دنيا دواى ١١ى سيپتهمبهر
بهشى دووهم: "جيهانى شارستانى" لهكويدايه
بهربهرييهت حهتمى نييه
جهنگى تيروريستهكان دهتوانى سهرهتاى يهكيك له خويناويترين سهردهمهكانى ميژووى هاوچهرخ بيت. ههرئيستاش مليونهها ئينسان ههناسه سوار بووه. بهلام ئهم ئاسويه حهتمى نييه. گورهپانهكه تهنها به دوو لايهنى كيشمهكيشهكه بهرتهسك نابيتهوه. هيزيكى سييهم، ديويكى نووستوو، له ئارادايه كه دهتوانى ئهوزاعهكه بگوريت. ئهگهر ئهم ديوه لهخهو ههستيت، ئهم سهردهمه دهتوانى سهرهتاى دهستپيكردنى گورانكارييهكى ئيجابيو وهديهينانى ئهو ئامانجانه بيت له جيهاندا كه مروفايهتى له دهيهكانى كوتايى سهدهى بيستهمدا لـيى بيئوميد ببوو. بوشو بلهرو خامهنائى، ئهمريكاو ناتوو ئيسلامى سياسى، ئهوه نازانن كه بهراستى بهشهرييهتيكى شارستانى، جيهانيكى شارستانى، وجودى ههيه كه رهنگه لهم نيوهدا لهخهو راپهريتو لهبهرامبهر جهنگى تيروريستهكاندا بهرگرى لهخوى بكات. سهربارى ئهم ههموو تاريكييهو مهترسييهك كه لهبهرامبهر ئيمهى خهلكدا دايان ناوه، سهدهى بيستو يهكهم دهتوانى سهدهى بهربهرييهتى كاپيتاليستى نهبيت. ئهم روژانه، روژانيكى چارهنووسسازن.
ميدياكان روخسارى ئايدولوژيو مهعنهوى راستهقينهى جيهان نيشان نادهن. بوچوونى خويان دهلين، بوچوونى زال، بوچوونى چينى دهسهلاتدار. بوچوونيك كه به كهلكيان ديت. ميليتاريزم، تيروريزم، راسيزم، نهتهوهپهرستى، فهناتيزمى دينيو سودپهرستى، لهريزى پيشهوهى ههوالهكاندان، بهلام ئهمانه له قولايى زهينى زوربهى خهلكى سهردهمى ئيمهدا جيگهيهكى مهحكهميان نييه. سهيركردنيكى سادهى جيهان، نيشانى دهدات كه جهماوهرى فراوانى خهلكى جيهان له دهولهتو ميدياكان چهپترن، ئينساندوستترن، ئاشتيخوازترن، يهكسانيخوازترن، ئازادترن، ئازاديخوازترن. خهلكى له ههردوو بهرى ئهم كيشمهكيشه نهنگينهدا، هيچ ئارهزوويهكيان لهوه نييه كه سهرانى بورژوازى بهسهر خوياندا سوار بكهن. دهستهى فهرمانرهواى ملهورى ئهمريكا دهستبهجى بوى دهرئهكهوى كه سهربارى يهكيك له مهزنترين تاوانه تيروريستييهكان، سهربارى نمايشى زيندووو لهحزهبهلهحزهى لهليدان كهوتنى دلى ههزاران ئينسان، سهربارى ماتهميو رقوبيزارييهك كه ههركهسيك كه ويژدانى به بهرژهوهندييهك نهفروشتبى دادهگريت، هيشتاش ههر ئهم كومهلگاى غهربه، ههر ئهم خهلكهى كه ههموو روژيك ميشكى شوردراوه، ههر ئهوانهى كه لهبهيانييهوه تا ئيواره به راسيزمو دژايهتيكردنى بيگانه "دهرس" دهدرين، خوازيارى خوبواردن، ئينساف، عهدالهتو كاردانهوهى ئهقلانى دهبن. خهلكى خورههلاتى ناوهراست كه چ لهدنياى چهپهلى نيو كهللهسهرى خامهنائييهكانو