ له‌ تيروريزم هه‌لمالـيو مه‌حكوممان كرد. بيسوود نييه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسينه‌ كورته‌ ليره‌دا بهينينه‌وه‌:

"شه‌پوليك له‌ ئينسان كوژيى ئيسلامى، خورهه‌لاتى ناوه‌راستو باكورى ئه‌فريقاى گرتوته‌وه‌، قوربانيانى ئه‌م شه‌پوله‌، ساده‌ترين خه‌لكانى ساده‌ن. له‌ ميسرو جه‌زائير خه‌لكى بيانى، به‌ كريكارو گه‌شتيارو بازنشسته‌وه‌ ده‌ده‌نه‌ به‌ر گولله‌و سه‌ريان ده‌برن، ريزى منالانى خويندنگاى سه‌ره‌تايى به‌ بومب كوشتار ده‌كه‌ن، ئه‌و كچه‌ لاوانه‌ى كه‌ مل به‌ زه‌واجى زوره‌ملـى ناده‌ن شه‌لالـى خوين ده‌كه‌ن. له‌ گردى ئايو ريبوارانى بيئاگا به‌ منالو پيرو لاوه‌وه‌ له‌ شه‌قامو پاسه‌كاندا ده‌كوژن. وه‌ قاره‌مانانه‌، له‌ ئيسرائيله‌وه‌ تا جه‌زائير، به‌شه‌رييه‌تى سه‌رسام دلنيا ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌م "خه‌باتى چه‌كدارانه‌"يه‌ دريژه‌ى ده‌بيت.

سه‌رده‌مانيك چه‌پى ته‌قليديو "دژى ئه‌مپرياليست" زه‌بروزه‌نگى كويرانه‌و هه‌وسارپچريوى ره‌وته‌ جيهان سييه‌ميو دژى غه‌ربييه‌كانيان ئه‌گه‌ر به‌ستايشه‌وه‌ سه‌يرنه‌كردايه‌ لانى كه‌م چاوپوشييان لـيئه‌كرد. سته‌ميك كه‌ له‌ ميلله‌تانى مه‌حرومو گه‌لانى سته‌مديده‌ ده‌كرا به‌ قه‌ولى ئه‌مان ئه‌م تيروريزمه‌ى وه‌كو كاردانه‌وه‌يه‌كى به‌رحه‌ق پاساو ده‌كرد. تيروريزمى گروپه‌ فه‌له‌ستينييه‌كان، ره‌وته‌ موسلمانه‌كان وه‌يان سوپاى رزگاريخوازى ئيرله‌ندا، كه‌ قوربانييه‌كانيان روژله‌روژ زياتر خه‌لكى بيديفاعو بيئاگاى مه‌ده‌نى ده‌گرته‌وه‌، نموونه‌ به‌رجه‌سته‌كانى ئه‌م تيروريزمه‌ "به‌رحه‌قه‌" بوون له‌ سه‌رده‌مه‌كانى پيشوودا. تيروريزميك كه‌ به‌رواله‌ت وه‌لامى سته‌مه‌كانى رابردووو ئيستاى ئه‌دايه‌وه‌، تيروريزميك كه‌ به‌رواله‌ت له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ زه‌بروزه‌نگو سياسه‌ته‌ دژى ئينسانييه‌كانى ده‌وله‌تو ده‌سه‌لاته‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان سه‌رى هه‌لدابوو. سه‌ير له‌وه‌دايه‌ كه‌ ده‌وله‌تى ئيسرائيليش به‌دريژايى چه‌ندين سال ريك هه‌ر به‌م پاساوه‌، واته‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ كوكوژييه‌ له‌وه‌سف نه‌هاتووه‌كانى فاشيزمى هيتله‌ريو ره‌وته‌ دژى يه‌هودييه‌كان له‌ ولاتانى جوراوجوردا له‌دژى خه‌لكى يه‌هود، سه‌ركوتى زه‌بروزه‌نگاويى خه‌لكى مه‌حرومى فه‌له‌ستينو كوشتارى هه‌موو روژه‌ى لاوانى فه‌له‌ستينى پاساو كردووه‌.

