دنيا دواى ١١ى سيپتهمبهر
بهشى چوارهم: دواى ئهفغانستان
ئهفغانستان: جهنگ يان تيروريزمى ئاسمانيى؟
له ئهفغانستاندا جهنگيك لهئارادا نييه. بهپيى لوژيك جهنگ لانى كهم پيويستى به دوو لايهن ههيه. ئهوهى ئيستا لهئارادايه، بومبارانى ئهفغانستانه لهلايهن ئهمريكاوه. لهم تاكتيكه تازهداهينراوهى تاكه زلهيزى جيهانو پوليسى خوسهپاندووى نيونهتهوهييدا، تيرورو توقاندن له ئاستيكى مليونيدا بهرهسمى جيگاى جهنگى گرتوتهوه. لهدواى فيتنامهوه، وا برياره كه كومهلگاى ئهمريكا جاريكى تر شاهيدى گهرانهوهى كيسهى تهرمى ئهو سهربازانه نهبيت كه بو بهره دووردهستهكان نيردراون. وه بههاى ئهمهش ئيستا دهبى خهلكى مهدهنى ئهو ولاتهدا بيداتهوه كه له بهدبهختيدا له تيزهكانى دكتور سترنج لاوهاى شوراى ئهمنى قهوميو وهزارهتى دهرهوهى ئهمريكادا بهسهرپييى به لانكهو پهناگهى دوژمنى چهتوونى ئهمريكاو رابهرى تازهى "ئيمبراتوريى شهر" پيناسهكراوه. زيانيك كه سوپاى ئهمريكا لـييناكهويت به سهدقاتهوه له خهلكيكى مهدهنى بيئاگاى دهسهنن كه لهولاتيكى عادهتهن ههژارو پهراويزكهوتووى جيهاندا خهريكن به چنگهكرى نانى خويان پهيدا ئهكهن. روژيك ئهم بيتاقهيه بو خهلكى عيراق دهرئهچيت، روژيك يوگوسلافيا، روژيك ليبياو روژيك ئهفغانستان. لهتاريكى شهودا لهبهرزايى دهيان ههزار مهترو له كهشتيو ژيردهرياييهكانى ئهوديوى شهپولى ئوقيانووسه دوورهكانهوه، دهيان ههزار تهن بومبو مووشهك بهسهر شارهكانى خهلكيدا دهبارينن. بهشانازييهوه رادهگهيهنن كه ولاتى بهرامبهر "به بومب دهگهرينينهوه بو چاخى بهردين"، لهگهل ئهمهشدا سوورن لهسهر ئهوهى كه بومبه "ژير"ه ئهمريكييهكان تهنها گوناهكاران دهپيكى. ئامانج توقاندنه. توقاندنى ههموو كومهلگا. زالكردنى ترس، ترس له مهرگ، له ئاوارهيى، له خاپووركردنى ههموو سيمايهكى شارستانى، تا ئهوكاتهى كه كومهلگا ئيفليج دهبيتو، ئيمكانى مقاوهمهت نامينيت. سوپاى پيادهى ئهمريكا، ئيستا تهنها سهگيكى راوه كه دواى تهواوبوونى تهقهكانو نيشتنهوهى تهپوتوزو ههراوهورياكان دهبى بچيتو نيچيره بيگيانهكه بهينيت. شهر راگهياندنى هيچ كهسيك، تهنانهت ئهمريكاو غهربيش، لهدژى تاليبان ناكرى مهحكوم بكريت. تاليبان دهبى برواتو سهرهنجام دهبى ههر لهريگاى زهبروزهنگو كردهوهى سهربازييهوه بروات. دوژمنايهتى غهرب لهگهل تاليباندا باشتره وهك لهدوستايهتى تائيستايان. هيچ كهسيك بهر به پيچانهوهى دهورودوكانى ئينسانكوژانيك