خاتهمييهكانو مهلا محهمهد عومهرهكانو شيخه وردو درشتهكانى بزووتنهوهى ئيسلاميداو، چ له ستوديو ديلوكسهكانى سى ئين ئينو بى بى سيدا ئوممهتى موتهعهسبى موسلمانو ئهندامانى "شارستانيهتى ئيسلامى" وينا دهكرين، شانبهشانى خهلكى ئهمريكا ماتهمبار دهبنو نارهزايهتى دهردهبرن. دهرك كردنى ئهوهى كه زوربهى خهلكى خورههلاتى ناوهراست له ئيسلامى سياسى بيزارن، دهرك كردنى ئهوهى كه بهشيكى زور فراوانى خهلكى ئهوروپاى غهربيو ئهمريكا لهدهستى ملهورييهكانى دهولهتى ئيسرائيل وهتهنگ هاتوونو خويان لهپال خهلكى مهحرومى فهلهستيندا دهبيننهوه، دهرك كردنى ئهوهى كه زوربهى ئهم خهلكه خوازيارى لابردنى گهماروى ئابوورى سهر عيراقنو دهتوانن خويان بخهنه جيگاى دايكو باوكه جهرگ سوتاوهكانى عيراق كه بيدهرمانيى منالهكانيان بو باوهشى مهرگ دهبات، دهرك كردنى ئهوهى كه ئهم جهماوهره فراوانهى خهلكى بهشهرهفو بهويژدانى جيهان لهم شهرى بوشو بن لادنهدا، ئهم دوو دوسته قهديميو دوژمنهى ئهمرو، لهگهل هيچياندا نين، هوشيكى زورى ناويت. ئهم بهشهرييهته شارستانييه لهژير كهلاوهى پروپاگهندهو ميشك داشورينو توقاندندا له غهربو شهرق بيدهنگ كراون، بهلام دهكرى بهروشنى ئهوه ببينريت كه ئهم تهلهكهبازييانهى قبوول نهكردووه. ئهمه هيزيكى مهزنه. دهتوانى بيته مهيدان. لهپيناوى ئايندهى بهشهرييهتدا دهبى بيته مهيدان.
ههموو دژواريى كارهكه ليرهدايه. هينانه مهيدانى ئهم هيزه مهزنه. له جهنگى تيروريستهكاندا جهبههكانى شهرهكه ديارى كراوه، ريزهكان ليك جياكراوهتهوه، سهرچاوهو هيزهكان ئامادهكراون، ئهمه روبهروبوونهوهيهكى عهسكهريو سياسيو دبلوماسيى فراوانه، سهربارى ههموو ناروشنييهكان، بهلام چوارچيوهى فيكريو سياسى ئهم جهنگه بو سهرانى ههردوو ئوردوگاكه روشنه. بهلام له جهبههى ئيمهدا، له جهبههى ئهو بهشهرييهتهدا كه دهبى لهبهرامبهر ئهم سيناريو سامناكهدا بوهستيتهوه، ههموو شتيك ناروشنه.
گومان لهوهدا نييه كه ريزى مقاوهمهت لهبهرامبهر جهنگى تيروريستهكاندا ههر لهئيستاوه له ولاتانى جوراوجوردا پيكهاتووهو كهوتوته ههلسووران. بهلام ههر بهو ئهندازهيهى كه ئيسلاميستهكانو ئهمريكا پيويستيان به تيوريو ستراتيجيكى روشن، به ليكدانهوهيهكى هاوبهشو كارا ههيه، ئهم بزووتنهوه خهلكييهش پيويستى به ئالايهكى فيكريو سياسيو كومهله مهبادئيكى ستراتيجيى كارا ههيه. بزووتنهوه سياسييه جياوازهكان، بهتايبهت لهنيو بالى چهپدا، له ئايندهدا ههول دهدهن كه ئهم مقاوهمهته ئاراسته بكهنو رابهرايهتييهكهى بهدهستهوه بگرن. پرسيارهكه ليرهدايه كه چ خهتيك بهسهر خودى ئهم "چهپ"هدا زاله.
