دنيا دواى ١١ى سيپتهمبهر
بهشى سييهم: ئاوابوونى ئيسلامى سياسى
لهدهرهوهى ههردوو جهمسهرى بهرامبهركيى كونهپهرستانهى ئهمرودا، واته ميليتاريزمى ئهمريكاو دهولهته غهربييهكان لهلايهكو بهرهى ئيسلامى سياسى لهلايهكى تر، فهزاى زالأ بهسهر زورينهى خهلكى ئينساندوستو ئاشتيخوازى جيهاندا فهزاى ههراسانيو نيگهرانييه. فهزاى بيئوميدييه. ههمووان نيگهرانى ئالوتربوونى وهزعهكهن: واته پهرهسهندنى پيشبركيى كارى شيتانهو تيرور. ئاوارهييو مهرگى سهدان ههزار خهلكى بيگوناهى ئهفغانستان، پهلامارى كيماييو ميكروبيى لهغهربدا، تهقينهوهى سياسى لهپاكستان، كهوتنهدهستى بومبه ئهتومييه "گيرفانى"و "لاپ توپ"هكان بهدهستى ئاوانتوريسته سياسيو موتهعهسبه دينييهكانو تاوانكارانى نيونهتهوهيى. "جهنگى تازهى ئهمريكا"و قوناغيكى تازه له خوينرشتنيكى جيهانيى لهئاستيكدا كه تهنها ئهمريكا تواناى ئهمهى بووهو ههيه. شيعارو نارهزايهتييهكانى خهلكى شهرافتمهندى جيهان بهشيوهيهكى گشتى رووى له پاراستنى وهزعى مهوجودو گيرانهوهيه بو خالى هاوسهنگيى پيشوو. ئهمه بهشهرييهتيكه كه ئوميديكى به ئايندهيهكى باشتر نييه. لهباشترين حالهتدا داواى ئاراميى دهكات. لهدهستى بومبو جهنگو توندوتيژى ههلديت. بهشهرييهتيك كه سهربارى روالهتى بيرسادهييو كهم هوشياريو ملكهچى روژانهى، توانا دژى ئينسانييهكانى ئهو درندانهى كه پييان ناوهته مهيدان، واته ئيسلامى سياسيو ميليتاريزمى ئهمريكا، دهناسنو دهيانهويت بهههر قيمهتيك بيت بهر به كارهساتهكانى دواتر بگرن. لهنيو تهيفى فراوانى ئهو هيزانهى كه بو دژايهتى كردنى ئهم كيشمهكيشه هاتوونهته مهيدان، پاشماوهى گروپه چهپه حاشيهييهكانى ئهوروپاشى لهگهلدا بيت كه تا ١٠ى سپتامبهر به شتيكى كهمتر له "شورشى جيهانى" رازى نهئهبوون، ئيستا ئاراميى خوازيى، كوشش بو بهرگرتن به رهوتيك كهبهرى كهوتووه، كوشش بو پاراستنى وهزعى مهوجودو گهرانهوه بو هاوسهنگييهك كه بهرله ١١ى سپتامبهر لهئاراد بوو، بووهته سياسهتى زال. پاسفيزم مهيلى زاله بهسهر بزووتنهوهى مقاوهمهتدا. وه ئهمهش سياسهتيكى لهرادهبهدهر زيانباره كه نهتهنها بهر به كويرهوهريو كارهساتهكانى ئاينده ناگريت، بهلكو تهنانهت روودانيان زامن دهكات.
سياسهتى پاسفيستى، وه شهواره بوون به لايهنى عهسكهرييو چهكدارانهى ئهم بهرامبهركييهو زهبروزهنگيكى فيزيكى كه ئهشى بهسهر جيهاندا بيت، ريك ئهو زيانهى ههيه كه خهلكى دوچارى ئيفليجيى سياسى دهكات. بهرگرتن بهم پيشبركى تيروريستييهو ئهم شهپوله له تهقاندنهوهو خاپووركردنو كوشتارى بهكومهل كه بويان ئامادهكردووين لهگرهوى دهخالهتى جهماوهرى فراوانى خهلكدايه، ههم له ئهوروپاو ئهمريكاو ههم له خورههلاتى ناوهراستو ولاتانى ناوبراو به جيهانى سييهم لهو پروسه سياسييانهدا كه ئهم رووداوانهيان لـى ئهكهويتهوه. دهخالهتيك لهسهر بناغهى بهرنامهكاريكى چالاكو ئيسباتى. لهم حالهتهدا، ئاسوى ئاينده مهرج نييه تاريك بيت.