ناگريت كه غهرب خوى هيناونييه سهركار. بهلام لهنيوان جهنگو تيروردا جياوازى ههيه. كردهوهكانى ئهمريكاو بريتانيا له ئهفغانستان تيروريستييه. بومبارانى شارهكانو ناوچه سهكهنيهكانى ئهفغانستان دهبى مهحكوم بكريتو رابگيريت. ئهفسانه بيسهروبهرهكان لهبارهى تواناى سهربازيى تاليبانو ميژووى بهچوكداهاتنى زلهيزهكان له ئهفغانستان خزمهت به دريژهپيدانى ئهم شيوه تيروريستييه دهكات. موجاهيدنى ئهفغان لهجهنگى دژى سوفيتدا هيزى خهتى پيشهوهى جهبههى ئهمريكاو غهرب بوون. تاليبان بانديكى گانگستهريى تاوانو بهرههمهينانو دابهشكردنى مادده سركهرهكانه كه غهرب خوى به هاوكارى پاكستانو سعوديه دروستى كردووه. دهتوانن له سويچهوه بيكوژيننهوهو لهماوهى چهند ههفتهيهكدا بيپيچنهوه. بهلام تيروريزمى ئاسمانيى سهلامهت تره، بهرچاوتره، بو خهلكى نارازيى جيهان بهعيبرهت تره، زلهيزانهتره. دهبى لهبهرامبهر ئهم شيوه دژى ئينسانييهدا رابووهستين.
لهنيوان تاليبان و ئيسلامى سياسيدا
كردهوه سهربازييهكانى ئهمريكاو بريتانيا له ئهفغانستان، تهنانهت ئهگهر ببيته مايهى روخاندنى تاليبانو مهرگى بن لادنيش، نه تهنها ههرهشهى تيروريزمى ئيسلامى لهدژى غهرب كهم ناكاتهوه، بهلكو ئهبعادهكانى ئهم تيروريزمه پهره پيدهدات. سهرانى دهولهتانى غهربى ئهمه دهزاننو بهرهسمى خهلكى غهرب لهمه وريا ئهكهنهوه. بهلام ههلبژاردنى ئهفغانستان وهكو يهكهمين گورهپانو مهيدانى "تولهسهندنهوه"ى ئهمريكا لهبهرامبهر تاوانى ١١ى سپتامبهردا، بو ئهوان دوو خاسيهتى بنهرهتى ههيه:
يهكهم، تهنانهت ئهگهر ئهوهشيان قبوول بيت كه تيروريزمى ئيسلامى و ئهو نهفرهته دژى غهربييهى كه ئهم تيروريزمه لهسهرى ئهلهوهريت، واقعييهتيكى سياسييهو ريگاچارهيهكى سياسى ههيه، ئهوان تهنها كاردانهوهيهكى سياسى به هيرشيكى فيزيكيو سهربازيى گهوره كه لهناوخوى خاكى ئهمريكادا ئهنجام دراوه بهكافيو گونجاو نازانن. ميليتاريزم كولهكهيهكى ئايدولوژى رهسمييه له ئهمريكاو بهردى بناغهى پيناسهى ناسنامهى ئهوه وهكو زلهيزيك. لهم ديدگايهوه هيرش بو سهر ئهمريكا تهنها دهكرى به هيرش بوسهر كهسيكى ديكهو جيگايهكى ديكه وهلام بدريتهوه. بو ئهمريكا تولهسهندنهوهى ١١ى سپتامبهر، سهربهخو له ماهييهتو زهمينهو خهسلهتهكانى ئيسلامى سياسيو تيروريزمى ئيسلامى، تهنها دهكرى كردهوهيهكى سهربازى بيت. ئهم كردهوه سهربازييه دهبى گهورهبيت، دهبى "رقو دهسهلاتى ئهمريكا"، زهبروزهنگى