له بهشى پيشوودا وتمان كه لهپال دالهكانى ههردوو جهمسهردا، واته ميليتاريستهكانى ئهمريكاو فاشيستهكانى ئيسلام، دوو ليكدانهوهى ئالوزترو پوختهترو "موحتهرهمانهتر"يش بو ديفاع له ههردوولاى ئهم كيشمهكيشه لهئارادايه. له هاوشانى ميليتاريزمى ئهمريكادا كهسانيك ههن كه فورمولهى جهنگى شارستانيتى لهدژى تيروريزم جار ئهدهن. له هاوشانى ئينسانكوژهكانى بزووتنهوهى ئيسلاميشدا، كهسانيك ههن كه تيروريزمى ئيسلامى به "دژي-ئيمپرياليزم"ى ميللي- دينييو جيهان سييهميى باوى دهيهى حهفتادا پاساو دهكهن. هيچ يهكيك لهم ليكدانهوانه لهبزووتنهوهى مقاوهمهتى خهلكيدا نفوزيكى جدى نابيت. حيزبو گروپهكانى راستى سهنتهر له غهربو پاشماوهى چهپى تهقليديى خويندكاريي- روشنفكريى دهيهكانى پيشوو له غهربو شهرقدا دهبنه مشتهرى سهرهكى ئهم فورموله ژيرانهترهى ئيعلامى جهنگيى ههردوو لايهن. ئهوهى كه لهئاستى تيوريو سياسيدا دهتوانى بزووتنهوهى ئايندهى خهلكى پيشرهوى جيهان بهلاريدا بهريت، بهراى من ههلويستى پاسفيستيو ههولى عهبهسى ليبرالييه بو پاراستنى ئهم وهزعهى كه ههيه (تهنها بهرگرتن به هيرشى ئهمريكا بو سهر ئهفغانستان) وهيان گيرانهوهى ههلومهرجهكه بو دوخى پيشوو (پيش ١١ى سپتامبهر).
روداوى ١١ى سپتامبهر كردهوهيهكى شيتانهى بيپيشنهى كهسانيكى دابراو له دهروونى كومهلگا نهبوو. ههرچون كردهوهى عهسكهريى ئهمريكاش كه بهم زووانه روو ئهدات وا نهبوو. جيهان بهرله ١١ى سپتامبهر له هاوسهنگيدا نهبوو، بهلكو له رهوتيكى گورانكاريى پاشهوپاشگهرانهوهدا بوو. كومهليك گرفتى ئابووريو كومهلايهتيو سياسى گرنگ لهپشتى ئهم ئهم رووداوانهوه ههيه. ئهم گرفتانهن كه جيهانيان بهم ئاراستهيهدا بردووه. ئهم گرفتانه دهبى وهلام وهربگرنهوه. ١١ى سپتامبهر گوشهيهكه لهوهلامى ئيسلامى سياسى بهم ههلومهرجه. ههرچون هينانه سهركارى تاليبان، ويرانكردنى بهغداد، برسيكردنى خهلكى عيراق، تاساندنى خهلكى فهلهستين، بومبارانى بهلگرادو ئيستايش "جهنگى دريژخايهن لهدژى تيروريزم" گوشهيهكه له وهلامى سهرانى سهرمايه له ئهمريكاو ئهوروپا بهم كيشمهكيشانه. بزووتنهوهى حهلكيى لهبهرامبهر ههلومهرجيكى وههادا ناتوانى بزووتنهوهيهكى بانگهشهكهر بو ئاراميو "هيرش بوسهر ئهفغانستان قهدهغهيه" بيت. ئاراميو پاريزگارى كردن له دوخى ئيستا نهتهنها عهمهلى نييه، نهتهنها خهيالپلاوييه، بهلكو نه عاديلانهيه، نهئازاديخوازانهو نه كارا. بزووتنهوهى مقاوهمهتى خهلكيى لهبهرامبهر جهنگى تيروريستهكاندا تهنها دهتوانى لهدهورى وهلامه ئيسباتييهكان به گرفته سياسيو ئابوورييه سهرهكييهكانى سهردهمى ئيمهو لهدهورى ههلويستيكى چوستوچالاك نهك بو پاريزگاريكردن له دوخى ئيستا، بهلكو بو گورينى دوخى ئيستا، ريكبخريت. ئيمه سهبارهت به ههموو ئهو گرفتانهى كه بهم رووداوانه بهرجهستهبوونهوه، مهسهلهى باكورو باشوور، مهسهلهى فهلهستين، مهسهلهى عيراق، مهسهلهى ئيسلامى سياسى، مهسهلهى ئهفغانستانو ئيران، مهسهلهى ميليتاريزمو زلهيزيى ئهمريكاو ناتو له سيستمى نويى جيهاندا، مهسهلهى راسيزم، مهسهلهى قهلاى ئهوروپاو تاد بهرنامهكارى سهربهخوو