ئه‌م جوره‌ پاساوه‌و، تيروريزميكى كويرانه‌ كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌م پاساوانه‌ له‌ خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا، چ له‌لايه‌ن ريكخراوه‌ عه‌ره‌بو فه‌له‌ستينييه‌كانو چ له‌لايه‌ن ده‌وله‌تى ئيسرائيله‌وه‌ به‌ريوه‌ چووه‌، هه‌ميشه‌ له‌لايه‌ن كومونيزمو چينى كريكاره‌وه‌ ريسواو مه‌حكوم بووه‌و مه‌حكومه‌. بچووكترين په‌يوه‌ندى واقعيو مه‌شروع نه‌بووه‌و نييه‌ له‌نيوان ئه‌و ميحنه‌ته‌ سامناكانه‌ى كه‌ له‌سه‌ده‌ى ئه‌خيردا به‌سه‌ر خه‌لكى يه‌هوددا هاتووه‌ له‌گه‌ل سه‌ركوتگه‌ريو تاوانه‌كانى ده‌وله‌تى راستو تونده‌ره‌وى ئيسرائيل له‌دژى خه‌لكى فه‌له‌ستين. بچووكترين په‌يوه‌ندى واقعيو مه‌شروع نه‌بووه‌و نييه‌ له‌نيوان ئه‌و ده‌ردو كويره‌وه‌رييانه‌ى كه‌ خه‌لكى فه‌له‌ستين چه‌شتوويانه‌ له‌گه‌ل تيروريزمى ئه‌و ريكخراوانه‌ى كه‌ دراونه‌ته‌ پال ئه‌م خه‌لكه‌، چ ئيسلاميو چ غه‌يره‌ ئيسلامى. ئه‌مه‌ به‌دكه‌لك وه‌رگرتنو سه‌رمايه‌گوزارى كردنى ره‌وتو باله‌كانى بورژواييه‌، به‌ ده‌وله‌تيو نا ده‌وله‌تييه‌وه‌، له‌ كويره‌وه‌رييه‌كانى خه‌لكى مه‌حروم. مه‌حكومكردنو له‌مه‌يدان وه‌ده‌رنانى ئه‌م تيروريزمه‌ له‌لايه‌ن چينى كريكاره‌وه‌، به‌تايبه‌تى له‌ولاتانى ناوچه‌كه‌دا، مه‌رجيكى بنه‌ره‌تيى به‌ده‌ستهينانى جله‌وى خه‌باتى كومه‌لايه‌تييه‌ له‌لايه‌ن كريكاره‌وه‌ بو كوتايى هينان به‌م كويره‌وه‌ريانه‌.

شه‌پولى تازه‌ى ئينسان كوژيى ئيسلامى، به‌تايبه‌ت له‌ باكورى ئه‌فريقيا، وادياره‌ ئيتر ته‌نانه‌ت پيويستى به‌م جوره‌ پاساوه‌ سياسييه‌ش نييه‌. عه‌مامه‌يه‌كو تفه‌نگيك، گشت ئه‌و شته‌يه‌ كه‌ بو ده‌ستپيكردنى ئه‌م جيهاده‌ چه‌په‌له‌ له‌دژى ئينسانييه‌ت پيويسته‌. ئه‌مه‌ گانگسته‌ريزمى ئيسلامييه‌و چاوگه‌كه‌ى رژيمى ده‌سه‌لاتدارى ئيرانه‌. چاره‌نووسى ئه‌م ره‌وته‌ش هه‌ر له‌ئيران يه‌كلايى ده‌بيته‌وه‌." (م. حيكمه‌ت، ئه‌نته‌رناسيونال-ى ١٦، نوفه‌مبه‌رى ١٩٤٤)

به‌ په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م كيشمه‌كيشه‌و به‌تايبه‌ت به‌ هيرشى پيشبينيكراوى ئه‌مريكاو هاوپه‌يمانه‌كانى بوسه‌ر ئه‌فغانستان، "ديفاعى دژى ئه‌مپرياليستى" له‌ ره‌وتى ئيسلاميو ته‌نانه‌ت پاساوكردنى كرده‌وه‌ تيروريستييه‌كانيان به‌ به‌هانه‌ى تاوانكاريو سه‌ركوتگه‌رييه‌كانى ئه‌مريكاو ئيسرائيله‌وه‌ ده‌توانى جاريكى ديكه‌ جيگاى خوى له‌ناو خه‌لكو حيزبه‌ سياسييه‌كانى خورهه‌لاتى ناوه‌راستو هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شيك له‌ چه‌پى راديكالـى ته‌قليديو روشنفكريى كومه‌لگاكانى غه‌ربدا بكاته‌وه‌. په‌ناگاى عه‌قيده‌يى سه‌ره‌كى گانگسته‌ريزمو كونه‌په‌رستيى ئيسلامى له‌م شه‌رى ده‌سه‌لاته‌دا، شيعاره‌ بوگه‌نو به‌ئاشكرا دژى به‌شه‌رييه‌ دينيو ئيسلامييه‌كان نابيت، به‌لكو ئه‌م به‌ناو "دژى ئه‌مپرياليزم"ه‌ ميللي-دينيو ورده‌ بورژواييه‌ ده‌بيت.