ئهمريكا، نوينهرايهتى بكات. بهلام كردهوهى سهربازيى گهوره پيويستيى به مهيدان ههيه. جهنگ پيويستى به مهيدانى جهنگ ههيه. ههلبژاردنى ئهفغانستان لهبهر بوونى بن لادن نييه لهوى، بهپيچهوانهوه ههلبژاردنى بن لادن لهبهر ئهوهيه كه له ئهفغانستاندايه. كهم نين له ئهمسالى بن لادن، لهسهرانى تيروريزمى ئيسلامى كه به ئاشكراو نهينى له ئيران، بريتانيا، فهرهنسا، ميسر، پاكستان، لوبنانو فهلهستين، چيچانو بوسنه دهژين. ئهو وينايهى كه تيروريزمى ئيسلامى توريكى ههرهمييه به پيكهاتهيهكى ئيدارى دياريكراوهوه كه بن لادن لهسهرهوهى راوهستاوه، گالتهجارييه. به عهقلهوه ناچيت خامهنائييهك لهم پيكهاتهيهكى ئيدارييهدا لهژير سهركردايهتى بن لادن بووبيت. ئهفغانستان، دهروازهيه. ئهو گورهپانهى كه دهكرى مهيدانى كردهوهيهكى گهورهى سهربازى بيت. ئهفغانستان تهنها مهيدانى شياوه بو "تولهسهندنهوهى ئهمريكا" له مهودايهكى سهربازيى فراوانو سامناكدا كه دهستهى حوكمرانى ئهم ولاته بهلينى داوه. لهدهرهوهى ئهفغانستان وهها ئامانجيكى سهربازيى كه بكرى ديارى بكريتو هيرشى بكريته سهر لهئارادا نييه. تازه ليرهشدا سهرانى غهرب دادوبيدادى ئهوهيانه كه تهلارى هينده بهرزو پردى هينده گهورهى تيا نييه بو ويران كردنى.
دووهم، ههروهك له بهشى پيشوودا وتم، ئهو شتهى كه برياره لهپشتى كيشمهكيش لهگهل تاليبانو بن لادن له ئهفغانستاندا يهكلايى بكريتهوه، پهيوهنديو هيزهاوسهنگيى ئهمريكاو غهربه لهگهل ئيسلامى سياسيدا. "جهنگى دريژماوه لهدژى تيروريزم" ناوى رهمزيى هيزنيشاندانيكه به ئيسلامى سياسى. جهنگيكى دهسهلاته كه لهروانگهى ئهمريكاوه دهبى لهپيناوى پيناسهكردنى كومهليك تايبهتمهندى پايدارى نهزميكى نويى جيهانيى لهدواى ههرهسى سوفيتهوه درهنگ يان زوو دهبى ئهنجام بدريت. ئيسلامى سياسى، ئهم بهههرمه لاوهكييهى جهنگى سارد، لهدواى ههرهسى سوفيتهوه وهكو كهمپيكى بورژوايى خوازيارى دهسهلات له ولاتانى خورههلاتى ناوهراستو له مهلبهنده "ئيسلامى"يهكانى خودى كومهلگا غهربييهكاندا سهرى ههلداوه. ئهم رهوته له بهشيك له جيهانو له ولاتانيكى زور گرنگى وهكو ئيرانو پاكستان، يان بهرهسمى له دهسهلاتدايه وهيان قورساييهكى سياسى زورى ههيه. گوشهيهكه له كيشمهكيش لهسهر ئايندهى فهلهستينو ئيسرائيل. له جمهورييهكانى پيشووى سوفيتدا، ههنگاويك لهم لاى جبهخانه ئهتومييهكانهوه، راوهمشك دهكات. له خودى غهربدا، لهسايهى پارهى سعوديهو كومهكى