وهلامى سهربهخوى خومان بووه. ههر ئهمه دهبى ببيته بهرنامهكارو وهلامى بزووتنهوهى مقاوهمهتى خهلكيى لهبهرامبهر جهنگى تيروريستهكاندا. ئهمه جياوازى ئيمهيه لهگهل ئاراميخوازيى تاليبانو ئهو پاسيفيستانهى كه كهلينو كيشمهكيشو نائارامييهكانى دنياى پيش ١١ى سپتامبهر نابينن، يان بهلايانهوه گرنگ نييه. ئهگهر ئيمه بهرله ههموو ئهم رووداوانه بهرنامهيهكمان بو گورينى جيهان بووه، بناغهى ههلويستگيرييهكى مهبدهئى له ههلومهرجى ئيستاشدا دهبى بردنهپيشهوه ههمان بهرنامهكار بيت لهم ههلومهرجه تازهيهدا. ئيمه بهنيازنين كه ئهفغانستان لهژير دهستى باندى ئينسانكوژى تاليباندا بهيلينهوه، ئيمه بهنياز نين لهسايهى دهسهلاتى ئهمريكاى دهست به مووشهكدا بژين، ئيمه بهنياز نين ئيسلامى سياسيو حكومهته ئيسلامييهكانى خورههلاتى ناوهراست تهحهمول بكهين، ئيمه بهنياز نين به بيولاتيى خهلكى فهلهستينو سهركوتى ههموو روژهيان رازى ببين. ئيمه تيروريزممان نهئهويست، چ ئيسلاميو ئينتحارى و چ لهلايهن سوپاو كهتافيهپوشهوه بيت، ئيمه ئهم ههژارييه له نيوهى جيهاندا قبوول ناكهين، ئيمه سهربازگهى چواردهورهى ئهروپامان ناويت، ئيمه مل به راسيزمو قهومپهرستى نادهين. نه تاوانكاريى ١١ى سپتامبهرو نه ئهو جيهادهى ناتو كه بهم زووانه له هيندوكش رووئهدات، نابى له بزووتنهوهيهكى چوستوچالاك بو گورينى جيهان، ريزيكى خيرخوازو ئاراميخوازى بيرهخنهو بيئهرك دروست بكات.
بزووتنهوهى "ئينساندوستانه"و ئاشتيخوازانه وهلامى ههلومهرجى ئهمرو ناداتهوه. بهلام نفوزى ئهم بزووتنهوهيه بهتايبهت لهنيو خهلكى سادهى كومهلگاى غهربيدا، بههوى دژى زهبروزهنگييو ئينساندوستيو ههروهها محافهزهكاريى خوبهخوى خهلكهوه، زور فراوانه. ههلويستيكى بهم جوره دهخالهتى ئهمريكا له ئهفغانستان مهحكوم دهكات، بهلام لهبهرامبهر حوكمرانيى تاليباندا خوى به بهرپرس نازانيت. خهلك هاندان لهدژى موسلمانهكانو راسيزم مهحكوم دهكات، بهلام هويهك نابينى بو گوشاردانان لهسهر ئيسرائيلو ئهمريكا بهقازانجى خهلكى فهلهستين. ئهم ههلويسته هيواى سهركهوتن بو جاك ئهسترا ئهخوازى له سهفهرهكهيدا (بو ئيران-وهرگير) بوئهوهى بهلكو ئهم كاره جهمسهرى تيروريزمى ئيسلامى ئارامو جلهو بكات، جا با ئهمه حوكمرانى ئهم گورگانه بهسهر خهلكى ئيرانهوه سهقامگير بكات، ئهم ههلويسته بهرگرى له مافه مهدهنييهكانى خهلكى موسلمانى ولاتانى غهربى دهكات، بهلام لهپيناوى نههيشتنى بارگرژيدا، رهخنهگرتن له حيجابى ئيسلاميو بيمافييهكانى ژنان له ولاته ئيسلامييهكانو ژينگه ئيسلامييهكان رهت دهكاتهوهو بهرى پيدهگريت. ئهم ههلويسته ههمووان بو مهيدان چولكردنو وازليهينانى ههلومهرجهكه ههربهوشيوهيهى كهپيشتر ههبوو، بانگهواز دهكات. ئهگهر ئهم بزووتنهوهيه بهسهر زهينو كردهوهى خهلكى نارازيدا زال ببيت بهشهرييهتى شارستانى مهيدان بو تيروريسته غهربيو شهرقييهكان چول دهكات. ئهگهر بمانهوى ئايندهيهك ههبيت، ئهوا بهنده به پهيدابوونى بهرنامهكاريكى چالاك، ئازاديخوازانهو پيشرهوهوه لهريزى پيشهوهى خهلكيدا. ئهمه كارى كومونيستهكانى ماركسه. ئهمه كارى ئيمهيه.