پيويسته ئهم پروسانهو واقعييهته سياسييهكان لهژير خاكوخولى ئيعلامى جهنگيدا بدوزينهوه.
لهوديوى ئيعلاميى رهسمييهوه:
تيروريزم و ئيسلامى سياسي
گومان ناكهم هيچ كهسيك، تهنانهت له خودى سوپاى ئهمريكاشدا، ئهم رافهكردنه قبوول بكات كه تاوانى ١١ى سپتامبهر كارى گروپيكى فهناتيك بوو كه كهسيك بهناوى ئوسامه بن لادن له ئهفغانستان ريوشوينيان بو ديارى ئهكات كه دوژمنايهتييهكى شهخسييو كويرانهى لهگهل ئهمريكاو "شيوهى ژيانى" ئهمريكاييو "ديموكراسى"دا ههيه. دهزگاكانى راگهياندنى غهرب لهسهر ئهوه سوورن كه ئهم كردهوهيه "كارى موسولمانهكان" نهبوو، كه له "ريوشوينهكانى قورئان"هوه سهرچاوهى نهگرتبوو. جورناليسته بهتهجروبهكان ههول ئهدهن كه بهپيى ئيمكان ناوى مهسهلهى فهلهستينو ئيسرائيل نهيهته ئاراوه. دهلين ههرجوره بهستنهوهيهكى مهسهلهى فهلهستين بهم هيرشه تيروريستييهوه بهماناى داننانه بهوهى كه ئهم كردهوهيه لهراكيشانى سهرنجى غهرب بو سهر وهزعى فهلهستينييهكان كاريگهر بووه. له ئهنجامدا لهجياتى ئيسلامى سياسيو ئيسرائيل، ئيمه حهوالهى بن لادنو ئهفغانستان دهكهن. جهنگى ئهمريكا لهگهل تاليبان له ئهفغانستان روداويكى زور گرنگه به كومهليك ئاكامى دريژخايانهوه لهئاستى ناوچهكهو جيهاندا. ئهم جهنگه بيگومان كاريگهرى لهسهر چارهنووسى ئيسلامى سياسيو تهنانهت مهسهلهى فهلهستينيش دادهنيت. بهلام پهيوهندييهكى به دوزينهوهو سزادانى ئهنجامدهرانى كردهوهكهى ١١ى سپتامبهرهوه نييهو تهنانهت ئهگهرى كردهوهى تيروريستى لهدژى غهرب زور زياد دهكات. (دواتر ديمهوه سهر ئهمه)
تيروريزمى ئيسلامى واقعييهتيكى سهردهمى ئيمهيه. ئهم تيروريزمه كولهكهيهكى سهرهكيى ستراتيجى ئيسلامى سياسييه. ئيسلامى سياسى بزووتنهوهيهكى كونهپهرستانهى ناوچهكهو ئيستاش لهئاستى جيهانيدايه كه لهسهر ستهمى ميژوويى ئيسرائيلو غهرب له خهلكى عهرهب زمانو بهشيوهيهكى تايبهتى لهخهلكى فهلهستين، ئهلهوهريت. بيولاتيى خهلكى فهلهستينو ستهمى دهولهتى ئيسرائيلو هاوپهيمانه غهربييهكانى له فهلهستينييهكان سهرچاوهيهكى سهرهكى بيزارييه له غهربو ئهمريكا له ناوچهى خورههلاتى ناوهراستدا. لهمهش گرنگتر، بوونى مهسهلهى فهلهستينو پشتيوانيى ههميشهيى ئهمريكاو غهرب له ئيسرائيل لهبهرامبهر عهرهبدا چ له سهردهمى جهنگى ساردو چ دواى ئهو، قهلشتيكى گهورهى ئابوورى، كهلتووريو نهفسيى لهنيوان غهربو خهلكى خورههلاتى ناوهراستدا دروستكردووه. بهلام ئهوهى كه ئيسلامى سياسى وهكو بزووتنهوهيهك دهرفهتى ئهوه پهيدا دهكات كه ئهم نارهزايهتيو قهلشته بكاته سهرمايهى دهستيو له پهراويزى