دهولهتييو ئايدولوژى ريسواى (ههركومهلگايهو كهلتوورى خوي)، پول پول لاوانى ئهو مهلبهندانه دهكاته ئهندامى خوى كه گيرودهى ئيسلام بوون. لهروانگهى غهربهوه ئهم ئيسلامه سياسييه ئيتر ئهو رهوته دهستكهلاو گويرايهله نييه كه بريار بوو له ئابلوقهدانى سوفيتدا دهورى ههبيت، بهر به دهسهلاتى چهپ بگريت له شورشى دژى پاشايهتى ئيراندا وه ببيته دهردى سهر بو عهرهفاتو ناسيوناليزمى عهرهب. ئيستا ئهم دياردهيه ئيدعاى زورترى ههيه. لهژير سايهى غهرب هاتوته دهرهوه. وه له ١١ى سپتامبهردا، لهروانگهى ئهمريكاوه، ئيسلامى سياسى پيى زياد دريژ كرد. هيرشى تيروريستى لهم ئاستهو له نيوجهرگهى ئهمريكادا، چهخماخهى ئهم هيزنيشاندانه حهتمييهى ليدا. ئهم رووداوانه لهبنهرهتدا چهند بهشو قوناغيكى جياجياى جهنگيكى دهسهلات پيكدههينن لهنيوان ئهمريكاو غهرب لهگهل ئيسلامى سياسيدا. لهروانگهى ئهمريكاوه ئهمه نهبهرديكه لهگهل دهولهته ئيسلامييهكان، حيزبه ئيسلامييهكانو تيكراى بزووتنهوهى ئيسلامى سياسيدا. تاليبان، لاوازترينو لهرزوكترينو پووچترين سومبلى دهسهلاتى ئيسلامى سياسييه له خورههلاتى ناوهراستداو سهرهنجام لهروانگهى ئهمريكاوه گونجاوترين خالى چوونهژوورهوهيه بو ناو ئهم جهنگى دهسهلاته ههمهلايهنهيه. سهركهوتنى ئهمريكا له ئهفغانستان لهروى سهربازييو عهمهلييهوه، دهست له بناغهكانى دهسهلاتى ئيسلامى سياسى نادات. خويان ئهمه دهزانن. مهلبهنده سهرهكييهكانى دهسهلات لهپلهى يهكهمدا لهئيران، سعوديه، وه له ريكخراوه ئيسلامييهكانى ميسرو لوبنانو فهلهستيندايه. بهلام ئهمه جهنگى دهسهلاته، جهنگى مانو نهمان نييه. ئهفغانستان تاقه مهيدانه كه تيايدا بهشيوهيهكى واقعى، لانى كهم لهچوارچيوهى ئيستاى جيهاندا، روبهروبوونهوهيهكى سهربازيى لهنيوان ئهمريكاو ئيسلامى سياسيدا ئيمكانى ههيه. تاقه مهيدانيكه كه "جهنگى دريژخايهن لهدژى تيروريزم" دهتوانى به كردهوهيهكى سهربازيى بهرچاوو خيرا دهست پيبكات بيئهوهى ههموو شتيك بهيهكجارى بدات بهسهريهكدا.
ئهمه كيشمهكيشيكى سياسييه
"جهنگى دريژخايهن لهدژى تيروريزم"، واته جهنگى دهسهلاتى ئهمريكا لهگهل ئيسلامى سياسيدا، دواى ئهفغانستان تهنانهت ئهگهر ههردوو لايان لهههندى برگهدا دهست بو كردهوهى سهربازيى ليرهولهويو كردهوهى تيروريستى لهدژى يهكتريش ببهن، لهناوهروكدا كيشمهكيشيكى سياسى دهبيت. ئامانجى ئهم جهنگه لهلايهن ئهمريكاوه نههيشتنى ئيسلامى سياسى نييه. بهپيچهوانهى