له بهشى داهاتوودا دهچمه سهر سهرخهته گشتييهكانى بهرنامهكاريكى چالاك لهبهرامبهر جهنگى تيروريستهكاندا. بهلام پيويسته بهكورتى ئاماژهيهك بو فهوريترين مهسهلهيهك بكهم كه ئهم روژانه لهئارادايه، واته هيرشى ئهم زووانهى ئهمريكا بوسهر ئهفغانستان. ٩٩ لهسهدى خهلكى جيهان ئهوه دهزاننو دهتوانن بهروشنى ئهوه روونبكهنهوه كه بوچى هيرشى عهسكهريى ئهمريكا بوسهر ئهفغانستانو تهنانهت دهستگيركردنى بن لادنيش، كه ئامانجى راگهيهنراوى ئهم كردهوه سهربازيانهيهو لهرووى عهمهلييهوه زور ناموحتهمهل ديته بهرچاو، نهتهنها مهترسييهكانى تيروريزم لهدژى ئهمريكاو ئينگلتهرا كهم ناكاتهوه، بهلكو موجازهفهى كردهوه تيروريستييهكانى ئاينده زور زياتر ئهكات. زور ئاشكرايه كه خودى دهولهتانى ئهمريكاو ئهنگلتهرا ئهم مهسهلهيه دهزانن. ليكدانهوهى رهسميى غهرب بو مهسهلهكه لهچوارچيوهى ئهو ليكدانهوه هوليوديو جيمزباندييانهدايه كه وادياره ئهوان پييان وايه دهرخواددانى ئهم جوره ليكدانهوانه به خهلكى سادهترو خيراتره. مليونير يان گانگستهريكى شيت له گوشهيهكى دووره دهستى جيهاندا دهيهوى شارستانيتى نابوود بكات، سهدام، ميلوسوفيچ، بن لادن، وه قارهمانانى ئهمريكايى بو نهجاتى مروفايهتى دهكهونه خو. بهلام ليكدانهوهكانى خويان نيشانى دهدات كه ئيسلامى سياسيو تيروريزمى ئيسلامى يهك بارهگايهكى مهركهزيو يهك فهرماندهيى هاوبهشو يهك ريكخراويكى ههرهميى نييه، بزووتنهوهيهكى نيونهتهوهييه كه له كومهليك شانهو ريكخراوو تورو ناوهندى دهولهتيى پيكهاتووه كه به كومهليك پهيوهنديى رهسمييو نارهسميى، وهكو بزووتنهوهيهكى نيهينى، به كومهليك داهينانى فراوانهوه له ئاستى محهلليدا، پپَكهوه بهستراون. بو غهرب، چوونه ناو ئهفغانستانهوه سهرهتاى ههلمهتيكى عهسكهرييو سياسى فراوانتره. دهستگيرى يان كوشتنى بن لادن ئهو ئهنجامهى دهبيت كه له ئاستى ناوخوى ئهمريكادا له فهورييهتى ههنگاوه عهسكهرييهكانى دواتر كهم بكاتهوهو ببيته مسداقييهتيك بو "تولهسهندنهوهى ئهمريكا"، كه ئهمهش دهتوانى فهزاى نيوخوى ئهمريكا تا پهلامارى تيروريستيى ئايندهى ئيسلامييهكان، وه تهنها تا ئهو كاته، ئارام بكاتهوه. بهلام ئهمه ههنگاويكى بچووكه له پروسهيهكى سياسيو عهسكهريى فراوانتر له خورههلاتى ناوهراستدا كه مهوداى كوتاييهكهى تاكو ئيسَتا رانهگهيهنراوه. له دواليكدانهوهدا ئهمه هيزنيشاندانيكه به ئيسلامى سياسى. واته بزووتنهوهيهكى كونهپهرستانه كه غهرب خوى له پهراويزى كومهلگاكانى خورههلاتى ناوهراستدا هينايه ئاراوهو، بهمهبهستى روبهروبوونهوه لهگهل چهپ له سيستمه سهرمايهدارييه تازه لهدايكبووهكانى ئهم ولاتانهدا وه ههروهها وهكو گوشاريك بو سهر بلوكى شهرق ئهوانى هينايه سهرشانو. ئهم هيزنيشاندانه دهكرى به بهرتهسكيى بمينيتهوه، بهلام بهتايبهت بههوى خهسلهتى ناموتهمهركزييو توندرهويتى ئيسلامى سياسيو تيروريزمى ئيسلامييهوه، به ئيحتماليكى زور بهرهو يهكلاييكردنهوهيهكى بنهرهتيتر بهكيش دهكريت. ئيسلامى سياسى بهبى پشتيوانيى غهرب ناتوانى له خورههلاتى ناوهراستدا بمينيتهوه. ههر بهمهندهى ئيستا، پهرهسهندنى نهبهردى عيلمانيهكانو ئيسلاميهكان له پاكستانو كهوتنه حالى پهيكهرى نيوهگيانى خاتهمييهكان له ئيرانو پهرهسهندنهوهى دووبارهى كيشمهكيشى نيوان بالهكان، بهلگهى ئهوهن كه نهبهردى غهب لهگهل ئيسلامى سياسيدا دهتوانى ببيته ههوينى گورانكارييهكى جدى له هيزهاوسهنگى نيوان فراكسيونهكانى بورژوايى لهم ولاتانهدا بهزيانى ئيسلامييهكان.