كومهلگاكانى خورههلاتى ناوهراستهوه پيبنيته نيوجهرگهى مشتومر لهسهر دهسهلاتى سياسى، ئيتر ئهمهيان راستهوخو بهرههمى خودى ئهمريكاو غهربه. ئيسلامى سياسى وهكو بزووتنهوهيهكى تاوانكارانه بهم مهودا فراوانهى دهسهلاتهوه، دروستكراوى دهستى ئهمريكاو غهربه. ئهم ديوهزمهيه خودى خويان دروستيان كردو بهرياندايه گيانى خهلكى ناوچهكهو ئهمروش خهلكى سهراسهرى جيهان. ئيسلامى سياسى ئامرازى دهستى غهرب بوو له جهنگى سارددا لهدژى سوفيتو ئامرازى تيكشكاندنى بزووتنهوهو شورشه چهپو كريكارييهكان بوو له ههموو ولاتانى ناوچهكهدا. ئهمه ئامرازيك بوو كه دواى بنبهستى حكومهته ناسيوناليستييهكان له خورههلاتى ناوهراستدا بو بهرگرتن به هيزگرتنى چهپ هينايانه مهيدان. مهسهلهى فهلهستينو بوونى حكومهته ئيسلامييهكان له خورههلاتى ناوهراستدا، كولهكهكانى تيروريزمى ئيسلامى پيك ئههينن. وه ههر سياسهتيكى چالاكو پيشرهوى خهلكى بو بهرامبهركى لهگهل تيروريزمى ئيسلاميدا دهبى ليرهوه دهست پيبكات:
١- چارهسهركردنى مهسهلهى فهلهستين. دهبى ئهم گرفته ميژووييه چارهسهر بكريت. خهلكى فهلهستين پيويسته ولاتى سهربهخوى خويان ههبيت. دهبى ئهمريكاو دهولهتانى غهربى ناچار بكرين كه دهست له پشتيوانى يهكلايهنهى خويان له ئيسرائيل ههلبگرن. دهبى ئيسرائيل ناچار بكهن ئاشتيو سهربهخويى فهلهستين قبوول بكات. چارهسهركردنى مهسهلهى فهلهستين گرنگترين كولهكهى روبهروبوونهوه لهگهل ئيسلامى سياسيو تيروريزمى ئيسلاميو بهشيكى سهرهكى بهرنامهكاريكى پيشرهوو چالاك پيك دههينيت لهبهرامبهر ههلومهرجى ئيستادا.
٢- غهرب دهبى دهست له پشتيوانيى كونهپهرستانهى له دهولهته ئيسلاميو كونهپهرستهكانو حيزبهكانى بزووتنهوهى ئيسلامى له خورههلاتى ناوهراستدا ههلگريت. بهبى پشتيوانيى غهرب رژيمى ئيسلاميى ئيران نهدههاته سهركارو لهسهر كار نهدهمايهوه. بهبى پشتيوانيى غهرب نيزامه كويلهداريو شيخه موتهفهريقهكانى سعوديهو ميرنشينه وردو درشتهكان لهسهركار نهدهمانهوه. بهبى پشتيوانيى غهرب نهتهنها تاليبان، بهلكو دهستهوتاقمهكانى پيشووى موجاهيدينى موسلمانيش نهياندهتوانى ئهفغانستان بكهن به شانوى تراژيديايهكى ئينسانيى گهوره. ههر ئهمروش به برينى ئهم پشتيوانييه سياسيو عهسكهريو دبلوماسييهى غهرب له بزووتنهوهى ئيسلامى، خهلكى ناوچهكه بهخيرايى ئهم حكومهتانه دهكيشنه خوارهوه. خواستى روخاندنى حكومهته ئيسلامييهكانو بهرگرتن به بهندوبهستى ئهمريكاو دهولهته غهربييهكان لهگهل ئهم حكومهتانهدا دهبى بهشيكى گرنگى ديكهى پلاتفورمى دژى تيروريستى ههر بزووتنهوهيهكى پيشرهوى خهلكيى بيت.