دهستخوشانه ئيعلامييهكانى دووهمى خوردادييهكان (مهبهست لهبالى خاتهمييه- وهرگير) ئهوه جهنابى خاتهميو سياسهته ژيرانهكهى نهبوو كه "ئيرانى له بومباران نهجات دا". هيرش بو سهر ئيرانو بومبارانيكى لهم جوره لهبنهرهتهوه له بهرنامهى غهربدا نييه. ئهو وينايهى كه دواى ئهفغانستان ئهمريكا يهك لهدواى يهك لهگهل ئهو ولاتانهدا دهچيته شهرهوه كه روژيك بهتيروريست له قهلهمى داون، زور ساويلكانهيه. مهبهستى غهرب لهم هيزنيشاندانهدا نهك نابوودى ئيسلامى سياسى وهيان تهنانهت مهرج نييه روخاندنى دهولهته ئيسلامييهكانيش بيت، بهلكو پيقبوولكردنى ههژموونى سياسى خويهتى به بزووتنهوهى ئيسلاميو دياريكردنى ريوشوينى گهمهكهيه. لهروانگهى ئهمريكاوه ئهم بزووتنهوهيه دهبى سنوورى خوى بزانيت. دهبى قهلهمرهوى عهمهلياتهكانى خوى به ناوچهكه بهرتهسك بكاتهوه، جيوشوينى خويو جيگاوريگاى تايبهتى ئهمريكا دهرك بكات. نهتهنها دهولهته ئيسلامييهكان دهتوانن لهسهر كار بن، بهلكو تهنانهت تيروريزميش مولهتى ههيه، بهو مهرجهى قوربانييهكانى ئهم تيروريزمه كومونيستهكانو چهپهكانى ئيرانو ئهفغانستانو پاكستانو توركيا بن. بهلام پهلامار لهناو خاكى ئهمريكا خويدا ئهمه ئيتر ههلهيهكى زيادهيه. ئهمريكا دهيهويت ئهم دهرسهو ئهم هاوسهنگييه بباته خورههلاتى ناوهراست.
ئهمه جهنگيكى دهسهلاته نهك كيشمهكيشيك لهسهر ئيسلام، ليبراليزم، ديموكراسى غهربى، ئازادى، مهدهنييهت، ئاسايشو ئارامى يان تيروريزم. ئهمه نهبهرديكه لهنيوان ئهمريكاى زلهيز لهگهل بزووتنهوهيهكى سياسى خوازيارى دهسهلات له خورههلاتى ناوهراستدا، كه مهودايهكى ههلسوورانى جيهانيى ههيه، بو پيناسهكردنى هاوسهنگييهكى سياسيو دياريكردنى قهلهمرهوهكانى نفوزو ههژموونيى خوى. غهرب بهشوين پيكهينانى ديموكراسييه غهربييهكانهوه نييه له خورههلاتى ناوهراستدا. ئهمريكاو پاكستانو ئيرانو تهيفى فراوانى كونهپهرستان له ناوچهكهدا لهئيستاوه خهريكن بو سهپاندنى حكومهتيكى ئيستبداديو دواكهوتووى ديكه بهسهر خهلكى ئهفغانستاندا لهگهل يهكتريدا بهندوبهست دهكهن. ئيرانو سعوديهو پاكستانو شيخ نشينهكانى خهليج، ئهم كونهپهرستترين رژيمانهى جيهانى ئهمرو، هاوپهيمانانى رهسمييو عهمهليى غهربن لهم كيشمهكميشهدا. تهنانهت له حالهتى ههرهسهينانى دهولهته ئيسلامييهكانيشدا، ئالتهرنهتيفى حكومهتيى جيمهبهستى غهرب لهناوچهكهدا حيزبه راسته كونهپهرستو نيزامه پوليسيو سهربازييهكان دهبيت.