لهبهرامبهر خودى هيرشى ئهمهريكا بوسهر ئهفغانستان دهكرى چى بليين. ئايا "دهست له ئهفغانستان ههلگرن!" ههلويستيكى مهبدهئيو پيشرهوه؟ خهلكى ئهفغانستانو ئوپوزسيونهكهى شتيكى ديكهى جگه لهمهتان پيدهلين. ئاسوى ههرهسى تاليبان، واته بانديكى ئينسانكوژو دهلاليكى گهورهى مادده بيهوشكهرهكان، هيزه سياسييهكانى ئهفغانستانى خستوته جوشوخروشيكى گهشبينانهوه. خواستى روخاندنى تاليبان خواستيكى ئينسانيو پيشرهوه. نابى ريگابدريت دژايهتى بهرحهقو مهبدهئيى لهگهل ميليتاريزمى ئهمريكادا به ويلكردنى ئهفغانستان لهژيردهستى تاليباندا رافهبكريت. ئهمه يهكيكه له نموونه زيندووهكانى ناكافى بوونو نادروستبوونى ئاراميخوازيو ديفاع له ههلومهرجيك كه لهئارادايه. خهلكى ئهفغانستان تهمهنيكه چاوهريى روژى ههرهسى تاليبانن. راستييهكهى ئهوهيه كه ئهمريكا بو رزگاركردنى ئهفغانستان پينانيته ئهم ولاتهوه. خويان تاليبانيان هينايه سهركار. ئهمجاره رهنگه لاوازى بكهن، بهلام وهكو ئهمرى واقع بوونى قبوول بكهن. قهوليان به موشهرهف داوه كه حكومهتى ئايندهى ئهفغانستان ديسانهوه جيگهى رهزامهنديى پاكستان بيت. قهراره كومهليك جانهوهر لابهرنو ههر لهو قوماشه كهسانيكى ديكه لهجيگايان دابنين. ههلويستى مهبدهئى بهشداريكردنه له هاوشانى ئوپوزسيونى پيشرهوى ئهفغانستان بو روخاندنى تاليبان لهجهرگهى ههلومهرجى ئيستاداو بهرقهراركردنى دهولهتيكى ههلبژيردراوى خهلكه لهم ولاتهدا. دهبى ئهمه بهسهر غهربو ئهمريكاو نهتهوه يهكگرتووهكاندا بسهپينريت. ههرجوره هيرشيكى هيزهكانى ئهمريكاو هاوپهيمانهكانى بوسهر خهلكى مهدهنى ئهفغانستانو روخاندنى شارو لاديو ژيرخانو ئامرازه ماددييهكانى ژيانيان دهبى مهحكوم بكريت. ههرجوره بهندوبهستيك لهنيوان ئهمريكاو پاكستانو ئيرانو باقى دهولهتاندا بو سهپاندنى دارودهستهيهكى تر بهسهر خهلكى ئهفغانستاندا مهحكومه. بهلام روخاندنى تاليبان لهلايهن سوپا دهرهكييهكانهوه خوى لهخويدا مهحكوم نييه. تاليبان دهولهتيكى مهشروع نييه له ئهفغانستاندا. دهبى بروخينريت. مهسهلهكه لهسهر ئهو دهولهتهيه كه لهجيگاى دادهمهزريت، ههروهها زامنكردنى ئازاديو ئيمكانى عهمهليى دهخالهتى خهلكى ئهفغانستانه له دياريكردنى نيزامى سياسى ئايندهى ئهم ولاتهدا.
مهنسوورى حيكمهت
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #2010ku.html
|