٣- گهماروى ئابووريى عيراق دهبى كوتايى پيبيت. كويرهوهرييهكانى خهلكى عيراق له زهينى خهلكى ناوچهكهدا بووهته مهسهلهى فهلهستينيكى دووهم. بووهته بهلگهيهكى زيندووى تيروريزمى ئهمريكاييو غهربيى له خورههلاتى ناوهراستدا. سهربارى ئهمه ئهم گهماروى ئابوورييه تهمهنى حكومهتى كونهپهرستى عيراقى دريژكردووهو خهلكى مهحرومى عيراقى له مهيدانى خهباتى سياسييهوه بو جهنگيكى ههموو روژه لهپيناوى مانهوهى فيزيكيدا پاشهكشه پيكردووه. خهبات لهپيناوى لابردنى گهماروى ئابوورى سهر عيراق كولهكهيهكى ديكهى پلاتفورميكى پيشرهوه لهدژى تيروريزمى ئيسلامى.
٤- دهبى چالاكانه بو بهرگرى له عيلمانيهت له ولاتانى موسلمان نشينو ژينگه كومهلايهتييه ئيسلامييهكانو گيروده بهئيسلامهكان له خودى ولاتانى غهربيدا بيينه مهيدان. بوچوونى دواكهوتووانهى (ههركومهلگايهك كهلتوورى خوي)و دريغى كردن له بهرگريكردن لهمافه مهدهنيو ئينسانييهكانى خهلكو بهتايبهت ژنان لهم ولاتو ژينگانهدا، دهستى ئيسلامى سياسى بو توقاندنى خهلكيو بزواندنى لاوان ئاوهلاكردووه. دهبى جيهانى بوونى مافهكانى مروفو مافه مهدهنييهكانى ئينسانهكان به ئهسل وهربگيريتو ههرجوره سازانيك لهگهل دينو حوكمرانيى كونهپهرستانهى دين لهسهر حيسابى مافهكانى مروف مهحكوم بكريت. تيروريزمى ئيسلاميى واقعييهتيكه. تيروريزم كارى موسلمانهكان نييه، بهلام سياسهتيكى رهسميى بزووتنهوهيهكى ئيسلامييه. ئهمه بزووتنهوهيهكى بيناوهروكو دروستكراوى دهستى غهربه له جهرگهى جهنگى ساردو له ململانيى ئهنتى كومونيستى لهگهل كريكارانو ئازاديخوازانى خورههلاتى ناوهراستدا. ئهم بزووتنهوهيه سستو لاوازه. نفوزيكى سياسيو مهعنهوى ئهوتوى لهولاته گهورهكانى ناوچهكهدا نييه. له واقعياته كومهلايهتييهكانى ناوچهكه لهدواتره. بهبى پشتيوانى غهرب، ئيسلامى سياسى بهدهستى سوسياليزمو عيلمانيهت لهناوچهكهدا شكست دهخوات. له ئيران، كه وهكو فهلهستين، يهكيك له گرنگترين مهيدانهكانى يهكلاكردنهوهى چارهنووسى ئيسلامى سياسييه، ئاوابوونو روخاندنى ئيسلامى سياسى ههرئيستا دهستى پيكردووه.