ئهمريكا ميژوو دروست ناكات
بهلام غهرب ئايندهى ئهم رهوهنده ديارى ناكات. سياسهتى ئيستاو كردهوهكانى ئهمريكا بمانهويو نهمانهوى چوارچيوه سياسييهكانى ئيستاى خورههلاتى ناوهراست دهشيوينى، بهلام ئهوه كومهليك هيزى ديكهن كه تايبهتمهندييهكانى ئهو ئالتهرنهتيفه ديارى دهكهن كه لهئايندهدا شكل دهگريت. گومان لهوهدا نييه كه روبهروبوونهوهى غهرب لهگهل ئيسلامى سياسيدا دهبيته مايهى لاوازبوونى بزووتنهوهى ئيسلاميو حيزبو دهولهتهكانى ئهم بزووتنهوهيه. بهلام ئهم كيشمهكيشه له گورهپانيكى خاليدا رونادات. خورههلاتى ناوهراست، ههروهكو خودى غهرب، شانوى كيشمهكيشى نيوان كومهليك بزووتنهوهى كومهلايهتييه كه بهرلهم كيشمهكيشهى بورژوازى غهرب لهگهل ئيسلامى سياسيدا وجوديان بووهو رهوهندى سياسى كومهلگا جياجياكانيان شكل پيداوه. كيشمهكيشى غهرب لهگهل ئيسلامى سياسيدا، بهههموو گرنگييهكهوه كه ههيهتى، هيزى بزوينهرو موتورى بهرهوپيشهوهبردنى ميژوو نييه لهم كومهلگايانهدا، بهپيچهوانهوه، خوى دهچيته چوارچيوهى ئهم ميژووهوهو ههر لهم چوارچيوهيهدا رافه دهكريت. ململانيِ لهسهر دياريكردنى نهزمى نويى جيهانى كومهليك ئهكتهرى گرنگترى ههيه. چينه كومهلايهتيو بزووتنهوه سياسيهكانيان چ له غهربو چ له خورههلاتى ناوهراستدا، بو دياريكردنى ئايندهى سياسيو ئابووريو كهلتورى جيهان ريزبهندييان كردووه. ئهوه بزووتنهوهكانن كه سهربهخو له خواستى سهرانو سياسهتمهدارانى غهربو سهركردهكانى ئيسلامى سياسى، دوا ئاراستهى ئهم رهوندانه ديارى دهكهن.
بهشيوهيهكى دياريكراو، تا ئهو جيگايهى پهيوهندنى به خورههلاتى ناوهراستهوه ههيه، تهنانهت ئهگهر غهرب خوازيارى پاشهكشهپيكردنيكى جوزئيى ئيسلامى سياسيو پيناسهكردنى بنهماكانى پيكهوهژيانيكى تازهش بيت لهگهليدا، بزووتنهوه سوسياليستيو ئازاديخوازو عيلمانيهكان له ناوچهكهدا لهم ههلومهرجه تازهيهدا سهربهخو له نهخشهكانى غهرب دينه سهر شانو. بو نموونه بهراى من ئيسلامى سياسى له ئيراندا دهروخيت، نهك لهبهر ئهوهى كه غهرب لهم روبهروبوونهوهيهى دواييدا خواست يان مهبهستيكى بهم جورهى ههيه، بهلكو لهبهرئهوهى كه له جهرگهو شانبهشانى ئهم كيشمهكيشه تازهيه خهلكى ئيرانو لهپيشهوهياندا كومونيزمى كريكارى حكومهتى ئيسلامى دهكيشنه خوارهوه. شكستى جمهورى ئيسلامى گهورهترين گورز دهبيت له پهيكهرى ئيسلامى سياسى. ئهگهر چارهسهركردنى مهسهلهى فهلهستين مهرجى لهنيوبردنى زهمينه سياسيو فيكريو كلتورييهكانى گهشهى ئيسلامى سياسييه له خورههلاتى ناوهراستو له ئاستى جيهانيدا، ئهوا شكستى جمهورى ئيسلامى مهرجى تيكشاندنى ئهوه وهكو بزووتنهوهيهكى خوازيارى دهسهلات له خورههلاتى ناوهراستدا. بهبى جمهورى ئيسلاميى ئيران ئيسلامى سياسى لهئاستى خورههلاتى ناوهراستدا دهبيته رهوتيكى ئوپوزسيونى بيئاسوو بيئاينده.
(دريژهى ههيه)
مهنسوورى حيكمهت
ئهم بهشهى وتارى (دنيا دواى ١١ى سپتامبهر) له (انترناسيونال هفتگي)ى ژماره ٧٧ى بهروارى ٢٦/١٠/٢٠٠١ دا بلاوكراوهتهوه.
(بهعهمهلى هيچ ئهلقهيهكى ديكهى ئهم باسه بلاونهبووهوه)
سهعيد ئهحمهد له فارسييهوه كردوويهتى به كوردي
Kurdish translation: Saeed Ahmad
m-hekmat.com #2000ku.html
|