هيچ بزووتنه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌ريى له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگى تيروريسته‌كاندا ناتوانى به‌بى په‌رده‌له‌روو هه‌لمالينو تيكشكاندنى ئه‌م چوارچيوه‌ عه‌قيده‌ييانه‌و پروپاگه‌نده‌ جه‌نگييه‌ رياكارانه‌يه‌ له‌ هه‌ردوو به‌رى ئه‌م كيشمه‌كيشه‌ كونه‌په‌رستانه‌يه‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بينيت.


كيشمه‌كيشه‌كه‌ له‌سه‌ر چييه‌

ئه‌مه‌ له‌ هه‌ردوو لاوه‌ شه‌رى ده‌سه‌لاته‌. تيروريزم واقعييه‌تيكى ئه‌م كيشمه‌كيشه‌يه‌، به‌لام ئه‌م مشتومره‌، وه‌ جه‌نگيك كه‌ خه‌ريكه‌ ئاگر بسينيت، له‌سه‌ر تيروريزم نييه‌. هه‌مووان ده‌زانن كه‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌مريكا بوناو ئه‌فغانستانو ته‌نانه‌ت ده‌ستگيركردنى بن لادن به‌قه‌د سه‌ره‌ده‌رزييه‌ك له‌و كه‌مپينه‌ تيروريستييه‌ى كه‌ له‌لايه‌ن ره‌وتى ئيسلامييه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ غه‌رب ئه‌كات كه‌م ناكاته‌وه‌و هيمنيو ئاسووده‌ييه‌كى زياتر بو دانيشتووانى ئه‌وروپاو ئه‌مريكا دابين ناكات. به‌پيچه‌وانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت مه‌ترسييه‌كه‌ زورتر ده‌كات. مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين ئه‌و قه‌له‌مره‌وه‌يه‌ كه‌ تيايدا ئه‌مريكاو بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى راسته‌وخو له‌گه‌ل يه‌ك رووبه‌روو ده‌بنه‌وه‌. به‌لام ئه‌م كيشمه‌كيشه‌ به‌ماناى تايبه‌تى وشه‌كه‌ له‌سه‌ر يه‌كلايى كردنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستينيش نييه‌. سياسه‌تى راگه‌يه‌نراوى ئه‌مريكا، واته‌ شه‌ريكى عه‌سكه‌ريى "فراوان، ديژخايه‌نو هه‌مه‌لايه‌نه‌" به‌ ئاشكرا هه‌ردوو مه‌سه‌له‌كه‌، واته‌ مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستينو مه‌سه‌له‌ى تيروريزمى ئيسلامى، خه‌ستتر ده‌كاته‌وه‌. نه‌ته‌نها ئه‌مه‌، به‌لكو شه‌رى ناوخويى پيشبينيكراو له‌پاكستان به‌ كومه‌ليك ئاكامى زور ويرانكه‌ره‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌و له‌ئاستى جيهانيدا، وه‌ ئه‌زمه‌ى قوولى حكومه‌تيى له‌ ولاتانى به‌رواله‌ت سه‌قامگيرى ئيستاى خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا، ئه‌شى له‌ ئه‌نجامه‌ به‌راييه‌كانى ئه‌م سياسه‌ته‌ عه‌سكه‌رييه‌ بيت. خويان ئه‌مه‌ به‌باشى ده‌زانن. به‌لام بو ئه‌مريكا، مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌كى له‌م نيوه‌دا جيخستنو په‌ره‌پيدانى هه‌ژموونيو ده‌سه‌لاتى سياسيو سه‌ربازيى خويه‌تى به‌سه‌ر جيهاندا وه‌كو تاكه‌ زلهيز. چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين يان خه‌بات له‌دژى تيروريزمى ئيسلامى ئامانجى ئه‌م سياسه‌ته‌ نييه‌. پته‌وكردنو په‌ره‌پيدانى جيوشوينى جيهانيى ئه‌مريكا، له‌ جه‌رگه‌ى ئه‌و گوشارو هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى كه‌ تاوانى ١١ى سپتامبه‌ر هيناويه‌تييه‌ ئاراوه‌، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م سياسه‌ته‌يه‌.