لهبهشى داهاتوودا:
* جهنگى ئهمريكا له ناوچهكهدا، كه ئيستا له ئهفغانستان دهستى پيكردووه، جهنگيك نييه لهدژى تيروريزم، چونكه نهتهنها وهلام بههيچ يهكيك له پيداويستييهكانى خهبات لهدژى تيروريزم، كه لهسهرهوه ئاماژهم پيكرد، ناداتهوه بگره پشت به بهشيك لهخودى رهوتى ئيسلامى دهبهستى. لهگهل ئهمهشدا بهبرواى من ئهمريكا چووهته ناو كيشمهكيش لهگهل ئيسلامى سياسييهوه. ئهمه شهريكه لهسهر دهسهلات. ئهم كيشمهكيشه بهپيى مهنتق دهبيته مايهى لاوازكردنى ئيسلامى سياسى. بهلام ئامانجى غهرب سرينهوهى ئيسلامى سياسى نييه، بهلكو لاوازكردنى، ملكهچ كردنو پيكهينانى ئارايشيكى تازهيه لهريزهكانيدا بو دروستكردنى هاوسهنگييهكى تازه. جهنگ له ئهفغانستاندا لهسهر تازهكردنهوهى پيناسهى پهيوهندى غهربه لهگهل ئيسلامى سياسيدا. ئيمه دهبى ئهم چوارچيوهيهو ئهم سازشه تازهيه بشكينينو سياسهتى سهربهخوى خومان بو رزگاركردنى ناوچهكه لهم هيزه كونهپهرسته لهجهرگهى ئهم ههلومهرجه تازهيهدا چالاكانهتر ببهينه پيشهوه.
* ههلويستى پاسفيستى، ئهم كيشمهكيشه تازهيهى غهرب لهگهل ئيسلامى سياسيدا نابينيت، گرنگيى ئهمه چ بو خهلكيك كهخويان قوربانيى ئهم بزووتنهوه كونهپهرسته بوونهو، چ گرنگييهكهى له رهوتى گورانكارييه سياسييهكانى ئايندهى جيهاندا لهبهرچاو ناگريتو لهم بارهيهوه هيچ ئهركيك بوخوى دانانيت. دهبى رهخنه لهم ههلويسته ئاراميخوازو موحافهزهكارانهيه ببريته نيو بزووتنهوهى مقاوهمهتى خهلكييهوه لهدژى تيرورو ميليتاريزم.
* بههوى ئهبعادو لايهنه جيهانيو ميژووييهكانى ئهم كيشمهكيشهوه، تايبهتمهندييه ئايدولوژيو زهينييهكانى خهلكى جيهانى ئهمرو بهتايبهت له غهربدا زور لهگهل سهردهمى هيرش بوسهر عيراقو تهنانهت سهردهمى هيرش بوسهر يوگوسلافيادا جياوازه. به رووهينانى فراوانترى خهلك بو سياسهتو خهباتى مهدهنى، ميليتاريزمى ئهمريكا لهم كيشمهكيشهدا لهرووى سياسييهوه لاوازتر ديته دهرهوه. ئهم كيشمهكيشهى ئيستا، كه خوى لهسهر چهند گوشهيهكى نهزمى نويى جيهانيى دواى ههرهسى سوفيته، دهتوانى لهحالهتى دهخالهتى عونسرى پيشرهودا، تيكراى ئهم مهسهلهيهو خودى مهسهلهى زلهيزييو ملهوريى ئهمريكا لهئاستى كومهلايهتيدا بداته بهر رهخنه. وه ئهمه لهديدگاى مهسهلهى ئازاديو يهكسانييهوه لهئاستيكى جيهانيدا مهسهلهيهكى چهند بهرابهر له چارهنووسى ئيسلامى سياسى گرنگتره. (دريژهى ههيه)
مهنسوور حکمهت
ئهم دووبهشهى وتارى "دنيا دواى ١١ى سپتامبهر" بو يهكهمجار له ژمارهكانى ٧٣ى روژى ٢٨ى سپتامبهرو ٧٥ى روژى ١٢ى ئوكتوبهرى ٢٠٠١ى بلاوكراوهى فارسى زمانى (انترناسيونال هفتگي)دا بلاوكراوهتهوه.
m-hekmat.com #2020ku.html
|