بو ئسلامييه‌كانيش ئه‌مه‌ شه‌ريكه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌لات. نه‌ ده‌ردو كويره‌وه‌رييه‌كانى خه‌لكى فه‌له‌ستينو نه‌ زولمو سته‌مى ميژوويى غه‌رب له‌ شه‌رق، سه‌رچاوه‌ى ئه‌م تيروريزمه‌ نييه‌. ره‌وتى ئيسلامى له‌پيناوى مانه‌وه‌و پاراستنى جيوشوينى روو له‌ نشيوى خويو سه‌ره‌نجام بو په‌ره‌پيدانى جيوشوينى خوى له‌ بونيادى ده‌سه‌لاتى بورژوايى له‌ خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا تيده‌كوشيت. تيروريزمو دوژمنايه‌تى كويرانه‌ له‌گه‌ل هه‌ر شتيكدا كه‌ بونى غه‌ربو غه‌ربگه‌رايى ليوه‌بيت، سه‌رمايه‌ى سياسى ئه‌وانه‌ له‌ كومه‌لگاو له‌نيو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌دا كه‌ به‌حه‌ق ئه‌مريكاو ئيسرائيل به‌ فاكته‌رى سه‌ره‌كى بيمافيو مه‌حرومييه‌ته‌كانى خويان داده‌نين. ئاشتى له‌ خورهه‌لاتى ناوه‌رٍاست، پيكهاتنى ولاتى فه‌له‌ستين، سووك كردنى بارى ده‌ردو كويره‌وه‌رييه‌ نه‌ته‌وه‌ييو ميللييه‌كانو هه‌لپيچانى جياكارييه‌ك كه‌ به‌سه‌ر خه‌لكى فه‌له‌ستيندا سه‌پينراوه‌، زه‌نگى مه‌رگى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ خورهه‌لاتى ناوه‌راستدا ليده‌دات. تيروريزم ئامرازى سه‌ره‌كى ره‌وتى ئيسلامييه‌ بو قوولتركردنه‌وه‌ى قه‌لشته‌ ميلليو نه‌ته‌وه‌ييو دينييه‌كان له‌ خورهه‌لاتى ناوه‌راستداو، بو زيندوو هيشتنه‌وه‌ى ئه‌م كيشمه‌كيشه‌ وه‌كو سه‌رمايه‌ى سياسيو سه‌رچاوه‌ى هيزگرتنى خوى. ئيسلاميسته‌كان، سه‌ربارى ئه‌و گوشاره‌ عه‌سكه‌رييه‌ى كه‌ له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه‌ ده‌خريته‌ سه‌ريان، پيشوازى له‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌يه‌ ده‌كه‌ن.

بو بنياتنانى بزووتنه‌وه‌يه‌كى جه‌ماوه‌ريى سه‌ربه‌خو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌ بيوينه‌و مه‌رگباره‌ى جه‌مسه‌ره‌ عه‌سكه‌ريو تيروريستييه‌ نيونه‌ته‌وه‌ييه‌كان، ده‌بى راستييه‌كانى ئه‌م گورانكارييانه‌ له‌پشتى ئيعلامى جه‌نگييو پاساوه‌كانى ئوردوگا دژه‌به‌يه‌كه‌كان دره‌بكيشرينه‌ ده‌ره‌وه‌و ببرينه‌ نيو خه‌لك. ئه‌م رووداوه‌و سياسه‌تيك كه‌ ئه‌مريكا گرتوويه‌تييه‌به‌ر، كومه‌ليك ئاكامى جيهانييو ناوچه‌يى گرنگى هه‌يه‌. روخسارى سياسيو فيكريى جيهان ده‌ستخوشى گورانكارييه‌كى قوول ده‌كات. سياسه‌ت له‌ ئيراندا به‌ توندى كاريگه‌رى له‌م گورانكارييانه‌ وه‌رده‌گريت. پيويسته‌ بچينه‌ سه‌ر ويستگا سه‌ره‌كييه‌كانى ئه‌م گورانكارييانه‌و سه‌رخه‌ته‌كانى سياسه‌تيكى مه‌بده‌ئيى كومونيستى.


مه‌نسوورى حيكمه‌ت

ئه‌م به‌شه‌ بو يه‌كه‌مجار له‌ژماره‌ ٧٢ى ٢١ى سپتامبه‌رى ٢٠٠١ى (انترناسيونال هفتگي)، بلاوكراوه‌ى حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران بلاوبووه‌ته‌وه‌.


Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #1990ku.html